❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-30 11:01:32

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز ده‌كرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c1dd130197.jpg

ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چاندنی‌ خانه‌یه‌كی‌ مۆخ بۆ كه‌سێكی‌ تووش بوو به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن و له‌ هه‌مان كاتیشدا نه‌خۆشیی‌ ئایدزی‌ هه‌بوو پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت به‌هۆی‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ چاك بۆته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌دوای‌ بیست مانگ شیكاریی‌ پزیشكیان بۆ ئه‌نجام دا بۆ زانیینی‌ ئاكامی‌ نه‌شته‌ر گه‌رییه‌كه‌ی‌.
  پزیشكه‌كا بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و پیاوه‌ هه‌ڵگری‌ هیچ جۆره‌ ڤایرۆسێكی‌ ئایدز نییه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ كه‌ بۆچاك بوونه‌وه‌ی‌ له‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ خوێن بۆكراوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر
(دیگیرۆ هیتر) وتی‌: ئه‌و نه‌خۆشه‌ی‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌نجامدراوه‌ پیاوێكی‌ ئه‌مریكایی ته‌مه‌ن 42 ساڵه‌و ئێستا له‌ شاری‌ به‌رلین ژیان به‌ سه‌ر ده‌بات ، 10 ساڵ له‌مه‌و به‌ر توشی‌ ئایدز هاتووه‌و ئه‌وان به‌مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشییه‌ك كه‌ له‌ خوێنیدا هه‌بووه‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ئه‌نجامداوه‌ و له‌ پاش ئه‌نجامدانی‌ پشكنینه‌كان بۆی‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ڤایرۆسی‌ (ئێچ ئای‌ ڤی‌) له‌ له‌ شیدا نه‌ماوه‌و چاك بۆته‌وه‌.
له‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ (دكتۆر ئه‌ندرۆ بادلی‌) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ تاقیگه‌ی‌ توێژینه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی‌ كه‌میی‌ به‌رگریی‌ له‌ش، له‌ بنكه‌ی‌ (مایۆی‌ كلینیكی‌ پزیشكیی‌ ئه‌مریكایی‌) وتی‌ : وا پێده‌چێت ئه‌و شیكارییانه‌ی‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌نجامدراون به‌ گوێره‌ی‌ پێویست  فره‌لایه‌ن نه‌بووبێت . هاوكات ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی‌ چاودێریی‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ ، پشكنینه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌سه‌كه‌ به‌ هیچ جۆرێك ئێستا هه‌ڵگری‌ ڤایرۆسی‌ ئێچ ئای‌ ڤی‌ نییه‌و ته‌ندروستی‌ زۆر باشه‌و به‌ ته‌واوه‌تی‌ چاك بۆته‌وه‌. گرنگه‌ بوترێت ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جارنیه‌ به‌هۆی‌ چاندنی‌ خانه‌ی‌ مۆخه‌وه‌ هه‌وڵی‌ له‌ناوبردنی‌ نه‌خۆشیی‌ ئایدز درابێت . له‌م باره‌یه‌وه‌  له‌ ساڵی‌ 1999دا راپۆرتێكی‌ تایبه‌ت به‌م باسه‌ له‌ گۆڤاری‌  Medical Hypothese دا بلاَو كرایه‌وه‌، ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كردوه‌كه‌ 32 حاڵه‌تی‌ نه‌شته‌رگه‌یی‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌ نێوان سالاَنی‌ 1982 بۆ 1996 دا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجام دراون و له‌ كۆی‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ دوو حاڵه‌تیان له‌ نه‌خۆشی‌ ئایدز به‌ته‌واوه‌تی‌ چاك بوونه‌ته‌وه‌ به‌ هۆی‌ ئه‌نجامدانی‌  ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه‌ كه‌  چاندنی‌ خانه‌یه‌ له‌ له‌شی‌ نه‌خۆشه‌كه‌دا ، پسپۆرانی‌ پزیشكی‌ واپێشبینی‌ ده‌كه‌ن  له‌ داهاتوودا زیاتر گرنگی‌ به‌ولایه‌نه‌ بدرێت له‌ چاره‌ سه‌ر كردنی‌ نه‌خۆشییه‌كاندا بۆ هۆی‌ جینه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی‌ نه‌خۆشیی‌ نه‌مانی‌ به‌رگریی‌ له‌ش كه‌ به‌ ئایدز ناسراوه‌ و بۆته‌ قه‌یرانێكی‌ ته‌ندروستیی‌ گه‌وره‌ به‌ سه‌ر هه‌موو جیهانه‌وه‌.



ڕادیۆ نه‌وا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net