.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ناوی محه‌مه‌د سڵێمانه، كوڕی حاجی سه‌یید مه‌حموده.
ساڵی 1778ی زایینی له یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له (خانه‌گا) له دایك بووه. به منداڵی لای زوربه‌ی مه‌لاكانی ناوچه‌ی هه‌ورامان خوێندویه‌تی و بۆ ته‌واو كردنی خوێندن زوربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستان گه‌ڕاوه.
نازناوی ئه‌م شاعیره به‌هره‌مه‌نده له (سه‌ید)ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه.
ماوه‌یه‌كی زۆر لای مه‌لا جه‌لالی خورماڵی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر ئه‌ویش ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی پێ به‌خشیوه.
دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌ی خۆی و به ده‌رس وتنه‌وه و ئیش و كاری جوتیارییه‌وه ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
له زۆر ناوچه‌ی كوردستانه‌وه بۆ ده‌رس خوێندن روویان كردۆته ئه‌م مامۆستا به‌توانایه.
یه‌كێك له قوتابییه‌كانی سه‌ییدی هه‌ورامی شێخ عوسمانی ســهراجهدینی بوو، كه دواتر سه‌ییدی هه‌ورامی بوو به خه‌لیفه‌ی.
سه‌ییدی هه‌ورامی شاعیرێكی ناوداری كورده و گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه به‌هه‌ردوو شێوه‌ی هه‌ورامی (هه‌ورامی نوێ و هه‌ورامی كۆن (ئا‌ڤێستا) شیعری وتووه.
به‌شی زۆری شیعره‌كانی باسی جوانی سروشتی كوردستان و دڵداری ئه‌كه‌ن. له زمانی فارسی و عه‌ره‌بیشدا ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه و به‌هه‌ردوو زمانه‌كه شیعری وتووه.
ئه‌م شاعیره گه‌وره‌یه ساڵی 1846كۆچی دوایی كرد و له گوندی (ره‌زاوه)ی ناوچه‌ی هه‌ورامان به خاك سپێردرا.
كوردسات
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستةكانت خؤش بيت,,ئةزيزم سةركةوت و بيت كيانةكةم
***كاتت***شاد***ئةزيزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه