.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






چاره‌سه‌ركردن بهڕهنگهكان كانێكی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی مرۆڤه كه هێشتا نهێنییه‌كانی ئاشكرا نه‌بووه.
خۆمان هه‌ست بكه‌ین یان نا ره‌نگه‌كان له ژیانی ئێمه‌دا رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن و كاریگه‌ریی ته‌واویش ده‌كه‌نه سه‌ر حاڵه‌تی جهستهییو عهقڵییو ده‌رونیمان له‌ژیانی ئێستاماندا. وێڕای ئه‌وه‌ی 150 ساڵ زیاتره ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌یی ره‌نگه‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی زانستیی، به تایبه‌تیش كاریگه‌یی ده‌ره‌كیی. ئه‌م بابه‌ته له میانه‌ی ئه‌و پرۆسه پزیشكیانهدایه كه له‌ئاستێكی نێو ده‌وڵه‌تیدا به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌چی هێشتا ئه‌م زانسته له‌كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا به‌ته‌واوه‌تی به نه‌بوو له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، مه‌گه‌ر له‌لای هه‌ندێك كه‌س نه‌بێت كه ئه‌وانیش به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
به‌مه‌به‌ستی بلاَوبوونهوهی گرنگی رهنگهكانو به‌كارهێنانیان له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واودا ، له‌م دواییه‌دا له ولاَتانی رۆژئاوادا چه‌ند ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به مه‌شق و توێژینه‌وه كراونه‌ته‌وه .
گرنگه بوترێت چاره‌سه‌ركردن له رێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه زۆر له مێژه له رۆژههلاَتدا ناسراوه، به‌تایبه‌تی له ولاَتانیو چین هیندو میزۆپۆتامیاو فیرعه‌ونه‌كانی میسر‌و لای یۆنانی و گریكه‌كانیش بوونی هه‌بووه .
له گرنگترینی ئه‌و ده‌زگاو دامه‌زراوه ناحكومیانه‌ی له ولاَتی به‌ریتانیا كه تایبه‌تن به چاره‌سه‌ركردن له رێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه " دامه‌زراوه‌ی راهێنانی چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه"یه، هه‌روه‌ها ده‌زگای چاره‌سه‌ركردن به رهنگو دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی (ره‌نگه‌كان)ه كه هه‌موویان بریتین له‌و ده‌زگایانه‌ی خاتوو (جون ماك لیود) كه یه‌كێكه لهگهورهترینو دیاریترینی ئه‌و پسپۆرانه‌ی له‌و بواره‌دا كارده‌كه‌ن له جیهاندا.
رۆژئاوا و چاره‌سه‌ركردن به ره‌نگه‌كان:
گرنگیدان به چاره‌سه‌ركردن به‌ره‌نگه‌كان كه به ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (Chromo therapy) لهئهوروپاو ئه‌مریكا، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌رچه‌نده عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان به‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئه‌وان گرنگیان به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان له‌م رێگه‌یه‌وه داوه، له كتێبی (القانون)ی ئیبن سینا دا، ئاماژه به رۆڵی ره‌نگه بنه‌ڕه‌تییه‌كان دراوه له چاره‌سه‌ركردندا. بهلاَم سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م رێگه چاره‌سه‌ره له رۆژئاوادا له ساڵی 1877 بوو له‌لایه‌ن دكتور (س. بانگوست)ه‌وه كه هه‌ستا به چاپكردنی كتێبێك به‌ناونیشانی (تیشك وه‌كو چاره‌سه‌ر) نووسه‌ری ئه‌م كتێبه ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر كاریگه‌ری تیشكی سوور‌و شین بوو له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ .
له‌ساڵی 1887 دكتۆرێكی دیكه به‌ناوی (ئیدوین بابیت) كتبێكی توێژینه‌وه‌ی به ناونیشانی (بنه‌ماكانی تیشك و ره‌نگ) بلاَوكردهوه، كه تێدا ئاماژه‌ی به پێویست بوونی تیشك و ره‌نگه‌كان كردووه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كاندا . هه‌رچه‌نده واپێویست بوو ئه‌م زانایه چاوه‌ڕوان بكات تا زانای هندۆسی به‌ناوبانگ (دینشاه گادیالی) كتێبه گرنگه‌كه‌ی خۆی له‌م بواره‌دا بلاَوبكاتهوه، له ساڵی 1933 دا، كه تایبه‌ت بوو به‌و بنه‌ما زانستیانه‌ی هۆكاری چۆنێتی كاریگه‌ریی تیشك و ره‌نگه‌كانی له‌سه‌ر مرۆڤ روون كردبوه‌وه، له ژێر ناونیشانی ( ئه‌نسكلۆپیدیای پێوانه‌ی ره‌نگه‌كانی په‌لكه??
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh sarkaw tw bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه