.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ته‌نیایی هه‌ستیاری مرۆڤ بۆ سه‌رما زیاتر ده‌کات
ئه‌وانه‌ی ژیانی خۆیان به ته‌نیا به‌سه‌رده‌بن، زیاتر هه‌ست به سه‌رما ده‌که‌ن: ده‌روونناسانی که‌نه‌دی توانیویانه بیسه‌لمێنن، که مرۆڤ هه‌ستیاری به‌سه‌رما زۆر زیاتر ده‌بێت، کاتێك له‌گه‌ڵ که‌سانی چوارده‌ووری په‌یوه‌ندی نه‌مێنێت و له کونجێکدا خۆی گۆشه‌گیر بکات.
له‌ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌کاندا توێژه‌ران له زانکۆی "Toronto" بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌ستی به‌ته‌نیایی ده‌که‌ن، هه‌ستیارییان بۆ سه‌رما زۆر زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی له چوارچێوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی فراواندا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
ده‌رئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کان نیشانیانداوه، که ئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌که‌ن، له‌کاتی هه‌ڵبژاردنی خۆراك زیاتر ئاره‌زووی خواردنی شۆربایه‌کی گه‌رم ده‌که‌ن و که‌متر وامیان بۆ خواردنه‌وه‌یه‌کی سارد یان سێوێك ده‌بێت.
درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Psychological Science"دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌م توێژه‌ران 65 قوتابی زانکۆیان به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شکرد: توێژه‌ران داوایان له گروپی یه‌که‌م کرد، ئه‌و ڕۆژانه‌ی هه‌ستیان ته‌نیایی کردووه، وه‌بیر خۆیانی بهێنه‌وه. هاوکات گروپی دووه‌م بیریان له‌و ڕۆژانه کرده‌وه، که په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزیان هه‌بووه. هه‌موو به‌شداربووانیش له پله‌ی گه‌رمای ژووردا دانیشتن و پله‌ی گه‌رماش له نێوان 12 بۆ 40 سه‌دی گۆڕانکاری تێدا کرا. ده‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وت، که ئه‌وانه‌ی هه‌ستیان به ته‌نیایی کردووه، هه‌ستیاریان بۆ سه‌رما زۆر زیاتر بووه.
له تاقیکردنه‌وه‌ی دووه‌مدا به‌شداربووان له‌سه‌ر کۆمپیته‌ر وازییان به تۆپ کرد. یارییه‌که‌ش به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها پڕۆگرامکربوو، که هه‌ندێك له به‌شداربووه‌کان زۆر زیاتر تۆپه‌کانیان وه‌رده‌گرت و هه‌ندێكی دیکه که‌متر. ئه‌وجا داوا له به‌شداربووان کرا، ئاره‌زووی خۆیان بۆ داواکردنی قاوه، بسکویت، لیمۆناده، سێوێك یان شۆربایه‌کی گه‌رم بڵێن.
ئه‌و به‌شداربووانه‌ی که‌متر تۆپه‌کانیان وه‌رگرتبوو، زیاتر ئاره‌زووی داواکردنی قاوه و شۆربایه‌کی گه‌رمیان کردبوو. توێژه‌ران هۆکاری ئه‌م ئارهزووهمهندییهش بۆ ههستیاربوونێکی زیاتر به سه‌رما ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
"Chen-Bo Zhong"، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه، پێیوایه، که گۆشه‌گیری و به‌سه‌ربردنی ژیانی به‌ته‌نیایی مرۆڤ دووچاری ههستیاربوونێکی زیاتر به‌سه‌رما ده‌کاته‌وه.
توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه پێیانوایه، که ئه‌و ساته‌ی مرۆڤ هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌کات، زۆر باشتره شتێکی گه‌رم بخوات یان بخواته‌وه، تا کاریگه‌ری زیاتری هه‌ستیاربوون به‌سه‌رما نه‌بێته هۆکاری ناله‌بارکردنی باری ته‌ندروستی.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت زۆر به‌سوده ئه‌م زانیاریانه به‌هیوای بهردهوامیتکاك ئالان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه





چۆنیت رێژین گیان هیوادارم به دڵت بێت دڵ خۆش بووم به په‌یامه‌كه‌ت سوپاس بۆ تۆ هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت
داوات لێده‌كه‌م كه بمكه‌یت به هاورێی هه‌میشه‌یت و له په‌یامه‌كانت بێبه‌شمان نه‌كه‌یت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh hawre gyan boam zanyaryana
kata kani zhyant shad

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش بێت بۆ په‌یامه‌كه‌ت دهرونهیی گیان هیوادارم به دڵت بێت
ده‌ستت خۆش بێت سۆزی گیان سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت دڵخۆش بووم به په‌یامه‌كه‌ت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن alan3 (2008-10-14 15:04:06)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet sozi_2020 gian sarkawtw bet basaka
hewadarm la xosheda bet
*********************************
**************
*********
********
alan
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet HaNaSa-Kurdstan gian
supas bo payamakat
hawre gian
*****************
********
*****
alan
له‌سه‌ر هێڵ نییه