.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






دوای ئەوەی دەنگۆی بەموسڵمانبوونی هونەرمەندی جیهانی مایكڵ جاكسۆن لەنێو هەوادارانیدا بڵاوبووەوە. ڕۆژنامەی دەیڵی مەیڵ-ی ئینگلیزی ڕایگەیاند ئەستێرەی ناوداری مۆزیكی پۆپ مایكڵ جاكسۆن تەمەن 51 ساڵ بۆتە موسڵمان و ناوی خۆشی كردۆتە (میكائیل). لەمبارەیەوە ڕۆژنامەكە نووسیویەتی: " مایكڵ جاكسۆن لە لۆس ئەنجلۆس لەماڵی برادەرێكی خۆی بیروڕای ئایینی خۆی گۆڕیوە و بۆتە موسڵمان".
ڕۆژنامەكە ئەوەشی نووسیوە، كە مایكڵ جاكسۆن جلی موسڵمانبوونی لەبەركردووە و شەهادەی ئیسلامبوونیشی هێناوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، دوو ساڵ لەوەوبەر برایەكی مایكڵ جاكسۆن بەناوی (Jermaine Friday) ڕایگەیاندبوو كە ئەو لەساڵی 1989 بەدواوە بۆتە موسڵمان و ئێستاش نۆرەی مایكڵ جاكسۆنە.
شایانی باسە، ماوەیەك لەوەوبەریش پزیشكەكانی ئەمریكا ڕایانگەیاند كە ڕەوشی تەندروستی مایكڵ جاكسۆن بەرەو داڕووخان و مەترسییەكی گەورە مل دەنێت. ئەو نەشتەرگەرییانەی كە لە تافی لاوێتیدا بۆ جوانكاری لە جەستە و ڕووخساریدا ئەنجامیدابوون، وەك پێویست سەركەوتنیان بەدەستنەهێناوە. هەروەك گوتیشیان كە، جاكسۆن ئەوپەڕی دەتوانێ ساڵێك یان شەش مانگی دیكە بژیت. لەبەرئەوەی جگە لەو نەشتەرگەرییانەی جاكسۆن ئەنجامیدابوون، چەند نەخۆشییەكی جێنەتیكیشی هەیە، كە وەكو بۆماوە لەبنەماڵەكەی بۆی بەجێماوە، لەوانەش نەخۆشی گورچیلە.
gulan
لهسهر هێڵ نییه








دةست خؤش بيت
خوا له كوناحى خؤش بيت


لهسهر هێڵ نییه