❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆمه‌ڵێک په‌ند

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-12 19:31:46

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

کۆمه‌ڵێک په‌ند

*خودا هه‌م نه‌ججاڕه‌ و هه‌م دارتاشه                  یه‌کــــی ده‌خا ئه‌و که‌ر و جـــاشـه


*هه‌ژار زانـــا بـــــــێ، نـــه‌زانــــه                  دارا شـــووره‌ییشـــــی لــێ جوانه

*خــۆشـه‌ ئینسان گیرفانـی گه‌رم و گــوڕ بــێ

                                                         ئه‌رکـی سه‌رشانــی ســووک بــێ و تازه‌ کـوڕبێ ‌‌‌‌‌‌‌

*حــه‌یفـــه‌ جێــی شێــــــــــــران                   رێـــــــوی لێـــی بکـــه‌ن گێــــران

*ئه‌گه‌ر گوڵ نیت بۆ باغچه‌ی ژیان                دڕکیــــش مه‌به‌ بــۆ ئازادی گیــــان

*که‌ وه‌ستا دای بنــــێ خشتـــــی هه‌وه‌ڵ خوار

                                                        هـــه‌تا خۆریـــــش بچــــــێ هه‌ر خواره‌ دیــــوار

*حه‌ق له‌قه‌ ئه‌مڕۆ،ده‌به‌سیه‌ کێیه‌ گوێت لێ راگرێ

                                                          هه‌رحه‌قه‌ وبه‌رشه‌ق دراوه‌،نه‌ک شه‌قێکت به‌ر که‌وێ

*مه‌ڵێ دارێک شکا وئیتروشک بوو            سبه‌ینێ هاکا دیتت ،غه‌ڵفی هه‌ڵچــــوو 

*ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌رچی خه‌ڵکی له‌ده‌وره‌             بایه‌خــــی نییــــه‌ ،سێبـــه‌ری هه‌وره

*که‌ تــۆئاغــا بــــی و منـیش ئاغـــا             کــــێ به‌ڕه‌ی شــڕمــــان بۆ راخـــــا 

*رێی چاکان بگره‌ هه‌تاکــوو ماوی‌              ئه‌وه‌ی ناوی نایی،ون نه‌که‌ی نـــاوی

*دۆستی حه‌قیقـــی کێیه‌؟بیناســـــه                قه‌ت مه‌یـده‌ له‌ ده‌ست زۆر به‌ ئه‌ساسه

*هه‌مــــوو باغێک پـــڕ له‌ گوڵـــه                 تــــه‌نیــــا گوڵێـــک بــــه‌ دڵــــــــــه

*بولبولی کورد وه‌کوو باز ده‌نوێنێ               هه‌ر له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ده‌خوێنـــــــــــــێ

*ئه‌گه‌رشه‌نبه‌ ببارێ پێنج و شه‌ش ده‌کا            ئه‌گه‌ر جومعه‌ ببارێ شه‌نبه‌ خۆش ده‌کا

*ماینه‌ کوێت ره‌وتی که‌ جاران ده‌تکوت ره‌وتی ئاهووه

‌‌‌‌‌                                                                  ئێسته‌ هه‌ستانی له‌سه‌ر ئاخوڕ به‌ یاهوو یاهووه

*بۆ ئیشی بچووک قه‌ت تێمه‌کۆشـــه‌‌                 گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له‌ خۆشـــه‌

*برای گیان هێشتا ئه‌سپ نه‌کڕاوه‌                  ئاخـــوڕ هه‌ڵبه‌ستن ،خه‌یاڵــــی خــاوه

*نانێ رۆژ په‌یدا بکه‌ و نانێ شــه‌و                 هه‌ڵمه‌گـــره‌ هه‌رگیز منه‌ت له‌م و لـــه‌و‌

*ئه‌وه‌ی له‌ پوشێـــک نه‌کۆڵێتـــه‌وه‌                 لــــۆده‌ی کای به‌رن ،ناپــــرسێتـــــه‌وه

*به‌س له‌مه‌ زیاترخۆت گێل وکه‌ڕکه‌               ئه‌و ماسته‌ بـــــێ موو نییه‌ باوه‌ڕکــــه‌   

*شایی نه‌کراوه‌،ده‌هۆڵ ته‌قه‌ی دێ                به‌ن نه‌ڕێســـراوه‌،جۆڵا شــــه‌قـــه‌ی دێ 

*خه‌یاڵ خه‌زێنه‌ی به‌ که‌س نه‌داوه‌                زێــــــڕ دۆزینـــــه‌وه‌،خه‌یـــــاڵ پڵــــاوه‌

*چکۆله‌تـــرین کرده‌وه‌ی ئینسان                  له‌ســـه‌د قســـه‌ی زل باشتــــــره‌ دیسان 

*هه‌رگیز مه‌به‌ عه‌نته‌ری پیــاوێ                 تــۆ هـــــه‌ڵپـــه‌ڕی بــه‌و بــــده‌ن پڵاوێ

*شێعه‌ وه‌ک ته‌شنه‌ بوو له‌ سینه‌ زه‌ده‌ن             به‌ دوو قه‌تره‌ی ده‌دا حوسێن و حه‌سه‌ن

*ئه‌گه‌ر نایناسن ئاغای هه‌ر وه‌ته‌                   له‌ ته‌قه‌ی که‌وگیر،گوێی وه‌ک که‌ر جووته

*به‌ ئاسمانی ساو و به‌ ئه‌ستێره‌ی سیس           به‌ من سه‌گ ده‌وه‌ڕێ به‌ تۆ پشیله‌ی پیس

*ئاگــــرت گه‌رمــــی نه‌کردین                      دووکه‌ڵت کوێــــری کــــــــردین

*رۆڵه‌ به‌ دایم روو که‌ره‌ خودا                    هه‌رچــــی گا کێڵای نابێ گا بیخوا

*هێنده‌ بخوێنه‌ که‌ خوێنده‌وار بی                 له‌ نێو کۆمه‌ڵدا زرینگ و هوشیار بی

*کوڕی ئه‌ده‌ب به‌ نه‌ کوڕی باوک             که‌ کوڕی ئه‌ده‌ب زیندووی ده‌کا ناوی باوک

*خۆ گر به‌ له‌به‌ر مێحنه‌ت و زه‌حمه‌ت          تا ده‌کرێته‌وه‌ ده‌روازه‌ی ره‌حمــــــه‌ت

*ئاسمان یه‌ک ره‌نگ و یه‌ک ته‌رزه‌              بــۆیه‌ هه‌میشـــــه‌ ســــه‌ر بـــه‌رزه

*مێشکێ که‌ ئێشقی تێدا نه‌بێ گوێزی پووچه‌ڵه‌

                                                        لێوێ که‌ پێکه‌نینی له‌سه‌ر نه‌بێ داری گه‌نده‌ڵه

*هـــه‌ر که‌س بیخـــوا به‌ خه‌ستی               عاقیبـــــه‌ت ده‌یــــدا له‌ ده‌ستـــــــی

*خوێنی ده‌ڕژێ که‌سێ لێوت بمژێ              سه‌یره‌ من تۆم نه‌دی خوێنم ده‌ڕژێ

*له‌ دووی جــوان مه‌ڵـــــــێ ئاخ                 کوێـــــره‌ کانیـــــان مه‌کـــه‌ بـــاخ

*کشـــه‌ کشـــه‌ پــۆپه‌ ره‌شـــــــه                میــــــوان رۆژێـــک و دوان خۆشه

*یه‌کـــــێ نییه‌تی نانــــی شه‌وێ                  ئه‌نگووستیلــــه‌ی زێـــــــڕی ده‌وێ‌‌‌‌

*قه‌رز کۆن ده‌بێ نافه‌وتێ به‌ڵام                 یه‌خه‌ی قه‌رزدار مه‌گره‌ بــــه‌رده‌وام

*مه‌گری بۆ گوڵێ که‌ خاک به‌سه‌ره‌           بگری بۆ گولێ که‌ دڵ په‌روه‌ره‌.

