.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















هەر كە ماڵئاواییم لە شۆفێری تاكسییەكە كرد، دەنگی ئەمبوڵانسەكەی نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە، لەو ئێوارە درەنگوەختەدا و لەو كۆڵانەیش كە چەند مانگێك بەر لەو ساتە، كچ و كوڕێكی لەسەر مەسەلەی ناموسپارێزی تێیدا كوژران، بێئەوەی بتەوێ سەرنجیان بەرەو ئەوێ كێش دەكردی.
دایكی یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانم لەوسەری ئەو كۆڵانەوە كە چمكی كراسە كوردییەكەی بە دەستێكییەوە گرتبوو، زوو زوویش دەستەكەی دیكەی پێ دەكێشا، هەنگاوەكانمی خۆشڕەوتر كردن و، دەیگوت: "خودایە ئەو كوڕە مێرمنداڵە بۆ وای بە خۆی كرد! خودا سەبەبكار بگرێ! ئاخر ئەم كۆڵانەی ئێمە جادووی لێ كراوە، جادوو، مانگ نییە ڕووداوێكی ئابڕووبەری تێدا ڕوو نەدات".
پیاوەكەی ئەوبەریشمان بەدەم ڕێكردنەوە، دیار بوو لە شوێنی ڕووداوەكەوە بەرە و ماڵەكەی خۆی دەگەڕایەوە و دەیگوت: "داد لە گەنجی ئەم زەمانە! بێقەباعەتی هەردوو لای تووشی نەنگی كرد".
نزیكتر بوومەوە لەو كۆمەڵە خەڵكەی كە هێشتا ئەو ناوەیان جێ نەهێشتبوو، (حەمە)ـی پارێزەر، كە دانیشتووی ئەو كۆڵانە بوو، بۆ ئەوان ئاوا دەدوا و دەیگوت: "ئەم ڕووداوانە هیچ یەكێكیان پێوەندییان بە مەسەلەی ناموسپارێزیی و دەرچوون لە نەریتی گشتییەوە نییە، نەبوونی دایك و باوكی تەندروست لە ڕووی پەروەردەیی و مەعریفی و خەوتووی سەر پاشخانی كولتووری بۆماوەیی، هەروەها ڕێكنەخرانی ژیان بە یاسا لەم وڵاتەی ئێمەدا، نەخوێندنەوە و نامۆبوون بە خود و غیابی بە پیرەوەچوونی عەقڵگەرایی، لە هۆكارە سەردەستەكانن".
لەگەڵ ئارەزووی بەشداری ئەو گفتوگۆیە، هێشتا زیاتر خوازیاری وردەكاریی چۆنیەتی ڕووداوەكە بووم، بەڵام تیمەكانی پۆلیس خەڵكەكەیان لەو ناوە دوور خستەوە.
خۆی بكوژی خۆی بووە!
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس و، لیژنەی پزیشكیی پێوەندیدار، دوای سێ ڕۆژ لە ڕووداوەكە، ساخیان كردەوە، (زنار) خۆی بكوژی خۆی بووە و، كەسێكی دی دەستی لە كوشتنی ئەودا نەبووە، هەر ئەو ڕۆژەیش دادوەری لێكۆڵەر، بانگهێشتی داواكراوەكانی كردبوو بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئەو ڕووداوە، كە یەكێك لەوان (چنار) دڵخوازەكەی (زنار) بوو.
خانەوادەی (چنار) بۆ دادوەری لێكۆڵەر گوتبوویان: "سەرقاڵی نانخواردنی ئێوارە بووین، لە ناكاو گوێبیستی دەنگێك بووین، بەڵام ئەو ئێوارەیە چونكە بایەكی بە هێزی دەهات، گوێمان بەو دەنگە نەدا، وەلێ یەكێك لە منداڵەكانمان كە بۆ ئاودەست ڕۆییشتبووە دەرەوە، بە هەڵەداوان گەڕایەوە ژوورەوە و گوتی: "كەسێك لە حەوشەكەماندا كەوتووە". ئەوسا بینیمان، ناسیمانەوە كە (زنار)ـە، بۆ ئەوەی حەقیقەتی ڕووداوەكە لای پۆلیس نەشێوێ، بە هاناوەچوونی ئەومان بە ڕاست نەزانی.
(چنار) دوو جار بوورایەوە
بڵاوكرایەوە كە باوكی (زنار) لای دادوەر تەنیا سكاڵای لە سەر یەكێك لە براكانی (چنار) و مامی ئەو تۆمار كردووە، گوتبووی: "چوار جار خوازبێنی (چنار)ـمان كرد بوو، بەڵام مام و یەكێك لە براكانی ڕازی نەبوون، كە ئەو بدرێتە كوڕەكەم، جارێكیش براكەی سەروسیمای كوڕەكەمی بە چەقۆ خوێناوی كردبوو، دوا جار هەڕەشەی كوشتنیان لەو كچە كرد، ئەو بەڵگانەیش لە مۆباییلی كوڕەكەمدا هەن".
بەڵام (چنار) شتێكی دیكەی گوتبوو: "سێ مانگ یەكتریمان خۆشویستووە، دوای ئەوە (زنار)ـم ئاگادار كردەوە كە شووی پێ ناكەم، چونكە (زنار) درۆی لەگەڵ كردم و گوتی: "خانوو، سەیارە، ناوماڵ، ئەم شتانەم هەمووی هەیە"، بەڵام وا دەرنەچوو، ئەگینا هیچ كەسێك ڕێگرم نەبووە"، كەچی (چنار) لە ماوەی ئەم چەند خولەكەدا دوو جار بەدەم ئەو قسانەوە لە هۆشی خۆی چوو، دواجار گوتی: "من بۆ كوڕی مامم دانراوم و تەنیا شوو بەو دەكەم".
بۆ خوێنەر:
ئەم چیرۆكە واقیعییە و لە گوندی (بۆسكێن)ـی نزیك ڕانیە ڕووی داوە.
هه ولير

kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-596d8cc9d7.jpg[/img]



لهسهر هێڵ نییه




7:hewadarm sarkawtw bet aw tanh keshay aw damawa nya


لهسهر هێڵ نییه