❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاوسه‌ر و هه‌ر پێنچ منداڵه‌كه‌ی كوشت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-15 18:28:51

D I L M A N
سونبولی یانه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-08
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1544
WindowsXPMSIE

هاوسه‌ر و هه‌ر پێنچ منداڵه‌كه‌ی كوشت

له‌سه‌ر بێ كاربوونی خانه‌واده‌كه‌ی قڕ تێكرد و خۆشی كوشت 

- پیاوێكی ئه‌مه‌ریكایی به‌هۆی له‌ ده‌ستدانی كاره‌كه‌ی هاوسه‌ر و هه‌ر پێنچ منداڵه‌كه‌ی كوشت و دواتریش خۆی كوشت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی "ویلمنجتۆن" له‌ شاری "لۆس ئه‌نجلۆس"ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پیاوێك به‌ ناوی "ئارڤین لیۆبۆی" دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لادراوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌یی و هه‌ر پێنج منداڵه‌كه‌ی كوشتووه‌ و دواتریش كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌دا سه‌رچاوه‌ك له‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، لیۆبۆی نامه‌یه‌كی له‌دوای خۆی جێهشتووه‌، كه‌ له‌ نامه‌كه‌دا دانیناوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ و له‌سه‌ر كار لادرانی. نوسیویه‌تی:" دوای له‌ ده‌ستدانی كاره‌كه‌م من و هاوسه‌ره‌كه‌م كۆتایی هێنان به‌ ژیانی خۆمان و منداڵه‌كانمان هه‌ڵبژارد، نه‌ك له‌دوای خۆمان منداڵه‌كانمان بكه‌ونه‌ به‌ر ده‌ستی كه‌سانی دیكه‌".

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیه‌ی (لیۆبۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی) كاریان تێدا كردووه‌، ره‌تیانكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆكاری قه‌یرانی ئابوورییه‌وه‌ ئه‌وان ئه‌و دوو كارمه‌نده‌یان له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان ده‌ركردبێت، به‌ڵكو ئه‌وان به‌ چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته‌وه‌ چوونه‌ته‌ بنكه‌یه‌كی چاودێریكردنی منداڵان تاوه‌كو بڕێك پاره‌ی له‌و بنكه‌یه‌ وه‌ده‌ست بێنن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه‌، لیۆبۆی پێش ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیس و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی KABAC كردووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ "ئه‌نتۆنیۆ فیلارایجوسا" عومده‌ی ناوچه‌ی (ویلمنجتۆن) وتویه‌تی:  پێویسته‌ بنكه‌كانی ته‌ندروستی یاخود ئاژانسی ته‌ندروستی ده‌روونی یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ن كه‌ به‌هۆی قه‌یرانی ئابووریه‌وه‌ كاره‌كانیان له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن.

به يامنير

Kurdzhin

http://www.webchinupload.com/f/2013-08/d63c00e933a94c80e1b3501fba01f8a3.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-02-16 14:53:07

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: هاوسه‌ر و هه‌ر پێنچ منداڵه‌كه‌ی كوشت

ده‌ستت خۆش بێت کاک دیلمان هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-02-16 14:57:19

ئیدریس85
خونچەی نوێ
شوێن: قلادزه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-13
دواترین سه‌ردان: 2012-02-09
په‌یامه‌كان: 122
WindowsXPFirefox

Re: هاوسه‌ر و هه‌ر پێنچ منداڵه‌كه‌ی كوشت

ده‌ست خۆش بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net