.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌غدا پایته‌ختی كۆماری عێراقی فیدراڵه‌و ده‌كه‌وێته‌ی سه‌ر هێڵی 44درێژی و هێڵی 33 پانی . روباری دیجله به ناوه‌راستیدا تێده‌په‌ڕێت و به‌غدا ده‌كات به دوو به‌شه‌ی سهركییهوه له رووی جوگرافییه‌وه، شاری به‌غدا له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌می زایین‌دا ( ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نسور ) به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی به ده‌وری رووباری دیجله‌دا نه‌خشه‌سازی بۆ كێشاوه‌و دروستی كردووه. به‌غدا له كۆندا پایته‌ختی عوسمانییه‌كان بووه‌و پایه‌یه‌كی به‌رزی هه‌بووه له‌و كاته‌دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی به گرنگترین ناوه‌ندی عیلم و زانیاری ژمێردراوه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌كیش جێگه‌ی پێكگهشتن و ژوانی زاناكانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه. به‌غدا گه‌وره‌ترین شاری عێراق و له دوای قاهیره دووه‌مین پایته‌ختی ولاَتانی عهبهره. شاری به‌غدا یه‌كێكه له‌و شارهنانهی له مێژووی ده‌وڵه‌تی عه‌باسیدا پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه‌و په‌یوه‌سته به مێژووی ئه‌وانه‌وه ، له به‌رئه‌وه‌ی دووه‌مین خه‌لیفه‌ی عه‌باسییه‌كان كه ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه‌نصور بوو له ساڵی 762ی زایندا به‌غدای به پایته‌ختی خۆی هه‌ڵبژارد دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا سه‌ركه‌وت له عه‌باسی و عهلهوێكان ، شاری به‌غداد له‌و سه‌رده‌مه‌دا له رووی بیناسازییه‌وه شتێكی جیاواز‌و نوێ بوو ،له چاو شاره‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بدا، ئه‌و سه‌رده‌مه له رووی شێوه بازنه‌یی و بیناسازییه قه‌شه‌نگه كه‌یه‌وه كه له ئه‌و رووپادا به هونه‌ری (ئهرابێسك) ناسراوه كه هونه‌رێكی تایبه‌ته به زه‌خره‌فه‌ی ئیسلامیی، له سه‌رده‌می (هارونه ره‌شید) دا ئه‌م شاره گه‌شتۆته لقه پۆپه‌ی به‌رزی و شكۆداریی خۆیی و خانوه‌كانی تاده‌هات به چوارده‌وریدا جوانتر‌و فراوانتر ده‌بوون و وه‌ك چه‌ند شارێكی بچكۆله‌ی یه‌كگرتوو ده‌هاته به‌ر چاو كه ژماره‌یان 40 شارێك ده‌بوو.
شاری به‌غدا، پاش مردنی هارونه ره‌شید له ساڵی 193ی كۆچی‌دا كه به‌رامبه‌ر به 809 زایینی ده‌كات، ئه‌مینی كوڕی هارونه ره‌شید، به خه‌لیفه هه‌ڵبژێردرا، له سه‌رده‌می ئه‌میندا، ئاشوب‌و شه‌ڕو شۆڕێكی زۆر، كه‌وته شاری بهغداوهتا به كوشتنی خۆی كۆتایی پێهات، دوایی ئه‌و مه‌ئمونی برای كرا به خه‌لیفه‌ی به‌غدا له ساڵی 814ی زایندا، له دوای مردنی هارونه ره‌شید به دوو ساڵ ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌مین مهئمونهوه و به‌م جۆره دهسهلاَتێكی سه‌ربازی تێدا هاته‌كایه‌وه، له سه‌ر ده‌می مهئمون ـ دا به‌غدا بۆ یه‌كه‌مین جار ماوه‌ی 14 مانگ گه‌مارۆی ئابووری سه‌پاوه به سه‌ریداو به حوكمی ئاگرو ئاسن چووه به‌ڕێوه. له كۆتایی 812ی زایین دا هه‌ردوو سه‌رۆكی سوپای مهئمون كه ناویان (ههرسهمهو گاهیر) بوو توانیان له دوو قۆڵه‌وه گه‌مارۆی شاری به‌غدا بده‌ن، به‌و شێوه‌یه خه‌لیفه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی خۆیدا كه به كۆشكی خولد ناسرا وه و ده‌كه‌وێته سه‌ر كه‌ناری دیجله، به ته‌نیا مایه‌وه، له‌كاتێكدا كه هه‌وڵی خۆده‌ربازكردنی ده‌دا به‌دیل گیراو كوژرا، به‌و شێوه‌یه گهمارۆكهكۆتایی پێهات ، بهلاَم به كوشتنی (ئه‌مین) خه‌ڵكی شاری به‌غدا زۆر توڕه‌و نیگه‌ران بوون ، به‌م شێوه وێرانی و قاتوو قڕی رووی له‌و شارهكردو جوانییه‌كه‌ی پێشوی نه‌ما.
پاش دروستبوونی پشێوی‌و شه‌ڕو شۆڕ له به‌غدادا، نزیكه‌ی دوو ساڵێك ئیبراهیمی كوڕی مه‌هدی عه‌باسیی، به‌سوود وه‌رگرتن له‌و ناكۆكیانه‌ی كه له نێوان خه‌ڵك و عه‌باسییه‌كاندا هه‌بوو، خه‌ریك بوو دهسهلاَت بگرێته ده‌ست، به لام به‌هۆی ناپاكی لێكردنی سه‌ركرده‌كانیه‌وه ناچار بوو دهسهلاَت بداته‌وه ده‌ست مهئمون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مهئمون فارسه‌كان پشتیوانیان لێده‌كرد و هه‌وڵی ده‌دا كه پایته‌ختی عه‌باسی بگوازێته‌وه بۆ خوراسان بۆ ئه‌وه‌ی به باشی كۆنتڕۆڵی كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت بكات ، داوای ئه‌ویش (حه‌سه‌نی كوڕی سه‌هل) خه‌لافه‌تی ولاَتی عێراق و حیجاز و یه‌مه‌نی گرته ده‌ست ، به‌و شێوه‌یه باری ئه‌منی به‌غدا رووی له خراپی كرد‌و بشێویی و فیتنه باڵی به‌سه‌ردا كێشا به یه‌كجاری، تائه‌و كاته‌ی كه مهئمون له ساڵی 820 گه‌ڕایه‌وه به‌غداو ئه‌و شاره‌ش كه‌مێك گه‌رایه‌وه سه‌ر دۆخی جارانی خۆی، تا ساڵی 834 زایین مهئمون كۆچی دوایی كرد‌و خه‌لافه‌ت درایه ده‌ست موعتهصهمی برای . له‌و كاته‌وه به‌غدا ئارامی به‌خۆیه‌و نه‌بینی تا ساڵی 1157 زایین ، له‌و مهلهكهته گه‌وره‌و ئاوه‌دانه ته‌نها شارهكۆنهكه خۆی و هه‌ندیك له ده‌وروبه‌ری مانه‌وه. له ساڵی 1258 دا (هۆلاكۆ)ش به سوپایه‌كی گه‌وره‌وه گه‌مارۆی به‌غدای دا‌و داگیری كرد، ئاگری شه‌ڕو فیتنه‌ی ناوخۆش هه‌ر به‌رده‌وام بوو، تا ئه‌و ده‌مه‌ی ته‌تاره‌كان چونه به‌غداو كۆتاییان به دهسهلاَتی موعته‌صه‌م هانی و خۆیی و ماڵ و منداڵ و دار‌و ده‌سته‌كه‌یان هه‌موو كوشت و قه‌تل َو عامێكی گه‌وره‌شیان له‌و شاره‌دا بهرپاكردو به‌زه‌ییه‌یان به ژن و منداڵ و پیریشدا نه‌هاته‌وه، به‌و شێوه‌یه كۆتایی به دهسهلاَتی خه‌لافه‌تی عه‌باسی هات كه زیاتر له پێنج سه‌ده‌ی خایاند.
