.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












داوی دونیا و قه‌فه‌سی ژیان
هاوار دەکه‌م بێ دەنگ
ووڵام دەبیسم بێ ڕەنگ
مه‌ی وەردەگرم له ساقی بێ دەنگ
دەنۆشم له پیاڵه‌ی بێ ڕەنگ
تۆ له کوێ ببینی خه‌نجه‌ر چۆن دەکۆلێ دڵی من بێ دەنگ
بداخهوە تۆ نایبینی برێنی ئه‌و خهنجهرەی ڕۆژگاری بێ ڕەنگ
من به داوی دونیا ههڵوەدای قه‌فه‌سی ژیان بۆم
سکاڵام له دونیا نیه له‌مێژە بریاری داری داوم
ئه‌و دڵه‌ی که به خوێنی جه‌رگ پهروەردەم کرد
ڕۆژی مه‌رگ بوو به جه‌للادم سه‌رمی له‌ت کرد
تۆ بلێی مه‌رگ مه‌ودا بدا به‌و دڵه‌ی هه‌ژارم
بدۆیم، له‌گه‌ڵ دارەبازی جه‌للاد و هه ژارم
ڕۆژێ دەمژێنێ ، رۆژێ دەم نێژێ
نه‌هاتن بۆ ڕاژاندن بریاری خۆم بوو
نه ڕویشتن بۆ نێژتن
بۆ گۆری ته‌سک و تارێک به دڵی جۆم بوو
ئاخ له‌به‌ر به‌ختی به‌دی ڕۆژگارم
چ بکه‌م که ئاخ بۆته پیشه‌و کارم
هه‌مووکات له ته‌مه‌نی گه‌نجیم که‌م دەبێ
ئه‌وە دیاری دونیایه تا عومرم که‌م بێ
لێت ناکه‌م گله‌ی و گازندە ئه‌ی ڕۆژگاری جهفاکار
نیمه چاوەروان له‌وەی زیاتر که که‌ردوته پیشه‌و کار
دەستم برد بۆ هه‌ر گوڵێ تێی چه‌قاندم دروو ژەهرێ
له‌جیاتی بۆن بۆم بپرژێنێ ، خوێن دەپرژا خوارێ
هه‌ر که‌پری دروستم کرد بۆ به شوێنی ڕاوێ
هه‌ر کۆله‌که‌ی دامنا بۆ به بزماری مالێ
دەستی گه‌رموو پڕ له ناز و بێ ڕیایی
دایه، هه‌ر له تۆ ماوە بووم به یادگاری
دایه هه‌ر ئێش و ئازاری تۆ بوو، گۆزە شکاوی کون کرد
زەمانه به خه‌نجه‌ر هه‌ڵیدڕی زووخاوی به گۆرەوە کرد
کاتی مردم، بۆ من مه‌که شیوەنی وا پڕ له جۆش
شێت و مدهۆش و نه‌خۆش، بوچێتی ناڵه‌ی پڕ له جۆش
؛؛؛؛؛؛؛؛؛،،، که‌ماڵ ماملێ ،،،؛؛؛؛؛؛؛؛؛؛
( ڕۆمان )
17.08.2006

له‌سه‌ر هێڵ نییه