❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌و كورده‌ی‌ جنۆكه‌ی له‌ ئه‌وروپاش هه‌یه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-01-31 09:35:32

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

ئه‌و كورده‌ی‌ جنۆكه‌ی له‌ ئه‌وروپاش هه‌یه

http://dengubas.net/Img/News/jnoke3012009.jpg

هه‌فتانه‌، سالم حه‌مه‌خان‌و زانا ئه‌حمه‌د- جنۆكه‌و مرۆڤ ئه‌و دوانه‌ی‌ له‌ به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چیرۆكه‌كانیان ده‌گێڕدرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌كۆنیشدا ئه‌وان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ رام كرابێتن و وه‌ك ده‌وترێت ئه‌هرامه‌كانی میسریان پێ دروستكرابێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێت و ده‌چنه‌ لاشه‌ی‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رزگاركه‌ر هه‌یه‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د شه‌شكی چیرۆكی جنۆكه‌ په‌یوه‌ندیده‌كان به‌جنۆكه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌.
كوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی‌ دواییدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو تووشبوون یان بانگه‌شه‌كردنی تووشبوون به‌جنۆكه‌ی‌ به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ دیارده‌كه‌شدا لێره‌ و له‌وێش كه‌سانێك هه‌ن توانای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌ و نه‌خۆشیانه‌یان هه‌یه‌ یان بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن و به‌ رێگه‌ی جیاواز چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌كه‌ن، گه‌رچی هه‌ندێ كه‌س به‌ حاڵه‌تی ده‌روونی لێكده‌داته‌وه‌. مامۆستا ئه‌حمه‌د شه‌شكی یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی له‌م بواره‌دا كاری كردووه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌رده‌وامه‌ تیایدا و تائێستاش به‌وته‌ی خۆی نزیكه‌ی 25 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانیان كردووه‌.

چۆن جنۆكه‌ ده‌بینێ؟
"له‌سه‌ره‌تاوه‌ وه‌كو خولیایه‌ك حه‌زم ده‌كرد بچمه‌ بواری جنییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ماوه‌یه‌ك كارمكرد دوایی زانیم كه‌ ساحیره‌، ئه‌وه‌بوو تووشی نه‌خۆشیه‌ك بووم بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌متوانی قسه‌ بكه‌م، بۆیه‌ ده‌ستم دایه‌ زۆر قورئان خوێندن تا شه‌وێك له‌خه‌ودا كۆمه‌ڵێك جن به‌ڵێنیان پێدام كه‌ هاوكاریم بكه‌ن،" مامۆستا ئه‌حمه‌د شه‌شكی به‌م شێوه‌یه‌ سه‌ره‌تای كاركردنی له‌گه‌ڵ جیهانی جنۆكه‌ ده‌ست پێده‌كات.
له‌باره‌ی باوه‌ڕبوون به‌جیهانی جنۆكه‌ و بینینیان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ مامۆستا ئه‌حمه‌د وتی: "ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌بوونی جن نه‌بێت ئه‌چێته‌ قۆناغی كوفره‌وه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوازی خۆی نابینرێت، به‌ڵكو زیاتر له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاژه‌ڵێك یان كه‌سێك خۆی نیشان ده‌دات".
بۆ بینینیشیان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ وتی: "من بۆخۆم له‌سه‌ر شێوه‌ی كه‌سێكی موسڵمان ده‌یان بینم، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ هه‌موو كه‌سێك ته‌حه‌مولی بینینی جن بكات، له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆمدا نه‌ماوه‌ و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و باس و مه‌وزوعانه‌دا ده‌ژیم".

جنۆكه‌ و سیخوڕی كردن
له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی جنۆكه‌ بۆ دزه‌پێكردنی زانیارییه‌كان وتی: "به‌دڵنیاییه‌وه‌ جنۆكه‌ له‌و بواره‌دا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ زیاتر ئه‌چێته‌ بواری سیاسه‌ته‌وه‌، به‌ڵێ ئه‌و شتانه‌ هه‌یه‌، به‌تایبه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كاری پێده‌كرێت، ئه‌توانرێت له‌و بواره‌دا به‌كار بهێنرێت" و باسیشی له‌وه‌ كرد له‌ كوردستانیشدا هه‌یه‌ و به‌رپرسانیش له‌ رێی ساحیری خۆیانه‌وه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ن "كوردستانیش ئه‌و كارانه‌ی تیا ده‌كرێت و زۆر به‌رپرس هه‌یه‌ كه‌ ده‌یانناسم ساحیری خۆیان هه‌یه‌".
ده‌رباره‌ی ژیانی جنۆكه‌ و لێكچوونیان له‌گه‌ڵ مرۆڤیشدا مامۆستا ئه‌حمه‌د وتی: "جیهانێكن وه‌ك ئێمه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ ژیانی مرۆڤدا هه‌یه‌ له‌جیهانی جنیشدا هه‌یه‌، له‌هه‌ر كوێدا مرۆڤ ژیا جنیشی تێدایه‌، ئه‌وان پێویستیان به‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئه‌م شوێنه‌ سارده‌ و ئه‌و شوێنه‌ گه‌رمه‌، خوا به‌شێوه‌یه‌ك دروستی كردوون نه‌ ده‌خه‌ون نه‌سه‌رمایان ده‌بێت و نه‌گه‌رما، به‌ڵام بۆ زاڵبوونیان به‌سه‌ر مرۆڤه‌كاندا، هه‌ركه‌سێك خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و پته‌وبێت هه‌رگیز رووبه‌ڕووی جنی نابێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن جنییه‌وه‌ كۆنترۆڵ ناكرێت، ئه‌م ئیراده‌یه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ پێویسته‌ كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانیش به‌نده‌ به‌ ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه‌ عیلاجی نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن".

قه‌رینه‌ی خێر و شه‌ڕ
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن جنۆكه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌توانن بیكه‌ن و ساحیره‌كان سوودیان لێده‌بینن، وتی: "جنه‌كان توانیویانه‌ بچنه‌ ریزی مه‌لائیكه‌ته‌كان (فریشته‌كان) و گوێبگرن له‌ فه‌رمانه‌كانی خوای په‌روه‌ردگار، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چی رووده‌دات، به‌ڵام سه‌رده‌م به‌سه‌رده‌م لێیان قه‌ده‌غه‌كراوه‌، ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كاتێك جنه‌كان ده‌چنه‌ ئاسمان بۆ وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان، خوای گه‌وره‌ شیهابیان بۆ ده‌نێرێت و ده‌یانسووتێنێ، بۆ ئه‌و ساحیرانه‌ش كه‌ هه‌ندێك قسه‌ی راست ده‌كه‌ن، سه‌یر ده‌كه‌یت هه‌ر له‌پرسیاره‌كانه‌وه‌ (80%) زانیارییه‌كان له‌ كه‌سه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرن، به‌و پێیه‌ی هه‌موو كه‌سێك قه‌رینه‌ی خه‌یر و شه‌ڕی هه‌یه‌، ساحیره‌كان له‌ رێگه‌ی قه‌رینه‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ هه‌ندێك زانیاری وه‌رده‌گرێت. (مه‌به‌ستمان له‌ قه‌رینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ پێكهاته‌ی هه‌موو كه‌سێكدا جنێكی خێر و جنێكی شه‌ڕ هه‌یه‌ واته‌ له‌ قه‌رینه‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ (شه‌یتانیه‌كه‌وه‌) زانیارییه‌كان وه‌رده‌گیرێت)."
له‌ وه‌ڵامی پرسیاری جیاوازی نێوان خه‌واندنی موگناتیسی و كاركردن له‌گه‌ڵ جندا و هه‌ڵوێستی دین له‌باره‌ی خه‌واندنی موگناتیسییه‌وه‌ وتی: "نه‌خێر دین ئه‌وه‌ به‌ زانست نازانێت، چونكه‌ دیسانه‌وه‌ له‌ قه‌رینه‌ شه‌یتانه‌كانه‌وه‌ زانست وه‌رده‌گیرێت و هیچ كاتێك كات یه‌ك كاتژمێر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌ دواوه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌ رێگه‌ی جنیی و قه‌رینه‌ شه‌یتانییه‌كه‌وه‌یه‌".

