.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










.agar ba azeate nazann babatekm lasar zendawarzane boamadabkan bo rapartma

له‌سه‌ر هێڵ نییه







هاوڕێیان تکایه ئه‌گه‌ر زانیاریتان هه‌یه له‌سه‌ر داواکاری ئه‌م هاوڕێ ئازیزه‌مان یارمه‌تی بده‌ن
کاکه دیار گیان راپۆرتت ناردبوو که تکایه هاوکاریم بکه‌ن
منیش زانیاریم نی یه له‌سه‌ر داواکاریه‌که‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێ ئه‌کرێت بابه‌ته‌که‌ت به‌رز بکه‌مه‌وه هیوادارم هاوڕێیان هاوکاریت بکه‌ن ...

له‌سه‌ر هێڵ نییه




hawreyn agar ba englezesh bet har abet
له‌سه‌ر هێڵ نییه







براکه‌م فه‌رموو به‌س چاوم هاتا ده‌ره‌وه ههههههههها
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ژیان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زیندوو خانه‌یه و ئه‌م خانه‌یه ناتوانێ به‌رده‌وام بێت به بێ ئه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی د.ن.ا ی تێدابێت، وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ردیله‌ی دنا جگه له کۆمه‌ڵێ که‌ره‌سه‌ی کیمیاوی هیجی تر نییه( شه‌کر و فۆسفات و تفته نیترۆجینهکان)، ئیتر هه‌موو بیرکردنه‌وه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه که بیسه‌ڵمێنن درووستکردن( الخلیقه) به گه‌ردیله‌ی دنا ده‌ستیپێکرد له سه‌ره‌تاکانی ته‌مه‌نی زه‌وی.
له ساڵی 1953کیمیازانی ئه‌مریکی میله‌ر بیرۆکه‌ی لێکچوونی( محاکاة) ئاووهه‌وای سه‌ره‌تایی زه‌وی به بیردا هات که نزیکه‌ی 3،5 ملیار ساڵ لهمهوپێش دوای ساردبوونه‌وه‌ی زه‌وی و پڕبوونی له که‌ره‌سه‌ی نیترۆجین و گازی دووه‌می ئه‌کسیدی کاربۆن و هه‌ڵمی ئاو که تێکه‌ڵی یهکبووبوون له‌شێوه‌ی شۆربا. میله‌ر ویستی ئه‌وه ببینێ ئه‌گه‌ری درووستبوونی که‌ره‌سی زیندوو( عضوی) له که‌ره‌سه‌ی نازیندهڵ( غیر عضویه)، ئه‌مه بوونی هه‌بوو له‌ژێر بارودۆخێکی زۆر سه‌خت که باو بوو له‌سه‌ر زه‌وی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویستی وتراو بسه‌ڵمێنێ که ژیان له خانه‌یه‌کی تاکه‌وه له‌و بارودۆخه سه‌ره‌تاییه ده‌ستیپێکرد.
میله‌ر بڕێکی له میسان و ئهمهونیا و هایدرۆجین و ئاوی (هه‌موویان که‌ره‌سه‌ی نازیندهڵن " بێ ژیان" ) دانا له ئامێرێکی داخراودا پاشان پله‌ی گه‌رمایی تێکڵاوهکهی به‌رزکرده‌وه هه‌تا پله‌ی گه‌رمکردن و دوو جه‌مسه‌ری کاره‌بای به‌سه‌ریان تێپه‌ڕان بۆ درووست‌کردنی به‌رگه( شحنات) کاره‌بایی وه‌ک به‌رگه‌ی برووسکه که ئه‌بووایه به فراوانی ڕوویبدایه له‌و سه‌ده کۆنه. دوای هه‌فته‌یه‌ک میله‌ر هه‌ستا به شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌ره‌سه کۆکراوه‌یه‌ی که مابوو له‌ناو ئامێره‌که‌دا، ئه‌وه‌ی بینی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، کۆمه‌ڵێک له تورشه ئه‌مینییه‌کان درووست بوو که پێکاهه‌ته‌ی پرۆتیناته. ئه‌نجامگیرییه‌ک که میله‌ر پێیگه‌شت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ری له‌دایکبوونی ژیانی سه‌ره‌تایی له باردودۆخێک به‌مشێوه‌یه درووسته و ناتوانرێ به‌کرده‌وه دوور بخرێته‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م تاقیکردنه‌وه ده‌رگایه‌کی فراوانی کرده‌وه بۆ گریمانه‌کان ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی ژیان، ئه‌گه‌ر که‌ره‌سه بنه‌ڕه‌تییه‌کان له پێکهاته‌ی خانه بتوانین به به‌رهه‌میبهێنین له ئاووهه‌وایه‌ک که له شێوه‌ی ئاووهه‌وای زه‌وی کۆن بجێت، چی رێگرێک هه‌یه بۆ درووست بوونی له‌و سه‌ده دووره. ئه‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ئه‌م تاقیکردنه‌وه ده‌یان جار دووباره کراوه‌ته‌وه لای جه‌ندین ڵێکۆڵینهوهری تر وه هه‌ر هه‌مان ئه‌نجامی دابه‌ده‌سته‌وه.
تاقیکردنه‌وه‌که‌ی میله‌ر ته‌نها تاقیکردنه‌وه نه‌بوو که پشت به ئه‌نجامه‌که‌ی ببه‌سترێ، زۆر تاقیکردنه‌وه‌ی تر له‌م شێوه‌یه کرا وه به‌کارهێنانی که‌ره‌سی جیاواز، ئه‌نجامه‌که‌ی پاڵپشتێکی به‌هێز بوو بۆ پته‌وکردنی بیردۆزه‌ی درووستبوونی سه‌ره‌تایی. له ساڵی 1961 پشکنه‌رێکی تر که جوان ئورۆیه هه‌ستا به به‌کارهێنانی سیانیدی هایدرۆجین و ئه‌مۆنیا که هه‌ردووکیان دهستئهکهون له سرووشتدا، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی کرد له شێوه‌ی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی میله‌ر، ئه‌مجاره بڕێکی جاوهڕوانهکراوی له یه‌کێک له تفته‌کانی نیترۆجینی به‌ده‌ست که‌وت که گه‌ردیله‌ی د.ن.ا پێکئههێنێ ئه‌ویش گه‌ردیله‌ی ئهدینینه. ئه‌م گه‌ردیله گرنگییه‌کی بێهاوتای هه‌یه نه‌ک به‌وه‌ی به‌شێکه له دنا و به‌س، به‌ڵکو به سهرچاوهویهک دا ئه‌نرێ بۆ ئه‌و وزانه‌ی که بنه‌ڕه‌تی هه‌موو کارله‌یه‌ککردنه کیمیاوییه‌کان و ژیانییه‌کان له ناوی خانه‌دا، هه‌ر کارلهیهککردنێکی کیمیاوی و ژیانی هه‌رچۆنێک بێت وه‌ک نه‌فه‌سدان یان بیناکردنی تیشک یان به‌رهه‌مهێنانی پرۆتینات یان زاوزێ ( دابشبوون) ی دنا ئه‌مانه هه‌موو پێویستی به وزه‌یه‌ک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیانخاتهگڕ وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وزه‌یه یه‌که، چی له مرۆڤ یان له ڕووه‌ک یان له به‌کتریا بێت ئه‌میش ئه‌دینی سێیانه‌ی فۆسفات. دووای تاقیکردنه‌وه‌کانیان دووباره کرده‌وه ئه‌نجامی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌بوو، درووست بوونی تورشه ناوکداره‌کان ( کۆده بۆماوه‌کان)ی دابه‌ده‌سته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م جاره موفاجه‌ئه‌ی گه‌وره له شوێنێکی تره‌وه هات، شوێنێکی تر دوور له تاقیگه‌کان، له بیست و هه‌شتی سیپتهمهبهری ساڵی 1969 له ئاسمانه‌وه ههستێرهیهکی کلکدار( نیزک،شهاب) مه‌زن دابه‌زی به‌ر ناوچه‌ی میرشستون له ئوستریالیا که‌وه‌ت.
وه‌ک زانراوه که هه‌ستێره‌ی کلکدار ئه‌سوتێ له‌کاتی تێپه‌ڕبوونی به ئاووهه‌وای زه‌وی و ئه‌گۆڕێ بۆ تۆپێکی گڕاوی، به‌ڵام له پاشماوه‌ی ئه‌و هه‌ستێره، پشکنه‌ران توانیان سه‌د کێلۆگرام له پاشماوه‌ی تاوێره پهرشوبڵاوانهکه کۆبکه‌نه‌وه. به‌ڵام سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌م تاوێرانه له نێو پێکاههتهکانیاندا توانیان 90 نه‌وه‌ت تورشی ئه‌مینی بدۆزنه‌وه ( پرۆتیناتیش ته‌نها له 20 تورشی ئه‌مینی پێکدێت)، 19 له‌و تورشانه هه‌یه له پرۆتیناتی زینده‌وه‌ره‌کان له سه‌ر زه‌وی. ئه‌م دۆزینه‌وانه پاڵێکی بههێزتریدا به لایه‌نگرانی بیردۆزه‌ی درووستکردن و په‌ره‌سه‌ندن، ئه‌گه‌ر ئه‌و تورشه ئه‌مینیانه توانای مانه‌وه‌یان هه‌بوو له‌و بارودۆخه سه‌خته له سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌ستێره کلکداره‌که، که‌وابوو چی رێگرێک هه‌یه بۆ مانه‌وه‌یان له‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی که باو بوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی پێش ملیاره‌ها ساڵ.
ئه‌توانین وایدابنێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاووهه‌وای زه‌وی له‌و سه‌رده‌مه دووره بێبه‌ش بوو له ئۆکسجین، که‌وابوو ئه‌و خانانه‌ی که درووست بوون پێویستیان پێنه‌بوو له چالاکییه زیندووه‌کانیاندا و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ دووه‌م ئه‌کسیدی کاربۆن و ئاویان به‌کارهێنابێ له کارله‌یه‌ککردنه پێویستتیهکان بۆ به‌رهه‌م هێنانی کاربۆهیدرات و ڕۆن و پرۆتینات. ئه‌م کارلهیهککردانهیش پێویستی به وزه هه‌یه به‌ڵام ئه‌م وزه‌یه هه‌بوو ئه‌ویش تیشکی خۆره. ئایه ئه‌وه مه‌حاڵ بوو؟ وه‌ڵامه‌که نه‌خێر چونکه له شێوه‌ی ئه‌و قه‌وزانه( طحالب) ئێسته‌یش هه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆماندا، قه‌وزه‌ی یه‌ک خانه‌یی( ڕووه‌ک). ئه‌م خانانه وه‌ک هه‌موو خانه‌یه‌کی ڕووه‌ک هه‌ڵئه‌سێ به پرۆسه‌ی درووست‌کردنی تیشک له رێگه‌ی وه‌رگرتنی شه‌ش گه‌ردیله له گه‌ردیله‌کانی دووه‌م ئه‌کسیدی کاربۆن و شه‌ش گه‌ردیله‌ی ئاو وه به‌یارمه‌تی تیشکی خۆر، یه‌ک گه‌ردیله‌ی شه‌کر(جلۆکۆز) دووست ئه‌کات و شه‌ش گه‌ردیله‌ی ئۆکسجین و کۆمه‌ڵێ له گه‌ردیله‌کانی ئدنینی سێیانه‌ی فۆسفات، کارلهیهککردنهکه به‌رده‌وام ئه‌بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ی تر. ئه‌م کاره به‌ته‌واوه‌تی به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سه‌ی زیندوو له که‌ره‌سه‌ی نازیندهڵه ( بێ ژیان). به په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئه‌م خانانه چیان پێویسته بۆ به‌رده‌وامبوون و زاوزێ، گه‌ردیله‌ی دنایه، که بیردۆزه‌کان وای بۆئه‌چن له‌سه‌ره‌تاوه وادرووست بووه که ڕوونمانکرده‌وه له ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌کانی میله‌ر و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌ویش که باوه‌ڕیان وایه ملێونه‌ها ساڵی پێچووبێت.
ئێسته پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئایه ئه‌وه قه‌وزانه که ئێسته ئه‌یبینین هه‌مان قه‌وزه‌یه که له‌و سه‌رده‌می ته‌مه‌نی زه‌وی هه‌بوو؟ وه‌ڵامه‌که نه‌خێر، جۆری تره به‌ڵام له‌ناوچوو. ئایه چۆن زانیمان بوونیان هه‌بووه، ئه‌وه ئاسانه چونکه قه‌وزه به‌ردینه‌کان هه‌موو زه‌وی پڕکردووه و پێویستیمان به پشکنین و هه‌ڵدانه‌وه‌ی زه‌وی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستمان بکه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کناری ئۆقیانووسه‌کان بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌و قه‌وزه به‌ردینانه ئه‌مڕۆ به سترۆماتلایت ناسراوه. کۆنه‌که‌یان ته‌مه‌نی ئه‌گاته 3،5 ملیار ساڵ و پێکهاتووه له کۆمه‌ڵێ (مستعمره) مه‌زن له ژماره‌یه‌کی زۆری خانه‌ی قه‌وزه‌ی سه‌وزی مه‌یله‌و شین( ئه‌مرۆ به به‌کتریای قرمزی ناو ئه‌برێ) که توانای درووست‌کردنی تیشکی هه‌یه به‌ڵام خانه‌کانی بێ ناوکن. ئه‌م خانانه به فراوانی له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوبووه‌وه که مه‌زه‌نه ئه‌کرێ به دوو ملیار ساڵ له نێوان به‌ته‌مه‌نه‌که‌یان و دواهه‌مینیان پێش له‌ناوچوونیان. هه‌روه‌ها ئه‌م خانانه به‌رپرسیاربوون له ئیزافه کردنی ئۆکسجین بۆ ئاووهه‌وای زه‌وی( ئه‌نجامی پرۆسه‌ی درووست‌کردنی تیشکه) که دواتر ڕێگه‌ی خۆشکرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی زینده‌وه‌ره‌کانی تر.
پێش به‌رده‌وامبوون له باسه‌که پێویسته ئاماژه به خاڵێکی گرنگ و ناوه‌ڕۆکی بکه‌ین له‌م بابه‌ته ئه‌ویش بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن شتێکه‌و بیردۆزه‌ی درووستبوونی ژیان شتێکی تره.
بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گفتوگۆ ئه‌کات له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه‌ی که به‌سه‌ر بوونه‌ره زیندووه‌کاندا هاتووه بۆ گۆنجاندن له‌گه‌ڵ جیاوازیه گه‌وره‌کانی ژینگه که کۆمه‌ڵێ شت له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌هێنێ له گۆڕینی شێوه یان وه‌زیفه‌کانی یان له‌ناوچوونی هه‌ندێکیان و به‌رده‌وامبوونی هه‌ندێکی تر، به‌ڵام به جۆری تر که زۆرتر بگونجێ له‌گه‌ڵ ژینگه. به‌گویره‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه گه‌ورانه و خێرایانه که له زینده‌وه‌رزانی ڕوویدا له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، بووه هۆی ئه‌وه که تازه‌گه‌ری بۆ شیکردنه‌وه‌کان بکرێ له بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و چۆنییه‌تی ڕوودانی دوای دۆزینه‌وه‌ی گه‌ردیله‌کانی بۆماوه( د ن ا) که داریون هیجی له‌سه‌ر نه‌ئه‌زانی. دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م گه‌ردیلانه و وه‌زیفه‌کانی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زیندوو ئه‌بێ له ئه‌نجامی گۆڕانکارییه‌ک له پێکهاته کۆرپیلهکهی( بازدانی بۆماوه) بێت، که خۆڕهوشتێکی باشتر و نموونهیتر ئه‌دات به هه‌ر بوونێکی زیندوو، ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌کان نه‌توانێ ئه‌م گۆڕانکارییه له بازدان بکات ئه‌و بوونه‌وه‌ره به‌ره‌و نه‌مان ئه‌جێت( ئه‌گه‌ر ڕۆڵی مرۆڤی دڕنده‌ی ئه‌مڕۆ دووربخه‌ینه‌وه له کوشتنی زینده‌وه‌ره‌کان تا له‌ناوچوونیان). ئه‌و جؤره گۆڕانکارییانه ملێونه‌ها ساڵ ئه‌خایه‌نێ.
به‌ڵام بیردۆزه‌ی درووست‌کردنی ژیان، شتێکی جیاوازه، ئه‌مه گفت‌وگو ئه‌کات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و بوونی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی. به باشم زانی زۆر به‌کورتی ئاماژه بۆ ئه‌م بیردۆزه بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دواتر تێگه‌یشتنی باشترمان هه‌بێ له‌سه‌ر بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن.
پێش ئه‌وه‌ی باس له‌و بیروباوه‌ڕانه بکه‌م ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی مرۆڤ و ته‌مه‌نی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ستێره‌ی خۆمان که ناکاته لایه‌کی چاو ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی زه‌وی، ئه‌بێ به مێژووی ئه‌و زینده‌وه‌رانه تێپه‌ڕین که له‌پێش ئێمه‌وه بوون ئه‌گه‌ر به خێراییش بێت، به گوێره‌ی بیردۆزه‌ی په‌ره‌سه‌ندن باپیرمانن که ئێمه له‌وانه‌وه بووینه، ئه‌مه‌یش له به‌شی داهاتوودا باسی که‌م.
ئه‌وه پاره‌ی جا‌و پستم ئه‌بێت تۆ بۆم بده‌یت هههها گاڵته ئه‌که‌م براکه‌م ریزت هه‌یه ئه‌گه‌ر هی تریشت ویست له خزمه‌تام به‌س به‌خوا زۆری پێ چوو تا بۆم کوڵانیت و بۆم برژاندیت هههههههههها


له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه








له سه ر زينده وه ر زانى ...ئه م بابه تانه له سه ر جاوه ى ((ره نكار))ه
پڕۆتین
پڕۆتین خواردنێكى ئاڵۆزى ئه‌ندامیه كه كێشێكى گه‌ردى زۆرى هه‌یه‌و لهترشهئهمینى پێكه‌وه نوساو به هۆى بوندێكى پێپتیدیه‌وه . پڕۆتین پێویسته بۆ پێكهاته‌و كارى هه‌موو خانه زیندووكان ته‌نانه‌ت ڤایرۆسیش.
زۆرێك له‌و پرۆتینانه ئه‌نزیم دورست ده‌كه‌ن یان یه‌كه‌ى پرۆتینى دروست ده‌كه‌ن كه ده‌چێته پێكهاته‌ى ئه‌نزیمه‌وه ، هه‌روه‌ك پڕۆتین زۆر رۆڵى په‌یكه‌رى رۆڵى په‌یكه‌رى میكانیكى ده‌گێڕن وه‌ك دروستكردنى كۆڵه‌گه و جومگه له ناوخانه . پڕۆتین ئه‌ركى چالاكى تر ده‌بینێت چونكه پێكهێنه‌رێكى گرنگه له به‌رگرى له‌ش و كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وى گه‌رده چالاكه‌كان . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌شه بۆ ترشه ئه‌مینیه‌كان بۆ ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ى ناتوانن به خۆیان دروستیان بكه‌ن پڕۆتین یه‌كێكه له گه‌رده گه‌وره و زینده‌یى و چالاكه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌شه‌كر و چه‌ورى و ترشه ئه‌مینیه‌كان . وه‌كۆى ئه‌م گه‌رده گه‌وره چالاكانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ماده‌ى زیندوو دروست ده‌كه‌ن.
پێكهاته‌ى پڕۆتین :
پڕۆتین له زنجیره‌ى پێپتیدى پێكهاتوو له بهیهكهوهنوسانى ترشه ئه‌مینیه‌كان ، دروست بووه كه لوول ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ى بونیه‌یه‌كى سێلایى بێوێنه دروست بكات ، هه‌ر پڕۆتینێك بونیه‌یه‌كى جیاواز له پرۆتینهكانى تر‌ى هه‌یه ئه‌م بونیه‌یه ناسراوه (حاڵه‌تى سه‌ره‌كى پڕۆتین) وه ده‌ست نیشانكراوه به گوێره‌ى ڕێزبه‌ندى ترشه ئهمینیهكانى له كرده‌ى (پێكه‌وه‌نوسان)كه‌زنجیره پڕۆتینیه‌كان دروست ده‌كات.
1- بونیه‌ى یه‌كه‌مى : ڕێزبه‌ندى ترشهئهمینیهكان دیارى ده‌كات.
2- بونیه‌ى دووه‌مى : به پێچ خواردنى زنجیره پێپتیدیهكان به دهوریهكتردا له شێوه‌ى لولپێچى ئه‌لفاو ڕووته‌ختى بێتا دروست ده‌بێت.
3-بونیه‌ى سێیه‌مى : ئه‌مه فۆرمى كۆتایى پڕۆتین ده‌ست نیشان ده‌كات ، دروست بووه به كۆبونه‌وه‌ى بونیه دووهمیهكانى پڕۆتین (لولپێچى ئه‌لفاو ڕوتهختى بێتا) له‌ڕێى هێزى فیزیای نابه‌رامبه‌ر بۆ پێدایى فۆرمى كۆتایى پڕۆتین.
4-بونیه‌ى چواره‌مى : ئه‌م زاراوه‌یه به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاماژه‌دان به‌و بونیهیهى یه‌كگرتنى دوو پڕۆتین یان زیاتر دروستى ده‌كات له پڕۆسه‌ى (یه‌كگرتنى پڕۆتینى ).
پێكهاته‌ى پڕۆتین زۆر ناجێگیره و ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌نجامدانى كاره جیاوازه‌كانى وه بۆ هێنانه‌دى ئه‌م گۆڕانه بونیه گۆڕانكارى له به‌سترا نه‌وه‌كانى بونیه‌ى سێیه‌م و چواره‌مى ڕوده‌دات بۆیه ئه‌و بونیه سێیه‌م و چواره‌میانه به(پێكهاته‌ى كیمیایى) ناسراون و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى به سه‌ریان دێت به (گۆڕانكارى شێوه‌یى) ناسراوه.
ئه‌ركه‌كان:
ده‌توانین بڵیین پڕۆتین له هه‌موو چالاكیه‌كانى خانه دا به‌شداره وه‌ك ناردنى ئاماژه خانه‌ییه‌كان و وه‌رگه‌ڕاندن ، كردارى له ناوبردنى پڕۆتینه‌كان خۆى له‌ناو خانه‌دا به‌پشت به‌ستن به ئه‌نزیمه‌كان (كه له پرۆتین پێكهاتووه) ڕووده‌دات وه ئه‌م ئه‌نزیمانه به (پڕۆتیهیز) ناسراون.
میكانیزمى ڕێكخستنى پڕۆتینى :
ده‌كرێ گه‌ردى كیمیایى جۆراوجۆر وه بارگه‌ى كانزایى به پڕۆتینه‌وه بلكێ له‌رێى بۆشایى تایبه‌ت له پێكهاته‌كه‌یدا كه‌ناسراوه به شوێنى بهندبون BINDING SITES له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆتینه‌كان به لێگرتنێكى كیمیایى ئاست به‌رز ناسراوون بۆ ئه‌و ئاوێتانه‌ى پێیانه‌وه ده‌نوسێ. ئه‌و ئاوێتانه‌ى به پڕۆتینه‌وه به‌ند ده‌بن پێیان ده‌وترێت لیگهن LIGAN ، وهتوندى به‌ندبوونى لێگهن به پڕۆتینه‌وه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى شوێنى به‌ندبوون و ناونراوه تواناى به‌ندبوون AFFINILY له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆتین به‌شدارى هه‌موو پرۆسه زیندووه‌كانى ده‌كات بۆیه له ڕێى كۆنتڕۆڵكردنى چالاكى پڕۆتینه‌وه ده‌كرێت زینده چالاكیهكان كۆنتڕۆل بكرێن , ئه‌م ڕیكخستنهى كارى پڕۆتینه‌كان ده‌توانرێت له‌ڕێى فرۆمى پرۆتین یان خهستیهكهیهوه ئه‌نجام بدرێت :
· گۆڕ‌انى به‌تاڵكردنه‌وه.
· گۆڕ‌انى هاوبه‌ش.
ئهوپێكهێنهره سه‌ره‌كیانه‌ى پڕۆتین دروست ده‌كه‌ن :
ئه‌م پێكهێنه‌رانه به‌شدارن له دروستكردنى پڕۆتین له خانه زیندووكاندا : ترش DNA ، ترش RNA گوازه‌ره‌وه ،ترشى RNAنێردارو وه رایبۆسۆم.
كۆپیكردنى ماده‌ى بۆماوه‌یى :
زانیارییه بۆماوه‌ییه‌كان بۆهێڵ ڕاسته‌وخۆ ناگۆڕین بۆ پڕۆتین ، یه‌كه‌مجار بۆ هێڵ (RNAنێردراوه) كۆپى ده‌كات وهبه هۆیه‌وه نامه‌ى بۆ هێڵ بۆ سایتۆپلازم ده‌نێردرێت كه به‌زمانى نیوكلیوتاید ده‌رده‌بڕدرێت به ئاراسته‌ى (5 بۆ 3) له‌سه‌ر RNA نێردراو بۆیه زنجیره‌ى DNA ى بۆ هێڵ به زنجیره‌ى كۆپى یان كۆد دار ناسراوه.
پڕۆتین خواردنێكى ئاڵۆزى ئه‌ندامیه كه كێشێكى گه‌ردى زۆرى هه‌یه‌و له ترشه ئه‌مینى پێكه‌وه نوساو به هۆى بوندێكى پێپتیدیه‌وه . پڕۆتین پێویسته بۆ پێكهاته‌و كارى هه‌موو خانه زیندووكان ته‌نانه‌ت ڤایرۆسیش.
زۆرێك له‌و پرۆتینانه ئه‌نزیم دورست ده‌كه‌ن یان یه‌كه‌ى پرۆتینى دروست ده‌كه‌ن كه ده‌چێته پێكهاته‌ى ئه‌نزیمه‌وه ، هه‌روه‌ك پڕۆتین زۆر رۆڵى په‌یكه‌رى رۆڵى په‌یكه‌رى میكانیكى ده‌گێڕن وه‌ك دروستكردنى كۆڵه‌گه و جومگه له ناوخانه . پڕۆتین ئه‌ركى چالاكى تر ده‌بینێت چونكه پێكهێنه‌رێكى گرنگه له به‌رگرى له‌ش و كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وى گه‌رده چالاكه‌كان . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌شه بۆ ترشه ئه‌مینیه‌كان بۆ ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ى ناتوانن به خۆیان دروستیان بكه‌ن پڕۆتین یه‌كێكه له گه‌رده گه‌وره و زینده‌یى و چالاكه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌شه‌كر و چه‌ورى و ترشه ئه‌مینیه‌كان . وه كۆى ئه‌م گه‌رده گه‌وره چالاكانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ماده‌ى زیندوو دروست ده‌كه‌ن.
_________________________________________________________________________
ئه مه ته واو ئه مه ش له سه ر به كتريا
به‌كتیریا
میكرۆب به‌كتیریا (bacteria وه‌به‌یۆنانى كۆن پێ ده‌ڵێن bakterion به‌واتاى گۆپاڵى ورد) زیندوه‌رى تاك خانه‌ن وه‌ك گۆیه‌كان وه‌گۆپاڵۆچكه‌كان كه‌به‌شێوه‌ى گروپ كۆده‌بنه‌وه شێوازى جۆراوجۆر وه‌رده‌گرن وه‌ك زنجیره‌یى یان ته‌سبیحى كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى زنجیره‌یى) یان له‌شێوه‌ى هێشو كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى هێشویى) .دووریه‌كانى به‌كتیریا له‌نێوان 0.5-5 مایكرۆمیتهر ، وهبهكتیریا به‌چه‌ندها شێوه‌ى (فۆرم) جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت ، میكرۆب یان به‌كتیریا له‌زانستى به‌كتیریا (بهكتریۆلۆژى) خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت كهبهبهشێك لهوردبین ناسى (مایكرۆبایۆلۆجى)داده‌نرێت.
ژینگه‌ى به‌كتیریا زۆر جۆره. ئه‌م زینده‌وه‌ره تواناى ژیانى له‌هه‌ر شوێنك و ژینگه‌یه‌كى جیاوازدا هه‌یه‌له‌سه‌ر زه‌وى ته‌نانه‌ت خاك و ئاوى قوڵ و توێكڵى زه‌وى بگره ئه‌و ژینگانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى پاشه‌رۆى ناوه‌كى و گۆگردى ترشى تێدایه، نزیكه‌ى 10 ملیار خانه‌ى میكرۆبى له‌یه‌ك گرامى خاكدا ده‌ژى وه‌سه‌دان هه‌زار له‌یه‌ك میلیمه‌ترى سێجاى ئاوى ده‌ریادا ده‌ژى .لهسووڕهكانى ژینگه‌دا ، به‌كتیریا ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى چاڵاك ده‌گێڕێت لهسووڕاندنى خۆراكه ژینگه‌ییه‌كان ، زۆریك له‌قۆناغه گرنگه‌كانى سوڕى خۆراكى nutrient cycle به‌هۆى به‌كتریاوه ئه‌نجام ده‌درێت . گرنگترین ئه‌م قۆناغانه‌ى جێگیركردنى نایترۆجینه له‌به‌رگى هه‌وا .
هه‌روه‌ك به‌كتیریا به‌یه‌كێك له‌پێكهێنه‌ره سروشتیه‌كانى لاشه‌ى مرۆڤ داده‌نرێت ، ژماره‌ى بهكتریاكانى سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ زیاتره له‌ژماره‌ى خانه‌كانى له‌شى ، پێست وده‌م و ده‌زگاى هه‌رسى مرۆڤ ته‌ندراوه به‌میكرۆب ، وه‌به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى ناوبانگى به‌زیان به‌خشی و نه‌خۆشخستن ده‌كردووه، به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌سووده بۆ ته‌ندروستیمان ، ئه‌م ورده زینده‌یه لهدهزگاى هه‌رسكردندا یارمه‌تى هه‌رس ده‌دات ، به‌ڵام نه‌خۆشى مه‌ترسیدارى وه‌ك كۆڵێرا و سیل دروست ده‌كات . له‌مێژوودا به‌كتیریا نه‌خۆشى بنبڕكراوى وه‌ك تاعون و گه‌ڕى leprosy دروست كردوه به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ى دژه‌زینده‌كان زۆر له‌مه‌ترسى نه‌خۆشیه میكرۆبیهكانى كه‌م كردوه‌ته‌وه و رێژه‌ى مردنى دابه‌زاندووه. هه‌روه‌ها به‌كتیریا گرنگیه‌كى پێشهسازیشى هه‌یه وه‌له پرۆسهزیندهییهكانى سوود وه‌رگیراوه بۆ ئه‌و كارانه‌ى ئه‌نجامدانیان پیشه‌سازیانه ئه‌سته‌مه وه‌ك ، خاوێن كردنه‌وه‌ى ئاوى پیسبوو وه به‌دروستكردنى دژه‌زینده‌كان و مادده‌ى كیمیایى تر . له‌ده‌سته‌واژه رۆژئاواییه‌كان واژه‌ى (به‌كتریا) له‌سه‌ره‌تادا بۆ هه‌موو تاك خانه‌یه‌كى خاوه‌ن ناوكێكى سه‌ره‌تایى به‌كارهاتووه هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌كارهێنانه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌رده‌وامه به‌ڵام گه‌شه‌سه‌ندنى زانستى وردبین ناسى هه‌ندێك زانیارى نوێى ئاشكراكرد جوێكارى له‌نێوان پاڵاوته(ڤایرۆس) و به‌كتیریا و كه‌ڕوو . له‌مێژووى په‌ره‌سه‌ندنیدا به‌كتیریا دووجۆرى لێكه‌وتۆته‌وه:
-میكرۆبى ڕاسته‌قینه یان به‌كتیریاى ڕاسته‌قینه.Eubacteria
-به‌كتریاى ڕه‌سه‌ن یان كۆن .Archaebacteria
كه‌ئێستا پێیان ده‌وترێت به‌كتیریا كه‌باسیان ده‌كه‌ین و ئه‌رخیا Archaea.
بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ى به‌كتیریا ساڵى 1676ز بڵاوكرایه‌وه، زیندوهرێك كهناوكێكى سه‌ره‌تایى هه‌یه( بێ به‌رگى ناوهكیهو پێكهاته‌كانى ناوك له‌ناو سایتۆپلازمدا په‌رش و بڵاو بونه‌ته‌وه) له‌شى ته‌نها له‌یه‌ك خانه پێكهاتووه كه هه‌موو زینده‌چالاكیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ دوو لق دابه‌ش ده‌بێت:
1-لقى به‌كتیریا
2-لقى به‌كتیریاى سایانى (به‌كتیریا سه‌وزى مه‌یله‌و شین)
سهربهكۆمهڵهى مۆنیریایه(moneria) له‌هه‌واى خاك و ڕیخۆڵهكانى مرۆڤ و ده‌م سه‌رپێستى هه‌یه. هه‌روه‌ها لهگهدهى ئاژه‌ڵه كاوێژكهرهكاندا هه‌یه، ئه‌م بهكتیریایه به‌هۆى چالاكیه جیاوازه‌كانیانه‌وه ناسراون كه‌چه‌نده‌ها جۆرى هه‌یه به‌م شێوه‌یه:
1. خواردن دروستكردنى (شیر).
2. تێكدانى خۆراك(گه‌نین).
3. به‌پیت كردنى خاك (په‌ین).
4. له‌ناوبردنى زه‌وى وزار(نه‌خۆشیه‌كان).
له‌و زنایانهى ڕۆڵیان له‌دۆزینه‌وه‌ى بهكتیریادا هه‌بوو ئه‌مانه‌ن :
1. لیڤنهۆك.
2. لوویس پاستۆر
3. رۆبرت كۆخ
ژینگه‌ى به‌كتریا:
له‌هه‌موو شوێنێك ده‌یبنین ، له‌ژێر زه‌وى تاقوڵایى 400 مه‌تر تا به‌رزاییه‌كى سه‌ركه‌ش له‌هه‌وا ، له پله‌ى گه‌رمى زۆر به‌رز نزیكى دهمهگڕكانهكان ، له‌ناوچه جهمسهریهكان ، وه‌له‌ناو له‌شى گیانه‌وه‌راندا (له‌ناو ده‌زگاى هه‌رس و هه‌ناسه).
پۆلین كردنى به‌كتیریا:
ده‌توانین به‌كتیریا به‌پشت به‌ستن به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه پۆلێن بكه‌ین:
1. فۆرمى ده‌روه‌ى خانه‌و جۆرى كۆبونه‌وه‌كانى.
2. وه‌ڵامى بۆ ڕه‌نگى گرام (گرام پۆ زهتیڤ)و (گرام نێگه‌تیڤ).
3. شێوازى خواردنى (سه‌ربه‌خۆ ،بینا كارى یان مشه‌خۆرى).
4. هه‌بوونى قامچى (flagella) یان نه‌بوونى .
5. پێكهاته‌ى میكرۆب.
پێكهاته‌ى خانه‌ى به‌كتیریا:
1-به‌رگى خانه: پێكهاتووه‌له:
ا- دیوارى خانه(cell wall): ئه‌م كارانه‌ده‌كات:
-فۆرمى خانه دیاری ده‌كات.
-ره‌قى وپتهوى به‌خانه‌ى به‌كتیرى ده‌دات.
-به‌هێزى ده‌كات.
-ده‌یپارێزێت.
پێكهاته‌یى كیمیایى دیوارى خانه:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه دیوارى خانه له‌گه‌ردى گه‌وره‌ى پێكهاتهئاڵۆز دروست بووه، پێى ده‌وترێت peptidoglycan ، ،ئه‌ستورى ئه‌م دیواره به‌گوێره‌ى بنه‌چه‌ى به‌كتیریا كه‌هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بهكتیریایهى (گرام نیگه‌تیڤه) دیوارى خانه‌كه‌ى ته‌نكه ئه‌مه‌ش پشت به‌بڕى prptidogilycan ده‌به‌ستێت.
تێبینى/ هه‌ندێك به‌كتیریا هه‌یه كه‌پێى ده‌وترێت به‌كتیریاى كهڕویى ( mycoplasm یان mycobacterium) كهدیوارى خانه‌ى نیه.
ب- به‌رگى سایتۆپلازمى (plasma membrane):
كهبهرگێگى ته‌نكه چوارده‌ورى پێكهاته‌كانى خانه‌ى بهكتیریایى داوه‌و كۆنتڕۆڵى هاتوچۆى ماده بۆ سایتۆپلازم و له سایتۆپلازمه‌وه ده‌كات ، وه زۆر ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) به‌به‌رگى خانه‌وه نووساوه كه‌یارمه‌تى زۆر پرۆسه‌ى زیندهكردارى ده‌دات كه‌له‌م به‌شه‌دا ڕو ده‌دات ، وه له‌ڕێى وردبینى ئه‌لكترۆنیه‌وه زانایان هه‌ندێك نوشتانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌وه‌ى خانهبینى كه‌واى بۆ ده‌چن كردارى هه‌ناسه‌دان لێ ڕوبدات.
پێكهاته‌ى كیمیایى به‌رگى خانه:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه له پرۆتین و چهوریهفۆسفۆر پێكهاتووه.
ج-سایتۆپلازم: نیمچه شله‌یه‌و پێكهاتووه له‌ئاو و ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) وئۆكسجینى تواوه‌و پرۆتین و كاربۆهایدرات و چه‌ورى.
د-كرۆمۆسۆم :واته تهنۆڵكهڕهنگدارهكان ئه‌م كرۆمۆسۆمانه‌ى به‌كتیریا پێكهاتووه لهگهردێكى (DNA) ى درێژ وگۆیى كه‌زۆر به ده‌ورى خۆیدا لولى خواردووه ئه‌م كرۆمۆسۆمه وه‌ك ناوه‌ندێكى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م كردارانه كارده‌كات:
· دابه‌ش بوونى خانه
· چه‌ند جارهبوونى خانه
· زۆر كارى تر‌ى خانه
هـ- قامچى : له‌پرۆتین دورست بووه، 10 تا 20 نانۆمه‌تر ئه‌ستوره، یارمه‌تى خانه‌ى به‌كتریا ده‌دات بۆ جوڵان.
________________________________________________________
ئه مه ش ماسى 3 به شه
ماسی به‌شی یه‌ك
گیانه‌وه‌رى بڕبڕه‌دارن (واته بڕبڕه‌ى پشتیان هه‌یه) ،له‌ناوئاودا ده‌ژین،زۆر جۆر ماسى هه‌یه،ژماره‌ى جۆره‌كانى ماسى له ژماره‌ى گشت جۆرى بڕبڕهدارهكانی تر زیاتره كه له‌ناو ئاو هه‌روه‌ها له وشكایى داده‌ژین به‌یه‌كه‌وه.جۆره‌كانی ماسی جیاوازن له‌شێوه‌و ڕه‌نگ و قه‌باره له‌به‌رئه‌وه كارێكى ئاسان نبیه جۆره‌كانیان دیارى بكرێت وبزانرێ سه‌ر به‌كام كۆمه‌ڵه‌یه. بۆنموونه هه‌ندێك ماسى شێوه‌یان وه‌ك پارچه‌به‌رده ، وه‌هه‌ندێكیان له‌شێوه‌ى كرمدان ،وه‌هه‌ندێكیان له‌شیان كراوه‌یه وه‌ك كه‌ڕوو، وه‌هه‌ندێكیان له‌شیان گه‌وره ده‌بێ وه‌ك باڵۆن.
ماسى به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانى په‌لكه زێڕینه هه‌یه،زۆربه‌یان ڕه‌نگاوڕه‌نگن وه‌ك باڵنده ڕه‌نگى جوانى هه‌یه وه‌ك ڕه‌نگى سوور و زه‌رد و شین و ڕه‌نگاوڕه‌نگ بههێل و په‌ڵه‌ى ڕه‌نگین .
بچووكترین ماسى, ماسى (قۆبیۆن) ه كه‌له فلیپین ده‌ژین و درێژییه‌كه‌ى له (15 ملم) زیاتر نییه.گه‌وره‌ترین ماسى, ماسی (قرشی نه‌هه‌نگ) ه كهدرێژییهكهى ده‌گاته (12 م) وكێشهكهى ده‌گاته (15 ته‌ن) . قرشی نه‌هه‌نگ هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه له‌سه‌ر ماسى و مرۆڤ. مه‌ترسیدارترین ماسى كێشه‌كه‌ى ته‌نها چه‌ند كیلۆ گرامێكه پێى ده‌ڵێن ماسى به‌ردین كهدهتووانێ مرۆڤ بكوژێ له چه‌ند خوله‌كێك به‌هۆى دڕكى ژه‌هراوى.
خواردنى ماسى بریتییه لهگوێچكهماسى و كرم و ماسی تر،هه‌ندێكیان ڕووهكی ئاوی ده‌خۆن وه‌ك قه‌وزه، هه‌ندێكیان ته‌نه مردووه‌كان ده‌خۆن وه‌ك ماسی و گیانه‌وه‌ری مردووی تر، ماسی قرشی نه‌هه‌نگ زینده‌وه‌ری بچووكی سه‌ر ڕووی ده‌ریاكان ده‌خوات.له هه‌ركوێیه‌ك ئاو هه‌بێت ماسی لێ ده‌ژی،ماسی له‌ئاوی جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكور ده‌ژى كه پله‌ی گه‌رمی نزیكه له پله‌ی به‌ستان،وه هه‌ندێكی تر له ئاوی گه‌رم ده‌ژین كه ده‌گاته پله‌ی كوڵان.هه‌روه‌ها ماسی له زێیه‌كانی توند وخێرای نێو چیاكان و ئاوی هێمنی زێیه‌كانی ژێر زه‌وى ده‌ژی.هه‌ندێك ماسی گه‌شتی دوور‌و درێژ له ده‌ریاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌ندێكیان زۆربه‌ی ژیانی له‌ژێر قوم و له قوڵایی ده‌ریاكان ده‌باته سه‌ر،ماسییه‌كان ئاو به‌جێ ناهێڵن،كه‌چی هه‌ندێك ماسی ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به زیندوویی بمێنێته‌وه له‌ژێر زێیه وشك بووه‌كان.
ماسی گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه له ژیانی مرۆڤ ,زۆر كه‌س حه‌ز له ڕاوه ماسی ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌رزشێك ،هه‌ندێ كه‌سیش ماسی له ماڵه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن بۆ جوانی.هه‌روه‌ها ماسی گرنگه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی له سروشت،چونكه گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك ده‌خوات و ده‌بێته خۆراكی گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك به‌مه‌ش هاوسه‌نگی دروست ده‌كات له ژماره‌ی گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى.
ماسی به‌گشتی دوو سیفه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه :
1- بڕبڕه‌ى پشتی هه‌یه،كه‌واته له كۆمه‌ڵه‌ى بڕبڕهدارهكانن.
2- هه‌ناسه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌رێگای ڕیشووهكهوانه ده‌بێت.
ماسی له گیانه‌وه‌ره خوێن سارده‌كانه ،واته پله‌ى گه‌رمی له‌شی ده‌گونجێنێ به‌پێی پله‌ى گه‌رمی ئاوی ده‌وروبه‌ری.هه‌روه‌ها گشت ماسییه‌ك په‌ڕی هه‌یه كه بۆ مه‌له‌وانی به‌كاری دێنێ، گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كانی تر جیاوازن له ماسی به‌لای كه‌م له یه‌كێك له‌م سیفه‌تانه، دۆلفین و به‌رازی ده‌ریا و نه‌هه‌نگ وه‌ك ماسی گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌دارن و بڕبڕه‌ى پشت و په‌ڕیان هه‌یه كه‌چی له كۆمه‌ڵه‌ی مهمكدارهكانن (ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه شیر ده‌ده‌نه بێچووه‌كانیان) وه له‌ڕێگای سییه‌كان هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن له‌جیاتی كه‌وانه‌ى ڕیشوودار وه گیانه‌وه‌رى خوێن گه‌رمن واته پله‌ی گه‌رمی له‌شیان جێگیره‌و ناگۆڕێ له‌گه‌ڵ پله‌ى گه‌رمی ئاو‌و هه‌وای ده‌وروبه‌ر.
هه‌ندێك گیانه‌وه‌ری ئاوی به ماسی ناوده‌برێن كه‌چی ماسی نین،چونكه بڕبڕه‌ى پشتیان نییه،ئه‌م گیانه‌وه‌رانه‌ش وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ده‌ریاو قه‌ندیلی ده‌ریاو هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی گوێچكه ماسى كه ئه‌م گیانه‌وه‌رانه ده‌گرێته‌وه (بهتلینۆس و سه‌ره‌تانی ده‌ریا و كركهند و گوێچكه ماسى و ئسكهلوپ (گوێچكه ماسى په‌روانه‌یی و ڕۆبیان) كه گشتیان بڕبڕه‌ى پشتیان نییه.
یه‌كه‌م ماسی له زه‌وى پێش (500 ملیۆن ساڵ) دیاركه‌وت، كه یه‌كه‌م گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌دار بوو له‌سه‌ر زه‌وى .
زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م ماسییانه‌ی ئه‌و كاته به بنچینه‌ی گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌داری تر ده‌ژمێردرێن .
چه‌ند ڕاستییه‌كی گرینگ ده‌رباره‌ی ماسی :-) بچووكترین ماسى, ماسى (قۆبیۆن) ه كه‌له فلیپین ده‌ژین و درێژییه‌كه‌ى له (15ملم) زیاتر نییه له‌كاتی ته‌واو گه‌شه‌كردنی.-) گه‌وره‌ترین ماسى ,ماسی (قرشی نه‌هه‌نگ)ه كهدرێژییهكهى ده‌گاته (12م) وكێشهكهى ده‌گاته (15 ته‌ن)،كه دوو ئه‌وه‌نده‌ى كێشی فیلی ئه‌فریكیه، قرشی نه‌هه‌نگ هیچ مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر مرۆڤ نییه ،خواردنی بریتییه له ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ری بچووك.
-) ماسی چوارچاو،ماسی ئهنابلبهس دووچاوی هه‌یه و هه‌ر یه‌كیان ده‌بێته دووبه‌ش، كه ماسی ده‌چێته ژێر ئاو نیوه‌ى سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر چاوێك ده‌توانێ سه‌ر ڕووی ئاو ببینێ و نیوه‌ى خواره‌وه‌ی هه‌ر چاوێك ده‌توانێ ژێر ئاو ببینێ واته له ناو ئاو وه له هه‌وادا ده‌بینێ.
-) ماسی ڕه‌شی قووتده‌ر كه ده‌توانێ ماسییه‌ك قووت بدات كه دوو ئه‌وه‌نده‌ى قه‌باره‌ی خۆی بێت چونكه ده‌می ماسوولكه‌ى واى هه‌یه كه وای لێ ده‌كات كه به‌گه‌وره‌یی بكرێته‌وه و گه‌ده‌شی ده‌كشێت به چه‌ند جاری قه‌باره‌ی خۆی،هه‌رس كردنی ماسییه‌كه‌ش به هێواشی ده‌بێ.
-) ماسی فڕیوی (بهلته) یه‌كێكه له‌و ماسییانه‌ی كه ده‌فڕێ ،له‌سه‌ر ڕووی ئاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و بۆ دووری سێ مه‌تر ده‌فڕێ،ماسییه‌كه په‌ڕه‌كانی ته‌نیشتی وه‌ك باڵ به‌كاردێنێ.
-) ماسی سهلورى گه‌ڕۆك ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ئاو بژی و له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ریاچه‌یه‌ك بچێته ده‌ریاچه‌یه‌كی تر،ئه‌م ماسییه ئه‌ندامی تایبه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ناسه وه‌رگرتن له هه‌وا وه كلك و په‌ڕی ته‌نیشتی به‌كاردێنێ بۆ خشان له‌سه‌ر زه‌وی .
-) گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه ماسی بریتییه له ماسی ده‌م (هُلبیه) كه ماسی زۆر وردن و له ئاوی سوێر ده‌ژین و ژماره‌یان ده‌گاته ملیاره‌ها ملیار ماسی.
گرنگی ماسی :
ماسی زۆر سوودی هه‌یه بۆ مرۆڤ، چونكه ماسی به خواردنی س?
له‌سه‌ر هێڵ نییه








_______________________________
ماسی به‌شی دوو
هه‌زاره‌ها جۆر له تلیۆ ستات تا ئێستا به‌ته‌واوی نه‌ناسراون كه زۆربه‌یان له ڕووبار‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌رجانی و به‌شێكیشی له قوڵاییی ده‌ریاكان ده‌ژین و مرۆڤ به‌ده‌گمه‌ن ده‌یان بینێ و ژماره‌یان له (150 جۆر) زیاتره كه به ماسی (ڕبو ێناره) ده‌ناسرێن ،ئه‌م ماسییانه زۆر بچووكن و شێوه‌ی ترسناكیان هه‌یه ددانی كه‌ڵبه‌یان هه‌یه وئه‌ندامی تیشكیی ڕووناكداریان هه‌یه،له قوولایی ده‌ریاكان ده‌ژین و به‌ده‌گمه‌ن دێنه لای سه‌ره‌وه و یان هه‌ر نایه‌نه سه‌ره‌وه. ماسییه ئێسكدارهكان ناوی سه‌یریان هه‌یه،هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌كانیان سه‌یرن ،وه‌ك ماسی كهنۆمه و ماسی لوتی فیل كه به‌شی پێشه‌وه‌ی درێژه‌و زۆر له لووتی فیل ده‌چێ و بۆ ده‌ست كه‌وتنی خۆراك به‌كاری دێنێ له ڕووباره‌كان،جۆره ماسییه‌كی سه‌یری تر هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن سهلوری سه‌ره‌وژوور كه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر پشت مه‌له ده‌كات.
ماسی كه‌میر و ماسی جورج نزیكه‌ی (40 جۆر) به خۆوه ده‌گرێ ،ئه‌م جۆره قه‌باره‌یه‌كی ناوه‌نجی هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو چاوی گه‌وره و كلكێكی درێژ و ده‌مێكی درێژ،له قووڵایی ده‌ریاكان ده‌ژی .
ماسی جه‌لكی و ماسی جرهیس :
ماسی جه‌لكی و ماسی جرهیس له جۆره ماسیه سه‌ره‌تاییه‌كانن،نزیكه‌ی (40 جۆر ماسی جه‌لكی) و نزیكه‌ی (50 جۆر ماسی جرهیس) هه‌یه.
ڕێژه‌ی ماسی جه‌لكی كه‌متره له (1%) ى گشت جۆره‌كانی ماسی له ئاوى سوێر‌و ئاوی شیرین ده‌ژی، كه‌چی جرهیس ته‌نها له ئاوى سوێر ده‌ژی . له‌شی ماسی جه‌لكی و ماسی جرهیس لوسه و توێكڵی نییه و شێوه‌ی له له‌شی ئهنقلیس (ماری ئاو) ده‌چێ،كه‌چی په‌یوه‌ندیه‌كی وای نییه به ئهنقلیس (ماری ئاو) چونكه له ماسییه ئێسكدارهكان په‌یكه‌ری ماسی جه‌لكی و ماسی جرهیس له كڕكڕاگه پێكدێت وه‌ك ماسی قرش ده‌ژمێردرێ.
شهفنین و كه‌میر، ماسی جه‌لكی و ماسی جرهیس به‌وه جیاده‌كرێته‌وه له ماسییه‌كانی تر كه شه‌ویلاكی نییه،ده‌می ماسی جه‌لكی بریتییه له ئه‌ندامێكی خڕى مژه‌ر و زمانێكی دداندار. هه‌ندێك جۆری دیاركراو له ماسی جه‌لكی ئه‌ندامی مژه‌ر به‌كاردێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به ماسی تر بنووسێنێ،وه زمانی دداندارى به‌كاردێنێ بۆ كونكردنی له‌شى نێچیر كهخوێنهكهى به‌كاردێنێ وه‌ك خۆراك .ده‌مى جرهیس له‌شێوه‌ى درزێكى درێژه كهددانى تیژى تێدایه ،به‌ڵام به‌كارى ناهێنێ وه‌ك ئه‌ندامى مژۆك چونكه ماسییه مردووه‌كان ده‌خوات .
ماسى له كوێ ده‌ژى ؟
ماسی له‌وشوێنانه ده‌ژى كه‌ئاوى لێیه له‌باشوورى زه‌ریاى هێمن و ئاوى ناوچه‌كانى جه‌مسه‌رى باكور و باشور كه‌ئاوى به‌سته‌ڵه‌كى تێدایه ، هه‌ندێك ماسى له‌به‌رزایى و زێیه‌كانی سه‌ر چیاكان ده‌ژین ، هه‌ندێك ماسى له‌قووڵایى ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌ژین ماسییه‌كان خۆیان ده‌گونجێنن بۆ ژیان له‌شوێنى سه‌یر وه‌ك ئه‌شكه‌وت ،و گۆمی ئاو له بیابانه‌كان،و زه‌لكاوه‌كان.هه‌ندێ ماسى وه‌ك ماسى سیدارى ئه‌فریكی و ئه‌مه‌ریكاى باشور ده‌توانێ له‌ناو قوڕاو بژى چه‌ند مانگێك.
ماسى به‌م شێوه‌یه له زۆربه‌ى ژینگه‌كان ده‌ژى ،ئه‌م ژینگانه ده‌كرێته دوو به‌شى سه‌ره‌كى به‌پێى سوێرى ئاو:
1- ژینگه‌ى ئاوى سوێر .
2- ژینگه‌ى ئاوى شیرین .
هه‌ندێ ماسى ته‌نها له ژینگه‌ى ئاوى سوێر ده‌ژی، هه‌ندێ ماسى ته‌نها له ژینگه‌ى ئاوى شیرین ده‌ژی. جۆری تری ماسی هه‌یه كه له ئاوى سوێر‌و شیرن ده‌ژی.له به‌شی تایبه‌ت به له‌شی ماسی و چۆنییه‌تی ژیانی ماسی چۆنییه‌تی خۆگونجاندنی ماسی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێیدا ده‌ژی و هه‌ندێك ژینگه‌ى ئاوى سوێر‌و ژینگه‌ى ئاوى شیرینی سه‌ره‌كی ،له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ماسی كه له ژینگه‌ى جیاجیا ده‌ژین،له‌گه‌ڵ شێوهجیاكانی ماسییه‌كان و ناوی زانستی‌یان و گه‌وره‌ترینیان و درێژترینیان .
ژینگه‌ى ئاوى سوێر :
له ده‌ریاكان نزیكه‌ی (14,400) جۆر ماسی ده‌ژین كه ده‌كاته سێ له‌سه‌ر پێنجی جۆره‌كانی ماسی ناسراو.ماسی ژینگه‌ى ئاوى سوێر یان ده‌ریایی له ده‌ریا جیاكان ده‌ژی و خۆی ده‌گونجێنێ له‌گه‌ڵ ژینگه جیاكان، به‌ڵام ناتوانێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ دوور له ژینگه‌ی خۆی بژی.
پله‌ی گه‌رمی هۆكارێكی سه‌ره‌كییه له ده‌ست نیشانكردنی شوێنی ژیانی ماسی، ئه‌م پله گه‌رمیه‌ش له‌نێوان پله‌ى به‌ستان له ناوچه‌ی به‌سته‌ڵه‌ك بۆ (30) پله‌ى سه‌دی له ناوچه‌ی ئیستوائی.
زۆر جۆری ماسی ده‌ریایی له ئاوه گه‌رمه‌كان ده‌ژین ،گه‌رمترین ناوچه له زه‌ریاكان ئاوی ناوچه‌ى ئیستوائییه كه ده‌وره‌دراوه به كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی. زیاتر له سێ یه‌كی ماسییه‌كانی ئاوی سوێرى ناسراو له ده‌وری كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی ده‌ژین له زه‌ریای هیندی و زه‌ریای هێمن،هه‌ندێ جۆری تریش له ده‌وری كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی ده‌ژین له دوورگه‌كانی هیندی خۆرئاوا. كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی پڕه له ماسی فریشته‌یی و زه‌بدی و ماسی به‌به‌غا و هه‌زاران جۆری تر كه شێوه‌ی سه‌یرو ڕه‌نگی جوانیان هه‌یه،ماسی بهركوده و ماسی قرش و ئهنقلیس مواری له ئاوه سازگاره‌كان ده‌ژین و به‌دوای نێچیره‌كانیان ده‌گه‌ڕێن.
زۆر جۆره ماسی ده‌ریایی تر له ئاوی شله‌تێنی نهساردو نه‌گه‌رم ده‌ژین،ئه‌م جۆره شوێنه مام ناوه‌ندییانه له باكورو باشوری ناوچه‌ی ئیستوائی به‌دی ده‌كرێن كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی ڕاوه‌ماسییه .گرنگترین شوێنی ڕاوه‌ماسی ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژئاوای كه‌ناره‌كانی ئه‌وروپاو باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ناره‌كانی ئه‌مریكاى باكور. ئه‌م ناوچانه به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له ماسی قود و ماسی پان و ماسی ره‌نجه وجۆره‌كانی تری ماسی خواردن. شوێنی ڕاوه‌ماسی گرنگ هه‌یه له ده‌ورى دورگه‌كانی فۆكلاند.زۆربه‌ی ڕاوه‌ماسی له ئوسترالیا و نیوزیله‌ندا له تهنكاوهكانی كه‌ناری كیشوه‌ری ئه‌نجام ده‌درێ،كه پانه ماسی و (نهاش) و( بوری) و (ئهبرامیس) ده‌گرێته‌وه.
له ئاوه سارده‌كانی جه‌مسه‌ری باكورو جه‌مسه‌ری باشور جۆرێكی كه‌متر له ماسی ده‌ژی بهبهراووردكردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئاوه نیمچه گه‌رمه‌كان له‌وانه‌ش ماسی قودی ڕووباره‌كان، و ئیلبۆت، و وهرنهك، و ماسی بێ توێكڵ (پووله‌كه) كه‌به قه‌ندیلی ده‌ریا ده‌چن و پێیان ده‌ڵێن (قوقع)ى ده‌ریا.كه ماسی زه‌ریای جه‌مسه‌ری باشور و ئه‌و ماسییه بچووكانه‌ی كه به ماسی فه‌رخ ده‌چێ،ماسی قودی جه‌مسه‌ری باشور و ماسی ئیلبۆت و ماسی سه‌هۆڵی كه خوێنی ڕوونه و سوور نییه.
چه‌ند جۆرێكی ماسی له قوڵایی جیاجیا له ده‌ریاكان ده‌ژین،گه‌وره‌ترین و خێراترین جۆری ماسی له نزیك ڕووی ئاوی ده‌ریاكان ده‌ژین كه له دووری كهنارهكانن،زۆربه‌یان ئه‌م جۆرانه‌ن:ماسی بینیت وماسی ماكریل و ماسی مه‌رلین و ماسی سه‌یف و ماسی تونه و جۆره جیاوازكان له ماسی قرش.هه‌ندێك له‌و ماسییانه ساڵانه كۆچ ده‌كه‌ن و له‌وانه‌یه له‌ناوچه‌كانی ئیستوائی بگه‌نه ناوچه‌كانی جه‌مسه‌ر.
زۆر جۆری ماسی له قوڵایی مام ناوه‌ندی و قووڵایی زۆرله ژێر ڕووی ئاو دا ده‌ژین.ژینگه‌ى ئه‌م جۆره ماسییانه زۆر جیاوازه له ژینگه‌ى ئه‌و ماسییانه كه له نزیك ڕووی ئاو ده‌ژین.تیشكی خۆر ناتوانێ بگاته قووڵایی زۆر دوور،ڕووناكی له قووڵای (180 مه‌تر) له‌نێوان زۆركه‌م و تاریكی ته‌واودایه.
درێژی زۆربه‌ى ئه‌و ماسییانه‌ی كه‌له قوڵایی مام ناوه‌ندی و قووڵایی زۆردا له ژێر ڕووی ئاو ده‌ژین له‌ناو ده‌ریا كه‌متره له (15 سم) ڕه‌نگێكی ڕه‌شی مه‌یله‌و وه‌نه‌وشه‌یی یان سوور یان قاوه‌ییان هه‌یه كه زۆربه‌یان ئه‌ندامێكی ڕووناكیان هه‌یه كهههلدهبێ و ده‌كوژێته‌وه له تاریكی،وه زۆربه‌یان چاوی گه‌وره‌و ده‌می كراوه‌یان هه‌یه.
زۆربه‌ى ئه‌و ماسییانهى كه‌له قوڵایی مام ناوه‌ندی ده‌ژین په‌یوه‌ندیان هه‌یه به ماسی ره‌نجه،یه‌كێك له‌م كۆمه‌ڵانه ماسی ده‌م (هلبیه) ده‌گرێته خۆ كه زۆر بچووكه ،زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ژماره‌ى ئه‌م ماسییه ده‌م (هلبیه) یانه زیاتره له ژماره‌ی گشت جۆره‌كانی تری ماسی كه ژماره‌یان به ملیاره‌ها ماسی مه‌زه‌نده ده‌كرێ.
هه‌ندێك جۆرێكی ماسی له‌بن ده‌ریاكان ده‌ژین،و زۆر جۆری ماسی له‌ئاوی كه‌ناره‌كان ده‌ژین نموونه‌شیان ماسی ئهنقلیس و فلاوندهرى پان و ماسی گۆیی و ئه‌سپی ده‌ریا وماسی مو‌سا. ژماره‌یه‌كی تری ماسی له‌بن ده‌ریاكان دوور له كه‌ناره‌كان ده‌ژین وه‌ك ماسی كلكه جورج و جۆره‌كانی تری ماسی كه سه‌ر و چاوی گه‌وره‌یان هه‌یه كلكیان درێژ‌و باریكه، ماسی كلكه جورج گه‌شه ده‌كات تا درێژی ده‌گاته (30 سم) یان زیاتر.سه‌یرترین ماسی بن زه‌ریاكان ماسی سێ پێ و ماسی جالجالۆكهیه ،ئه‌م ماسییه سێ په‌ڕی درێژی هه‌یه كه له پێ ده‌چێ وه‌ك كورسی سێ پێ ،ئه‌م په‌ڕانه به‌كار ده‌هێنێ بۆ چه‌سپاندنی ماسی له بن زه‌ریاكان.
هه‌ندێك جۆرێكی ماسی له ئاوی كه‌م سوێر ده‌ژین، ئه‌م جۆره ئاوه له ڕیژگهی ڕووباره‌كان بۆ ناو ده‌ریاكان به‌دی ده‌كرێ، كه ئاوی سوێر كۆده‌بێته‌وه‌و زه‌لكاو له كه‌ناره‌كان پێكدێنێ یان گۆمه‌كان كه له ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی ئاوی دوورگه‌كان دروست ده‌بێ،ماسییه‌كانی ئاوی كه‌م سوێر جۆری دیاركراون وه‌ك ماسی بهركوده و پانه ماسییه‌كان و كۆپیۆن و ره‌نجه و ماسی زیوین و دڕكدار. هه‌ندێك جۆرێكی ماسی ئاوی سوێر ده‌توانن له ئاوی شیرین بژین له‌وانه‌ش زۆر جۆری ماسی ره‌نجه و جه‌لكی و سالمۆن و زیوی و دڕكدار.
ژینگه‌ی ئاوی شیرین :
ماسی له گشت كیشوه‌ره‌كاندا هه‌یه جگه له كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشور ،له زۆربه‌ی ده‌ریاچه‌و ڕووبار‌و زێیهكان و زه‌لكاوه‌كان ماسی هه‌یه ، هه‌ندێكیان له ڕووباره‌كانی ناو ئه‌شكه‌وته‌كان یان له قوڵایی له ژێر زه‌وى ده‌ژین.
زاناكان نزیكه‌ی (9600 جۆر) ماسی پۆلین ده‌كه‌ن به ماسی ئاوی شیرین كه ده‌كاته دوو له‌سه‌ر پێنجی گشت جۆره‌كانی ماسی كه هه‌موویان ماسی ئێسكدارن. ئه‌م ماسییه ئێسكدارانه سه‌ر به كۆمه‌ڵێكی گه‌وره‌ن كه‌ماسی شهبوت (مبروك) وسهلور و كرسین و ئهنقلیس و لهتش و (رعاد) و(منوه) و ماسی مژۆك،ته‌نها ماسی سه‌لور (2500 جۆر)ى هه‌یه.
گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ماسی ئاوی شیرین له ناوچه‌ی ئیستوائی له ئه‌فریكا و ئاسیا و ئه‌مه‌ریكاى باشور هه‌یه، كه سه‌ده‌ها جۆری ماسی سه‌لور ده‌گرێته خۆ، له ئه‌فریكا ژماره‌یه‌ك له ماسی (البلگیات والانومات) هه‌یه كه‌چی له ئاسیا كۆمه‌ڵه ماسی لهتش و مهنوه ى ڕه‌نگاوڕه‌نگ هه‌یه، له ئه‌مه‌ریكاى باشور ماسی ئهنقلیس و (رعاد) و بهرانیه و ته‌تره هه‌یه،له ناوچه فێنكه‌كان زۆر جۆری ماسی ئاوی شیرین هه‌یه وه‌ك ماسی قاروس و شهبوت و مهنوه و فه‌رخ و تروته،ماسی (توتوج) و ( كهراكی) له ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكور ده‌ژین.
هه‌ر جۆرێكی دیاریكراو له ماسی پێویستی به كه‌ش و هه‌وایه‌كی دیاریكراو هه‌یه له ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت.
زۆر جۆری ماسی وه‌ك گریلینگ و مهنوه و تروته له زێیه سارده تیژڕه‌وه‌كان و ئاوه سازگاره‌كان ده‌ژین.جۆره‌كانی شهبوت و سه‌لور له ڕووباره‌كانی قوڕاوى گه‌رمی خێرایی له‌سه‌ر خۆ ده‌ژین.ماسی تری وه‌ك شار و تروته و ماسی سپی له ده‌ریاچه‌كان ده‌ژین،ماسی قود له له ڕووباره‌كان و ماسی بونی و قاروسی ده‌م گه‌وره و كهراكی باكور و تروتهى قهزهحی و فه‌رخی نیلی و زۆر جۆری تر له ده‌ریاچه‌و ڕووباره‌كان ده‌ژین.
ماسییه‌كانی ئاوی شیرین وه‌ك ماسییه‌كانی ده‌ریا له قووڵایی جیاجیا ده‌ژین، بۆ نموونه ماسییه‌كانی ئه‌شكه‌وت و زێیهكان و زه‌لكاوه‌كان له نزیك ڕووی ئاو ده‌ژین،ماسی (ماسی دهنوكدار) و ماسی سپی له قووڵایی مام ناوه‌ندی ده‌ژین،كه‌چی ماسی ئهستهرگۆن و زۆر جۆری سه‌لور و ماسی مژه‌ر له قووڵایی زۆر ده‌ژین.
هه‌ندێك جۆرێكی ماسی ئاوی شیرین له ژینگه‌ی نایاب ده‌ژین، بۆ نموونه له ڕووباره‌كانی ناو چیاكان كه ئاو به خێرایی و به تیژی ده‌ڕوات ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له زینده‌وه‌ران ده‌توانن تێیدا بژین، ماسییه‌كانی ئه‌م شوێنه به ده‌م یان ئه‌ندامی مژه‌ر خۆیان به به‌رده‌كانی ناو ئاو ده‌گرن. هه‌ندێك جۆرێكی ماسی له ئاوی ناو ئه‌شكه‌وت و ژێر زه‌وى ده‌ژین كه‌به هیچ جۆرێك ڕووناكی نابینن. كه زۆربه‌ی زۆریان پێستێكی كاڵ یان سپیان هه‌یه و كوێرن،چه‌ند جۆرێكی كه‌م له ماسی ئاوی شیرین له سه‌رچاوه ئاویه گه‌رمه‌كان ده‌ژین كه پله‌ى گه‌رمی ده‌گاته چل پله‌ی سه‌دی.
كۆچكردنی ماسی :
ژماره‌یه‌كی كه‌م له ماسییه‌كان ده‌توانن له ئاوی شیرین و ئاوی سوێر بژین، بۆ ئه‌وه‌ى گه‌را دابنێ. ماسییه‌كانی ئاوی سوێر كه سه‌رده‌كه‌ون بۆ ئاوی شیرین بۆ گه‌را دانان به ماسییه سه‌ركه‌وتووه‌كان ناو ده‌برێن،كه ماسی جۆری ئهلوایڤ و جه‌لكی ده‌ریایی و ماسی زیوی و زۆربه‌ی جۆره‌كانی سالمۆن و ماسی شابل.وه ماسییه‌كانی ئاوی شیرین كه به‌ره‌و ژێره‌وه ده‌چن بۆ ئاوی سوێر بۆ گه‌را دانان به ماسییه ژێركهووتوهكان ناو ده‌برێن. وه‌ك ماسی ئهنقلیس (ماری ئاو) ى ئه‌وروپی و ئه‌مریكای باكور و هه‌ندێ جۆری كۆپیۆن.
هه‌ندێك جۆرله ماسییه سه‌ركه‌وتووه‌كان كه‌له ده‌ریاكان دێنه ڕووباره‌كان وه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له جۆره‌كانی ئهلوایڤ و جه‌لكی ده‌ریایی سالمۆن و ماسی زیوی ڕێیان لێ ده‌گیرێ و ناتوانن بگه‌رێنه‌وه ده‌ریاكان،له‌جیاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماسی بۆ ژینگه‌ی ئاسایی خۆی له‌ده‌ریاو ئاوی سوێر به ناچارى له ئاوی شیرین ده‌مێننه‌وه ،چونكه بێچووه‌كانی ماسی ناتوانن دووباره كۆچ بكه‌ن بۆ ده‌ریاكان.
زۆربه‌ی ماسییه‌كانی ئاوی سوێر كۆچ ده‌كه‌ن له شوێنێك بۆ شوێنێكی تر له‌ناو ده‌ریاكان له‌كاتی دیاریكراو له هه‌ر ساڵێك،بۆ نموونه زۆڕجۆرى ماسى ماكریل و هه‌ندێ جۆرى تر‌ى ماسى كه‌له‌ناو ده‌ریاكان ده‌ژین كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و كه‌ناره‌كان بۆ گه‌را دانان .گشت هاوینێك ژماره‌یه‌ك له جۆره‌كانى ماسى حهدوق و هه‌ندێ جۆرى تر‌ى ماسى ئاوى سارد له ئاوى كه‌ناره‌كان كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ئاوى ساردتر هه‌ندێ ماسى ئاوى شیرین به‌هه‌مان شێوه كۆچ ده‌كه‌ن ، بۆنموونه هه‌ندێ جۆرى ماسى تروته لهدهریاچهكان كۆچ ده‌كه‌ن به‌ره‌و ڕوباره‌كان بۆ گه‌را دانان .
هه‌ندێ جۆرى تر‌ى ماسى ده‌ریاچه‌و ڕووباره‌كانى فێنك وه‌ك ماسى قاروس و فه‌رخ له‌نزیك ڕووى ئاوى گه‌رم ده‌ژین له‌وه‌رزى هاوین ،به‌ڵام ڕووى ئاو ده‌به‌ستێ له وه‌رزى زستان كه‌چى به‌شى ژێره‌وه‌ى سه‌هۆڵه‌كه كه‌مێك گه‌رمتر ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه ماسییه‌كان كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ژێره‌وه تا گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌رما .
له‌شى ماسى :
له‌شى ماسى له زۆر لایه‌ن له گیانه‌وه‌ره بڕبڕهدارهكانى تر ده‌چێ بۆنموونه ماسى وه‌ك گیانه‌وه‌ره بڕبڕهدارهكانى تر په‌یكه‌ر و پێستى ده‌ره‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانى ناوه‌وه‌ى وه‌ك دڵ و مێَشك و ڕیخۆلهى هه‌یه، بهلاَم ماسى جیاوازه له گیانه‌وه‌ره بڕبڕهدارهكانى تر له‌زۆر لایه‌نی تر بۆنموونه ماسى په‌ڕى هه‌یه له‌جیاتى پێ و ڕیشووه كه‌وانه‌ى هه‌یه له‌جیاتى سییه‌كان . جه‌لكی و جرهیس له گشت گیانه‌وه‌ره بڕبڕهدارهكانى تر جیاوازه، له‌زۆر لایه‌نه‌وه.له به‌شه‌كانی ڕابردوو باس له سیفه‌ته‌كانی له‌شی جه‌لكی و جرهیس كرا، له‌م به‌شه‌دا سیفه‌ته سروشتییه هاوبه‌شه‌كان له نێوان زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی باس ده‌كرێ.
شیكردنه‌وه‌ی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی له‌شی ماسی:
شێوه:
زۆربه‌ی ماسییه‌كان شێوه‌ی تهشیلهییان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رێكی نیمچه بازنه‌یی له به‌شی پێشه‌وه و ملی نییه به‌مه‌ش سه‌رو قه‌د چوونه‌ته ناو یه‌ك، قه‌د ته‌سك ده‌بێته‌وه له‌لاى كلك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ماسییه‌كان شێوه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه، ماسی تونه جیا ده‌كرێته‌وه له جۆره‌كانی تری ماسی به خێرایی مه‌له كردنی و شێوه‌ی له تۆربید ده‌چێ.ماسی ره‌نجه وماسی هه‌تاو كه له ئاوی شیرین ده‌ژین وه هه‌ندێ جۆری تری ماسی پانن له هه‌ردوولاوه .له‌شی زۆربه‌ی ئه‌و ماسییانهى كه له بن زه‌ریاكان ده‌ژین وه‌ك پانه ماسی و شهفنین له‌لای سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه. پانه
زۆربه‌ی ماسییه‌كان شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان ده‌گونجێنن بۆ ئه‌وه‌ی له شته‌كانی ده‌ورو به‌ری بچێ، وه‌ك ماسی (ذات الشێ)و ماسی به‌ردین. ماسی لوله‌یی له گیایی درێژ ده‌چێ. ئه‌م دیارده‌یه‌ش پێی ده‌ڵێن لێكچوونی پاراستن كه یارمه‌تی ماسی ده‌دات بۆ خۆشاردنه‌وه له دوژمن و نێچیره‌كانی.
پێست و ڕه‌نگ:
زۆربه‌ی ماسییه‌كان پێستێكی توندیان هه‌یه كه مولووله‌ی خوێنی تێدایه له‌گه‌ڵ ده‌ماره‌كان و(نسیج ڤام) هه‌روه‌ها خانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه كه ماده‌ی لینج ده‌رده‌دات به‌مه‌ش ماسی لوس ده‌بێ. هه‌ندێك ماسی خانه‌ی ڕه‌نگی تێدایه پێی ده‌ڵێن (خانه‌ى بۆیه) كه ڕه‌نگی سوور و زه‌رد و قاوه‌یی ڕه‌ش باوی هه‌یه. ئه‌م ڕه‌نگانه یه‌ك ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی تر پێك بهێنن وه‌ك پرته‌قاڵی و سه‌ووز. هه‌ندێك ماسی خانه‌ی بۆیه‌ی به ڕه‌نگی جیاواز تێدایه كه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی تر جیاوازه. یان ڕێكخستنی خانه‌ى بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێ. ئه‌م جیاوازییه ده‌بێته هۆی هه‌مه‌ڕه‌نگی له نێوان جۆره‌كان. زۆربه‌ی ماسییه‌كان جگه له خانه‌ى بۆیه بۆیه‌ی زیویان هه‌یه له پێست و توێكڵ كه له‌ژێر تیشكی خۆر ڕه‌نگه‌كانی په‌لكه‌زێڕینه دروست ده‌بێ.
ڕه‌نگی زۆربه‌ی ماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ده‌وروبه‌ری گونجاوه، بۆ نموونه زۆربه‌ی ئه‌و ماسییانهى كه له نزیك ڕووی ئاوی ده‌ریا ده‌ژین ڕه‌نگی پشتتیان شینه وه‌ك ڕه‌نگی ڕووی ئاوی ده‌ریا. ئه‌م جۆره خۆ شاردنه‌وه‌یه پێی ده‌ڵێن ڕه‌نگ كردنی خۆپاراستن، هه‌ندێك جۆری ماسی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ماسی دڕكداری ژه‌هراوی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ر خۆیان ناگونجێنن . ڕه‌نگه‌كان ماسی ده‌پارێزن له دوژمن كه سه‌ری لێ ده‌شێوێنن یان هۆشداریه‌ك ده‌ده‌ن كه ماسییه‌كه دڕكی ژه‌هراوی هه‌یه.
زۆربه‌ی ماسییه‌كان ڕه‌نگیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی ده‌وروبه‌ری بگونجێ . پانه ماسییه‌كان و ماسی تر دوو ڕه‌نگ یان زیاتری هه‌یه و ڕه‌نگی ده‌گۆڕێ. ماسییه‌كان هۆشداری وه‌رده‌گرن له ڕێگه‌ی چاو بۆ ئه‌نجام دانی گۆڕانی پێویست له ڕێگه‌ی سیگناڵی ده‌ماره‌كان، كه سیگناڵی ده‌ماره‌كان له ئه‌نجامی بوونی هۆشداری خانه‌ی بۆیه هان ده‌ده‌ن بۆ ڕێكخستن و خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری نوێ.
_________________________________________________________________
ماسی به‌شی سێ
جۆره‌كانی پوولهكهى ماسی:
پووله‌كه :
زۆربه‌ی ماسییه شهویلاكدارهكان توێكڵێكی پوولهكهییان هه‌یه بۆ خۆ پاراستن، ماسی تلیوستات پووله‌كه‌ی خڕى هه‌یه له ڕۆخهكان. دوو جۆری سه‌ره‌كی پووله‌كه هه‌یه:
1- پوولهكهى ڕۆخ شانه‌یی.
2- پوولهكهى بازنه‌یی.
پوولهكهى ڕۆخ شانه‌یی ددانی بچووكی هه‌یه له‌سه‌ری، ئه‌و ماسییانه‌ی كه لوس نین (دڕن) وه‌ك ماسی قاروس و فه‌رخ به‌م جۆره پوولهكهیه داپۆشراوه.
پوولهكهى بازنه‌یی خڕ ڕووی لوسه وه‌ك له ماسی شهبوت و سه‌لمۆن ده‌بینرێ.
ماسی وه‌ك زۆربه‌ی گیانه‌وه‌ره بڕبڕه‌داره‌كان سێ جۆر ماسولكه‌ی هه‌یه :
1- ماسولكه‌ی په‌یكه‌ر.
2- ماسولكه‌ی لووس.
3- ماسولكه‌ی دڵ.
ماسی ماسولكه په‌یكه‌ر به‌كاردێنێ بۆ جووڵاندنى ئیِسك و پهڕهكان. گۆشتی ماسی هه‌مووی پێك هاتووه له ماسولكه په‌یكه‌ر كه وه‌ك شه‌ریت یه‌ك له‌دوای یه‌ك ڕێكخراوه‌و پێی ده‌ڵێن پارچه ماسولكه. به لابردنی پێستی ماسی ئه‌م پارچه ماسولكانه به ئاسانی ده‌بینرێن. هه‌ر پارچ
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ببورة بة 3 جار به يامه كه م نارد جونكه په‌یام نابێ له ٦٥٥٣٥ پیت / ٦٤ كیلۆبایت زۆرتر بێت
پشوودانی ماسی :
ماسی وه‌ك گیانه‌وه‌رانی تر پێویستی به پشوو هه‌یه، زۆر جۆری ماسی ماوه‌ی پشوودانی هه‌یه كه ده‌توانین پێی بڵێین نووستن،هه‌ندێ جۆری تر‌ى ماسی ته‌نها خاو ده‌بنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت .كاتێك كه ماسی له‌پشوو ده‌بێ په‌ڕه‌كانی ده‌جوولێنێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌شوێنی خۆی بمێنێ له‌ناو ئاو.
ماسی پێڵووی چاوی نییه له‌به‌ر ئه‌وه چاوی داناخات له‌كاتی نوستن له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ست به هۆشیاركهرهكانی چاو ناكات له‌كاتی نوستن . ماسی له‌كاتی نوستن له‌سه‌ر سك یان لایه‌كی پاڵ ده‌دات.هه‌ندێك ماسی تر له باری درێژی له‌ناو ئاو ده‌نوێ.ماسی فێڵباز كه یه‌كێكه له ماسییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی له ده‌ریای كاریبی له بن ده‌ریا له‌ژێر قوم ده‌نوێ.ماسییه‌كی تر هه‌یه كه له كۆمه‌ڵگای مه‌رجانی ده‌ژی به‌ناوی ماسی به‌به‌غای خه‌تدار خۆی به ماده‌یه‌كی لینج داده‌پۆشێ كه ڕیشوهكهوانهكانی ده‌ری ده‌كه‌ن پێش نوستن.
هه‌ندێ ماسی تر هه‌یه كه هه‌وا وه‌رده‌گرن وه‌ك ماسییه سیدارهكانی ئه‌فریكی و ئه‌مریكای باشور كه له ده‌ره‌وه‌ی ئاو ده‌خه‌وون بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك. ئه‌م ماسییانه له هه‌ندێ گۆم و ڕووبار ده‌ژین كه له وه‌رزی وشكایی وشك ده‌بن به‌مه‌ش ماسییه‌كان له‌ژێر قوڕ گیرده‌خۆن تا دووباره باران ده‌بارێ.ئه‌م جۆره خه‌وه دوور‌و درێژه له‌كاتی وشكایی به سڕبوونی هاوینه ناو ده‌برێ و له‌م ماوه‌یه ماسی زۆر كه‌م هه‌ناسه‌ده‌دات و له‌سه‌ر پڕۆتین و چه‌وری له‌شی ده‌ژی.
ماسی چۆن به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین ؟
زۆر جۆری ماسی به‌تاك و ته‌نها ده‌ژین وه‌ك ماسییه گۆشت خۆره‌كان بۆ نموونه ماسی قڕش به‌ته‌نها ده‌ژی و به‌ته‌نها ڕاوده‌كات و ناچێته لای قڕشهكانی تر ته‌نها له‌كاتی زاوزێ نه‌بێ.
له‌لایه‌كی تر زۆر جۆری ماسی به پۆل ده‌ژین كه‌له‌وانه‌یه پۆله‌كه ژماره‌یان زۆر یان كه‌م بێت وه‌ك ماسی تونه له پۆلى بیست و پێنج تاك پێك دێت ،كه‌چی پۆلى ماسی ره‌نجه ژماره‌ی ده‌گاته سه‌ده‌ها ملیۆن ماسی . ماسییه‌كانی یه‌ك پۆل هه‌مان قه‌باره‌یان هه‌یه و ماسی بچووكی پێ نهگهیشتووى تێدا نییه.
به‌ڵام له هه‌ندێ پۆلى ماسی بێچووه‌كان ده‌بنه به‌شێك له پۆله‌كه و به درێژایی ژیانیان له‌پۆله‌كه جیا نابنه‌وه. هه‌ندێ ماسی ته‌نها بێچووه‌كانیان به پۆل ده‌ژین وه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش تروكانی هێلكه. ماسییه‌كان له نزیك یه‌ك له‌پۆلێك ده‌سووڕێنه‌وه بۆ پاراستنی خۆیان به‌ڵام له‌كاتی شه‌و ماسییه‌كان لێك جیا ده‌بنه‌وه بۆ خواردن وه له به‌یانی یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌كاتی مه‌ترسی زۆر زوو یه‌ك ده‌گرنه‌وه.ماسی شێوه‌ی تری په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات بۆ نموونه ماسی قود و ماسی فه‌رخ و جۆری تر كۆده‌بنه‌وه له هه‌مان شوێن بۆ گه‌ڕان به‌دوای خۆراك و پشوودان و هێلكه‌دانان.به‌ڵام ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه توندوتۆڵ نییه وه‌ك یه‌ك پۆل
هه‌ندێ جۆری ماسی وه‌ك ماسی فریشته‌و ماسی (شفاهی) په‌یوه‌ندی نایابیان هه‌یه به ماسی گه‌وره له جۆری تر،زۆر جار ماسی بچووك ماسیه گه‌وره‌كان ڕزگار ده‌كه‌ن له مشه‌خۆرو پێكهاته‌ی نازیندوو له له‌شی ماسی گه‌وره،به‌مه‌ش ماسی بچووك خۆراكی ده‌ست ده‌كه‌وێ و ماسی گه‌وره‌ش خاوێن ده‌بێته‌وه.
ماسی چۆن خۆی ده‌گونجێنێ له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌كان :
زۆر جار ماسی پێویستی به خۆگونجاندن هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه له ژینگه ڕووده‌دات ،ئه‌م گۆڕانانهبریتین :
1- گۆڕان له پله‌ی گه‌رمی.
2- گۆڕان له ڕێژه‌ی خوێ له ئاو.
به شێوه‌یه‌كی گشتی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ماسی یه‌كسانه به پله‌ی گه‌رمی ئه‌و ئاوه‌ی كه تێیدا ده‌ژی ،ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی به‌رز بوو یان نزم بوو ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی له‌شی ماسیش ده‌گۆڕێ. پێویسته گۆڕ‌انى پله‌ى گه‌رمى له‌ناكاو نه‌بێ زۆربه‌ى ماسییه‌كان ده‌توانن خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌پله‌ى گه‌رمى تا هه‌شت پله‌ى سه‌دى ئه‌گه‌رئه‌م گۆڕانه له ناكاو نه‌بێت، گۆڕ‌انى پله‌ى گه‌رمى له‌سه‌ر خۆده‌بێت به‌مه‌ش كاتى پێویست بۆخۆ گونجاندنى ماسییه‌كه ده‌ڕه‌خسێت .هه‌ندێ جار گۆڕ‌انى پله‌ى گه‌رمى له‌ناكاو داده‌به‌زى ئه‌مه‌ش دهبێههۆى مردنى زۆربه‌ى ماسییه‌كان.
هه‌روه‌ها ماسى ئاوى شیرین دووچارى پیسبوونى گه‌رمى ده‌بن له‌و كاته‌ى كه كارگه‌و وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئاوى گه‌رم ده‌كه‌نه ناو ڕووبار‌و و ده‌ریاچه‌كان به‌مه‌ش گۆڕ‌انى پله‌ى گه‌رمى زۆر زیاتره له‌وه‌ى كه ماسى بتوانێ خۆى له‌گه‌ڵ بگونجێنێت .
ئاوى شیرین و ئاوى سوێر خوێى جۆراوجۆرى تێدایه كه پێویسته بۆ ژیانى ماسى ،به‌ڵام ئاوى ده‌ریا سوێرتره له ئاوى ڕووبار له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ماسییه كۆچ كه‌ره‌كان له‌نێوان ئاوى شیرین و ئاوى سوێر خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانه له بڕی خوێ له ئاو.كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له ماسی ده‌توانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.
ماسییه‌كانی ئاوى شیرین و ئاوى سوێر بڕێك خوێی تواوه له له‌شیان هه‌یه،به‌ڵام ڕێژه‌ی خوێ له‌له‌شی ماسی كه‌متره له ڕێژه‌ی خوێ له ئاوی ده‌ریا،له‌شوێنی ژیانی ماسی له‌وانه‌یه ئاو بگۆڕێ له گیراوه‌یه‌كی بێ هێز بۆ گیراوه‌یه‌كی به هێز له باری دیاركراو، ئه‌م كرداره سروشتییه پێی ده‌ڵێن چوونه ناو یه‌ك وه ئه‌م كرداره ڕِوودهدات له‌كاتی بوونی توێژێكی ته‌نك له نێوان دوو گیراوه‌كه كه ته‌نها ئاو ده‌توانێ بگوازرێته‌وه له نێوانیان. پێست و په‌رده‌ی ڕیشوهیی ماسی وه‌ك ئه‌م توێژه وایه له‌به‌ر ئه‌وه ماسی ده‌ریا به به‌رده‌وامی ئاوی له‌شی ون ده‌كات بۆ ناو گیراوه‌ی خوێی به‌هێزى ئاوی ده‌ریا،بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌م ونكردنه ماسی ده‌ریا بڕێكی زۆر ئاو ده‌خواته‌وه،به‌ڵام ئه‌م ئاوه بڕێكی زۆر خوێی تێدایه كه له پێویستی ماسی زیاتره له‌به‌ر ئه‌وه خوێی زیاد له پێویست ده‌رده‌كات بۆ ده‌ره‌وه له ڕێگه‌ی ڕیشوهكان و كۆئه‌ندامی هه‌رس . ماسی ده‌ریا پێویستی به‌و ئاوه هه‌یه كه ده‌یخوات،له‌به‌ر ئه‌وه ماسی زۆر كه‌م میز ده‌كات.
ئه‌و ماسییانهى كه له ئاوی شیرین ده‌ژین گیروگرفتی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه،چونكه شله‌ی له‌شی ئه‌و ماسیانه زیاتر خوێی تێدایه له ئاوه‌كه ، له‌به‌ر ئه‌وه ماسی به به‌رده‌وامی ئاو ده‌مژێ له‌ڕێگه‌ی ڕیشوهكان به بڕێكی زۆر له‌به‌ر ئه‌وه ماسی پێویستی به ئاو خواردنه‌وه نییه له‌جیاتی ئه‌وه ماسی ئاوی شیرین ئاوی زیادی له‌شی به‌ڕێگه‌ی میزكردنى زۆر ده‌رده‌كات.
ماسی چۆن زاوزێ ده‌كات ؟
هه‌موو جۆره‌كانی ماسی له ڕێگه‌ی سێكس زۆر ده‌بن كه تۆ‌و و هێلكه یه‌ك ده‌گرن له كرداری پیتێن به‌مه‌ش هێلكه‌ی پیتێنراو ده‌بێته ماسییه‌كی نوێ.نێره‌كان تۆ دروست ده‌كه‌ن و مێیه‌كان هێلكه دروست ده‌كه‌ن له زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی. له ژماره‌یه‌كی كه‌م له جۆره‌كانی ماسی تۆ‌و هێلكه به‌یه‌كه‌وه دروست ده‌كه‌ن.
پیتێنى هێلكه له زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مێیه ده‌بێت،ماسی مێیه هێلكه‌كان ده‌كاته ناو ئاو له هه‌مان كاتدا نێره تۆ ده‌رده‌كات و كرداری پیتێن ڕوو ده‌دات به یه‌كگرتنی تۆ‌و هێلكه به‌م كرداره ده‌ڵێن پیتێنی ده‌ره‌كی، به‌كۆی ئه‌م كرداره به ده‌ركردنی تۆ‌و هێلكه و پیتاندنی هێلكه ده‌ڵێن ده‌ركردنی (امشاج) و زۆربه‌ی جۆره‌كانی ماسی ئێسكدار به‌م شێوه‌یه زۆر ده‌بن.
زۆر بوونی قرش و شهفنین و كه‌میر و ژماره‌یه‌كی كه‌م له ماسی ئیِسكدارى وه‌ك ماسی جوببی و ماسی مێشووله به ڕێگای جیاواز ده‌بێت، پیتێنى هێلكه له‌ناوه‌وه‌ی له‌شی مێیه ده‌بێت به‌م كرداره ده‌ڵێن پیتێنی ناوه‌كی ، پێویسته نێره‌و مێیه جووت بن بۆ ته‌واو كردنی پیتێنی ناوه‌كی،نێره‌كان ئه‌ندامی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ گه‌یاندنی تۆ بۆ ناو له‌شی مێیه و ڕوودانی پیتێن ،هه‌ندێك ماسی هێلكه‌ی پیتێنراو پێش تروكانی ده‌رده‌كاته ئاو، هه‌ندێك ماسی هێلكه‌ی پیتێنراو له له‌شی ده‌مێنێ تا تروكانی هێلكه‌كه و بێچووه‌كان ده‌رده‌كاته ئاو وه‌ك ماسی قرش و شهفنین و جوببی و ماسی دهنوكدار و دوپشكی ده‌ریا .
خۆئاماده‌كردنی ماسی بۆ ده‌ركردنی (امشاج) :
زوَربهى ماسییه‌كان وه‌رزى تایبه‌تیان هه‌یه‌بۆ دانانى گه‌را له هه‌ر ساڵێك كه ماسى تێیدا چه‌ند جارێك گه‌را داده‌نێ.هه‌ندێك جۆرى ماسى ئیستیوائى به درێژایى ساڵ زۆر ده‌بن .زۆربه‌ى ماسییه‌كان له‌وه‌رزى به‌هار یان سه‌ره‌تایى هاوین گه‌را داده‌نێن،كاتێك كه ئاو گه‌رم ده‌بێ و رۆژ درێژ ده‌بێ.كه‌چی ماسى ئاوى سارد وه‌ك ماسى تروته له پایز یان زستان گه‌را داده‌نێن.
زوَربهى ماسییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنى زاوزێی خۆیان هه‌موو ساڵێك .ماسىیهكانى ئاوى شیرین رێگه‌ى دوروو درێژ ده‌بڕن بۆ گه‌یشتن به شوێنى ده‌ركردنی (امشاج).ئه‌م گواستنه‌وه‌یه له‌وانه‌یه له قوولاَیى رووبار یان ده‌ریاچه‌كان بێت بۆ تهنكاوى نزیك كه‌ناره‌كان .هه‌ندێك جۆرى ماسى كۆچ ده‌كه‌ن و رێگه‌ى دوروو درێژ ده‌برن بۆ گه‌یشتن به شوێنى هێلكه كردن،بۆ نموونه ماسى ئهنقلیس له ئاوى شیرینى ئه‌وروپا نزیكه‌ى (5000 كم) ده‌برى بۆ گه‌یشتن به شوێنى ده‌ركردنی (امشاج) له رۆژ ئاواى زه‌ریا .
نێره‌و مێیه‌ى هه‌ندێك جۆرى ماسى به جووته مه‌له ده‌كه‌ن بۆ ناوچه‌كانى زاوزێ وگهرا دانان. نێره‌و مێیه‌ى هه‌ندێك جۆرى ماسى به كۆمه‌ڵ (امشاج) ده‌رده‌كه‌ن. نێره‌و مێیه یه‌كتری ده‌ناسن به شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌یان،چونكه قه‌باره‌ى مێیه‌كان گه‌وره‌تره له نێره‌كان له هه‌ندێك جۆرى ماسى،
نێره‌ی هه‌ندێك جۆرى ماسى ڕه‌نگی جوان و نایابیان هه‌یه له وه‌رزی زاوزێ،كه‌چی له كاته‌كانی تری ساڵ نێره‌و مێیه‌ى هه‌مان جۆر زۆر لێك ده‌چن . نێره‌و مێیه‌ى هه‌ندێك جۆرى ماسى زۆر لێك جیاوازن به‌جۆرێك بۆ ساڵانێكی دوور‌و درێژ زاناكان پێیان وابوو كه سه‌ر به پۆلی جیاوازن. هه‌ندێك جۆرى ماسى تر نێره‌و مێیه‌ى زۆر له‌یه‌ك ده‌چن و كه‌چی به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتیان لێك جیاده‌كرێنه‌وه،بۆ نموونه نێره‌كان هه‌ڵسوكه‌وتی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ڕاكێشانی مێیه بۆ لاى خۆیان وه‌ك سووڕانه‌وه چه‌ند جارێك له ده‌ورى مێیه و ئه‌نجامدانی جووڵه‌ى تایبه‌ت بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی مێیه.
هه‌ندێك جۆرى ماسى وه‌ك ماسی قود و ماسی سیامی شه‌ڕكه‌ر و هه‌ندێ جۆرى كۆپیۆن و ماسى دڕكدار نێره‌كان ناوچه‌ى تایبه‌ت به خۆیان راده‌گه‌یێنن بۆ ده‌ركردنی (امشاج) شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ر نێرهیهكى تر ده‌كات كه دێته ئه‌م ناوچه‌یه.زوَربهى ماسییه‌كان به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له ئاوى شیرین ده‌ژین،هێلانه‌ى تایبه‌ت دروست ده‌كه‌ن بۆ دانانی گه‌را.بۆ نموونه ماسی قاروس په‌ڕی كلكی به‌كاردێنێ بۆ دروست كردنی هێلانه له‌بن ده‌ریا و ڕووباره‌كان.
ده‌ركردنی (امشاج) و چاودێری گه‌را :
پاش خۆ ئاماده‌كردن نێره‌و مێیه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت جووت ده‌بن و جووڵه‌ی په‌ڕه‌كانیان و له‌شیان به جۆرێكی تایبه‌ت ده‌بێ. مێیه ژماره‌یه‌ك گه‌را داده‌نێت كه‌له هه‌ندێك جۆرى ماسى كه‌مه‌و له هه‌ندێك جۆرى تر زۆره‌و ده‌گاته ملیۆنه‌ها گه‌را و له‌سه‌ر وه‌رزی زاوزێ به‌نده، تیره‌ى هێلكه‌ی ماسی نزیكه‌ی (3) ملم یان كه‌متره.
هه‌ندێك جۆرى ماسى وه‌ك ماسی قود و ره‌نجه هێلكه‌كانیان به‌جێ ده‌هێڵن پاش ده‌ركردنی (امشاج) مێیه‌ی ماسی قود ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌را داده‌نێت كه ده‌گاته نۆ ملیۆن دانه له یه‌ك وه‌رزی ده‌ركردنی (امشاج) . هێلكه‌ی ماسی قود وه‌ك هێلكه‌ی زۆربه‌ی ماسییه‌كانی ده‌ریا سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێ پاش دانانی گه‌را،گیانه‌وه‌ران زۆربه‌ی ئه‌م گه‌رایانه ده‌خۆن یان گه‌راكان ده‌گه‌نه شوێنی زۆرسارد كه بۆ تروكان ناگونجێ، له‌و ملیۆنه‌ها گه‌رایه‌ی كه ماسی قود دایده‌نێ ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م ده‌تروكێن و گه‌وره ده‌بن. مێیه‌ی ماسی ره‌نجه نزیكه‌ی (50000 )گه‌را داده‌نێت له یه‌ك وه‌رز، به‌ڵام گه‌رای ماسی ره‌نجه و ماسی ده‌ریایی تر به‌ره‌و قووڵایی ده‌ریاكان ده‌ڕۆن كه توێكڵێكی لینجی هه‌یه به‌هۆیه‌وه دهنوسێته بنی ده‌ریا به‌مه‌ش زۆربه‌ى گه‌رای ماسی ره‌نجه به سه‌ركه‌وتوویی ده‌تروكێن.
ماسی بیتهرلینگ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌را داده‌نێت، مێیه بۆڕیه‌كی درێژ به‌كار دێنێ كه‌پێی ده‌ڵێن هه‌ڵگری هێلكه كه ئه‌ندامێكی تایبه‌ته به‌و ماسییه بۆ گه‌رادانان،ماسییه‌كه به‌هۆی ئه‌م ئه‌ندامه گه‌راكان له له‌شی بهلحی ده‌ریا یان گوێچكه ماسی تر داده‌نێ.
ژماره‌یه‌ك له ماسییه‌كان ئاگاداری گه‌راكانیان ده‌بن وه‌ك ماسییه‌كانی ئاوی شیرین كه هێلانه دروست ده‌كه‌ن له‌وانه ماسی قاروس و ماسی سالمۆن هه‌ندێ جۆری ماسی دڕكدار و ماسی تروته. مێیه‌ی ئه‌م ماسییانه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌متر گه‌را داده‌نێن له ماسی قود و ره‌نجه، وه‌ك گه‌رای ره‌نجه گه‌رای زۆربه‌ی ماسییه‌كانی ئاوی شیرین ئه‌وانه‌ی كه هێلانه ده‌كه‌ن بۆ گه‌راكانیان و به سهرپۆشێكیكی لینج دایده‌پۆشن، ئه‌گه‌رێكی زیاتر هه‌یه بۆ مانه‌وه چونكه پارێزراوه .
بڕو جۆری پاراستن ده‌گۆڕێ به‌گوێره‌ی جۆری ماسی، بۆ نموونه ماسی سالمۆن و تروته هێلكه‌ی پیتێنراو به به‌رد داده‌پۆشن و هێلانه‌كه به‌جێده‌هێڵن. كه‌چی نێره‌ی ماسی كۆپیۆن هێلكه‌كان ده‌پارێزێ تا كاتی تروكان.مێیه‌ی ماسی ئه‌سپی ده‌ریا و ماسی لوله‌یی هێلكه‌كانیان له كیسه‌یه‌ك داده‌نێن وه به سكی نێره ده‌نوسێنن و له‌ناو كیسه‌كه ده‌تروكێن ،هه‌ندێك ماسی وه‌ك سهلورى ده‌ریایی و ماسی كه‌ڵه‌شێری ده‌ریا هێلكه‌كان له ده‌می خۆی ده‌پارێزێ تا كاتی تروكان. هه‌ندێك جۆری تری ماسی نێره‌كان هێلكه‌كان هه‌ڵده‌گرن و هه‌ندێك جۆری تر مێیه‌كان هێلكه‌كان هه‌ڵده‌گرن.
تروكانی هێلكه و چاودێری بێچووه‌كان :
هێلكه‌ى له زۆر جۆر ماسی ده‌تروكێ له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ،له ئاوه گه‌رمه‌كان تروكانی هێلكه خێراتره له ئاوه سارده‌كان. هێلكه‌ى ماسی ئیستوائی ده‌تروكێ له ماوه‌ی كه‌متر له (24 كاتژمێر) . له ئاوه سارده‌كان هێلكه‌ى هه‌ندێ جۆری ماسی پێویستی به چه‌ند مانگێك هه‌یه بۆ تروكان كه ده‌گاته چوار یان پێنج مانگ. نێره‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م له جۆره‌كانی ماسی بێچووه‌كان ده‌پارێزن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت پاش تروكان وه‌ك ماسی قاروسی ده‌م گه‌وره و بۆفن و قودى ڕووبار و ماسی بوننی و سیامی شه‌ڕكه‌ر و ماسی دڕكدار.به‌ڵام زۆربه‌ی ماسییه‌كان بێچووه‌كانیان ناپارێزن.
گه‌شه‌كردنی ماسی :
زانایان له گه‌شه‌كردنی ماسی ده‌كۆڵنه‌وه به خوێندنی جێماوه‌ی ماسییه له‌ناو چووه‌كان. جێماوه‌ی ماسییه له‌ناو چووه‌كان ئه‌و گۆڕانكاریانه نیشان ده‌دات كه له ماسی ڕوویداوه به‌درێژایی چاخه‌كانی
ماسییه سه‌ره‌تاییه‌كان :
یه‌كه‌م ماسیی سه‌ره‌تایی پێش (500 ملیۆن ساڵ) دیاركهوتووه كه به پێسته سهدهفییهكان ناو ده‌برێن،كه جووڵه‌یان زۆر هێواش بووه و له قووڵایی ده‌ژیان. له‌شیان له‌سه‌ر تا كلك به پارچه ئێسك یان توێكڵ داپۆشرابوو. پێسته سهدهفییهكان شهویلاكیان نه‌بوو وه‌ك ماسی جه‌لكی و جرهیس كه تا ئێستا ماوه،په‌ڕه‌كانیان پێكهاته‌ی بێ هێز بوون له‌به‌ر ئه‌وه زانایان ماسی جه‌لكی و جرهیس و پێسته سهدهفییهكان له هه‌مان كۆمه‌ڵه داده‌نێن .
پێسته سهدهفییهكان ته‌نها ماسی سه‌ره‌تایی نه‌بوون، به‌ڵكو به‌یه‌كه‌م گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌دار داده‌نرێن.زۆربه‌ی زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌توانن به‌دوای مێژووی گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌داردا بچن له ڕێگه‌ی پێسته سهدهفییهكان.
له‌وانه‌یه پێسته سهدهفییهكان پێش (400 )ملیۆن ساڵ گه‌یشتبنه ئه‌وپه‌ڕی پێكهاتن. دوو كۆمه‌ڵ له‌هه‌مان كاتدا له دروست بووندا بوون ئه‌ویش دڕكدارهكان و ڕاسته پێسته‌كان.دڕكدارهكان بوونه ماسییه شهویلاكداره سه‌ره‌تاییه‌كان و ڕاسته پێسته‌كان گه‌وره‌ترین ماسی ئه‌و سه‌رده‌مه بوون.هه‌ندێك جۆری ڕاسته پێسته‌كان وه‌ك دینیتشسیز گه‌شه‌یان كرد و درێژیان گه‌یشته نۆ مه‌تر كه شه‌ویلاكی به‌هێزیان هه‌بوو و پارچه ئێسكی تیژی وه‌ك ددان به‌كار ده‌هات.
چاخی ماسی :
بریتییه له ماوه‌یه‌ك له مێژووی زه‌وى كه تێیدا ماسی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی سه‌ند، زاناكان ئه‌م ماوه‌یه به چاخی دیفۆنی ناو ده‌به‌ن كه پێش (410 )ملیۆن ساڵ ده‌ستی پێكرد و (50 )ملیۆن ساڵ درێژه‌ى خایاند.
دینیتشسیز و ڕاسته پێسته‌كانی گه‌وره زۆر بوون له ده‌ریاكان له‌م ماوه‌یه.
ماسی سه‌ره‌تایی ئێسكدار له سه‌ره‌تای چاخی دیفۆنی دیار كه‌وت، زۆربه‌ى زۆریان له قه‌باره بچووك یان مام ناوه‌ندی بوون، وه‌ك زۆربه‌ى ماسییه‌كانی ئه‌و كاته به توێكڵ داپۆشرابوون . ماسی سه‌ره‌تایی ئێسكدار گه‌شه‌یان كرد بۆ دوو كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی :
1- كۆمه‌ڵه‌ی ساركۆپیتهرجین كه په‌ڕه‌كانیان ماسولكه‌یی بوون.
2- كۆمه‌ڵه‌ی ئهكتینۆپیتهرجین كه په‌ڕه‌كانیان تیشكدهربوون.
كۆمه‌ڵه‌ی ساركۆپیتهرجین كه په‌ڕه‌كانیان ماسولكه‌یی و په‌ڕپه‌ڕ بوون و تا ئێستا هه‌ندێ جۆری ماسی په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌م كۆمه‌ڵه‌یه. ته‌نها ماسی سیلاكانس و ماسییه سیدارهكان سه‌ر به‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ن و تا ئێستا ماوون.زانایان ده‌ڵێن كه ماسی بهتشیرى ئه‌فریكی سه‌ر به‌م كۆمه‌ڵه‌یه، هه‌ندێ زانای تر له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ماسییه سیدارهكان په‌یوه‌ندی توندیان هه‌یه به گیانه‌وه‌ره بڕبڕهدارهكانی وشكایی.
كۆمه‌ڵه‌ی ئهكتینۆپیتهرجین كه په‌ڕه‌كانیان له شێوه‌ی تیشكده‌ره ته‌نها له بنكه‌كانیان ماسولكه هه‌یه .ماسی كۆندرۆسیتین كه ئێسكی كڕكڕاگهداریان هه‌بوو له كۆمه‌ڵه‌ی ئهكتینۆپیتهرجینه كه زۆر جیاوازن له ماسییه‌كانی ئێستا .
ماسی كۆندرۆسیتین به بنچینه‌ی ئه‌و ماسییانهى ئێستا داده‌نرێ كه په‌ڕی تیشكداریان هه‌یه و (95%) ى گشت جۆره‌كانی ماسی پێك دێنن. ماسی (المجدافیه) و ماسی ئهسترۆگۆن ته‌نها ماسین كه تا ئێستا ماوون له كۆمه‌ڵه‌ی كۆندرۆسیتین زۆربه‌ى زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ماسی بهتشیر په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزی هه‌یه به‌م كۆمه‌ڵه‌یه.
ماسی قرشی سه‌ره‌تایی له چاخی دیفۆنی به دیاركه‌وت كه زۆر به ماسی قرشی ئێستا ده‌چوو . یه‌كه‌م ماسی شهفنین پاش (200) ملیۆن ساڵ دیاركه‌وت . به نزیك بوونی چاخی دیفۆنی گشت ماسیه شهویلاكدارهكان له‌ناوچوون. ته‌نها كۆنه ماسییه‌كانی جه‌لكی و جرهیس كه‌تا ئێستا ده‌ژین له‌ناو نه‌چوون . هه‌ندێك ماسییه دڕكدارو توێكڵدارهكانی چاخی دیفۆنی ماوون به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ناوچوون به تێپه‌ڕبوونی كات.
ماسییه سه‌ره‌تاییه نوێكان (تلیۆستات) :
ئه‌م جۆره ماسییانه له چاخی تریاسی سیانی ده‌ركه‌وتن كه پێش (240 )ملیۆن ساڵ ده‌ستی پێكرد.كه له ئێسكداره كڕكڕاگهییهكانی چاخی دیفۆنی و كۆمه‌ڵه‌ی تری ماسی ئێسكدارى سه‌ره‌تایی كه‌پێی ده‌ڵێن هۆلۆستین گه‌شه‌ی سه‌ندووه. هۆلۆستینیش گه‌شه‌ی سه‌ند بۆ تلیۆستات . ته‌نها ماسی كه تا ئێستا ماوه له هۆلۆستین ماسی بۆفین و ماسی دهنوكداره كه له ئاوی شیرین ده‌ژین.
ماسی تلیۆستات ئه‌و توێكڵه قورسه‌ى كهلهشى داده‌پۆشى به‌تێپه‌ڕبونى كات نه‌ما . له‌سه‌ره‌تادا هه‌موو ماسییه ئێسكدارهكان په‌ڕى تیشكى نه‌رمیان هه‌بوو كه‌بوونه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ پشیله ماسى و ماسى مهنوه و هه‌ندێ ج
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش هاوناز گیان منیش ئیشم به‌و ماسیه هه‌بو بۆ راپۆرتم بوووووووووووو
ده‌سته‌کانت خۆش
ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه




hawreyan zor zor zor zor zor zor zor swpas baxwa ewa la xwshk w bra zyatrn bo mn chwnka xwshk w bram nya balam ewam haya bahamw shteka dwbra zor swpas
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ست خۆشی بۆ ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست بۆ ئه‌م هاوکارییه‌یان بۆ به‌رێزتان
کاکه دیار راست ده‌که‌ی ده‌توانی له‌م لینکه فۆنتی کوردی و کیبۆردی کوردی دابه‌زێنی ئه‌م کێشه‌یه‌ت نامێنێ چاوه‌که‌م
هیوادارم سود له بابه‌ته‌کانیش وه‌رگریت
فه‌رموو بۆ دابه‌زاندنی فۆنتی کوردی و کیبۆردی کوردی
روونکردنه‌وه‌ی ته‌واویشی بۆ کراوه له‌لایه‌ن کاکه دیدار



له‌سه‌ر هێڵ نییه




zor supas kaka sirwan
له‌سه‌ر هێڵ نییه