.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئینته‌رنێت بریتیه له چه‌ند كۆمه‌ڵێ تۆڕی كۆمپیوته‌ریی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و پێكه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن بێ هیچ سانسۆرێكی فه‌ڕمیی، ئه‌مڕۆش بۆته ڕێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن پێكه‌وه له‌ڕێی پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ نمونه له‌نێوان به‌كارهێنه‌رێكی كۆمپیوته‌ر له كوردستان و یه‌كێكی تر له ئه‌وروپا یان ئه‌مریكا. سودێكی گه‌وره‌شی هه‌یه بۆ ده‌زگا و كۆمپانیا بازرگانیه‌كان بۆ پێشاندان و ده‌رخستنی زانیاری و كه‌لوپه‌له‌كانیان به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئه‌نته‌رنێت ئه‌توانێت بگاته ئه‌و زانیاریانه و گواستنه‌وه‌ی هه‌ر زانیارییه‌ك بۆناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی، ئه‌م زانیارییانه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌ست ده‌توانرێت له‌هه‌موو چركه‌یه‌كدا نوێ بكرێته‌وه، ئه‌مه‌یه پێی ده‌وترێت تۆڕی وێب (World Wide Web) و كورتكراوهكهشی (www) كه له‌سه‌ره‌تای هه‌موو ئه‌دره‌سێكی ئینته‌رنێتی ده‌ینوسین..
چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی كردن به ئینته‌رنێته‌وه:
بۆ كه‌سێكی ئاسایی كه ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر و مۆدێمێكی هه‌یه (ئامێرێكه ده‌درێت له هێڵی ته‌له‌فۆن) ده‌توانێت په‌یوه‌ندی بكات به هێڵی ئینته‌رنێته‌وه‌و به نرخێكی هه‌رزان كه ئه‌ویش ده‌كه‌وێته سه‌ر جۆری هێڵه‌كه بۆ نمونه به‌پێی خولهك وه‌كو ته‌له‌فۆن چه‌ند په‌یوه‌ست بێت به ئینته‌رنێته‌وه ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ده‌ژمێردرێت، یان به‌پێی مانگانه و چه‌ند په‌یوه‌ست بێت له‌و مانگه‌دا كاتژمێرێك بێت یان هه‌موو ڕۆژه‌كان هه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌دات.. ئێستاش له كوردستان زۆر نوسینگه‌و كۆمپانیا په‌یدا بوونه‌و ده‌توانن خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت ببه‌خشن به هاوڵاتی..
هه‌ندێ له سوده‌كانی ئینته‌رنێت:
- به‌كارهێنانی پۆستی ئه‌لكترۆنی بۆ ناردنی نامه و فایلی كه‌سیك یان چه‌ند كه‌سێك له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان و وه‌ڵامدانه‌وه‌شی له‌چه‌ند چركه‌یه‌كدا، ده‌توانرێت هه‌موو فایلێك بنێردرێت چ نوسراو یان وێنه‌و ده‌نگ و فلیم و به‌رنامه‌و هه‌رشتێكی ئه‌لكترۆنی تر بێت.
- پێشاندانی زانیاری له‌سه‌ر كه‌سانێك یان دام و ده‌زگایه‌ك بۆ مه‌بستی قازانجی تجاری یان بۆ شتی تر كه ده‌توانرێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ببینرێت (ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت ماڵپه‌ڕ یان سایت) و هه‌روه‌ها پیوه‌ندیكردن به‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌رین. به‌وته‌یه‌كی تر ده‌توانرێت كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كی خه‌ڵكی بخرێته به‌رچاو له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا و ده‌شتوانرێت كڕین لێیان ئه‌نجام بدرێت هه‌ر له‌ڕێی ئهنتهرنێتهوهو پاره‌كه‌شی بدرێت و پاشان كهلوپهلهكهت بۆ بنێرن، بۆ نمونه (WOMEX) هه‌وڵی ده‌دا كۆمپانیاكان ڕاكێشێت بۆخۆی له‌ڕێی پێشاندانی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه (
)
) و (
) و (
)، یان ناردنی نامه بۆ هه‌ر مۆبایلێك له جیهاندا زۆر به ئاسانی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه