.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















Peyamner
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ده‌ریخستووه كه پێكه‌نینێكی منداڵ ته‌نها دڵی دایك شاد و كه‌یفخۆش ناكات، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی رۆشنكردنه‌وه‌ی "سه‌نته‌ری پاداشت" له مێشكی دایكدا.
له‌مباره‌یه‌وه "دكتۆر لین" توێژه‌ر له "كۆلێژی بیلوری پزیشكی" رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندی نێوان منداڵ و دایك زۆر گرنگه بۆ گه‌شه‌ی منداڵ، ئه‌و كاته‌ی په‌یوه‌ندی نێوان دایك و منداڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی سروشتی پهرهناسێنێت، پشتگوێخستنی منداڵه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئه‌و منداڵه.
له توێژینه‌وه نوێیه‌كه‌دا سود له سێ جۆره وێنه‌ی منداڵان وه‌رگیراوه و دواتر نیشانی دایكیان دراوه، ئه‌و وێنانه‌ش بۆ هه‌ر منداڵێك له سێ حاڵًهدا گیراون، حاڵه‌تێك كه منداڵه‌كه پێ بكه‌نێت و كه‌یف خۆش بێت، حاڵه‌تی دووه‌میش ئه‌و كاته‌یه كه منداڵه‌كه له بارێكی دڵگرانیدایه، سێهه‌م جۆری وێنه‌ش كه‌منداڵه‌كه نه دڵخۆشه و نه دڵگرانه.
ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، ئه‌و كاته‌ی دایك وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی به شادی و كه‌یف خۆشیه‌وه ده‌بینێت به‌شێكی زۆری خوێن به‌ره‌و ئه‌و شوێنه هووروژم ده‌كات كه مرۆڤ پێی هه‌ست به پاداشت وه‌رگرتن ده‌كات وناسراوه به "سه‌نته‌ری پاداشت".


له‌سه‌ر هێڵ نییه