جنۆكه‌ چۆن ده‌چێته‌ له‌شه‌وه‌
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی چوونی جن بۆ نێو گیانی مرۆڤه‌كان، پێیوایه‌ چه‌ند هۆیه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه‌، یان كه‌سێكه‌ ترساوه‌ یان حه‌پسكراوه‌ یان خوێندكارێكه‌ و فه‌شه‌لی هێناوه‌ له‌ خوێندنگادا یان هه‌ر هۆیه‌كی تر بێت، بۆیه‌ قه‌رینه‌كه‌ی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ریدا و دواتر جن ئه‌م كه‌سه‌ داگیر ده‌كات، له‌مڕۆدا كه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زۆربووه‌ به‌تایبه‌ت له‌ریزی ژنان و كچاندا هۆكاره‌كانی دیارن یان له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنكردنێكه‌ یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ حه‌زی له‌گه‌نجێك كردووه‌ و رێگه‌یان پێنه‌داوه‌ شووی پێ بكات و كه‌بت كراوه‌.
ئه‌ی مه‌سه‌له‌ی سیحركردن له‌ خه‌ڵكی و ره‌شكردن چۆنه‌؟ مامۆستا ئه‌حمه‌د شه‌شكی له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا وتی: به‌ڵێ به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ دێنه‌ لای ئێمه‌ دوعای ره‌شیان لێكراوه‌، ئه‌وه‌ش بریتییه‌ له‌وه‌ی له‌لایه‌ن ساحیرێكه‌وه‌ جنێك كراوه‌ته‌ گیانی و تێكیداوه‌، بۆ نموونه‌ ژن و مێردێكن كه‌ سیحریان لێكراوه‌ و هه‌ردووكیان ره‌شكردوون به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك و بوونه‌ته‌ دوژمن له‌ یه‌كتری و دواتریش زۆربه‌ی زۆری ئه‌و خێزانانه‌ به‌جیابوونه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان كۆتاییان هاتووه‌".

چۆن ده‌ریان ده‌كه‌ن؟
ده‌رباره‌ی شێوازه‌كانی ده‌ركردنی جن له‌ له‌شدا و ئه‌و میكانیزمانه‌ی ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ شه‌شكی وتی: چه‌ند شێوازێكی جن ده‌ركردن هه‌یه‌ كه‌ باشترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ ئاسانكاریی بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ بكه‌یت، ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی گوێگرتن بۆ قورئانه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئێسته‌ كۆمه‌ڵێك ئازاردان ده‌بینم بۆ ده‌ركردنی جنی له‌ له‌شی نه‌خۆشدا، ته‌نها له‌ زیندانه‌كانی ئه‌بوغرێبی سه‌رده‌می به‌عسدا به‌كارهاتووه‌، چه‌ند مامۆستایه‌كی به‌ڕێز هه‌ن كه‌ له‌ رێگه‌ی دارلێدان و كێبڵكارییه‌وه‌ نه‌خۆش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، نه‌خۆشیان بۆهێناوم كه‌ پێشتر بردوویانه‌ بۆ لای مامۆستایه‌ك كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌ی بۆ دانراوه‌ چل رۆژ داركاری ژێر پێی بۆبكه‌ن، ناوی چه‌ندین ئافره‌تیشم له‌لایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك مامۆستاوه‌ داركاری ده‌كرێن، ئایا ئه‌مه‌ له‌كوێی دیندا هه‌یه‌ چ ئیمامێك ئه‌مه‌ی داناوه‌؟
له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی جن تێكه‌ڵ به‌رۆح ده‌بێت یان ده‌چێته‌ ناو جه‌سته‌وه‌؟ وتی: جن مه‌خلوقێكه‌ و ده‌چێته‌ له‌شی مرۆڤ، ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێی له‌ شوێنێكدایه‌، زۆرجار ئه‌وانه‌ی جنی ده‌چێته‌ له‌شیان و پاش ده‌ركردنی جنه‌كه‌ش خوڵقی جن وه‌رده‌گرن و رادێن له‌گه‌ڵ خوڵقیاندا و جنه‌كه‌ كۆنترۆڵیان ده‌كات.
له‌ درێژه‌ی گفتوگۆكه‌ماندا پرسیمان مامۆستا ئه‌وترێت خه‌ڵك هه‌یه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ هه‌زاره‌ها جنه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك ته‌نها جنی كوردستان به‌ڵكو جنی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، په‌یوه‌ندییه‌كانی تۆ چۆنه‌ له‌گه‌ڵ جنییه‌كاندا؟ ئه‌و وتی: دیاره‌ ئه‌م قسه‌یه‌ ره‌نگه‌ وه‌ك لوغمێك بته‌قێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ راستیدا ته‌عامولی من له‌گه‌ڵ جندا سنووری نییه‌ به‌ ژماره‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ جنیدا هه‌یه‌، هه‌ر له‌ سعودیه‌ هه‌تا ئێران و وڵاتانی تر و زۆركاتیش ئیشت پێیان ده‌كه‌وێت، تۆ پێویستیت به‌ عیفریتێك هه‌یه‌ ناچاریت په‌نا بۆ شوێنی تر به‌ریت من له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تی بریتانیا و سوید نه‌خۆشم هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و چاره‌سه‌ره‌ قورئانییه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین و زۆر جاریش بووه‌ته‌ جێی سه‌رسوڕمانی پزیشكه‌كان.

