.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هاوارێك پڕ له‌ته‌نیایی
له‌په‌نجه‌ره‌ی
هه‌ر ماڵێكتا ئه‌وه سه‌یركه‌ن
له‌كه‌لێنی عه‌شقه‌وه
ته‌ماشام بكه‌ن
به‌س مه‌هێڵن
عه‌شق بزانێ
نه‌وه‌كو
ده‌وروبه‌رم تێبگه‌یه‌نێ‌و لێم زیز ببن
له‌درزی هه‌ر زه‌وی‌و
كیڵگه‌یه‌كی شه‌قبوو سه‌یربكه‌ن
به‌س مه‌هێڵن
ئه‌و زه‌ویانه ته‌ڕ ببن
ئه‌گینا ئیتر نامبینن
له‌ژێر گه‌ڵای
دره‌خته رزیوه‌كانه‌وه
ته‌ماشام بكه‌ن
یاخود له‌ژێر داره وشكبوه‌كانه‌وه
گه‌رنا
بۆم بگه‌ڕێن
تاكو ده‌مدۆزنه‌وه
گه‌ر گه‌ڕان
شه‌رم له‌هه‌وروباران مه‌كه‌ن
نه‌له تاڵه قژه‌كانی خۆریش
له‌چاوی پڕ ئه‌شكی
شلاقه‌وه سه‌یركه‌ن
گه‌رنا
سه‌رێك بده‌ن له‌ژێر چناری چاوه‌ڕوانیم
به‌ڵكو له‌وێوه دیاربم
یاخود
له‌شاره بێ ده‌رگاكان بگه‌ڕێن
پیاسه‌یه‌ك به‌شه‌ودا بكه‌ن
بچن ده‌ریا پڕكه‌ن له‌مۆم...
له‌قوژبن‌و سوچێكی پایزدا
ته‌ماشا كه‌ن
شه‌ویش هه‌رگیز مه‌خه‌ون
گوێ له‌ده‌نگی
باران بگرن
نه‌وه‌كو ئێوه‌بخه‌ون‌و باران هاواری
ته‌نیایه‌كی پڕ
یاخود هاواری مردنم بگه‌یه‌نێ
ماچێكی میهره‌بانی
سۆزی شه‌و بكه‌ن
به‌ڵكو له ئه‌ستێره‌یه‌كه‌وه بم بینن
یاخود
مه‌غریبان كاتێ خۆر ئاوابون
سه‌ربده‌ن له‌كه‌ناری په‌شیمانی
پرسیار له ماسیه‌كان بكه‌ن
له‌باخچه‌كانیش
سه‌رێك بده‌ن له‌گوڵه پیره‌كان‌و
پرسیاریان لێ بكه‌ن
له‌جێ هه‌نگاوم بپرسن
گه‌ر وه‌ختی بارانیش هات
پرسیارێك
له‌هه‌وره په‌ناهه‌نده‌كان بكه‌ن
به‌ڵكو
ناونیشانی بزانن
یان گوێ له هه‌ناسه‌كانی شمشاڵێك بگرن....
ئه‌ی بۆچی ناچن
له‌تاریكی شه‌و بپرسن
له‌چراكانی ته‌نیایی بپرسن؟
چونكه ته‌نیایی
بۆته قردێله‌ی گه‌ردنم‌و
بۆته ده‌زگیرانی هه‌ستم
هه‌میشه ته‌نیام‌و خه‌زان
میوانه له‌هه‌یوانی دڵ
به‌لام بۆچی پایزێك نیه
سه‌ر له روحم بدات
دڵۆپ دڵۆپ
پێیدا بتكێ...
نازانم بۆچی
بسته‌زه‌مینێك نیه
كه‌تیایدا سه‌ر بنێمه‌وه
نازانم بۆچی؟
نازانم..
lسروش ره‌سوڵ

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه











له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







supas kaka hsen gian
sarkatw bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاکه ئالان هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
به هیوای به‌رده‌وامیت ....
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dast xosh sar kawtw bet hawre barez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







supas ChNaR gian hewadarm ba dlt bet
sarkawtw bet basaka
********************************
supas kure_koye gian
dastt xosh bet bo payamaka
hewadarm ba dlt bet
*************************
************
*******
alan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه