.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دڵی شه‌یدا
پهنجهرەی خه‌یاڵ کراوە روو به دەرگای خه‌یاڵم
تا ڕوخسارت بێ، ببێته میوانی خه‌یاڵم
په‌ری یارم وەرە نێو دڵی بێ قه‌رارم
هیوای ژیانم به خه‌یاڵیش دەگری گیانم
ته‌نیا و غه‌ریب ماوم له ڕێگای بێکه‌سی
ڕادەکێشم جانتای دەرد و خه‌می بێکه‌سی
من و دڵ شه‌وانه دەپڕژێینه خه‌م و دەردێ
ڕۆژانه پێکه‌وە دەکه‌ین هه‌زار و یه‌ک شه‌ڕێ
وەبیرته ئه‌و شه‌وەی چاوت دڵی منی نیشانه گرت
تیری چاوت له شوێن دا‌و منی شێتت بریندار کرد
پهریزادەکهی ئاسمانی شینم، ڕەوشن کهرەوەی ڕێی سه‌ختی ژینم
چاو جوان باڵا به‌رز هیوای ئه‌وینم من بێ تۆ مه‌رگم دەبینم
دڵی من پڕ له دەردە
دڵی تۆش وەکو به‌ردە
مه‌گه‌ر تۆ بێی بڕوا ئه‌و خه‌م و دەردە
له‌گه‌ڵ خۆتی به‌ری ئه‌و ڕەنگه زەردە
لێم گه‌ڕێ به‌حری خه‌م با خۆم به خۆم بفرۆشم
تا دەمرم له خۆم زیاتر به هیچ که‌س نه‌فرۆشم
دڵی شێته‌که‌ی من سه‌مای بزەکانی تۆ دەبێ
دڵی شهیدایهکهی من تا گیان دەدا بۆ تۆ دەبێ
؛؛؛؛؛؛؛،،،، که‌ماڵ ماملێ ،،،،؛؛؛؛؛؛
( ڕۆمان )
29.03.2004

له‌سه‌ر هێڵ نییه