❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جنێو لە پەروەردەی منداڵدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-20 19:00:20

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE7

جنێو لە پەروەردەی منداڵدا

زۆربەی منداڵان كاتێك زمانیان دەبێتەوە و توانای قسەكردنیان دەبێت، فێری قسەی ناشیرین و جنێودان بە كەسانی گەورەتر لە خۆیان دەبن، ئەمەیش لە كۆمەڵگەیەكی وەك كۆمەڵگەی ئێمەدا، شتێكی ئاساییە و تەنانەت زۆرجار بە شانازییەوە گوێی لێ دەگرن، كە سەرچاوەی ئەو پەروەردەیەیش، گەورەكانن. بۆیە پرسیار لێرەدایە ئایا بۆچی منداڵان فێری جنێو و قسەی ناشیرین دەكەن؟ ئایا دەبێت چی بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەم ڕەوشتە نەرێنییە؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەیش بیرو بۆچوونی جۆراو جۆر هەیە.

(ڤیان ڕەسوڵ)ـی تەمەن 24 ساڵە و هێشتا شووی نەكردووە، ئەو ڕەفتارەی منداڵانی بۆ خێزانەكانیان گەڕاندەوە و دەیگوت: "منداڵ زۆربەی كاتەكانی هەر لە ماڵەوەیە، شەڕ و ئاژاوە و جنێو لە نێوان دایك و باوك وا لە منداڵەكانی ئەو خێزانە دەكات فێری هەمان جنێو و قسەی ناشیرین ببن كە دایك و باوكیان بە یەكتری دەڵێن".
(ڤیان) بۆ چارەسەركردنی ئەو ڕەفتارە ناشیاوە دەیگوت: "پێویستە دایك و باوك بەرانبەر پەروەردەكردنی منداڵەكانیان، زۆر هۆشیارانە مامەڵە بكەن و بە ئەمانەتەوە منداڵەكانیان پەروەردە بكەن و ڕەوانە ی كۆمەڵگەی بكەن، بۆ ئەوەی ئەو منداڵە لە دواڕۆژدا فێری گۆڕان بێت و كۆمەڵگە پێش بخات".
بەڵام (عەلی) كە كوڕێكی تەمەن 18 ساڵان بوو، بە پێچەوانەی (ڤیان)ـەوە دەیگوت: "هۆكاری ئەو زمان پیسەی منداڵان و جنێودانیان دەگەڕێتەوە بۆ كەشی قوتابخانە، چونكە منداڵان تێكەڵی هەموو جۆرە قوتابییەك دەبن، لەو كەشەیشدا منداڵی هەر یەكە و بە شێوەیەكی جیاواز ڕەفتار دەكەن و كاریگەریشیان لەسەر یەكتر دەبێت، جا چ بە ڕەفتاری باش بێت، یان ناشیرین وەكوو جنێو".
ناوبراو دەیگوت: "پێویستە چ خێزان و چ مامۆستاكان لەلای خۆیانەوە هەوڵ بدەن كۆنترۆڵی ئەو ڕەفتارە ناشیاوانە بكەن".
(خاریجا ئەحمەد) كە ژنێكی بەمێرد بوو، خاوەنی منداڵێكە، ئەو لە پەروەردەی هەندێك دایك و باوك بێزار بوو كە بە شێوەیەكی ناتەندروست پەروەردەی منداڵەكانیان دەكەن و دەیگوت: "هەر دایك و باوكان كە منداڵەكان لاسار و جنێوفرۆش ڕادەهێنن، زۆرێك لە باوكان هەن هێشتا منداڵەكانیان زمانی نەكراتەوە، فێری جنێو و قسەی ناشیرینی دەكەن، بگرە شانازیشی پێوە دەكەن، بۆیە ئەو منداڵە لە گەورەكان فێری ئەو جنێوانە دەبێت، وادەزانێت شتێكی باشە و بۆ جنێودانیشی هیچ سزایەك و سەرزنشتێك نییە، ئەوا خووی پێوە دەگرێت و تا گەورەیش بێت، ئەم ڕەوشتەی هەر دەمێنێت".
(خاریجا) لە درێژەی قسەكانیدا دەیگوت: "من بۆ منداڵەكەی خۆم تا ئێستا ڕێگەم نەداوە فێری جنێو بێت، گەر حەز بە جنێودانیش بكات، چاوی لێ سوور دەكەمەوە بۆ ئەوەی لە ڕەوشتی ناشیرینی خۆی بگات، كە ئەمە كارێكی جوان نییە، هەمیشە بە باوكی ئەوم گوتووە تا دەتوانێ قسەی ناشیرین و جنێوی لای مەڵێ، بەڵام پیاوەكەم زۆر لەوە ئاگادارترە و دەزانێ چۆن هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكات، بۆیە بە لای منەوە منداڵی بەڕەوشت، سامانێكە بۆ خێزانەكەی".
لە كۆتاییدا (سەرمەند) كە پیاوێكی بە تەمەن بوو، وەكوو خۆی دەیگوت، 23 ساڵە ژیانی هاوسەری پێك هێناوە و خاوەنی 7 منداڵە، ئەو پێی وابوو ڕەوشتی جوان و بەرزی منداڵ، لە ناخی خودی منداڵەكە دایە و لە كەس فێری نابێت،".
دەیگوت: "زۆر منداڵ هەن كە باوانیان هەمیشە بە كێشەن و قسەی ناشیرین بە یەكتری دەڵێن، لە هەمانكاتدا منداڵەكانیان وەك ئەوان نین و زۆر ڕەوشت بەرزن، بگرە هەر حەزیشیان بە جنێودان نییە، گەر منداڵ خۆی ڕێكوپێك بێت، كەس ناتوانێت كاریگەریی هەبێت بە سەرییەوە".

                                                               hewler

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net