❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ری ده‌روونی لای‌ ئه‌فلاتۆن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-11 16:43:33

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

چاره‌سه‌ری ده‌روونی لای‌ ئه‌فلاتۆن

چاره‌سه‌ری ده‌روونی لای‌ ئه‌فلاتۆن

به‌شی دووه‌م
پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ خۆیان بۆ كاری ئابوری نه‌ته‌وه‌ ته‌رخان بكه‌ن ،پێویسته‌ ئه‌مانه‌ ببنه‌ كه‌سانی پسپۆڕ و به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌و كرێكار و جووتیار.پێویسته‌ ئه‌مانه‌ دادوه‌رانه‌و بابه‌تیانه‌ تاقی‌بكریَِنه‌وه‌ ،وه‌ئه‌زمونه‌كانیان بابه‌تیانه‌و بێ‌لایه‌نانه‌بێت،وه‌نابێت یه‌كێك به‌هۆی قۆرخ كردنی بواره‌كانه‌وه‌ یا له‌ڕێگای نزیكایه‌تییه‌وه‌ ببێته‌ فه‌یله‌سوف یا جوتیار.بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ دیموكراتییه‌ پێك بێت كه‌له‌خودی دیموكراتی دیموكراتی‌ تربێت.ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م تاقیكردنه‌وه‌،وڕاهێنانه‌ جه‌سته‌یی و عه‌قڵییه‌ دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن ده‌بێت ته‌مه‌نیان له‌ده‌ساڵ زیاتر بێت .
وه‌ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌م ببنه‌وه‌ كه‌ زۆر له‌وه‌ی یه‌كه‌م قورستره‌ له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا شكست دێنن و ده‌بنه‌ یاریده‌ ده‌ره‌كان ، یاده‌بنه‌ هاوكاری ئه‌فسه‌ری سه‌ربازی‌ ده‌وڵه‌ت .ئێستا به‌ڕاستی‌ ئه‌وه‌ی له‌م پۆلێن كردنه‌ گه‌وره‌یه‌دا پێویستمانه‌ به‌ده‌ستهێنانی هۆكاره‌كانی ڕازی‌كردنه‌ تا ڕازی‌یان بكه‌ین كه‌ ئاكارباش و هێمن بن.بۆ ئه‌مه‌ش له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ڕێگری دروست ده‌بێت كه‌ زۆرینه‌ هه‌ڵنابژێردرێ ،به‌لاَم له‌ جیاكردنه‌وه‌ی دووه‌مدا گروپێكی كه‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت كه‌ زۆر چالاك و به‌توانان ،كه‌ چه‌كه‌كانیان له‌ شان ده‌كه‌ن و به‌توندی‌ له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانمان ده‌ده‌ن و ئه‌م یۆتۆپیایه‌ (كۆماره‌-وه‌رگێر-) له‌ قاڵب ده‌ده‌ن؟چ شتێك ڕێگری له‌مانه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رله‌نوێ‌ سیسته‌مێكی فه‌رمانڕه‌وایی بۆ دنیا دامه‌زرێنن كه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی ژماره‌ بێت یا ته‌نها له‌سه‌ر بناغه‌ی هێزبێت ،وئایا ئه‌مه‌ گێڕانه‌وه‌ی هه‌مان سه‌رگوزه‌شته‌ی گاڵته‌جاڕی و لاوازه‌كه‌ی پێشوونی‌یه‌ ده‌رباره‌ی دیموكراسی؟دیاره‌ ته‌نها به‌ ئایین و ئیمان له‌ ئه‌هریمه‌ن ڕزگارمان ده‌بێت :پێویسته‌ به‌م كه‌سه‌ گه‌نجانه‌ بڵێین ئه‌م پۆلێنكردنانه‌ خوا بڕیاری له‌سه‌ر داون و بڕاونه‌ته‌وه‌ (نیهائین)-بۆیه‌ پێویسته‌ دوور له‌ كه‌ناری ئه‌م ووشه‌ ئاسمانی‌یه‌ هه‌موو فرمێسكه‌كانیان نه‌سڕن .
پێویسته‌ ئه‌م ئه‌فسانه‌ كانزایی‌یه‌ یان پێبڵێین((ئه‌ی هاولاَتیان ئێوه‌ بران ،هه‌رچه‌نده‌ خوا به‌جیاوازییه‌وه‌ ئێوه‌ی خولقاندووه‌ .به‌هێزی به‌هه‌ندێكتان به‌خشیووه‌ ،وه‌هه‌ندێكتانی له‌ ئاڵتون دروست كردووه‌،له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ترین شه‌ره‌فیان هه‌یه‌ ،ئه‌وانیتر ده‌بنه‌ پیاوانی هاوسه‌رو ده‌ست ڕه‌نگین ،ئه‌مانه‌ له‌ مس و زیو وئاسن دروست كراون ،وه‌ پێویسته‌ منداڵه‌كانیان به‌ گشتی‌ له‌ پارچه‌كانی ئه‌مانه‌ پێك بێن.به‌لاَم چونكه‌ تۆ له‌ بنچینه‌دا له‌ هه‌مان خێزانی‌ ،پێویسته‌ له‌ هه‌ندێ‌ كاتدا وویستی‌ ئه‌وه‌ت هه‌بێت دایك و باوكی ئاڵتونیت هه‌بێت ،به‌مانایه‌كی‌تر دایك و باوكی زیو كوڕی ئاڵتونیان هه‌بێت .خوا به‌م شێوه‌یه‌ باسی ئه‌مه‌ ده‌كات...ئه‌گه‌ر كوڕ ئاڵتون بێت و دایك و باوكی زیوی هه‌بێت له‌گه‌ڵ مسی زه‌رد یا ئاسندا تێكه‌ڵ ده‌بێت ،ئینجا سروشت داوای جێگۆركێی پله‌و پایه‌كان ده‌كات ،وه‌پێویسته‌ كار به‌ده‌ستانی‌ ئاڵتونی‌ به‌چاوی‌ به‌زه‌یی‌یه‌وه‌ ئه‌م مندالاَنه‌ بكه‌ن چونكه‌ له‌و ئاسته‌ی خۆیاندا نامێنن و ده‌بنه‌ هاوسه‌ر یا هونه‌رمه‌ند .له‌كاتێكدا له‌وانه‌یه‌ ئه‌وانی‌تر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا خۆیان به‌ره‌و پێش بردبێت و بووبێته‌ هونه‌رمه‌ند .ئه‌م كه‌سانه‌ شه‌ره‌فیان زیاد ده‌كات و ده‌بنه‌ چاودێر و یاریده‌ده‌ره‌كان .چونكه‌ پێشینانی یۆنان ووتوویانه‌ كاتێك پیاوانی مسی زه‌رد یا ئاسن ده‌بنه‌ پارێزگاری كه‌ری ده‌وڵه‌ت ،ئه‌وكات ده‌وڵه‌ت ده‌روخێت ))(415) له‌وانه‌یه‌ تا ڕاده‌یه‌كی گشتی‌ به‌هۆی ئه‌م (ئه‌فسانه‌ شاهانه‌یه‌وه‌) ئه‌م نه‌وه‌یه‌ ڕازی‌ بكرێن به‌ پلانه‌كه‌مان. به‌لاَم ئایا ئێستا به‌خته‌وه‌ری ئه‌م سوارچاكی‌یه‌ له‌شه‌پۆله‌كانی هه‌ڵبژاردندا پله‌ به‌ پله‌ ده‌ڕوات به‌رێوه‌؟ئێستا گه‌یشتونه‌ته‌ ته‌مه‌نی‌ (30) ساڵی‌ و ،فێری فه‌لسه‌فه‌ كراون .ئه‌مه‌ ڕێپێدانی‌ ئه‌وان نی‌یه‌ بۆ دانایی (ئه‌مه‌ چه‌شتنی خێرای كامه‌رانی‌یه‌ ....بۆ پیاوه‌ گه‌نجه‌كان ،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌یه‌كه‌م جار چێژی فه‌لسه‌فه‌ ده‌كه‌ن و به‌ده‌ستی‌ دێنن ،وه‌سه‌رگه‌رمی گفتوگۆكردن ده‌بن له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌وه‌،وه‌به‌رپه‌رچی هه‌موو شتێك ده‌ده‌نه‌وه‌و ڕه‌تی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ..
سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌ریان ڕووده‌ده‌ن وه‌ك بێچووه‌ سه‌گێك وان كه‌ خۆشی له‌ شه‌قكردن و ڕاكێشانی هه‌موو شتێك وه‌رده‌گرێت) (539) ئه‌مه‌ش كامه‌رانی‌یه‌كه‌ كه‌ هێژای فه‌لسه‌فه‌یه‌ ئه‌مه‌ش دووشتی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌گه‌یه‌نێت،یه‌كه‌میان،بیركردنه‌وه‌ به‌ ڕوونی ،كه‌ بریتی‌یه‌ له‌ میتافیزیا،دووه‌میش بریتی‌یه‌له‌ یاسای دانایانه‌،كه‌ئه‌مه‌ش بریتی‌یه‌ له‌ رامیاری ،ئینجا بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ گه‌نجه‌كانمان فێری بیركردنه‌وه‌ی بێ‌گومانانه‌بكه‌ین .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ بیرو باوه‌ڕی ئایدیاكان بخوێنن.
به‌لاَم ئه‌و بیرو باوه‌ڕه‌ی به‌ ئایدیاكان به‌ناوبانگه‌ ،به‌هۆی شاعیرییه‌تی ئه‌فلاتونه‌وه‌ به‌ لێڵی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ش ڕێ له‌ قوتابی‌یه‌ تازه‌كان وون ده‌كات و بێ‌ووره‌یان ده‌كات ،بۆیه‌ پێویسته‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تری سه‌خت بۆ ئه‌وانه‌ بكرێت كه‌ له‌تاقیكردنه‌وه‌ سه‌خته‌كه‌ی پێشودا ده‌رنه‌چووبوون.له‌وانه‌شه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ ببێته‌((بیرۆكه‌یه‌كی گشتی‌)) بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (بیرۆكه‌ی جۆن،یادیك ،یا هاری كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر مرۆڤ)،یاله‌وانه‌شه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ یاسایه‌ك یا كۆمه‌ڵه‌ یاسایه‌ك كه‌به‌گوێره‌ی‌ ئه‌مه‌ كاربكه‌ن(بیرۆكه‌ی جۆن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو سنورداركردنێكی هه‌ڵس و كه‌وت له‌ یاسا سروشتی‌یه‌كانه‌وه‌ بێت)))،له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بیرۆكه‌و مه‌به‌ستێك كه‌ بێ‌ كه‌موكوڕی‌ بێت به‌ ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ كاربكات (ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌ی جۆنه‌ كه‌ یۆتۆپیاكه‌یه‌تی).زۆر رێی‌ تێده‌چێت ئه‌م بیرۆكانه‌ یاسای ئایدیاڵی‌ بن .
كه‌ هه‌سته‌كانمان به‌م شێوه‌یه‌ ڕووكاری دیارده‌ تایبه‌تی‌یه‌كان ده‌بینن،وه‌ڕێك و پێك ده‌كرێن ده‌گیشتێنرێن،بۆ گه‌شه‌كردن ئاڕاسته‌ده‌كرێن ،دیاره‌ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌سته‌كانه‌وه‌ هه‌ستی‌ پێنه‌كراوه‌ به‌ڵكو به‌هۆی عه‌قڵ و هزره‌وه‌ هه‌ستی‌ پێكراوه‌(ئه‌م بیرۆكه‌و یاساو ئایدیایانه‌ زۆر هه‌میشه‌یین-كه‌واته‌ زۆر ((ڕاسته‌قینه‌ن)) له‌و شته‌ تایبه‌تیانه‌دا كه‌به‌هۆی كۆئه‌ندامی هه‌سته‌وه‌ هه‌ستیان پێده‌كرێت وه‌ به‌و شێوه‌ی دێنه‌ پێش چاومان ده‌یان بینین ،لای‌ هه‌ریه‌ك له‌ تۆم ،دیك ،هاری مرۆڤ زۆرتر نه‌مره‌،ئه‌م بازنه‌یه‌ به‌جوڵه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌م له‌دایك بوو وه‌ له‌ژێر لاسیكه‌كه‌مدا به‌ته‌واوی له‌ناوچوو .به‌لاَم چه‌مكی بازنه‌ به‌ نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌رده‌وام هه‌یه‌ .
ئه‌م دره‌خته‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ به‌لاَم هه‌رده‌مێنێته‌وه‌،كاتێك یاساكان ده‌ست نیشان ده‌كرێن پێویسته‌ به‌شی سه‌ره‌كی یاساكان پۆلێن بكرێن،چونكه‌ ئه‌مانه‌ سه‌ره‌تایان نی‌یه‌ وه‌ پێویسته‌ هه‌رده‌م هه‌بن و بێ‌كۆتایی بن .ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك سپێنۆزای نه‌رم و نیان ده‌ڵێ‌ ،(جیهانی‌ شته‌كان به‌هۆی هه‌سته‌كانه‌وه‌ دركی پێكراوه‌،وه‌دنیای یاساكانیش به‌هۆی فكره‌وه‌ گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام)،ئێمه‌ دنیا به‌ پێچه‌وانه‌ی چوارگۆشه‌كانه‌وه‌ نابینین به‌لاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌یه‌ له‌هه‌موو شوێنێكدا  هه‌یه‌ ،ئه‌و بوونه‌ له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ ،وه‌ده‌بێ هه‌ر بمێنێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی چیرۆكی‌ دنیای شته‌كان هه‌مووی كۆتایی پێدێت.ئێره‌ پردێكه‌ :ئه‌وه‌ی ژیری زانیوییه‌تی‌ و به‌گونجاوی داناوه‌ ئه‌م پرده‌ ئاسنێكه‌ سه‌د ملیۆن(100000000)ته‌نه‌،به‌لاَم ئه‌گه‌ر ماتماتیكانه‌ و به‌هۆی چاوی عه‌قڵه‌وه‌ سه‌یری بكه‌ین،به‌دادوه‌رییه‌كی جه‌سورانه‌و ڕێك و پێك رێكی بخه‌ین ئه‌وا بارستایی هه‌موو مادده‌كان به‌پێی یاساكانی میكانیك و ئه‌ندازیاری ڕێك ده‌خرێت ،وه‌پێویسته‌ پرده‌كه‌ به‌پێی ئه‌م یاسانه‌ باش دروست بكرێت ،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ماتماتیك زانێك ببێته‌ شاعیر ،پێویسته‌ پشت به‌و یاسانه‌ ببه‌ستێ‌ كه‌ ئه‌و پرده‌ دروست ده‌كه‌ن،ئه‌گه‌ر له‌دروستكردنی ئه‌و پرده‌دا ئه‌م یاسانه‌ پێشێل بكرێن ئه‌وا ئه‌و پرده‌ ده‌ڕمێت و ده‌بێته‌ جۆگه‌له‌یه‌كی ناشیاو،چونكه‌ ئه‌و یاسانه‌ی خوا چه‌سپاندوونی‌ به‌تاڵ ده‌كرێنه‌وه‌ به‌مه‌ش پرده‌كه‌ ده‌ڕمێت (كاتێك ئه‌ره‌ستۆ له‌مه‌دا ئاماژه‌ یه‌هه‌ندێ شت ده‌كات ده‌ڵێت :ئه‌و ئایدیایه‌ی ئه‌فلاتون مه‌به‌ستی‌بووه‌ ،هه‌مان مه‌به‌سته‌ كه‌ ڤیتا گۆراس به‌هۆی ((ژماره‌وه‌)) ده‌ری ده‌بڕێت كاتێك ووتوویه‌تی‌ جیهان له‌ ژماره‌كان پێكهاتووه‌ ئه‌مه‌ش واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م دنیایه‌ له‌لایه‌ن یاسا بیركاریه‌كانه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرێت .
پلۆتارخ پێمان ده‌ڵێت به‌ گوێره‌ی ئه‌فلاتون ((خوا هه‌میشه‌یی و ئه‌ندازه‌یی یه‌ ))،یاوه‌ك سپێنۆزا ڕوونی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌میش هه‌مان هزره‌،((خواو یاسا گه‌ردوونی‌یه‌كان فرمانێكن و یه‌ك ڕاستین)) بیركاری لای ئه‌فلاتون شتێكه‌،كه‌لای بێرترادڕاسلیش هه‌مان شته‌ كه‌واته‌ ئه‌وه‌ یه‌كلا بۆته‌وه‌ كه‌بیركاری له‌فه‌لسه‌فه‌دا گرنگه‌ .باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و ووشانه‌یه‌ كه‌ ئه‌فلاتون له‌سه‌ر ده‌رگای ئه‌كادیمییه‌كه‌ی نووسیوویه‌تی‌ ((پیاوێ‌ بیركاری نه‌زانێ‌ ڕێی‌ پێنادرێ بێته‌ ژووره‌وه‌))  .پێویسته‌ ئه‌م بیرۆكانه‌-ڕێك و پێك بكرێن و له‌ئایدیاكاندا بگشتێنرێن-چونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بی‌ دنیا به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بینین وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ منداڵ له‌كاتی‌ چاوكردنه‌وه‌ی دا ده‌یبینێت ،ئه‌و كاته‌ی ئاپۆرایه‌كن و پۆلێن نه‌كراون و واتایه‌كی تایبه‌تی‌ له‌ هه‌ستیاندا پێك نه‌هاتووه‌ ،چونكه‌ ته‌نها به‌هۆی پۆلێن كردن و گشتاندنه‌وه‌ ئه‌توانن مانا له‌ شته‌كانه‌وه‌ وه‌رگرن،ئه‌مه‌ش به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی یاساكان بوونیان ده‌بێت ،كه‌له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانیاندا چالاكانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.دنیا به‌بێ‌ ئه‌م بیرۆكانه‌ كوێرانه‌ شۆڕ ده‌بێته‌وه‌ بۆنا ونیشانی‌ كتێبه‌كان و له‌كه‌تۆلۆكێكدا پۆلێن ده‌كرێت ،ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕیزكردنی ناوو نیشانی‌ كتێبه‌كان وایه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی‌ مه‌به‌ست له‌ به‌شه‌كانیاندا به‌دوای یه‌كدا هاتوون و ڕیزكراون.
دیاره‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سێبه‌رێك له‌ناو ئه‌شكه‌وتدا كاتێك خۆر ئاڕاسته‌ی ناو ئه‌شكه‌وت ده‌بێت ،سێبه‌ره‌ خه‌ێاڵی‌یه‌كان ده‌بنه‌ ڕاستی‌یه‌كان و دواجار ده‌بنه‌ فه‌نتازیا(514).كه‌واته‌ بناغه‌ی په‌روه‌رده‌ی‌ بالاَ پشكنینی بیرۆكه‌كان و یاساكانه‌ بۆ ڕازیكردنیان ،چونكه‌ به‌ گشتاندنی‌ بیرۆكه‌و یاساكان ،بیرۆكه‌كانی‌ گه‌شه‌كردن ده‌كه‌ونه‌ به‌رده‌م شته‌كان وه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ په‌یوه‌ندی‌ و واتاكانیان ئاشكرا بكرێن ،وه‌ جۆر و یاسای كاركردنیان ئاشكرابكرێت ،وه‌پێویسته‌ ده‌ستبكه‌ین به‌ ڕێكخستنی ئه‌زموونی‌ ژیریمان له‌ ده‌سته‌واژه‌كانی‌ یاساو مه‌به‌ستدا ،پێویسته‌ ئه‌مه‌ش عه‌قڵێك بیكات كه‌ عه‌قڵی قه‌یصه‌ره‌ و جیاوازه‌ له‌ عه‌قڵی گه‌مژه‌ .باشه‌،دوای مه‌شقكردن له‌م بیروباوه‌ڕه‌ نادیاره‌ی بیرۆكه‌كاندا ،ئه‌مه‌ هونه‌ره‌كه‌ له‌ وێناكردنی‌ شێوه‌كاندا(فۆرمه‌كاندا) ده‌بێته‌ هۆی به‌ دواییه‌كدا هاتن و پێكه‌وه‌گرێدانی بیرۆكه‌ شاراوه‌كان و سامناكی‌ هۆش ،دوای پێنج ساڵ مه‌شقكردن ئه‌م ڕێسایه‌ له‌ هه‌ڵس و كه‌وتی‌ مرۆڤ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ ده‌وڵه‌ته‌كاندا پراكتیزه‌ ده‌كرێت ،دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاكاری‌یه‌ له‌كاتی منداڵییه‌وه‌ هه‌تا ته‌مه‌نی‌ پێگه‌یشتن له‌ سی‌ و پێنج ساڵیدا :ئێستا ئایا دڵنیایی له‌ ئه‌نجامی ته‌واوكردنی‌ ئه‌مانه‌دا وا ده‌خه‌مڵێنرێت ئاماده‌ییه‌كی شاهانه‌ی ئه‌رخه‌وانیان هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی‌ بالاَترین كاره‌كانی‌ ژیانی‌ گشتی‌ ؟ئایا به‌ دڵنیایی ئه‌مانه‌ له‌كۆتاییدا ده‌بنه‌ پاشایانی‌-فه‌یله‌سوف بۆ فه‌رمانڕه‌وایی كردن و ئازادكردنی‌ نه‌ژادی‌ مرۆیی؟
به‌داخه‌وه‌ هێشتانا چونكه‌ په‌روه‌رده‌كه‌یان ته‌واو نه‌بووه‌ .دوای هه‌موو ئه‌مانه‌كه‌ له‌ ڕابردوودا بوون كه‌ په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌كی‌ تیۆری بوون.هه‌ندێ‌ شتی‌ تری پێویست ماوه‌.ئه‌و كات بڕوانامه‌ی دكتۆرا به‌ده‌ست دێنن و ده‌بنه‌ لوتكه‌ی فه‌لسه‌فه‌ مرۆڤه‌كان له‌ ((ئه‌شكه‌وت)) وه‌ به‌ره‌و دنیای شته‌كان دێنن ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ گشتاندن و ڕووتاندنێكی‌ (تجریدی) بێ‌ كه‌ڵك ده‌بێت چونكه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وانی‌ تر له‌گه‌ڵ ئه‌م دنیا تازه‌یه‌دا ناگونجێن،به‌بێ‌ ده‌رخستنی پشتگیری بۆیان رێ به‌ قوتابی‌یه‌كانمان ده‌ده‌ین بچنه‌ ناو ئه‌م دنیایه‌وه‌ ،به‌مه‌ش پێویسته‌ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كاندا كێبڕكێ‌ بكه‌ن و زاڵبن به‌سه‌ر گرفتی‌ خودی‌دا،له‌م بازاڕی كێبڕكێ‌یه‌دا له‌گه‌ڵ پیاوانی‌ مس و ئاسن و فێڵباز پێویسته‌ خودی‌ ژیانی‌ واقعی‌ وه‌ك كتێب خوێننه‌وه‌ ،پێویسته‌ ئازار به‌ په‌نجه‌كانیان بگه‌یه‌نن و له‌ لولاقی فه‌لسه‌فی‌دا بیڕوشێنن وه‌ له‌به‌رده‌م دنیای یاساكاندادڵره‌ق بن ،پێویسته‌ به‌ ئاره‌قی ناوچاوانیان نان و كه‌ره‌ په‌یدابكه‌ن.پێویسته‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ به‌بێ‌ ڕه‌حمی‌یه‌كی توند به‌بێ‌ ڕه‌حمی‌یه‌كی‌ توند بۆ ماوه‌ی پانزه‌ ساڵ درێژه‌ی هه‌بێت .
هه‌ندێ‌ له‌ ئێمه‌ پێویسته‌ له‌ ژێر فشاردا نانی‌ گونجاو په‌یدابكه‌ن ،وه‌ له‌شه‌پۆله‌كانی‌ جیاكردنه‌وه‌ی كۆتایدا نقوم ببین.ئه‌مانه‌ دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ ترسناكانه‌ ده‌مێننه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان (50) ساڵه‌ و به‌ ئاگان و پشت به‌ خۆیان ده‌ستن.ئه‌مانه‌ به‌هۆی لێكخشاندنی‌ بێ‌ ڕه‌حمانه‌ی ژیانه‌وه‌ به‌غروری‌یه‌وه‌ پابه‌ندی‌ قوتابخانه‌كه‌یان ده‌بن،وه‌ ئێستا به‌هه‌ریه‌ك له‌ دانایی و ترادیسیۆن (نه‌ریت) و ئه‌زمون و كلتور و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئه‌مانه‌ چه‌كداركراون-بۆیه‌ ئه‌م پیاوانه‌ به‌ ڕێگه‌یه‌كی‌ ئۆتۆماتیكیانه‌ ده‌توانن ببنه‌ فه‌رمانڕه‌وایانی ده‌وڵه‌ت.







leduan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net