.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















گابرییل گارسیا ماركیز
گابرییل گارسیا ماركیزی نووسه‌ری گه‌وره‌ی كۆڵۆمبی، كه ساڵی 1982 خهلاَتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت. له ئاهه‌نگێكی دابه‌ش كردنی خهلاَتی رۆژنامه‌وانیدا كه كۆمپانیای سیمیكس له شاری مونتیری مه‌كسیك سازی كردبوو. به ناوی رۆژنامه‌نووسانی نوێ له ئیبیرو ئه‌مریكا كه ماركیز سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و رۆژنامه‌نووس و بێژه‌ری ئیسپانی ئینیاكی جابیلوندۆ خهلاَتهكهی پێ به‌خشرا، له لێدوانێكدا ماركیز وتی كه ئه‌و ئازار به‌نووسینه خراپه‌كانی چاپهمهنیهكانهوه ده‌چێژێت، ئه‌مه‌یش له‌و كاته‌دایه كه چاپه‌مه‌نیه‌كان له ژێر دهسهلاَت و هه‌ژموونی كۆمپانیا گهورهكاندان. هه‌روه‌ها وتی: من رۆژنامه‌وانیی له خوێنمدایه، چونكه پیشه‌یه‌كی هه‌ره ناوازه‌یه، من هه‌موو به‌یانیه‌ك كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستم، رۆژنامه‌كان ده‌خوێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم چی باش و خراپیان تێدایه، بهلاَم هه‌موو به‌یانیه‌ك كاره‌ساته‌كه به‌رده‌وامه، بێجگه له هه‌ندێك ریپۆرتاج كه له گه‌وهه‌رێكی ده‌گمه‌ن ده‌چن.
ماركیزی خاوه‌ن رۆمانی (سه‌د ساڵ ته‌نیایی) و (پایزی باوك سالاری) و (خۆشه‌ویستی له سه‌رده‌می كۆلێرادا) ره‌خنه‌ی له‌و خێراییه گرت كه له ئێستادا رۆژنامه‌نووسان په‌یڕه‌ویی ده‌كه‌ن و وتی: له‌وه ده‌چێت رۆژنامه‌نووسان كاتیان به ده‌سته‌وه نه‌بێت، رۆژنامه‌وانیی راسته‌قینه له رۆحی رۆژنامه نووسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌وانی دی كاری ئامێركارین. من وا ده‌زانم رۆژنامه‌وانیی له سه‌رده‌می پێشوودا له ئێستا چاكتر بوو، چونكه خاوتر ده‌ڕۆیشت و بواری بۆ رۆژنامه‌نووس ده‌ڕه‌خساند كه كاره‌كانی به هێوری و له‌سه‌رخۆ و ورده‌كاریه‌وه بكات.
خهلاَتی ئه‌م یه‌كه‌م ده‌وره‌یه به‌ر رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی ئینیاكی جابیلوندۆ كه‌وت، جابیلوندۆ له بواری هه‌واڵی ڕادیۆو ته‌له‌فزیونی ئیسپانیادا كار ده‌كات.
جابیلوندۆ له كاتی وه‌رگرتنی خهلاَتهكهدا وتی: ئه‌مه بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه سه‌رۆكی خهلاَتهكه گابریل گارسیا ماركیزه، ئه‌مه ڕووداوێكی مێژووییه له ره‌وتی پیشه‌كه‌مدا. هه‌روه‌ها وتی: رۆژنامه نووسانی ئێستا تووشی خه‌ولێكه‌وتنی موگناتیسی هاتوون، ئه‌مه‌یش به‌هۆی سیاسه‌ته‌وه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له پشت به‌رنامه‌ی مانۆڕه نمایشكاری و وهرزشیهكانهوهن. له كاتێكدا رۆژ له دوای رۆژ ئه‌و به‌رنامانه له به‌رچاو نامێنن كه ده‌ربه‌ستی ئامانجه مرۆڤایه‌تیه‌كانن.
گارسیا ماكیز له 6ی مارسی ساڵی 1927 له شاری ئاراكاتاكای به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی ماجدالینا له كۆڵومبیا له‌دایك بووه، رۆمان نووس و هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و بلاَوكهرهوهیه. زۆربه‌ی زۆری ژیانی له مه‌كسیك و ئه‌وروپادا گوزه‌راندووه. له ئێستادا زوربه‌ی كاتی له مهكسیكوستی به‌سه‌رده‌بات. بێجگه له رۆمان یه‌كێك له به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی كتێبی – ژیام بۆ گێڕانه‌وه- یه كه ژیاننامه‌ی خۆیه‌تی تا ساڵی 1955.
سه‌رچاوه: سه‌رده‌م


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet
wala mn zor sarsamm ba nusinakany


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش سيروان كابرييل ن‌و سه ريكى به توانايه

له‌سه‌ر هێڵ نییه










کۆسۆفی به‌رێز ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که و به‌شداری کردنت
ته‌مه‌ن درێژ بیت
__________________________________________________________________
ده‌ست خۆش به‌هار به‌رێزم هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت
زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت و به‌شداریه‌که‌ت
گشتت کاتتان شاد و ولات ئاوه‌دان
له‌سه‌ر هێڵ نییه