❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوان گریان بە شورەیی دەزانن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-25 14:33:16

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

پیاوان گریان بە شورەیی دەزانن

http://www.hewlerpost.com/pictures/7885.jpg
گریان، هاوارێكی دەربڕینی دڵتەنگیی ناخی مرۆڤە كە لە ئە نجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن كە دەبێتە هۆی بزواندنی هەستی مرۆڤ، یاخود هەندێك جاریش لە خۆشیدا دەر دەبڕدرێت، ئەمەیش زیاتر لە ئافرەتاندا دەبینرێت، بە تایبەت لە كۆمەڵگەیەكی وەكوو كۆمەڵگەی خۆمان.
سەبارەت بەم باسە، چەند كەسێكمان دواند، لە بارەی ئەوەی كە پیاو لە كۆمەڵگەی ئێمەدا دەتوانین بڵێن بەشخوراون لە دەربڕینی هەستی دڵتەنگی و خەمەكانیان بە ڕشتنی فرمێسك، ئایا كۆمەڵگە قبووڵی دەكات؟، لە كاتێكدا گریان بە چەكی ئافرەتان ناوزەد دەكرێت و بۆ ئەو ئاساییە؟
لە سەرەتادا (فەرهاد عەلی) كە تەمەنی 24 ساڵە گوتی: "گریان لای پیاوی كورد كەمتر دەبینم، پێم وایە هۆكارەكەیشی كولتوورە، كە گریان بۆ پیاو دەچێتە قاڵبی عەیبە و شەرم، چونكە پیاو بە خاوەن دەستەڵات سەیر دەكەن، ئەگەر بگریەت، لاوازیی خۆی نیشان دەدات".
ناوبراو لە بارەی خۆیەوە كە چۆن دەڕوانێتە ئەو بابەتە، ئایا ئامادەیە لە كاتی دڵتەنگیدا بۆ خۆی وەكوو پیاوێك بگری؟ گوتی: "ئەگەر كەسێكی خۆشەویست لە دەست بدەم، ئاساییە دەگریم".
گریان لە لای (محەممەد عوسمان) كە هاوتەمەنی (فەرهاد) بوو، زۆر بە دڵپڕی و بێ دەستەڵاتییەوە دەیگوت: "من بە گریان پەروەردە بووم، هەر لە سەرەتای لەدایكبوونم لە بێشكەوە تا ئێستا هەر گریاوم و ئامادەیشم بگریم، چونكە نە ڕابردوویەكی خۆش و نە ئاییندەیەكی ڕوون دەبینم، تا لە داهاتوودا هەنگاوی بۆ بنێم".
(ڕیناز محەممەد) كە كچێكی تەمەن 19 ساڵ بوو، لەو بارەیەوە دەیگوت: "ئافرەت زیاتر لە پیاو دەگری، ئەمەیش لەبەر ئەو لایەنە كۆمەڵایەتییەی ئافرەت كە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هەیەتی كە هەمیشە سەركوتكراو بووە لە ئارەزوو و حەزەكانی، جگە لە گریان هیچی دیكەی بۆ نەماوەتەوە، من وەك كچێك گریان بۆ بەرگریكردن یان وەك سكاڵایەك بەكاردەهێنم".
زۆرن ئەو فاكتەرانەی كە وا لە پیاو دەكەن كە جیاواز لە ئافرەت، لە كاتی دڵتەنگییەكانیان پەنان بۆ گریان نەبن، وەك كۆمەڵگە، كولتوور، پەروەردەی خێزانی....هتد. هەروەها هەندێك كەس بڕوایان وایە كە پیاو لەبەر ئەوەی ڕۆژانە لە دەرەوە زۆرتر شتە ناخۆشەكان دەبینێت و دەبیستێت، بۆیە زۆر شتی لە لا ئاسایی دەبێتەوە. هەر وەكوو (بارزان عەلی) دەیگوت: "پیاوی كورد پڕ ئەزموونتر دەبینم بەرانبەر حەقیقەتی ژیان، ئەو پڕ ئەزموونییەیش، وای لێ دەكات چارە بدۆزێتەوە بۆ كێشەكان، نەك پەنا بۆ گریان بەرێت بە پێچەوانەی ئافرەتان".
(ئەحمەد یەعقووب) كە تەمەنی تەمەنی 21 ساڵ بوو، لە بارەی كەمیی گریان لەلای پیاوان دەیگوت: "من وەك خۆم بە پێچەوانەی پیاوانی دیكە گریان بە تاكە هاوڕێی خەمەكانم دەزانم، زۆرجاریش لە زۆرحاڵەتدا گریاوم، بەڵام گریان زیاتر لەلای ئافرەت دەبینم، چونكە هەست و سۆزیان زیاترە بەرانبەر بە ڕووداوەكان".
(زانیار سەوار) یەكێكی دیكە بوو لەو كەسانەی كە عەیبەی بە فاكتەری نەبوونی گریان لای پیاوان ناو برد و دەیگوت: "لەگەڵ ئەوەی من گریان بە شتێكی باش دەزانم لە ڕووی دەروونییەوە، چونكە مرۆڤ بە گریان بەشێك لە دەروونی ئارامتر دەكاتەوە، نەگریانی پیاویش دەگەڕێنمەوە بۆ دوو لایەن، شەرم، كە بەداخەوە هەندێك پیاوان گریان بە شەرم و عەیبە دەزانن، لە لایەكی دیكەوە پیاو بە ڕاددەیەك دڵی وەك ئافرەت پابەند نییە بە سۆزەوە".


hawler

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-16 20:17:03

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsXPMSIE

Re: پیاوان گریان بە شورەیی دەزانن

من بە گریان پەروەردە بووم، هەر لە سەرەتای لەدایكبوونم لە بێشكەوە تا ئێستا هەر گریاوم و ئامادەیشم بگریم، چونكە نە ڕابردوویەكی خۆش و نە ئاییندەیەكی ڕوون دەبینم، تا لە داهاتوودا هەنگاوی بۆ بنێم".


aw dera ka aw bareza rai xoi wtowa zor jwana lam

dast xosh bet bo babatakat

gryan 3aib nya pyaw har awa nya parsangi dasalati la bet w etr gryani bo be pei bshke w lei bbe ba koli sher w 3aiba  baray mn jwantrin sifati mrov awaya hasteki washy tya be ka nawy gryana gryan bo xwa gryan bo nishtiman gryan bo dayk gryan bo dro w be wafaiy amana hamwi jwann ba gryanawa narazaiy lewa dar bbri

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net