.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به هه‌ڵه هه‌شت منداڵی بوو و ئێستا بۆی به‌خێو ناكرێن
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكایی كه هه‌شت منداڵی له رێگه‌ی چاندنی ده‌ستكرده‌وه به دونیا هێناوه، ئێستا له رێگه‌ی تۆرِی ئه‌نته‌رنێت بۆ به ده‌ستهێنانی هاوكاری به‌خێوكردنی هه‌ر 14 منداڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له خێرخوازان ده‌كات.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "NBC" ئه‌مه‌ریكایی، "نادیا سلێمان" كه له رێگه‌ی چاندنی ده‌ستكرده‌وه هه‌شت منداڵی بوو و ئێستا دایكی 14 منداڵه، داوایكرد له رێگه‌ی ئه‌و تۆرِه ئه‌لكترۆنیه‌ی كردوویه‌تیه‌وه یارمه‌تی و هاوكاری به‌ده‌ست بگات، كه له لایه‌كی ماڵپه‌ره‌كه وێنه‌ی خۆی و منداڵه‌كانیه‌تی و لایه‌كه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ته به هاوكارییه‌كان.
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌یدا نادیا وتوویه‌تی: منداڵه‌كانم هه‌مووی له یه‌ك باوكن شانازی به هه‌ر 14 منداڵه‌كه‌مه‌وه ده‌كه‌م و خۆشم ده‌وێن ئاماده‌شم له پێناویان‌دا ژیانم به‌خت بكه‌م به گه‌یشتنی هه‌ر هاوكاریهكیش له رێگه‌ی ڤیز، ماسته‌ر كارد، ئه‌مه‌ریكان ئێكسپرێس، دیسكهڤهر یان بیباڵهوه خۆشحاڵ ده‌بم، كه هاوكاركارانی به هاورِێ ناوبردووه.
نادیا به‌و ئومێده بووه كه له رێگه‌ی چاندنی ده‌ستكرد شه‌ش مندڵی ببێت به‌ڵام زیاتر ده‌رچوو، بۆیه به‌خێوكردنی ئه‌و ژماره منداڵه له توانای خێزانه‌كه‌یدا نییه، وتویشی: ئاره‌زوو ده‌كه‌م بگهرِێمهوه خوێندن تاوه‌كو برِوانامهی زانستی راوێژكاری به‌ده‌ستبێنم.
پێشتر پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی "قه‌یسه‌ر" له شاری "بیلفلاوهر" له ویلایه‌تی "كالیفۆرنیا" وایانزانی حه‌وت منداڵ له هێلكه‌دانی نادیا هه‌یه، به‌ڵام دواتر هه‌شت منداڵی بوو، كه شه‌شیان كورِ بوون.
به‌پێی راپۆرته پزیشكییه‌كان، حه‌وت منداڵیان ته‌ندروستیان باشه، ته‌نها منداڵێكیان له رێگه‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه هه‌ناسه ده‌دات.
به يامنير


له‌سه‌ر هێڵ نییه






wai mashallah .. dastt xosh bet sarkawtu byt
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xosh be gyana sarkawtwbyt


له‌سه‌ر هێڵ نییه