*بنی هه‌نبانه‌ کونــی تێـــدا بـــێ                به‌ جه‌واڵ تێی که‌ی هێشتا پڕ نابێ

*که‌س په‌نا نابا بۆ سێبه‌ری کوند               ئه‌گه‌ر جێی نه‌بێ له‌ شار وله‌ گوند

*قسه‌ی قه‌دیمــان یاد بێنــــــه‌وه                 کـــــوڕ به‌ مه‌له‌ی باب ناپه‌ڕێته‌وه

*باغی بێ په‌رژین زینه‌تی نییه‌               خوشکــــی بـــێ برا قیمه‌تـــی نییه

*هه‌ڵۆ ناچێتــــــه‌ هێلانه‌ی قاڵاو               ئه‌گه‌ر هه‌ڵپڕووکێ له‌به‌ر سووره‌ تاو

*ژن ده‌ڵێ:نانی وشکم ده‌ست که‌وێ          خۆشــــه‌ نه‌ک پڵاو له‌ په‌نـــا هه‌وێ‌‌

*چـــاو ئه‌گــــه‌ر لوتیــان له‌ نێوان دا نـــــه‌بوایـــه‌   

                                                            یه‌کتریـــان ده‌خوارد ئه‌و دوو بـــــرایـــــه

*قسه‌ی قه‌دیمی له‌ که‌س مه‌پۆشه‌             دۆم هه‌تا رووت بێ مه‌زاقی خۆشـه‌‌

*باوه‌ ژن نه‌دا چه‌پۆک له‌ هه‌تیو                  هه‌رگیزفێرنابێ رێی ئه‌م دیو، ئه‌ودیو

*که‌ سیاسه‌ت که‌وته‌ نێو ژنان                    ده‌بــــێ ده‌ست بکه‌ی به‌ قوڕ پێــوان   

*چاکه‌ وخراپه‌ قه‌ت ناچێ له‌ ناو           ون نابـــــێ ئه‌گه‌ر بیخه‌یته‌ نێــــو ئاو

*ئه‌گه‌رهه‌زارساڵ باران نه‌بارێ           هه‌ر ئاو هه‌رزانتـــــره‌ له‌ نانــــــــێ

*نامه‌وێ بۆمن ببارێ له‌ هه‌ورێ          گشت زه‌وی و زاری خه‌ڵکی دانه‌گرێ

*ئه‌وه‌ی به‌ چاکه‌ی چاکان نه‌زانێ            دوایـــی داده‌مێنـــــێ بۆ له‌ته‌ نانــــــێ

*کامه‌یان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ مه‌رد و ره‌ند             تۆنـــێ نامووس ده‌دا به‌ تۆنــێ قه‌ند

*ده‌ندووکی بازی بۆ شمشاڵ نابێ              زێڕ له‌ خاک ده‌رهێن ده‌بێ زانا بێ

*مردن به‌ شه‌ڕه‌ف خۆشتر له‌ ژیانه‌              حیـــــز و سڵامه‌ت نیازی خوێڕیانه‌

*میساله‌ گه‌ر بـــرا یاری برا بــێ                 له‌ لای خودا مه‌گه‌ر ده‌رد و به‌ڵا بێ

*ئه‌و که‌سه‌ پیاوه‌ بۆ خاک و ئاوی                 رۆ دانـــــێ وبه‌ چاک بمێنـــێ ناوی

*که‌وای به‌رم فـــــــــــــــڕه‌ی دێ                 ده‌ست بـــده‌ له‌ زگم قــــــــۆڕه‌ی دی

*هه‌ر دارێ کرمی له‌ ناو خۆی دایه‌              ده‌شکێ و ده‌که‌وێ به‌ سووکه‌ بایه‌

*قه‌ڵای میـــران به‌ده‌ست ناکه‌س ده‌نه‌خشــــــــێ 

                                                           دار هــۆره‌ له‌ خــــۆی بـــێ زوو ده‌قه‌ڵشێ.

