.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بێستون
له بێستون دەبیسم دەنگێ هاوار دەکا شیرین بێ
دەڵێ فه‌رهادم دەنگم له تاقی بێستون دێ
هه‌ر ستونێک له بێستون به عه‌شقی تۆ هه‌ڵقه‌ندراوە
له‌سه‌ر هه‌ر به‌ردو تاقێک، نه‌خشی شیرین کێشراوە
هه‌ر‌شه‌و به یادت بێستون دەگری ئه‌ی شیرینی جوانم
هه‌ر رۆژ پرسیار دەکا دەڵێ کوا شیرینی جوانم
ئاخ له‌به‌ر جوودایی له کام دیارە شیرینی سه‌حرایی
وێنه‌ی یادت له‌گه‌ڵ یادم دەمێنێ تا بێستون له‌سه‌ر عه‌رز بمێنێ
له هه‌ر لاوە با بێ، وێرانتر له وێران منم
هه‌ر نیسیێه‌ک بخزێ، وەک ڕوحی سه‌ر‌گردان منم
به شۆقی دیتنی تۆ مه‌دهۆش دەبێ نیگاهم
تا نه‌خشی خۆت ببینی له نێو چاوی بێ گناحم
ڕازی شه‌و و ڕۆژم له‌گه‌ڵ ئه‌سپی خه‌یاڵ کوا
شه‌و و ڕۆژی وونم، قیبله‌ی دڵ شیرین کوا
دڵی تۆ منی کێشا، دار و به‌ردی زەمانه
دڵێک که هه‌تا دونیا هه‌بێ، هه‌ر سه‌رگه‌ردانه
بێستون دەڵێ دەمێنم با بمێنێ نێووو
هه‌تا ئه‌و ڕۆژەی دەمێنم بهێنن نێووو
له‌به‌ر وێنه‌ی شیرین بوغز گه‌رتوو‌یه تاقی بێستو‌نێ
دڵی فه‌رهاد بوو به مۆرێ له‌سه‌ر هه‌ر به‌ردی بێستو‌نێ
؛؛؛؛،،،،، که‌ماڵ ماملێ ،،،،؛؛؛؛
( ڕۆمان )
3.03.2005

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه