.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















له شاری سنه به‌به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئافره‌ت و به‌هره‌مه‌ند له دروستكردنی چێشتی كوردی فستیڤاڵێكی گه‌وره بۆ چێشتی كوردی به‌رێوه‌ده‌چێ. لیژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م فستیڤاڵه خه‌ریكی ئاماده‌كاری و ئاسانكاری ته‌واون بۆ به‌شداریكردنی هه‌رچی زیاتری ئافره‌تان له‌و فستیڤاڵه.
ئه‌و فستیڤاڵه كه یه‌كه‌م فستیڤاڵی چێشتی كوردییه له پارێزگای كوردستان تا دوو حهفتهیتر به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خه‌ڵكی شار‌و شارۆچكه‌كانی پارێزگای كوردستان و به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌م فستیڤاڵه گرنگی به چێشتی كوردی ده‌درێ به‌ڵام چه‌ندین به‌شی وه‌ك چێشتی ده‌ره‌كی و مره‌باو ترشیاتیش به‌خۆوه ده‌گرێ. جه‌عفه‌ری قادری به‌رێوه‌به‌ری فستیڤاڵه‌كه له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌م فستیڤاڵه یه‌كه‌م فستیڤاڵه بۆ نمایشكردنی چێشتی كوردی و به‌ناوی فستیڤاڵی گه‌وره‌ی چێشت به‌رێوه‌ده‌چێ و ده‌توانێ له پاراستنی چێشته كوردییه‌كان و گرنگی دان به كه‌لتوری كوردی رۆڵی سه‌ره‌كی بگێرێ و هیوادارین بتوانین ئه‌م فستیڤاڵه وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه به‌رێوه‌ببه‌ین.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: ئێستا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ باشتر به‌رێوه‌چوونی ئه‌م فستیڤاڵهو له سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی شار پروپاگه‌نده‌مان بۆ فستیڤاڵه‌كه كردووه‌و پێمانوایه فستیڤاڵی له‌م جۆره ده‌توانێ هانی گه‌شتیاران بدا سه‌ردانی شاره‌كه‌مان بكه‌ن و كه‌لتورو نه‌ریتی كوردی به نهتهوهكانیتر بناسێنێ. شایانی باسه له كۆتایی فستیڤاڵ، چێشته‌كان به‌سه‌ر ناوه‌نده‌ی به‌ساڵاچوان و ماڵه هه‌ژاره‌كان دابه‌شده‌كرێت و سه‌ركه‌وتوانی فستیڤاڵ خه‌ڵات ده‌كرێن.
KTV
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن halabjah (2009-01-19 17:31:46)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس لیزا خان هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه