❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كێشه‌ی‌ شووكردنی‌ پێشوه‌خت وگرفته‌كانی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-02-18 09:18:16

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

كێشه‌ی‌ شووكردنی‌ پێشوه‌خت وگرفته‌كانی‌

كێشه‌ی‌ شووكردنی‌ پێشوه‌خت وگرفته‌كانی‌

ئا:كه‌ژاڵ‌ عه‌لا

له‌ كاتێكدا شووكردنی‌ پێشوه‌خت هێشتا له‌ زۆر وڵاتی‌ دنیادا هه‌رباوه‌‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ گیروگرفتی‌ زۆر بۆ منداڵه‌ تازه‌ بووكه‌كان له‌وێنه‌ی‌: به‌فیڕۆچوونی‌ منداڵی‌، ئازاروئه‌زیه‌ت‌و به‌دڕِه‌فتاری‌، ته‌ڵاق، ته‌نانه‌ت كوشتنیشی‌.
كێشه‌ی‌ شووكردنی‌ پێشوه‌خت زۆر گیروگرفتی‌ تاڵی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هێناوه‌ته‌كایه‌وه‌‌و له‌سه‌راسه‌ری‌ جیهاندا بۆته‌مایه‌ی‌ سه‌رنجی‌ زیاتر.
دیارده‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ پێشوه‌خت و منداڵی‌ تازه‌بووك زیاتر له‌ ئه‌فه‌ریقاو ئاسیادا به‌رچاو ئه‌كه‌وێت.
به‌پێی‌ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان دیارده‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ پێشوه‌خت‌و به‌دایكبوون له‌ 49 وڵاتی‌ دنیادا به‌رچاوئه‌كه‌وێت. زیاترین ئامار له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌كۆماری‌ كۆنگایه‌ كه‌به‌ڕێژه‌ی‌ 74% ، ئه‌فغانستان 54% ، به‌نگلادش51% ، یه‌مه‌ن50% كه‌كچه‌كان له‌م وڵاتانه‌دا له‌پێش ته‌مه‌نی‌ 18 ساڵیدا ده‌درێن به‌شوو.
له‌نیپاڵ‌ 7% كچان له‌ته‌مه‌نی‌10 ساڵیدا ده‌درێن به‌شوو، له‌ 40%یش له‌ته‌مه‌نی‌ 15 ساڵیدا به‌ناچاری‌ شووئه‌كه‌ن.
زۆربه‌ی‌ ئه‌م شووكردنانه‌ له‌م وڵاتانه‌دا پاش چه‌ند ساڵێك ئه‌بێته‌ هۆی‌ جیابوونه‌وه‌ چونكه‌ نه‌ژن و نه‌پیاو ناتوانن ڕِۆڵی‌ خۆیان ببینن له‌ژیانی‌ هاوسه‌رداریدا. منداڵه‌تازه‌بووكه‌كان قوربانیی‌ بڕیارێكن كه‌هیچ ده‌سته‌ڵاتێكیان نه‌بووه‌ تیایدا به‌ڵكو خێزانه‌كه‌ی ئه‌وبڕیاره‌ی‌ به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌. به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان كه‌ له‌مدوایه‌دا له‌میسر ئه‌نجام دراوه‌ له‌29% منداڵه‌ تازه‌بووكه‌كان له‌لایه‌ن مێردو خزم‌و كه‌سوكاره‌وه‌ به‌دڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵداده‌كرێت. ئه‌م ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ ئه‌بێته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌كچه‌كان له‌ماڵهه‌ڵبێن‌و ئه‌نجامی‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی‌ خراپتری‌ لێئه‌كه‌وێته‌وه‌ كه‌ئه‌ویش كوشتنه‌ له‌سه‌ر ئابڕو. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌كه‌ 55% تا 95% ی‌ ئه‌و ژنه‌گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ دووچاری‌ به‌دڕه‌فتاری‌‌و ئه‌زێت‌و ئازاری‌ جنسی‌و جه‌سته‌یی‌ ئه‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن مێرده‌كانیانه‌وه‌ هه‌رگیز داوای‌ یارمه‌تی‌ ناكه‌ن له‌ڕێكخراوه‌كانی‌ ژنان‌و پۆلیس‌و كه‌س پێیان نازانێت.
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ژنان زۆربه‌یكات دووچاری‌ به‌دڕه‌فتاری‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ر‌و كه‌سوكاره‌وه‌ ئه‌بنه‌وه‌ وه‌كو به‌دڕه‌فتاری‌ جنسی‌ له‌لایه‌ن پیاوانی‌ تره‌وه‌ ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی‌ تاڕاده‌یه‌ك به‌ربڵاوه‌.
به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ 5 ژن یه‌كێك له‌م ژنانه‌ له‌ماوه‌ی‌ ژیانیاندا دووچاری‌ به‌دڕه‌فتاری‌ جنسی‌ ئه‌بنه‌وه‌ له‌لایه‌ن پیاوانی‌ تره‌وه‌.
هه‌رچه‌نده‌ له‌وڵاتانی‌ رۆِژئاوادا كێشه‌ی‌ زوو شووكردنییه‌ به‌ڵام له‌م وڵاتانه‌دا دیارده‌ی‌ سكپڕبوون له‌ته‌مه‌نی‌ كه‌مدا باوه‌. به‌هۆی‌ ئازادی‌ تاكه‌كه‌سیه‌وه‌ له‌م وڵاتانه‌دا كچان له‌سه‌رده‌مێكی‌ زووتردا په‌یوه‌ندی‌ سێكسی‌ ئه‌به‌ستن‌و زۆرجار له‌منداڵیدا دووچاری‌ سكپڕی‌ ده‌بنه‌وه‌. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهان له‌روِوی‌ ڕێژه‌ی‌ سكپڕبوونی‌ نه‌وجه‌وانانه‌وه‌ وڵاتی‌ به‌ریتانیا له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ وڵاتانی‌ رۆِژئاوادایه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌م سكپڕبوونه‌ له‌ته‌مه‌نێكی‌ منداڵیدا ڕووئه‌دات زۆربه‌ی‌ كات هیچ ئاماده‌كاریه‌كی‌ بۆنه‌كراوه‌ هه‌ربۆیه‌ ئه‌بێته‌هۆی‌ مه‌ترسیه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ركچه‌كان به‌تایبه‌تی‌ له‌كاتی‌ منداڵبووندا.
هه‌روه‌ها وڵاتانی‌ سویسرا و ئه‌ڵمانیا‌و به‌لجیكاش له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاتانه‌دان كه‌ ڕێژه‌ی‌ سكپڕی‌ نه‌وجه‌وانانی‌ تێكڕا به‌رزه‌.
وڵاتی‌ به‌ریتانیا به‌ڕێژه‌ی‌ 31% و ئه‌مه‌ریكا 22%  ژنان ئه‌كه‌ونه‌ به‌ر شاڵاوی‌ ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی‌ جسمیه‌وه‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كانیانه‌وه‌. هه‌روه‌ها كه‌مترین ڕێژه‌ش له‌ ( 20% ) ه‌ كه‌ له‌وڵاتی‌ یابان ئه‌نجام ده‌درێت.



ledwan

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net