.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















وه‌رگێڕانی/ محه‌مه‌د عبدولره‌حمان مێرگه‌یی
1-هه‌ندێك له‌كاتت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانت (هه‌ر یه‌كه‌و به‌جیا) به‌سه‌ر ببه، جا ئهمهبهشێوهی پێكهوهنانخواردن بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌دا، یان وه‌رزشكردن بێت، یاخود ته‌نها چوونه ده‌ره‌وه‌ش بێت، گرنگ ئهوهیهتۆ بتوانیت هه‌ستی ئه‌وه‌یان له‌لا دروست بكه‌یت كه‌وا ڕێز له‌هه‌ر یه‌كێكیان ده‌گریت به‌بێ ئه‌وی تریان.
2-له‌ناخیاندا باوه‌ڕ به‌خۆبوون دروست بكه، ئه‌مه‌ش بههاندانیان و پێزانینی هه‌وڵ و تێكۆشانیان، نه‌ك
ته‌نها پێزانینی ئه‌نجامی كار و تێكۆشانیان هه‌روه‌ك زۆربه‌مان وا ده‌كه‌ین.
3-له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانیان ئاهه‌نگیان بۆ بگێڕه، بۆ نموونهلهكاتی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر له‌دایكبوونی منداڵێكت، سفره‌و خوانێكی تایبه‌ت ئاماده‌بكه. یان به‌بۆنه‌ی به‌شداربوونی یه‌كێكیان له‌یانه‌ی تۆپی پێی قوتابخانه‌كه‌یدا، یاخود به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پله‌یه‌كی باش له‌تاقیكردنه‌وه‌دا. ئه‌مه‌ش تاوه‌كو هه‌ر یه‌كێك لهمنداڵهكانت بزانن كه‌وا تۆ گرنگی و بایه‌خ به‌خۆی و ڕووداوه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی ده‌ده‌یت.
وه‌ئاگادار بهئهمهتهنها له‌گه‌ڵ یه‌ك منداڵت ئه‌نجام نه‌ده‌یت، ئه‌گه‌ریش ئه‌وه‌ی تریان له‌و كات و ساته‌دا بۆنه‌و ڕووداوێكی تایبه‌تی نه‌بێت، ده‌توانیت له‌ژیانیدا بگه‌ڕێیت و شتێك هه‌ر ده‌دۆزیته‌وه، ئه‌وه‌شت له‌یاد بێت، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت شتێكی ڕه‌مزی و واتایییهو هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، بۆ ئه‌وه‌یه؛ تاكو منداڵه‌كانت (غیره) و ڕقوكینهیان له‌نێواندا په‌یدا نه‌بێت و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌كتریان خۆش بووێت و به‌شداری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن، كێبڕكێ بكه‌ن له‌سه‌ر تۆ و ئینجا دوژمنایه‌تیان له‌ناودا دروست ببێت.
4-منداڵه‌كانت فێری بیركردنه‌وه‌ی ئیجابیانه(پۆزه‌تیڤانه) بكه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژیانیان ئیجابی بن، بۆ نموونهلهكاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت له‌قوتابخانه‌دا و دانیشتنی بۆ نانخواردن به‌شێوه‌یه‌كی تۆزاوی و ناڕێك، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لۆمهوسهرزهنشتی بكه‌یت، ئه‌وا پێی بڵێ: (له‌وه‌ده‌چێت ئه‌مڕۆ له‌قوتابخانه‌دا كاتێكی خۆشت به‌سه‌ر بردبێت).
5-ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ژیانی منداڵیی خۆیانیان بۆ بگێڕه‌وه، كه‌وا ئه‌وان به‌یادیان نایه‌ته‌وه.
6-شتێكیان بۆ باس بكهكهوا تۆ لهوانهوهفێربووبیت.
7-پێیان بڵێ كه‌وا هه‌ست به‌خۆشیه‌كی زۆر ده‌كه‌یت كاتێك بیر لهوهدهكهیتهوه(باوك / دایك)ی ئه‌وانی.
8-وا لهمنداڵهكانت بكهلهههڵبژاردنی جلوبه‌رگه‌كانیان ئازادبن، بهمهئهوهیان پیشان ده‌ده‌یت، تۆ چۆن ڕێز لهبڕیارهكانیان ده‌گریت.
9-له‌كاتی یاریكردنی منداڵه‌كانت، تۆش له‌گه‌ڵیاندا تێكه‌ڵ ببه، بۆ نموونه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كانت وه‌ك ده‌ستی ئه‌وان به‌ڕه‌نگ و بۆیه‌و قووڕ ببێت.
10-خشته‌ی وانه‌كانی ڕۆژانه‌ی منداڵه‌كه‌ت بزانه‌و مامۆستا و هاوڕێیه‌كانیشی بناسه، تاكو كهلهقوتابخانهگهڕایهوه؛ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پرسیاری لێ نه‌كه‌یت و بڵێی: (ئه‌مڕۆ چیت كرد)، به‌ڵكو ده‌بێت بپرسیت فڵان و فڵان مامۆستا چیكرد و چی گوت، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت هه‌ست بكات و بزانێت تۆ چاودێری و به‌دواداچوونی گشت ژیانی ده‌كه‌یت و بایه‌خی پێ ده‌ده‌یت.
11-كاتێك منداڵه‌كه‌ت داوات لێ ده‌كات قسه‌و گفتوگۆت له‌گه‌ڵدا بكات، له‌و كاته‌دا تۆ وه‌ها قسه‌ی له‌گه‌ڵ مهكهبهشێوهیهك خه‌ریك و سه‌رقاڵی شتێكی تر بیت و بیرت لای ئه‌و نه‌بێت، هه‌روه‌ك (دایك) كاتێك منداڵه‌كه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات ئه‌ویش یان ئه‌وه‌تا خه‌ریكی چێشت لێنانهیان ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن ده‌كات یان هه‌ر شتێكی تر، به‌ڵكو له‌م كاتانه‌دا پێویسته‌هه‌موو بیر و هۆشت لای منداڵه‌كه‌ت بێت و كاتێك قسه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات ته‌ماشای ناو چاوه‌كانی بكه.
12-ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش بێت له هه‌فته‌دا، له كاتی نانخواردن و له گفتوگۆ و قسه‌كردن له باره‌ى ڕووداو و به‌سه‌رهاته‌كانی هه‌فته به‌شداریان لهگهلداڕ بكه و تۆش ته‌نها گوێگر مه‌به، به‌ڵكو له‌م هه‌فته‌یه چیت به‌سه‌رهاتووه، بۆیان باس بكه.
13-له كاغه‌زێكی بچو‌وكدا وشه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی یان هاندان یان نوكتهیهكیان بۆ بنووسه و له‌و كاته‌ى ئه‌وان نووستووتن و تۆش له ماڵه‌وه ده‌رده‌چیت له ته‌نیشت سه‌ریان به‌جێبهێڵه یاخود بۆیان له ناو جانتای قوتابخانه دابنێ، تاوه‌كو هه‌ست بكه‌ن و بزانن تۆ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیشیان نه‌بیت، هه‌ر بیریان لێ ده‌كه‌یته‌وه و بیرت لاى ئه‌وانه.
14-به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، خۆشه‌ویستی و سه‌رسامیت به كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی، بۆ منداڵهكت ده‌رببڕه و پیشانی بده، وه‌ك ئه‌وه‌ى
له‌و كاته‌ى ئه‌و له ژوورهكهى بێت و تۆ به ده‌نگێكی به‌رز ئه‌مه ده‌رببڕی و ئه‌ویش گوێی لێت ببێت.
15-له‌و كاته‌ى منداڵه‌كانت وێنه و نیگارى بچووك ده‌كێشن، له ماڵه‌وه له شوێنێكی تایبه‌ت بۆیان دابنێ، تا هه‌ست بكه‌ن شانازی به كاره‌كه‌یان ده‌كه‌یت.
16-تۆ به بێ بیركردنه‌وه هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانت مه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی باوك و دایكت هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كردیت، ئه‌مه ده‌تخاته هه‌ڵه‌ى زۆر ڕووخێنه‌ر بۆ ده‌روونی منداڵه‌كه‌ت.
17-له جیاتی ئه‌وه‌ى به منداڵه‌كه‌ت بڵێی به هه‌ڵه ئه‌م كاره‌ت كردووه، پێی بڵێ ئه‌م كاره به‌م شێوه و ڕێگه‌یه ئه‌نجامبده و ڕاستییه‌كه‌ى فێربكه.
18-وشه‌یه‌كی نهێنی یا نیشانه‌یه‌ك له نێوان خۆت و منداڵه‌كه‌ت دابنێ كه‌وا خۆشه‌ویستی تۆ بۆ منداڵه‌كه‌ت پیشان بدات و كه‌سی تر پێی نه‌زانێت بێجگه له خۆتان.
19-هه‌وڵبده هه‌موو ڕۆژێك كه خۆر هه‌ڵدێت، ڕۆژێكى نوێ ده‌ست پێ بكه‌یت كه‌وا گشت هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو له یاد بكه‌یت. هه‌موو ڕۆژێكی نوێ ده‌رفه‌تی نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت كه زیاتر له ڕۆژی پێشووتر بتخاته ناو خۆشه‌ویستی منداڵه‌كه‌ت و یارمه‌تیت بدات بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌هره‌كانی.
20-هه‌موو ڕۆژێك منداڵه‌كانت له باوه‌ش بگره و ماچیان بكه و پێیان بڵێ كه‌وا تۆ ئه‌وانت خۆشده‌وێت. هه‌ر چه‌ندیش ئه‌مه زۆر بێت، ئه‌وان هه‌ر پێویستیان پێیه‌تی به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌نیان، بچووك بن یان پێگه‌یشتوو ته‌نانه‌ت هاوسه‌رداریش بن و نه‌وه‌شت لێیانه‌وه هه‌بێت.
س . ره‌نگار


له‌سه‌ر هێڵ نییه