.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سترێسی ده‌روونی، ڕه‌فتاری نادروست به‌رامبه‌ر منداڵ، به‌دبه‌ختی: ناهه‌مواری ته‌مه‌نی منداڵی له‌ساڵه‌کانی داهاتوودا تیشکدانه‌وه‌ی له‌ناو سیسته‌می به‌رگرییدا ده‌بێت. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ئاماژه ده‌دات، که ناهه‌مواری ته‌مه‌نی منداڵی کاریگه‌رییه‌کی نه‌گه‌تیڤی بۆ ساڵه‌کانی داهاتووی ته‌مه‌ن ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێکی هێنده زۆریان نه‌بووه، به‌شداربووانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ڕابردوو ناهه‌مواریان هه‌بووه. زۆر له به‌شداربووان نه‌یانتوانیوه چێژ له ته‌مه‌نی منداڵی خۆیان ببینن و هه‌ندێکیان چه‌ند ساڵێکی ژیانی خۆیان له هه‌تیوخانه‌کانی ڕۆمانیا، ڕووسیا یان چین به‌سه‌ربردووه. ئێستا توێژه‌رانی ئه‌مه‌ریکی بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که جه‌سته‌ی شه‌که‌تبوو ته‌مه‌نی منداڵێتی ناهه‌مواری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر داهاتووی ته‌مه‌ن هه‌یه.
کاتێك "Elizabeth Shirtcliff" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Wisconsin" منداڵانی نێوان ته‌مه‌ن 9 بۆ 14 ساڵیان پشکنی و دواتر ئه‌نجامه‌کانی پشکنییان له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوته‌مه‌نی ژیانێکی سه‌قامگیری ئاسایی به‌راوردکرد بۆیان ده‌رکه‌وت، که ئه‌و منداڵانه ئاستێکی زۆریان له ئه‌نتی بایۆتیك دژی جۆرێکی دیاریکراو له "Herpesvirus" هه‌یه. زاناکان ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌وه نیشانده‌ره بۆ فشاری سیسته‌می به‌رگری.
توێژه‌ران بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان 34 منداڵایان پشکنی، که له ساڵه‌کانی پێشووی ته‌مه‌نیاندا دووچاری ده‌ستدرێژی هاتبوونه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئامۆژگاریی په‌روه‌رده‌ییان پێشکه‌شکراوه. بێجگه له‌و 34 منداڵه‌ش پشکنین بۆ 41 منداڵی دیکه له هه‌تیوخانه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و چین کرا، که ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه له‌لایه‌ن دایك و باوکی ئه‌مه‌ریکییه‌وه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه. 80 منداڵی دیکه به‌بێ هیچ ناهه‌مواری و تڕاومایه‌کی منداڵی به‌شداریان ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یان کرد.
له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌ران لیکی منداڵانی به‌شداربوویان وه‌رگرت و له‌ڕێگایه‌وه پێوه‌ری خه‌ستی ئه‌نتی بایۆتیك دژی "Herpes-Simplex-Virus 1"یان کرد. ڤایرۆسی ناوبراویش تووشی ژماره‌یه‌کی یه‌کجار مرۆڤ ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ره‌تا هیچ نیشانه‌یه‌ك ده‌رناکه‌وێت. هۆکاری ده‌رنه‌که‌وتنیش بۆ سیسته‌می به‌رگری ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونکه لای خۆی هۆکاری نه‌خۆشی گل ده‌داته‌وه. ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌مین نیشانه کاتێك سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌گه‌ر سیسته‌می به‌رگری به‌هۆی نه‌خۆشی یان سترێسی به‌هێز لاواز ببێت. یه‌کێك له نیشانه‌کانیش ده‌رچوونی بڵقی ورده و قڵیشاندنی ده‌مه. ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌نتی بایۆدتیكه‌کان دژی ڤایرۆسی ناوبراو زۆر بێت، ئه‌وا ئاماژه‌یه بۆ فشارێكی سیسته‌می به‌رگری.
ئه‌و منداڵانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا تڕاومایان هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای چه‌ند ساڵێك له‌سه‌قامگیربوونی ژیانیان بڕێکی یه‌کجار زۆریان له ئه‌نتی بایۆتیك له لیکه‌کانیاندا ده‌ستنیشانکراوه. زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که سترێسی به‌هێز له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر سیسته‌می به‌رگری و هه‌روه‌ها له ساڵه‌کانی داهاتووی ته‌مه‌ندا هاوتای ژیانی منداڵان ده‌بێت.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر ده‌ریانخستووه، که په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان سترێسی ته‌مه‌نی منداڵی و سیسته‌می به‌رگرییدا هه‌یه: زۆر له‌و منداڵانه‌ی دایك و باوکیان له‌یه‌کتری جیابوونه‌ته‌وه، هه‌ستیارییه‌کی زیاتریان بۆ شته ورووژێنده‌ره‌کان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
Spiegel

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه