.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چوارده‌ی شوباتی هه‌موو ساڵێك رۆژێكی پڕ له‌كێشه‌یه له‌سعودیه‌دا، چونكه رۆژی ڤالانتاینه و پیاوانی ئاینی فه‌توای ئه‌وه ده‌ده‌ن كه نابێت یادی ئه‌و رۆژه بكرێته‌وه چونكه شه‌رعی نیه.
ڤالانتاین كه رۆژی خۆشه‌ویستیه له‌هه‌موو جیهانداو گوڵی سور له‌نێوان خۆشه‌وییستاندا ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت له‌سعودیه‌دا كێشه ده‌نێته‌وه‌و ئه‌مساڵ‌و چه‌ند رۆژێك پێش یاده‌كه پیاوانی ئاینی سه‌رقاڵی فه‌تواده‌ركردنن ده‌رباره‌ی ناشه‌رعی بوونی ئه‌و یاده‌و ده‌ڵێن یادی موسوڵمانان ته‌نها دوانه ئه‌وانیش (جه‌ژنی قوربان‌و جه‌ژنی ره‌مه‌زان)ه.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی یاده‌كه‌ش كه ده‌كاته شه‌ممه‌ی داهاتوو پیاوانی ده‌سته‌ی "ئه‌مر بیلمه‌عروف‌و نه‌هی عه‌نلمونكه‌ر" كه پێیان ده‌وترێت پیاوانی پۆلیسی ئاینی به‌دوای هه‌ر شێوازێك و شوێنێكدا ده‌گه‌رێن كه روخساری ئاهه‌نگگیرانی بۆ ئه‌و یاده له‌خۆگرتبێت به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سۆپه‌رماركێته‌كان یان له‌لایه‌ن كوڕان‌و كچانه‌وه.
ده‌سته‌ی ئه‌مر بیلمه‌عروف هه‌ڵمه‌تێكی چاودێری ده‌ست پێ كردووه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر گوڵی سوردا كه له‌سۆپه‌ر ماركێته‌كاندا ده‌فرۆشرێت به‌بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه‌و حكومه‌ت بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی گوڵی سوریش ده‌ركردووه بۆ دوكانداره‌كان.
پیاوانی پۆلیس چه‌ندین ده‌ورییه‌ی چاودێریان ده‌ركردووه بۆ گه‌ڕان به‌نێو دوكانه‌كانی فرۆشتنی گوڵدا ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ ئه‌و یاده ده‌كه‌ن یان گوڵی سورو زینه ده‌فرۆشن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه هه‌ڵمه‌تێكی تریشیان بۆ هۆشداری خوێندارانی كچ‌و كوڕ ده‌ركردووه داوایان لێكردوون به‌شداری له‌و یاده نه‌كه‌ن‌و فه‌ته‌وایه‌كیش ده‌ركراوه له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و فه‌تواوه و تێدا هاتووه كه جه‌ژنی خۆشه‌ویستی یه‌كێكه له‌جه‌ژنه‌كانی مه‌سیحیه‌كان‌و نابێت موسوڵمانان به‌شداری تێدا بكه‌ن یان جه‌ژنه پیرۆزه له‌یه‌ك بكه‌ن به‌وبۆنه‌یه‌وه.
dango bas


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








هاهاها
ڤالانتاین و کێشه هههههه
ده‌ستت خۆش بێت سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه