.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







عاشقانی ژیان
وەرە گوێ بگرە لێم ، گۆرانی ژیان بۆ تۆ دەخوێنم
ئاوازی من هۆنراوەی تۆیه، بۆ عاشقانی ژیان دەخوێنم
قه‌ت نه‌بوو ووڵامی پرسیاری دڵم بدرێتهوە
ناسناوی که‌سایه‌تی دڵی خۆم تا بناسمهوە
له‌و ڕۆژەوە گه‌ردوون خۆمی له خۆم دوور کرد
خهندەش لێوی منی نه‌دیت ، بزەش ڕای کرد
دونیا وەک سکه‌یه، ڕوویه‌ک جوان و پڕ له ڕیا و درۆیه
ڕوویه‌ک سه‌رخۆشی خه‌ندە و قاقا، پڕ له گریان‌و ڕۆڕۆیه
ئه‌و عهسرەش، کوێر و که‌ڕ و لاڵ پهرەسته
خۆزگه به‌و که‌سه‌ی به‌و سێیه مه‌سته
چۆن وەسف بکه‌م ئه‌و عه‌سرە پهستە
بۆ ئه‌و سه‌رخۆشه خه‌یاڵ پەرەسته
زەمانه تۆ مه‌ست و خۆش په‌روەردە دەکا
تا به مۆرەی عه‌قڵت، زۆر باش گه‌مه بکا
ڕۆژگاریش گۆچان زوو دەداته دەست ، تا خۆت له خۆت جاڕز بکا
ئه‌وکات خۆی پڕ دەبێ له خه‌ندە و بزە، به من و تۆش گاڵته دەکا
به گریان دەتهێنێ به خهندەش دەتنوێنێ
به بزە دەتدوێنێ به فرمێسک چاوت پێههڵدێنێ
کاتی که هه‌ڵپه‌ڕکێ دلۆپه‌ی فرمێسکی تۆش دەبینێ
ئه‌وکات سه‌رچۆپی دەگرێ، پڕ به دڵ پێت پێدەکهنێ
به قاقاش گهورەت دەکا به پیریش لێت دەردەکا
ئه‌وکات عه‌قڵت لێ وون دەبێ،خاکیش بۆ نێو خۆی بانگت دەکا
ڕۆژێ له ڕۆژان وەک شه‌و تاریک دەبم
خۆری ژیان ئاوا دەبێ و بێ نوور دەبم
گه‌رچی من لای ئێوە تونی قسانم
ئه‌وەی دەردی دڵی درکاند، منی نه‌زانم
؛؛؛؛،،،، که‌ماڵ ماملی ،،،؛؛؛؛
( ڕۆمان )
8.01.2008

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێی به‌ڕێزم ،، هه‌ر بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






supas bo aw payama jwanat barezakam... supas bo aw penusa jwanai kaka kamali barezish
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
