❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌ڵه‌کانی به‌کارهێنانی نامه‌ی ئه‌لیکترۆنی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-10 20:37:15

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

هه‌ڵه‌کانی به‌کارهێنانی نامه‌ی ئه‌لیکترۆنی

          هه‌ڵه‌كانى به‌كارهێنانى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى

له‌كاتى مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى هه‌ندێك جار تووشى چه‌ندین هه‌ڵه‌ده‌بین, كه‌ده‌بێته‌ هۆى نه‌گه‌یشتنى نامه‌كه‌ كه‌ ده‌ینووسین , یاخود ده‌بێته‌ هۆى تێگه‌یشتنى هه‌ڵه‌ له‌ناوه‌رِۆكى ئه‌و نامه‌یه‌ى كه‌ ده‌ینێرین, له‌ناكاو ده‌بینین كه‌سى به‌رامبه‌ر كه‌نامه‌كه‌ى بۆ ده‌نێرین زۆر تورِه‌ بووه‌ به‌هۆى دانانى نامه‌كه‌, به‌بىَ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ كارێكمان كردبێت كه‌ ببێته‌ هۆى تورِه‌بوونى ئه‌و كه‌سه‌, به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ واگومان ده‌به‌ین كه‌ ئێمه‌ ناوه‌كه‌مان نووسیوه‌ له‌وپه‌رِى ناسكى.
ئێستاش ژه‌ندین هه‌ڵه‌ رِوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌كاتى به‌كارهێنانى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى, بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان به‌دووربگرین له‌م جۆره‌ هه‌لاَنه‌ له‌داهاتوودا .
·   هه‌ستكردن به‌زه‌وقى ئه‌لیكترۆنى .
رِێگاى ناسك بۆ نووسینى ووتاره‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه‌مێك جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ووتاره‌ ته‌قلیدیه‌كانى سه‌ر كاغه‌ز, وه‌ هه‌موومان سوورین له‌سه‌ر جیچبه‌جێكردنى زه‌وقى گشتى له‌كاتى نووسینى نامه‌كان, به‌لاَم له‌وانه‌یه‌ هه‌ندىَ خاڵ وون بێت لاى ئێمه‌ ئه‌مانیش :-
v   له‌كاتى توورِه‌ییدا وه‌لاَمى نامه‌كان مه‌ده‌ره‌وه‌ .
ئه‌گه‌ر له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى نامه‌یه‌كدا هه‌ستمان به‌توورِه‌یى كرد ئه‌وا خێرا وه‌لاَمى نامه‌كه‌ مه‌ده‌ره‌وه‌, به‌ڵكو نزیكه‌ى رِۆژێك بووه‌سته‌ تا توورِه‌ییه‌كه‌ت ده‌مركێته‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى نووسینى نامه‌كه‌دا هێمن بیت, هه‌وڵ بده‌ بابه‌تیانه‌ بیت له‌نووسیندا, وه‌نه‌خشه‌ مه‌كێشه‌ بۆ رِه‌ددانه‌وه‌ى كه‌سه‌كه‌ كه‌نامه‌ى بۆ ناردووه‌, وه‌واباشتره‌ كه‌سێكى تر هه‌ڵسىَ به‌وه‌لاَم دانه‌وه‌ى نامه‌كه‌ .
v   دووركه‌ره‌وه‌ له‌ گاڵته‌جارِى .
پێویسته‌ خۆمان دوورخه‌ینه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانى ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى كه‌ده‌بنه‌ هۆى بێزارى و تورِه‌بوون, هه‌رچه‌ند ده‌سته‌واژه‌كان لایه‌نى گاڵته‌وگه‌پى تێدابێت, چونكه‌ وه‌رگرى نامه‌ واهه‌ست ده‌كات كه‌كه‌سه‌كه‌ گه‌مه‌ى پێكردووه‌ .
v   به‌كارنه‌هێنانى پیته‌ گه‌وره‌كان Upper Case .
كاتێك نامه‌یه‌ك ده‌نووسین به‌زمانى ئینكلیزى خۆت دوورخه‌ره‌وه‌ له‌به‌كارهێنانى پیتى گه‌وره‌ (كاپیتاڵ), وه‌ ته‌ئكیدبكه‌ره‌وه‌ له‌داخستنى دوگمه‌ى Caps Lock, چونكه‌ نووسینى پیتى گه‌وره‌ له‌نامه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌كه‌سى به‌رامبه‌ر واهه‌ست بكات كه‌ ئێمه‌ به‌رِوویدا ده‌قیژێنین, له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ هه‌ست به‌وه‌ نه‌كه‌ین وه‌ نووسینه‌كان به‌گه‌وره‌و بچوكى ده‌نووسین, به‌لاَم كه‌سى به‌رامبه‌ر هه‌ست به‌وكاره‌ده‌كات, وه‌هه‌روه‌ها كه‌م به‌كارهێنانى نیشانه‌ى سه‌رسوورِمان له‌نێو نامه‌دا, چونكه‌ هه‌مان ته‌ئسیرى خراپى هه‌یه‌ .
