.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دایك‌و باوكان ئاگادارده‌كرێنه‌وه له بهكارهێبهكارهێنانی ده‌رمانی كۆكه‌و سه‌رما بۆ منداڵ تا چه‌ند باشه‌و كاریگه‌ری هه‌یه بۆ منداڵ ؟
لیژنه‌یه‌كی ڕاوێژكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به خۆراك‌و ڕێگاكانی به‌كارهێنانی ده‌رمان له مانگی ئۆكتۆبه‌ردا پێكدێت بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته.
هه‌ندێك له پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مه‌كانی كۆكه‌و سه‌رما به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن له منداڵدا كارناكه‌ن، به‌ڵام نیگه‌رانن له بوونی مه‌ترسی ئه‌و ده‌رمانانه له‌سه‌ر منداڵه‌كان.
ڕێكخراوی FDA ده‌ڵێت:"زۆربه‌ی كێشه‌ی ڕاپۆرته‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌نجامی زۆرپێدانی ده‌رمان بێت به منداڵ، كه ده‌بێته ڕێخۆشكه‌ر بۆ كاریگه‌ری خراپ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی توند له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه، به تایبه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان دوو ساڵ یاخود زیاتره".
به‌رهه‌مه‌كان له بازاڕه‌كاندا ساغ ده‌كرێنه‌وه به بێ چاودێری‌و مۆڵه‌تی پزیشكی، له كاتێكدا ده‌رمانه‌كانی كۆكه‌و سه‌رما زیانی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان ئه‌گه‌ر به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌كار بهێنرێن، ترسه‌كه له‌وه‌دایه كه به وه‌رگرتنی ده‌رمانێك ماده‌ی كیمیاوی زیاتر ده‌چێته ناو له‌شی نه‌خۆشه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی زۆری ده‌رمانه‌كانی كۆكه‌و سه‌رما كاریگه‌رییان هه‌یه بۆ دڵ، چونكه هه‌ندێك ده‌رمان تایبه‌ت كراون به فشاری به‌رزی خوێن‌و لێدانی دڵ، ئه‌و ده‌رمانانه‌ی تریش كه به‌كاردێن بۆ منداڵ چه‌نده‌ها ماده‌یان تێدایه كه چه‌نده‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر كه‌سانی سه‌رو 20 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه به مه‌به‌ستی به‌كارهێنان.
ئه‌م ڕێكخراوه وریایی ته‌واو ده‌دات به دایك‌و باوكان كه ده‌رمانه‌كانی سه‌رماو كۆكه بۆ منداڵكانیان به‌كار نه‌هێنن، تاكو پزیشك بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دات، هه‌روه‌ها داوا ده‌كات هه‌رگیز ئه‌و ده‌رمانانه به‌كار نه‌هێنن كه بۆ گه‌وره‌كان تایبه‌تكراون چونكه هێزی ده‌رمانه‌كان جیاوازه بۆ گه‌وره‌و بچوك.
پێویسته له‌كاتی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كاندا پزیشك ئاگادار بكرێته‌وه كه ئایا ئه‌و منداڵه ده‌رمانی تر به‌كار ده‌هێنێت یاخود نا، بۆ گونجاندنی هه‌ردوو ده‌رمانه‌كه‌و دوركه‌تنه‌وه له مه‌ترسی.
بۆ ده‌رمانه گیراوه‌كان ئه‌و كهوچكو سه‌ره شروبانه به‌كاربهێنن كه له‌گه‌ڵ دهرمانهكهدان، هه‌رگیز كه‌وچكی ماڵه‌وه به‌كارمه‌هێنن چونكه گۆڕانكاری له ڕێژه‌كه‌دا دهكاتو كاریگه‌ری خراپیشی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر باری نا ئاسایی منداڵه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ده‌ست له به‌كارهێنانی ده‌رمان هه‌ڵگره‌و پشكنینی بۆ بكه‌ن.
نانی ده‌رمانی كۆكه‌و سه‌رما بۆ منداڵه‌كانیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه