❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ره‌فتاری هه‌رزه‌کار

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-13 19:24:15

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

ره‌فتاری هه‌رزه‌کار

رِه‌فتارى هه‌رزه‌كارى له‌قۆناغى كامل بووندا

یه‌كێك له‌ پێناسه‌ ساده‌كانى هه‌رزه‌كار بریتیه‌ له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ سه‌ره‌ڕِۆ و بێ ئه‌زموونانه‌ى كه‌وا له ‌هه‌رزه‌كار ده‌كات بێ بیركردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجام رِه‌فتار بكات و گیرۆده‌ى خه‌یاڵ وئاره‌زوو ده‌بێت له‌سه‌رحسێبی هۆش وعه‌قڵ، ئه‌گه‌ر وه‌هاش بێت قۆناغى هه‌رزه‌كارى به‌ قۆناغێكى سه‌لبى داده‌نرێت،ئه‌مه‌ش واى له‌ هه‌ندێك كه‌س كردووه‌،كه‌ به‌دواى وشه‌ى گونجاوتر بگه‌رێن هه‌ست برینداركردنى تێدانه‌بێت، به‌ڵام له‌ رِاستیدا ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ جێگه‌ى خۆیه‌تى و ته‌واو گوزارشت له‌و قۆناغه‌ ده‌كات كه ‌هه‌رزه‌كاره‌كه‌ تێیدایه ‌و هه‌ر به‌و رِه‌فتارانه‌ش هه‌رزه‌كار ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌م رِه‌فتارانه‌ش رِه‌نگدانه‌وه‌یه‌كى سروشتى گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆڤن وهه‌موویان به‌سه‌لبى وخراپ دانانرێن، به‌ڵكو هه‌ندێكیان بریتین له‌ سیفه‌تى پۆزه‌تیڤى مرۆڤ، وه‌ك گوڕِوتین و خوێنگه‌رمى وحه‌ماسه‌ت وهێز، كه‌وا زۆر له‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یان جێ هێشتووه‌ ئاخى بۆ هه‌ڵده‌كێشن! سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌مانه‌ هه‌رزه‌كار زاراوه‌یه‌كى زانستیه‌ زیاتر له‌وه‌ى زاراوه‌یه‌كى ئه‌ده‌بى بێت و پاكانه‌یه‌ بۆ هه‌ر كارێك مرۆڤ له‌و قۆناغه‌ ده‌یكات چونكه‌ وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌كى سروشتى گۆڕِانه‌كانى جه‌سته ‌و مێشكن و وه‌ك ئاسایی سه‌یر ده‌كرێن.به‌لاَم هه‌مان رِه‌فتار له‌ قۆناغێكى تر به‌ شتێکی ناوازه ‌و هه‌ندێك جاریش شه‌رم داده‌نرێت. یه‌كێك له‌و قۆناغانه‌ى كه‌ مرۆڤ تێدا وه‌ك هه‌رزه‌كار رِه‌فتار ده‌كات بریتیه‌ له‌ قۆناغى كامڵبوون (دواى ته‌مه‌نى چل ساڵى) رِه‌فتارى هه‌رزه‌كارى له‌ دواى قۆناغى كامڵبوون دوو جۆرى هه‌یه‌: یه‌كه‌میان هه‌م به‌ ئه‌قل وبیركردنه‌وه‌ هه‌م به‌ هه‌ڵسوكه‌وت و رِه‌فتار هه‌رزه‌كارن، جۆرى دووه‌م ته‌نها به‌ هه‌ڵسوكه‌وت ورِه‌فتار هه‌رزه‌كارن، كه‌ بێگومان جۆرى یه‌كه‌م له‌ جۆرى دووه‌م مه‌ترسیدارتره‌، به‌ نموونه‌یه‌ك زیاتر ئه‌مه‌ رِوون ده‌كه‌ینه‌وه‌، وادابنێین پیاوێكى كامڵ داخوازی كچێكى گه‌نج یان هه‌رزه‌كار ده‌كات، كه‌ بێگومان له‌ هه‌موو بارێک ئه‌مه‌ شتێكى نه‌شیاوه‌، له‌ جۆرى یه‌كه‌م پیاوه‌كه‌ به‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ پێی وایه‌ كه‌ ئه‌م كچه‌ ئه‌وى خۆش ده‌وێت و كه‌وتۆته‌ خۆشه‌ویستى ئه‌و و جوانى و زیره‌كى ئه‌و كارى تێكردووه‌! بۆیه‌ ئه‌ویش هه‌رزه‌كارانه‌ رِه‌فتارده‌كات وجلوبه‌رگى ئه‌وان ده‌پۆشێت، كه‌چى كه‌سی دووه‌م بڕِواى ته‌واوى وایه ‌ئه‌م كچه‌ به‌ هۆى پله‌وپایه ‌و پاره ‌و پول به‌و رِازیه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاماده‌یه‌ ژیانى هاوسه‌رێتى له‌گه‌ل پێكبهێنێت، زنجیره‌ ته‌مسیلى(عائلة الحاج متولي) له‌ نواندنى (نور الشریف) چاكترین نموونه‌ى ئه‌مجۆره‌ رِه‌فتارانه‌ن، لكاندنى سیفه‌تى هه‌رزه‌كاریش به‌مجۆره‌ كه‌سانه‌وه‌ ‌به‌ هۆى بێزارى و وه‌رِسی خه‌ڵكه‌ له‌ رِه‌فتارى ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌وه، كه‌ خۆى ده‌نوێنێت ‌زیاد له‌ پێویست له‌ گرنگیدان به‌ خود وبه‌كارهێنانى ستایل و بۆیه‌ی‌ قژى نوێ و ماده‌ى ووزه ‌به‌خشى سێكسی و هه‌و‌ڵدان بۆ خۆنیشاندان له‌ ته‌مه‌نێكى بچوكتر به‌ له‌به‌ركردنى جلوبه‌رگ و رِه‌فتارى هه‌رزه‌كارانه‌، هه‌ندێكجاریش به‌ رِاده‌یه‌ك مه‌ترسیداره‌ كه‌وا په‌یوه‌ندیه‌كى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كارێك ده‌به‌ستێت وژن هێنانێكى نهێنىئه‌نجام ده‌دات، كه‌ له‌ زۆربه‌ى باره‌كاندا رِه‌نگه‌ كچێكى سۆزانى بێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا باوكى چه‌ندین منداڵه‌ و هه‌ندێكیان ژیانى هاوسه‌ریان پێكهێناوه‌!

ئه‌م دیارده‌یه‌ش دیارده‌یه‌كى ده‌روونی كۆمه‌ڵاه‌تیه‌، كه‌وا په‌یوه‌سته‌ به‌كه‌سایه‌تى تاكه‌كه‌وه‌ ‌هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته‌ به‌و كلتور و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه‌ رِۆڵى هه‌ریه‌ك له‌ ژن وپیاو دیاری ده‌كه‌ن، له‌ كۆمه‌ڵگا‌ى ئێمه‌ش رِۆڵى سه‌ره‌كى هه‌ریه‌كه‌یان بریتیه‌ له‌پێكهینانى خێزان و گرنگیدان پێی، كاتێك که‌ مرۆڤ به‌ساڵاده‌چێت و له‌م رِۆڵه‌ى خێزان سه‌رده‌كه‌وێت، هیچ چالاكییه‌ك نادۆزێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى گونجاوبێت، له‌هه‌مان كاتیشدا تووشى چه‌ند گرفتێكى ته‌ندرووستى ده‌بێت، جگه‌ له‌ هه‌ستكردن به‌ غوربه‌ت و دووركه‌وتنه‌وه‌ى كچ و كورِه‌كانى دواى پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌ریان، هه‌روه‌ها تووشى گرفتى پرِكردنه‌وه‌ى بۆشایی ژیان ده‌بێت به‌تایبه‌تى دواى خانه‌نشینى، چونكه‌ له‌ وڵاتى ئێمه‌دا هیچ رِۆڵێكى كاریگه‌ر و پۆزه‌تیڤانه‌ به‌ پیاوى پیر نادرێت، به‌ تایبه‌تى له‌م  گۆرِانكاریانه‌ خێرایانه‌ى ژیان و نزمبوونه‌وه‌ى به‌ها و رِه‌وشته‌ به‌رزه‌كان، ئه‌مانه‌ هه‌مووى دڵه‌ڕِاوكێی پیربوون و به‌ساڵاچوونى لادروست ده‌كه‌ن، به‌ره ‌به‌ره‌ هه‌ستده‌كات جه‌سته‌ى گۆرِانى به‌سه‌ردادێت و تواناكانى ده‌پوكێنه‌وه‌، ترسی مردن و كه‌وتنه‌ ناو جێگا و له‌ده‌ستدانى چالاكى سێكسی لا دروست ده‌بێت، سه‌ره‌رِاى رِۆتینى رِۆژانه‌ كه‌ بێزارى لادروست ده‌كه‌ن و ژیان به‌ یه‌ك رِه‌نگ نیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌ هه‌مووى ده‌بنه‌ مایه‌ى دڵه‌ڕِاوكیَ وپێویستیان به‌ چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، به‌ تایبه‌تى كه‌ هه‌ستده‌كات رِۆژ له‌ دواى رِۆژ پیرتر ده‌بێت و پێویسته‌ ئه‌وه‌نده‌ى له‌ ژیان ماوه‌ هه‌وڵبات چێژى ژیان وه‌ربگرێ، ده‌یه‌وێت وا هه‌ست بكات كه‌ ئێستاش گوڕ ِو تینى گه‌نجایه‌تى تێدایه‌ و ده‌توانێت دڵداری بكات، هه‌ندێك جار مرۆڤ به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو به‌سه‌ر ئه‌م ململانێیه‌ى ناوخود زاڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ واقیعى ته‌مه‌نى خۆى ده‌یگونجێنێت، هه‌ندێك جاریش ده‌بێته‌ مایه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى رِه‌فتارى هه‌رزه‌كارى، بۆیه‌ زۆرجاران هه‌ندێك پیاو له‌ شوێن و پله ‌و پایه‌ى به‌رز رِه‌فتاری نابه‌جێ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌نجامدانى په‌یوه‌ندى نابه‌جێ و ژن هێنان و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رزه‌كاران به‌ نهێنى، كه‌ هۆیه‌كه‌ى ده‌گه‌رِیته‌وه‌ بۆ هه‌ستكردنى به‌ ئازارى و یژدان و بێ وه‌فایی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى یان له‌ ترسی له‌ ده‌ستدانى پله‌وپایه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى وداب ونه‌ریته‌كان، گه‌ر سه‌یرى ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ بكه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌یان كه‌سایه‌تى نێر ره‌گزیان هه‌یه‌ و له‌ رِه‌فتاردا خۆپه‌رستن و بایه‌خ به ‌هه‌ست و سۆزى به‌رامبه‌ر ناده‌ن به‌ڵكو زیاتر بیر له‌ خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌موو مه‌به‌ستێكیان تێركردنى ئاره‌زووكانیانه‌، هه‌ركارێكیش بیكه‌ن هه‌رچه‌نده‌ ناوازه‌ بێت، پاكانه‌ى بۆ ده‌هێننه‌وه‌، هه‌ندێك له‌ ده‌روونناسانیش پێیان وایه‌ ئه‌م رِه‌فتاره‌ى مرۆڤى كامڵ یان پیر، ده‌ره‌نجامى خه‌مۆكیه‌كى شاراوه‌یه‌ ومه‌به‌ست له‌م كاره‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئازارانه‌یه‌، كه‌ به‌هۆى خه‌مۆكیه‌كه‌وه‌‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
هه‌روه‌ها ژنهێنان له‌ته‌مه‌نى زوو، به‌تایبه‌تى كاتێك له‌ ژێر پاڵه‌په‌ستۆى خێزاندا ده‌بێت، به‌م پێیه‌ش ئه‌م مرۆڤه‌ هه‌ستده‌كات هه‌موو ته‌مه‌نى له‌نائومێدى به‌سه‌ر بردووه‌، كاتێكیش په‌یامى خۆى وه‌ك مرۆڤێك جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌ویش دابینكردنى دوارۆژى هه‌موو منداڵه‌كانیه‌تى، ئیتر كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ بیر له‌ خۆى بكاته‌وه‌ و حه‌ز و ئاره‌زووكانى خۆى دابینبكات، هه‌ندێك جاریش یاده‌وه‌رى تاڵى منداڵى وه‌ك نه‌بوونى سۆزو خۆشه‌ویستى و سه‌یركردنى وه‌ك كه‌سێكى نابووت ودزێو، گرێیه‌كى ده‌روونى لا دروست ده‌كات و هه‌موو ژیانى بیر له‌وه ‌ده‌كاته‌وه‌ له‌م گرێیه‌ ده‌روونیه‌ ده‌ربازى بێت و قه‌ره‌بووى رابردوو بكاته‌وه‌، ته‌مه‌نى كامڵ بوونیش كه‌ مرۆڤ تیایدا له‌ هه‌موو رِوویه‌كه‌وه‌ پێی گه‌یشتووه‌، گونجاوترین كاته‌ بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه ‌و گه‌ڕِاندنه‌وه‌ى به‌ها و رێزى خود.
ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌ بیرنه‌كه‌ین، گرنگی دان به‌ رِوخسار و رێك و پێكى جل و به‌رگ و هاورێیه‌تیكردن، جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ رِه‌فتارى هه‌رزه‌كارى، پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك به‌ پیاوى كامڵ و پیره‌وه‌ش گرنگى به‌ رِیكپۆشى وپۆشته‌یى بده‌ن، به‌لاَم هه‌موو قۆناغێك جیاكه‌ره‌وه‌ و سنوورى خۆى هه‌یه‌ وده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م قۆناغه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، قه‌یرانى رِه‌فتارى هه‌رزه‌كاریش گرفتێكه‌ چاره‌سه‌رى زه‌حمه‌ته‌، چونكه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌سایه‌تى وشێوازى بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كه‌، به‌لاَم ده‌كرێت ئه‌م گرفته‌ كه‌م بكرێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ رِێگا‌ى پێدانی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌ له‌ لایه‌ن هاوسه‌ر و ئه‌ندامانى خێزان، هه‌روه‌ها ئامۆژگاریكردنى له‌ لایه‌ن دۆست و هاورێکانى، به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م رِه‌فتارانه‌ شایه‌نى ئه‌ونین، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ندێك باردا رِاوێژكارى ده‌روونى پێویسته‌، به‌ تایبه‌تى ئه‌گه‌ر هه‌ستكرا ئه‌و كه‌سه‌ گرێی یان هه‌ر گرفتێكى ترى ده‌روونى وه‌ك دڵه‌رِاوكى، خه‌مۆكى ... هتد، هه‌یه

‌. 
سه‌رچاوه‌/ده‌رون

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-18 08:56:35

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: ره‌فتاری هه‌رزه‌کار

dastt xosh kaka _sirwaN

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-18 20:41:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ره‌فتاری هه‌رزه‌کار

  چاوه‌که‌م کاکه‌ خه‌لات ئێکس پی ده‌ستت خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت
و بۆ به‌شداری کردنت له‌به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت هه‌رده‌م له‌ خۆشیا بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-02-19 10:19:05

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: ره‌فتاری هه‌رزه‌کار

ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان...

بابه‌تێکی گرنگه‌...

سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-02-21 20:10:49

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPOpera

Re: ره‌فتاری هه‌رزه‌کار

*باوان*

  به‌رێزم ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م به‌شداریه‌ت هیوادارم سودتتان لێ وه‌رگرتبێت
ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم هه‌رده‌م به‌خته‌وه‌ر بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-02-25 07:20:33

shoxan88
خونچەی نوێ
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-23
دواترین سه‌ردان: 2009-09-17
په‌یامه‌كان: 54
WindowsXPMSIE7

Re: ره‌فتاری هه‌رزه‌کار

dastt xosh bet kak serwan
babateke baswd bw sarkawtw bet

Kurdzhin
سلاَو هاورێیان هاتمه‌وه‌ بۆ لاتان بمبورن ئه‌م ماوه‌یه‌ دیار نه‌بوم
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-3e2406ff6a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net