شاری به‌غدا له سه‌رده‌می ( ئه‌حمه‌د جه‌لائیری )دا (تهمیوری له‌نگ) زیاد له جارێك په‌لاماری داد‌و دواجاریان له ساڵی 1400 زایندا داگیری كرد‌و ئازار‌و ئهشگهنجهیهكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی دا‌و په‌رژو بلاَوهی پێكردن و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كارێكی وای پێكردن به‌هیچ زمانێك باسناكرێت. پاش ئه‌وه‌ی (ته‌یموری له‌نگ) له ساڵی 1404ی زایندا كۆچی دوایی كرد، جارێكی دیكه سوڵتان (ئه‌حمه‌د جه‌لائیری) گه‌ڕاوه بۆ به‌غداد له 1405دا ، دوای ئه‌ویش ناكۆكی كه‌وته نێوانیان له‌گه‌ڵ (سوڵتان قه‌ره یوسفی توركمان) نه‌ژاد دا و توركمانه‌كان له ساڵی 1410 دا توانیان سوڵتان ئه‌حمه‌د بكوژن و له ساڵی 1411 به سه‌رۆكایه‌تی (محه‌مه‌د شا) بچنه سه‌ر حوكم و دهسلاَتی شاری به‌غدا بگرنه‌ده‌ست دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگاكانی ئه‌و شاره له لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه داخرا به روویاندا. به‌و شێوه‌یه به‌غدا له ژێر دهسهلاَتی توركمانه‌كاندا مایه‌وه تا ساڵی 1509 زاینیی ، تا ئه‌و كاته‌ی سهفهوێكان به سه‌ركردایه‌تی (شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی) به‌غدایان داگیركرد له ساڵی 1535 زایین‌دا، له دوا ئه‌وانیش جارێكی دیكه عوسمانییه‌كان هاتنه‌وه‌و دهسهلاَتیان له سهفهوێكان سه‌نده‌وه‌و دواجار جارێكی دیكه سهفهوێكان توانیان له ساڵی 1624 دا دهسهلاَتیان لێ بسه‌ننه‌وه و تا ساڵی 1639 فه‌رمان ره‌وایی به‌غدایان كرد، تا ئه‌و ده‌مه‌ی سوڵتانی عوسمانیی مرادی چواره‌م حوكمی به‌غدای گرته ده‌ست و تا ئه‌و كاته‌ی كه ئینگلزه‌كان له ئاداری 1917 دا هاتن و دهسهلاَتیان گرته ده‌ست هه‌ر ئه‌وان حوكمی به‌غدایان كردوه. به‌مشێوه‌یه به غدا هه‌روه‌كو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق كه‌وته ژێر فه‌رمان ره‌وایی و ئینتدابی به‌ریتانیاوه تا ئه‌و كاته‌ی شۆرشی بیست (واته پوره العشرین ) ده‌ستی پێكرد.
شاری به‌غدا له‌مێژووی شارستانیدا
شاری به‌غدا له چوارچێوه‌ی شارستانیه‌تی خۆیدا چه‌ند گۆرانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به سه‌ردا هاتووه، له سه‌رده‌می بابلیی و سلوقی و گریك و وتورك و فارسه‌كانه‌وه كه به شاره‌كانی كیسرا ناوده‌برا ده‌ستی پێكردوه هه‌تاكو ئه‌مڕۆ كه به به‌غدای عێراقی فیدڕاڵ ده‌ناسرێت. دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و نه‌هامه‌تییه‌ی كه به سه‌ر شاری به‌غدادا هاتووه له مێژوودا ، هێشتا هه‌ر به‌غدا كۆنه‌كه‌ی جاران، هه‌روه‌كو خۆی ماوه‌و له هه‌ردوو ده‌رگای سه‌روو خوارویه‌وه به رووكاری رۆژئاوای دیجله‌دا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی نویش چۆتهسهری.به‌غدا له سه‌رده‌می هارونه ره‌شید ـدا مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیریی و زانست بوو، له 800 زایندا ئه‌و ده‌مه دانیشتوانه‌كه‌ی پتر له یه‌ك مایۆن كه‌س ده‌بووه ، بهلاَم به‌هۆی شه‌ڕه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی تورك و ته‌تارو فارس و مه‌غوله‌وه كاولو وێران بوو، هه‌روه‌ها گه‌لێك كاره‌ساتی وه‌ك سوتان و لافاو نه‌خۆشی و برسێتیش روویان تێكردووه .
شاری به‌غدا له ساڵی 1921 دا بۆته پایته‌ختی عێراق و به‌هۆی جه‌نگی ئێران عێراقه‌وه له سالاَنی هه‌شتاكاندا و جه‌نگی كه‌نداوی دووه‌م له‌ساڵی 1991 دا‌و جه‌نگی كه‌نداوی سێیه‌م له ساڵی2003، جارێكی دیكه‌ش كه‌وتۆته‌وه به‌ر شالاَوی وێران كاریی و قات و قڕیوبرسێتی و شه‌ڕی بركوژیی و تایهفهچێتی به‌هۆی سیاسه‌تی ولاَتانی دراسێیه‌وه . ئێستا شاری به‌غدا ده‌كه‌وێته سه‌رووی شاری بابل به 90 كیلۆمه‌ترو چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیش له سه‌روی شاری (قتیسون) واته ئه‌لمه‌دائینی جارانه‌وه‌یه كه به سه‌نته‌ری ناوه‌ندی ولاَت داده‌نرا تا ئه‌و كاته‌ی له سه‌رده‌می عهباسێكاندا شاری به‌غدای ئێستا جێگای گرته‌وه.
مێژووی فه‌رمانڕه‌واییكردن له شاری به‌غدا
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له شاری به‌غدادا فه‌رمان ره‌واییان كردووه زۆرن، بهلاَم گرنگترینیانه ئه‌مانه‌ن.
عه‌بدوڵای كوری محه‌مه‌د ئه‌لئیمام ناسراو به ئه‌بو جه‌عفه‌ری مه نسور له 754 تا 775 .
محه‌مه‌د كوڕی عه‌بدوڵای مه نسور ناسراو به أبو عه‌بدوڵای مه هدی له 775 تا 785 .
موسی كوڕی محه‌مه‌د مه هدی ناسراو به أبو محه‌مه‌دی هادی له 785 تا 786
هارون كوری محه‌مه‌د مه‌هدی ناسراوبه ئه‌بو جعفری ره شید له 786 تا 809
محه‌مه‌د كوڕی هارونه ره شید ناسراو به ئه‌بوعه‌بدوڵای ئه مین له 809 تا 813
عه‌بدوڵا كوڕی هارونه ره شید ناسراو به ئه‌بو عه‌باسی مه ئمون له 813 تا 833زایین.
شاری به‌غدا له مێژوودا چه‌ند ناوێكی هه‌بووه:
له‌وانه (ئه‌لمه‌دینه ئه‌لمده‌وه‌ره) واته شاره خڕه‌كه كه شتێكی نوێ بوو له سه‌رده‌می خۆیدا.
هه‌روه‌ها (دارولسه‌لام ، زه‌ورا). ئه‌و شوێنه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا به‌غدای تیادامه‌زرا پێی ده‌وترا (شوینزییه).
مۆزه‌خانه‌و مزگه‌وت و قوتابخانه كۆنه‌كانی شاری به‌غدا:
له شاری به‌غدادا چه‌ند مۆزه‌خانه‌یه‌كی تێدایه پاشماوه‌ی گه‌لێك ئاسه‌واری كۆنی تێدا نمایش ده‌كرێت وه‌كو خشڵ و دراوی كۆن و په‌یكه‌ری كۆنی سه‌ده‌كانی پێش زایین هه‌تا سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی زاینیی، هه‌روه‌ها ئاسه‌واری سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌كانی ئیسلامی. له شاری به‌غدا ـ دا كۆنترین مزگه‌وتی مێژوویی تێدایه مێژوویان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می موعته‌سه‌م، له‌وانه‌ش مزگه‌وتی (ئه‌لخوله‌فا) كاتی خۆی به مزگه‌وتی خه‌لیفه موعته‌سه‌م ناوی براوه، هه‌روه‌ها مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دییه كاتی خۆی قوتابخانه‌كه‌ی ئیمام ئه‌حمه‌دی حه‌نبه‌ل بووه‌و مزگه‌وتی ئیمام موسای كازمو مزگه‌وتی مه‌رجان كه ده‌كه‌وێته بازاڕی شۆریجه‌ی شاری به‌غداوه. هه‌روه‌ها مزگه‌وتی مه‌نسور و مه‌هدی و مزگه‌وتی ره‌سافه، هه‌روه‌ها چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی دێرینن، وه‌كو قوتابخانه‌ی (الشرقیه) له نزیك مه‌زارگه‌ی ئه‌بی حه‌نیفه‌ی نو‌عمان و قوتابخانه‌ی موه‌فه‌قییه، ئاسفییه، سلجوقییه، نازمیه .
گرنگیی شاری به‌غدا له‌ڕووی ئابوورییه‌وه:
شاری به‌غدا له‌رووی بازرگانییه‌وه به سه‌نته‌رێكی گرنگی بازرگانی داده‌نرێت، بۆ هه‌موو پارێزگاكانی عێراق، هاوكات چه‌ند كارگه‌و وهرشهیهكی پیشه‌سازیی گرنگی تێدایه له به‌رئه‌وه‌شه كه به سه‌نته‌ری پیشه‌سازیی ده‌ژمێردرێت، له هه‌مان كاتیش‌دا.
هه‌روه‌ها به‌غدا وه‌كو بازنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی وایه له نێوان سوریا‌و توركیا‌و هندستانو خوارووی رۆژههلاَتی ئاسیادا كه له ڕووی بازرگانی كردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه شوێنێكی گرنگی هه‌یه، هاوكات به غدا له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه شوێنی گرنگه‌و زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س سالاَنه رووی تێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی زۆربه‌یان له ولاَتانی دراسێوه دێن به مه‌به‌ستی زیاره‌ت كردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی وه‌ك شاری نه‌جه‌ف و كهربهلاو چه‌ند شوێنی دیكه‌ش كه به شاری به‌غدادا تێده‌په‌ڕن . له هه‌مان كاتیش‌دا له‌ڕووی كشتوكاڵییه‌وه به ناوچه‌یه‌كی گرنگی عێراق داده‌نرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سامانێكی ئاویی باشی هه‌یه‌و زه‌ویه‌كه‌شی به پیته.
دیمۆگرافیای به‌غداد:
زۆرینه‌ی دانیشتوانی شاری به‌غدا سونه مهزههبنو هاوكات‌و كورد‌و توركمانیش پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ن. یه‌زیدی و سوبی و مه‌سیحییه‌كانیش كهمایهتییهكی دیكه‌ن و له پێش ساڵی 1948 یشدا جوله‌كه‌كانیش رێژه‌یه‌كی زۆریان له‌شاری به‌غدا هه‌بوون، بهلاَم دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه ژماره‌یان به‌ره‌به‌ره رووی له كه‌م بوونه‌وه كرد تا سالاَنی په‌نجاكان وای لێهات ژماره‌یان به‌ره‌و نه‌مان چوو.
به‌غداد له‌ڕووی بیناسازیی و نیشته‌جێبوون و دانیشتوانه‌وه:
له ئێستا دا شاری به‌غدا به یه‌كێك له چوار پایته‌خته گه‌وره‌كه‌ی ولاَتانی ئیسلامیی داده‌نرێت له‌ڕووی گهورهییو زۆریی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه، شاری به‌غدا به شه‌قامه پان‌و رێكهكانی به‌ناوبانگه كه به‌ده‌وریدا كۆشك و ته‌لاری مۆدێرن چوون به ئاسماندا، ژماره‌ی دانیشتوانی شاری به‌غدا به نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
شوێنه به‌ناوبانگه‌كانی شاری به‌غدا:
له‌شاری به‌غدادا گه‌لێك شوێنێكی گرنگ‌و به‌ناوبانگ هه‌ن كه بوونه‌ته ناسنامه‌ی ئه‌و شاره. له‌وانه‌ش قوتابخانه‌ی (الاصفیهو مزگه‌وتی مه‌رجان و مزگه‌وتی قه‌به‌لانی و زانكۆی مستنصریه و مزگه‌وتی خولهفاو شوێن نه‌زه‌رگه‌ی ئیمام موسای كازم و مه‌رقه‌دی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانیی و مزگه‌وتی حوسه‌ین پاشا و مزگه‌وتی ئیمام ئه‌عزه‌م و ته‌واری به‌غداو كات ژمێره‌كه‌ی شاری به‌غداو وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نێو ده‌وڵه‌تی و تابلۆی ئازادی جه‌واد سلیم(واته نصب الحریه) ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر، په‌یكه‌ری كههرهمانهو دوورگه‌ی به‌غدای گه‌شت و گوزاریی و گۆره‌پانی پاشایه‌تی له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه و یاریگای شه‌عب كه گه‌وره‌ترین یاریگای تۆپی پێی عێراقه. هه‌روه‌ها كتێبخانه‌ی ( بهیتولحیكمه) و گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگ گێڕانی (كه‌وانی سه‌ركه‌وتن) كه به ساحه‌ی ئیحتیفالات ناسراوه‌و مینۆمێنتی سه‌ربازی ون و كۆشكی كۆبوونهوهكانو پردی هه‌ڵواسراو و پردی دوو قات واته (جسر المعلق و جسر ژو الگابقین) بازاڕی شۆریجه‌و بازاڕی غه‌زل كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاستی شاری به‌غداو كۆنترین بازاڕن له‌و شاره‌دا .
شاری به‌غدا له‌ڕووی جوگرافییه‌وه:
شاری به‌غدا له‌ڕووی جوگرافییه‌وه ده‌كرێت به دوو به‌شی ناوه‌راسته‌وه كه‌به به‌شی رۆژئاوای رووباری دیجله ده‌وترێت ناوچه‌ی كهرخو به به‌شی رۆژههلاَتیشی ده‌وترێت ناوچه‌ی ره‌سافه، ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو ئه‌م ناوچانه‌دا كۆشك و ته‌لاری نوێ به‌رچاو ده‌كه‌ون، بهلاَم له به‌شی ره‌سافه ناوچه‌ی (ئه‌لمراده) هه‌یه كه به‌شه‌قام و كۆلاَنه تهسكو باریكه‌كانی به‌ناوبانگه‌و ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر دوكان‌و فرۆشگای تێدایه كه رۆژانه خه‌ڵكی شاری به‌غدا بۆ كڕینی شتومه‌كه‌كانیان به ژماره‌یه‌كی زۆر رووی تێده‌كه‌ن.
شاری به‌غدا ده‌بێت به دوو به‌شی ناوه‌راسته‌وه به هۆی رووباری دیجله‌وه كه به ناوه‌ندیدا ده‌ڕوات، یه‌كه‌م به‌شی (ره‌صافه) كه له‌م ناوچانه پێك دێت "ئه‌عزه‌میه، به‌تاوین ،كه‌ڕاده، شه‌عب ،به‌غداد جدیده، زه‌عفه‌رانیه، وه‌زیریه، شه‌قامی فه‌زل گه‌ره‌كی شێخ عومه‌ر كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن ، شه‌قامی سه‌عدون و مه‌دینه سه‌در ، شه‌قامی ئه‌بونوئاس ، حه‌ی ئور، ناوچه‌ی نۆی نیسان ، غه‌دیر، بنوك، شه‌قامی فه‌له‌ستین و شه‌قامی نیزال ، شه‌قامی مه‌غریب ، ناوچه‌ی صلێخ، جادریه، باب شه‌رقی، مه‌سبح، شاره‌وانیی، كه‌مپی ساره، حوسێنییه، زه‌یونه، مه‌شته‌ل، بوب ئه‌لشام، راشدیه. هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌م كه‌به‌شی (كه‌رخ)ی پێده‌وترێت بهشدهكرێت به سه‌ر ئه‌م ناوچانه‌دا، ناوچه‌ی كازمیه، عامریه، مه‌نصور، قادسیه، دۆره، سه‌یدیه، غه‌زالیه، حه‌ی جیهاد، مه‌دینه‌ی حوریه، شوعله، ناوچه‌ی سه‌وز، چوارده‌ی ره‌مه‌زان، حه‌ی ئیعلام ،عتێفییه، حه‌ی عامل، شرگه الرابعه ، حه‌ی توراپ و زهوراو شارع حه‌یفاو حارپیه و به‌یاع و ده‌وله‌عی و صالحییه وه‌شاش و حه‌ی یه‌رموك و جامیعه هه‌روه‌ها ناوچه‌ی عه‌ره‌بی جبور.
پرده به‌ناو بانگه‌كانی شاری به‌غدا:
ئه‌و پردانه‌ی كه هه‌ردوو به‌شی كه‌رخ و ره‌سافه‌ی شاری به‌غدا به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نن بریتین له: پردی ئه‌ئمه، پردی ئه‌عزه‌میه، پردی شوهه‌دا، پردی كۆماریی، پردی ئه‌حرار، پردی ره‌شید، پردی هه‌ڵواسراوی به‌غداد، پردی جادریه، پردی دووقات، پردی بابلموعه‌زه‌م، پردی موسه‌ننا پردی ره‌سافه و پردی دۆره.
ناوچه‌ی پیشه‌سازیی:
ناوچه پیشه‌سازییه‌كانی شاری به‌غدا، له سه‌نته‌ری شاره‌وه درێژده‌بنه‌وه تاده‌ره‌وه‌ی شار‌و ده‌وروبه‌ری، وه‌كو ناوچه‌ی پیشه‌سازیی تاجی . شاری به‌غدا ئێستا نزیكه‌ی 1000 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی داپۆشیوه‌و له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقیش پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌ر فراوان ده‌ستی پێكردووه هاوكات باری ئه‌منی ئێستای به‌غداش، به‌ره‌و باش بوون ده‌چێت و به شێوه‌یه‌ك رۆژانه به سه‌داها خێزان له هه‌رێمی كوردستان و ولاََتانی دراس و جیهانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌م شاره دێرینه‌و به شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا ژیان تێدا به‌ره‌وه ئارامی سه‌قامگیری ده‌چێت و رۆژ له دوای رۆژ له گه‌وره بوون و جوانتر بووندایه.
نةوا


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ست خؤش بؤئه وبابه ته جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








supas bo payamakat jwamer giyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh harbzhit swdeky zory habw
له‌سه‌ر هێڵ نییه