.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















/هەرێمی كوردستان-تەندروستی-ئامار/
لە 2008دا لە هەرێمی كوردستان 111 هەزار منداڵ لە دایك بوون
هەولێر (هەرێمی كوردستان-عێراق) 19 كانوونی دووەم/یەنایەر (ئاكانیوز)- بە پێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە ماوەی ساڵی 2008دا، 111 هەزار منداڵ لە هەرێمی كوردستاندا لە دایك بوون و 72 ملیۆن و 450 هەزار دۆلاریش بۆ پڕۆژەكانی تەندروستی خەرج كراوە.
ڤیان جاف بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "لە 2008دا لە هەرێمی كوردستان 111 هەزار منداڵ لە دایك بوون و ڕێژەی مردووانیش بۆ هەر 10 هەزار كەس، لە هەولێر 2% و لە سلێمانی 1% و لە دهۆكیش 1% دەبێت، بەپێی ئامارەكانی وەزارەت، 91 %ی سەرینەكانی نەخۆشخانەكانی كوردستان نەخۆشیان لەسەر خەوتووە و ئەمەش بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی تردا ڕێژەیەكی زۆرە، بۆ نموونە لە سعوودیە 50%ی سەرینەكان بەكار هاتوون".
هەروەها بەڕێوەبەرەكە گوتی "لە هەرێمی كوردستاندا 354 پزیشكی پسپۆڕی گشتیی هەن كە بۆ هەر 10 هەزار كەس 7,6% پزیشكیان بەر دەكەوێت، پزیشكی ددانیش 515 یە و بۆ هەر 10 هەزار كەس 1,2% پزیشكیان بەر دەكەوێت و دەرمانسازیش 206 پزیشكن كە بۆ هەر 10 هەزار كەس 0,6% یان بەر دەكەوێت، 6 هەزار و 863 پەرستاریش هەن، لە هەولێر 2 هەزار و 523، لە سلێمانی یەك هەزار و 100، لە دهۆكیش 3 هەزار و 40 پەرستارن.
ڤیان جاف لەبارەی خەرجكردنی تەواوی بودجەی پڕۆژەكانی ساڵی 2008 لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند "ئەو پڕۆژانەی لە هەولێر جێبەجێ كراون، بڕی نزیكەی 3 ملیۆن و 200 هەزار دۆلاریان تێ چووە، ئەوانەش كە لە واری جێبەجێكردندان، 9 ملیۆن و 30 هەزار دۆلاریان بۆ تەرخان كراوە، لە سلێمانیش ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ كراون، بڕی نزیكەی 14 ملیۆن و 500 هەزار دۆلاریان تێ چووە، لە دهۆكیش بە بڕی 37 ملیۆن دۆلار پڕۆژە جێبەجێ كراون و بە بڕی نزیكەی 3 ملیۆن و 720 هەزار دۆلاریش لە جێبەجێكردندان، لە شارۆكەی كۆیەش نزیكەی 5 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەكانی نۆژەنكردنەوە و دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی ددان خەرج كراوە".
هەروەها ڤیان جاف ئەوەشی ڕاگەیاند "پلانی 3 ساڵی داهاتوومان لە وەزارەتی تەندروستی، ئەنجامدانی چەندان پڕۆژەی گرینگ دەبێت، كە لە هەر 3 پارێزگاكەی هەرێمدا كۆی گشتیی بودجەكانیان 827 ملیار دیناری عێراقی (نزیكەی 689 ملیۆن و 170 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی) دەكات".
یاسین كەریم ئەمین بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشكی دادوەری بە (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند "ئەو ئامارەی كە لە پەیمانگەكەمان بۆ ساڵی 2008 تۆمار كراوە، ڕووداوەكانی كوشتن و خنكان و سووتان لە هەولێر 855 ڕووداون، ئامارێكی تریش كە تایبەتە بە گرتنی كارەبا و خنكان بە گازی سیۆل و پەت و ئەوانەی بە لێدانی سووك مردوون، لە هەولێر 233 نێر و 74 مێیە و لە دهۆك 9 نێر و یەك مێیە و لە سلێمانی 8 نێر و 4 مێیە، گرتنی كارەباش لە هەولێر 19 و سلێمانی 22 و دهۆك 16 حاڵەت بووە، خنكان بە گازی سیۆلیش لە هەولێر 2 نێر و 7 مێیە و لە دهۆك 6 نێر و یەك مێیە و لە سلێمانی 8 نێرە، خنكان لە ئاویش لە هەولێر 8 نێر و 4 مێیە، لە سلێمانی 14 نێر و 5 مێیە، لە دهۆكیش 25 نێر و 4 مێیە، خنكان بە پەتیش لە هەولێر 9 نێر و 12 مێیە، لە سلێمانی 6 و لە دهۆكیش 4 نێرن، 206 حاڵەتی مادەی بێ هۆشكەریشمان هەبووە".
(ئاكانیوز) ه ع


لهسهر هێڵ نییه









زۆر سوپاس لیزا خان ههربژیت
لهسهر هێڵ نییه