*هێنـــــده‌ فـــوو له‌ دۆ نــاکا                       هه‌رچــــی ده‌ست که‌وێ ده‌یخـــوا

*گه‌ر ناتخورێ بنــــی رانی                         چت داوه‌ له‌ نانی شوانــــــــــــی

*به‌ زۆر بستێنـــــــی مه‌ڕێ                        که‌لله‌ ســــــــه‌رت دێتــــــــــه‌ رێ

*به‌ گورگیان کوت ببه‌ به‌ شوان                    دای دایــــــه‌ قه‌ڵپـــــی گــــــــریان

وتیان: گورگه‌ ده‌گری،بــــــــــۆ؟                   وتی: ده‌تـــــــرســــــــم لــــــه‌ درۆ

*هه‌مووی شه‌ل وقۆڕوقنگ ده‌رهاتوو              یه‌کێک نییــــه‌ خێــر وه‌ڕێ هاتوو

*به‌ قسه‌ی خۆش مارله‌ کون دێته‌ ده‌ر              کاریــــــش سه‌خت بوو ده‌چێته‌ سه‌ر


*خوێندنه‌وه‌ی بێ بیر کردنه‌وه‌ هه‌ر وه‌ک چێشت قووت دانی بێ جاوین وایه‌.

*هه‌موو دارێک گوڵ ده‌کا،به‌ڵام به‌ر ناگرێ.

*ماسی له‌ گه‌ڵ ئاو ماره‌یی بڕاوه‌.

*ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بووی هه‌موو که‌سێک که‌سته‌،ئه‌گه‌ر که‌وتی که‌س ناتناسێ.

*ماڵی حه‌رام سه‌ری ئه‌ستووره‌ و بنی باریک.

*ئه‌قڵی ژن له‌ کۆشی دایه‌.

*سه‌گ به‌ ژن ناوه‌ڕێ.

*مار که‌ سه‌ری هێشا له‌ سه‌ر ڕێگا ده‌خه‌وێ.

*هێندێ که‌س پووڵ ده‌ده‌ن و به‌ڵا بۆ خۆیان ده‌کڕن.

*ژن به‌ڵایه‌ به‌ڵام هیچ ماڵێک بێ به‌ڵا نابێ.

*خوێ له‌ خوێداندا سوێرایی نییه‌.

*خۆشه‌ویستی دوور و نیزیکی بۆ نییه‌.

*هێلکه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ جووچکه‌ی سبه‌ینێ باشتره‌.

*ئه‌وه‌ی هه‌ڵی گرت شمشێر ،نابێ بترسێ له‌ شێر.

*غونچه‌ بچنه‌،گوڵ مه‌چنه‌،با گوڵ په‌رێشانیش

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-15 18:05:06

saza
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: (( سلێمانی ))
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-28
دواترین سه‌ردان: 2009-10-03
په‌یامه‌كان: 1383
WindowsXPMSIE7

Re: کۆمه‌ڵێک په‌ند

ده‌ست خۆش شه‌نکه‌ گیان زۆر جوانن په‌نده‌کان هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-7231472f7c.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-15 18:37:54

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: کۆمه‌ڵێک په‌ند

ده‌ستت خۆش بێت په‌نده‌کان به‌ نرخن سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-15 18:42:47

Liza"92
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: " سلێمانی "
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-25
دواترین سه‌ردان: 2011-07-21
په‌یامه‌كان: 327
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: کۆمه‌ڵێک په‌ند

ده‌ست خۆش
سه‌رکه‌وتووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-01-18 17:58:12

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

Re: کۆمه‌ڵێک په‌ند

spas dasty ewash xosh bet ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net