جاسووسی له‌ رێی جنۆكه‌وه‌
لایه‌ن هه‌یه‌ په‌نا بۆجنی ده‌بات بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، ئایا تائێستا هیچ لایه‌نێك داوایان له‌تۆ كردووه‌ كه‌ كاریان بۆ بكه‌یت یاخود خوێندكار داوای وه‌رگرتنی پرسیاریان لێ نه‌كردویت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا؟ مامۆستا وتی: به‌ته‌ئكید هه‌موو سه‌ری ساڵێك كۆمه‌ڵێكی زۆر خوێندكار رووم تێ ده‌كه‌ن و زۆر جاریش به‌پاره‌ی زۆره‌وه‌ داواكاریه‌كه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌، به‌ڵام سوپاسی خوا ده‌كه‌م كه‌ بچوكترین شتم نه‌كردووه‌ بۆ لایه‌نی سیاسییش لایه‌ن هه‌بووه‌ پاره‌یه‌كی زۆری پێداوم بۆ كاركردن بۆی له‌و بواره‌دا، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بووم بیكه‌م و ره‌تم كردۆته‌وه‌.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ چاره‌سه‌ركراون و كۆی ئه‌وانه‌ش سه‌ردانیان كردووه‌ وتی: له‌ده‌فته‌رێكدا هه‌موویم نووسیوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌ بۆلام و خوای گه‌وره‌ شیفای داون نزیكه‌ی 10 هه‌زار نه‌خۆشده‌بن، جگه‌ له‌وه‌ی تائێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانی كردووم.
ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ریان ده‌كات وتی: مه‌رج نییه‌ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان نه‌خۆشی جنی بن، هه‌ندێك نه‌خۆش دێنه‌ لامان كه‌ نه‌خۆشی ده‌روونین و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ره‌كانمان هه‌ندێك نه‌خۆشی تریش ده‌گرێته‌وه‌.
ده‌رباره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر نه‌خۆشێكیشدا وه‌ریده‌گرێت مامۆستا شه‌شكی وتی: من چه‌ند ساڵێك ئه‌زموونی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌ پاره‌ وه‌رنه‌گرم، به‌ڵام سه‌یر ده‌كه‌یت تۆ گه‌نجێكی و به‌یانی تا ئێواره‌ سه‌رقاڵی ئه‌م كاره‌یت، ناكرێت بڵێیت له‌به‌ر خوا پاره‌ وه‌رناگرم، یه‌ك نموونه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لحه‌قیقه‌ت بۆباس ده‌كه‌م كه‌ له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ عیلاجی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ری هه‌ر نه‌خۆشێك به‌ زیاتر له‌ 400 دۆلار ده‌كه‌ن، ته‌نها له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پاره‌ دیاری ناكه‌ین كێ خۆی به‌ره‌زامه‌ندیی خۆی چه‌ندی پاره‌ دانا دایده‌نێ، ئه‌گه‌رنا پاره‌ دیاری ناكه‌ین.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-31 09:55:52

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئه‌و كورده‌ی‌ جنۆكه‌ی له‌ ئه‌وروپاش هه‌یه

dastt xosh bet kardo gyan bo babatakat sarkawtw byt

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-01-31 10:13:03

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌و كورده‌ی‌ جنۆكه‌ی له‌ ئه‌وروپاش هه‌یه

dastt xosh bet Kardo dJ  gian sarkawtw bet
hawre gian
*****************
*********
alan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-01-31 12:45:05

Kardo dJ
ئه‌ندامی ڕاگیراو
شوێن: سلێــــــــمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-16
دواترین سه‌ردان: 2009-03-02
په‌یامه‌كان: 906
ویبگه‌
WindowsVistaMSIE7

Re: ئه‌و كورده‌ی‌ جنۆكه‌ی له‌ ئه‌وروپاش هه‌یه

zor swpas bo ewash hawreyan

dasty ewash xosh bet

sarkawtw bn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net