v   رِوونى ناونیشانى نامه‌ .
كاتێك ئێمه‌ ناونیشانێكى رِوون ده‌نووسین بۆ نامه‌كه‌مان ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆى وه‌رگرتنى فكره‌یه‌كى باش له‌وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنى ناوه‌رِۆكى نامه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سى به‌رامبه‌روه‌ , بىَ ئه‌وه‌ى نامه‌كه‌ بكاته‌وه‌ وه‌هه‌مووى بخوێنێته‌وه‌, ئه‌مه‌ش رِێزگرتنه‌ له‌كاتى كه‌سى به‌رامبه‌ر كه‌له‌وانه‌یه‌ كاتێكى واى نه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى نامه‌كه‌ .
v   كوورتى نامه‌ .
نامه‌یه‌كى كورتى دیاریكراو زۆر چاكتره‌ له‌چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌كى دیارى نه‌كراو, به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت له‌چه‌رخێكى زۆر خێرادان كه‌ له‌وانه‌یه‌ كاتێكى وایان نه‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند لاپه‌رِه‌یه‌ك, له‌به‌رئه‌وه‌ ئامانج و مه‌به‌ستت دیارى بكه‌ له‌نامه‌یه‌كى كورتدا .
v   بانامه‌كان سه‌رچاوه‌كه‌یان نادیارنه‌بێت .
ئه‌گه‌ر تۆ وابیرده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌له‌ناردنى نامه‌یه‌ك بۆ كه‌سێك یاخود كۆمه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌وا بزانه‌ كه‌وا نامه‌كان له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت بىَ سه‌رچاوه‌نین, له‌وانه‌یه‌ پۆستێكى ئه‌لیكترۆنى دروست بكه‌یت كه‌وا هه‌ڵگرى پێناسى تۆ نه‌بێت به‌لاَم له‌رِاستیدا ئه‌مه‌ وانیه‌, به‌ڵكو چه‌ندین زانیارى هه‌یه‌ له‌نێو سه‌رچاوه‌ى نامه‌كان كه‌ له‌رِیچیه‌وه‌ ده‌توانین كه‌سى نێره‌رى نامه‌كه‌ بناسین, وه‌ زۆربه‌ى به‌رنامه‌كانى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌توانن ئه‌م زانیارییانه‌ پیشان بده‌ن , بۆ نمونه‌ له‌به‌رنامه‌ى Outlook Express كلیك له‌سه‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ین, وه‌ پاشان ده‌چین بۆ سه‌ر لیستى file پاشان properties دوایى Details .
v   ناونیشانه‌كان هه‌ڵه‌ن .
زۆربه‌ى به‌رنامه‌كانى پۆستى ئه‌لیكترۆنى خزمه‌تگوزارییه‌كى گه‌وره‌ پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وكه‌سه‌ى به‌كارى ده‌هێنێت, ئه‌گه‌ر تۆ نامه‌یه‌كت ناردبوو بۆ كه‌سێك له‌مه‌وپێش ئه‌وا له‌كاتى نووسینى پیتى یه‌كه‌م به‌رنامه‌كه‌ خۆى ته‌واوى ده‌كات, كه‌چى هه‌ڵه‌كه‌ لێره‌دا رِووده‌دات, چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ چه‌ندین ناونیشان به‌م پیته‌ ده‌ست پێبكه‌ن , وه‌له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ڵه‌ده‌كه‌ین له‌ناردنى نامه‌كه‌ بۆ كه‌سێكى تر.
v   خێرا مه‌به‌ له‌ پرێس كردنى دوگمه‌ى Send .
كاتێك نامه‌یه‌ك ده‌نووسین زۆرخێرا كلیكى دوگمه‌ى send ده‌كه‌ین, بىَ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسین به‌چه‌ند كارێكى گرنگ, له‌وانه‌ خوێندنه‌وه‌ى نامه‌كه‌ وه‌تاقى كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى رِێنووسى و رِێزمانى له‌لایه‌ن فه‌رمانى Spelling Checker , وه‌ هه‌ندێك جار له‌خێراكردنا مه‌له‌فى هاوپێچ له‌بیرده‌كه‌ین كه‌ ده‌مانه‌وىَ بینێرین بۆ كه‌سى به‌رامبه‌ر له‌رِىَى فه‌رمانى Attached file, وه‌ جێبه‌جێكردنى چه‌ندین فه‌رمانى تر پێش پرێسكردنى دوگمه‌ى Send .


نوێکار

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net