.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












به‌زاز و خه‌یات
من به‌رله‌وەی وێنه بکێشم ، چۆارچێوە دەتاشم
چون وێنه‌ش بۆ چۆارچێوە دەگری که دەی‌تاشم
چۆارچێوەش بۆ وێنه‌م دەعه‌به‌سه که دەی‌کێشم
فرمێسکی وێنه له چاوی چۆارچێوە دەتکێ، بۆیه دەی‌تاشم
به‌زاز پارچه دەفرۆشێ تا خه‌یات من و تۆ داپۆشێ
گه‌ر تۆ به‌زازی ئی بۆ به مه‌رگی خه‌یات دەبی رازی؟
تۆ ئه‌و به‌زازی که پارچه به خه‌یات نافرۆشی
بۆوەی خه‌یات جلکی نه‌بێ ، به من دەفرۆشی
گه‌ر پێت‌وایه ئه‌و خه‌یاتم که تۆ پارچه‌ی پێ بفرۆشی
برو به‌زاز رووت بم باشترە له پارچه‌ی تۆ که له‌شم داپۆشێ
له ناحاڵی ، حاڵی شت دەنووسه
تۆ مه‌ستی، بۆیه گێل بۆت دەنووسه
گه‌ر پێت‌وایه حاڵی، بۆم بنۆسه
دەنا تۆی مه‌ست، هه‌ر مه‌ی بنۆشه
دونیا مه‌یخانه‌یه ، خه‌میش پیاڵه، ژیانیش ساقی
ئێمه جام بدەست، ویڵ له مه‌یخانه به‌دوای ساقی
له خانه‌قا به ناڵه‌ی دەف وون دەبێ عه‌قڵ و دڵت
هه‌ڵدێی مه‌یخانه، خه‌م ڕەخش دەکێشێ له‌گه‌ڵه‌ت
ئه‌ی سه‌رخۆش تۆ که دەنۆشی شه‌رابی بادە
پێت‌وایه خه‌م له پیاڵه زیزە نادۆینێ بادە ؟
گه‌ر تۆ پێت‌وایه هه‌ر به مه‌ی دەمرێ ئێش و ئازاری خه‌مت
مه‌یخانه‌ش له خه‌م په‌یمانه هه‌ڵدەهنجێنێ ، دەنۆشێ پێت
دڵنیا به ، به مه‌ی قه‌ت خه‌م خۆش نابێ لێت
وەک سێبه‌ر له‌دۆاته دەگرێ یه‌خه‌ی ملێت
دەت هه‌وێ له‌و ژیانه خۆش بی، دووعا بکه گێل بی
با به شه‌رابی دونیا ، هه‌مووکات مه‌ستی حۆل بی
؛؛؛؛؛؛،،،،، که‌ماڵ ماملێ ،،،،؛؛؛؛؛؛؛
( ڕۆمان )
15.05.2008

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه