.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














فه‌زڵ و پاداشتى قورئان خوێندن
قورئان خوێندن فه‌زڵ و خێر‌و چاكه‌ى زۆرى تێدایه, له‌وانه:
خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ* لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِ إِنَّهُ غَفُورٌ شَكُورٌ } فاطر ((٢٩-٣٠))
واته: بهرِاستى ئه‌وانه‌ى كه‌وا په‌رتووكى خواى په‌روه‌ردگار ده‌خوێننه‌وه (كه‌قورئانه)و نوێژه‌كانیان به‌چاكى و به‌جوانى ئه‌نجام داوه, وه‌له‌و رِزق و رِۆزىیهى كه‌پێمان به‌خشیون به‌خشیویانه, به‌نهێنى و به‌ئاشكرا.., ئه‌وانه به‌ئومێدى بازرگانى یه‌كن كه‌هه‌رگیز نائومێد‌و زه‌ره‌رمه‌ند نابن تیایدا* بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له‌برى ئه‌و چاكانهیان پاداشتیان بداته‌وه, بهرِاستى ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و سوپاسگوزاره.
وه پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين)) رواه مسلم
واته: خواى په‌روه‌ردگار به‌م قورئانه خه‌ڵكانێك به‌رز ده‌كاته‌وه‌و سه‌ربه‌رزیان ده‌كات, وه‌به‌م قورئانه خه‌ڵكانێكى پێ دێنێته خواره‌وه‌و سهرشۆرِیان ده‌كات.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
((من قرأ حرفا من الكتاب الله فله به حسنة والحسنة بعشر أمثالها, لاأقول (ألم) حرف, ولكن أقول ألف حرف ولام حرف وميم حرف)) رواه الترمذي وهو حديث صحيح.
واته: هه‌ركه‌سێك یه‌ك پیت له‌قورئان بخوێنێت ئه‌وا یه‌ك چاكه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت, وه‌یه‌ك چاكه‌ش به‌ده چاكه ده‌نوسرێت, وهناڵێم (ال‌م) پیتێكه, به‌ڵكو ئه‌ڵێم (ئهلف) پیتێكه وه (لام) پیتێكه وه (میم) پیتێكه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(( خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه)) رواه البخاري.
واته: باشترینتان ئه‌وه‌یه كه‌وا فێرى قورئان ده‌بێت و خه‌ڵكیش فێرده‌كات.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:
: (( أقرؤوا القرآ‌ن فإنه يأتى يوم القيامة شفيعا لأصحابه)) رواه مسلم
واته: قورئان بخوێنن, چونكه قورئان لهرِۆژى قیامه‌تدا دێت و ده‌بێته شه‌فاعه‌تكار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت
((يقال لصاحب القرآ‌ن: أقرأ وأدق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا, فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها)) رواه الترمذي واحمد وهو حديث صحيح.
واته: [لهرِۆژى دوایدا] به‌قورئان خوێن ده‌وترێت: بخوێنه‌و به‌رز ببه‌ره‌وه‌و قورئان بخوێنه به‌جوانى و رِێك و پێكى وه‌كو چۆن له‌دنیادا به‌جوانى و رِێك و پێكى ده‌تخوێند, جا بهرِاستى پله‌و پایه‌و شوێنگه‌ى تۆ له‌به‌هه‌شتدا له‌كۆتا ئایه‌تدایه كهلهدنیادا ده‌تخوێند.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌قورئان ده‌خوێنێ و له‌سه‌رى ئاسانه‌و له‌به‌رى كردووه, ئه‌وه له‌گه فریشته‌كاندایه (ئه‌و فریشته بهرِێزانهى كه‌وا له‌نێوان خوا‌و بهندهكانیدان), وه‌ئه‌و كه‌سه‌ى قورئان ده‌خوێنێ و به‌ڵام گتى تێ دهكاو له‌سه‌رى قورسه, ئه‌وا دوو ئه‌جرو پاداشتى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى نازدار ده‌فه‌رموێت: : ((مثل الذي يقرأ القرآ‌ن ويعمل به كالأترجة طعمها طيب ورعها طيب, والمؤمن الذي لايقرا القرآ‌ن ويعمل به كالتمرة طعمها طيب ولا ريح لها, ومثل المنافق الذي يقرأ القرآ‌ن كالريحانة ريحها طيب وطعمها مر, ومثل المنافق الذي لايقرأ القرآ‌ن كالخنظلة طعمها مر أو خبيث وريحها مر)) رواه البخاري.
واته: نموونه‌ى ئه‌و ئیماندارهى كه‌قورئان ده‌خوێنێ و كارى پێ ده‌كا وه‌كو سندى وایه, هه‌م تامى خۆشه‌و هه‌م بۆنى خۆشه, وهنموونهى ئه‌و ئیماندارهى كه‌قورئان ناخوێنێ و به‌ڵام كار به‌قورئان ده‌كات وه‌كو خورما وایه تامى خۆشه‌و بۆنى نى یه, وهنموونهى ئه‌و مونافیقهى (دوورِووهى) كه‌قورئان ده‌خوێنێ ، وه‌كو رِهیحانه وایه بۆنى خۆشه‌و تامى تاڵه, وهنموونهى ئه‌و دوورِووهى كه‌قورئان ناخوێنێ وه‌كو گوژاڵك وایه تامى تاڵه یان خراپه‌و بۆنیشى تاڵه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : ( ما أجتمع قوم في بيت من بيوت الله تعالى يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده) رواه أبو داود وهو حديث صحيح
واته: هیچ كۆمه‌ڵێك كۆنابنه‌وه له‌ماڵێك له‌ماڵه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار, قورئان بخوێنن و فێرى قورئانى یه‌كتر بكه‌ن, ئیلا فریشته داده‌به‌زێته سه‌ریان و میهره‌بانى و رِهحمهت دایان ده‌پۆشێت, وه فریشته‌كان ده‌وریان ده‌ده‌ن وه‌خواى په‌روه‌ردگار لاى فریشته‌كانى لاى خۆى یادیان ده‌كات.
الله أكبر چى له‌م پله‌یه به‌رزتر بێت خواى په‌روه‌ردگار باست بكات و یادت بكات له‌لاى مه‌لائیكه‌ت, ئه‌ى خوایه داوات لێ ده‌كه‌م لهفهزڵ و منه‌تى خۆت...
وه‌به‌پێی: ئاماده‌یى دڵ وهخوێندنهوه بهلهسهرخۆیى و تێگه‌یشتنه‌وه موسڵمانان ئه‌م پاداشتانه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
جا براو خوشكى موسڵمانم هه‌وڵبده كاته‌كانت هه‌روا بهفیرِۆ نهرِوات, چونكه ته‌مه‌ن كورته‌و دیاریكراوه, جا خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نى به‌قورئان خوێندن دهرِازێنێتهوه.
داواكارم له‌خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م چه‌ند دێرِه بخاته سه‌ر ته‌رازووى چاكه‌كانم و به‌فه‌زڵى خۆى لێى وهرگرتبم.
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين إلى يوم الدين, والحمد لله أولا وآخرا..
بةهةشت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Sweet Girl (2009-03-18 05:09:28)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس كاك حسين سةركةوتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ياخوا ته مه ن دريزبيت بؤئه م بابه ته جوانه ت سه ركه وتوبيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش به‌قوربان
خوا پاداشتت بداته‌وه انشالله
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس كاك دلدار و خةمبار كيان دةستى ئيوةش خؤشبيت سوباس
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش داده گیان بۆ بابه‌ته‌که‌ت..
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که‌ت له ماڵپه‌رو شتی تر هێناوه سه‌رجاوه‌که‌ی بنووسه به‌رێزم..

له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستةكانت خوش بةريزم.خواى كةورة باداشتت بداتةوة.بوية كورد زينم خوش ئةوى جونكة ئةوةندة هةمةرةنكة.سوباس بو ئةو كةسانةى كة سةربةرشتى ئةكةن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس كاك شاد كردم
سوباس بؤ تؤش خةندان خان سةركةوتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس دةستى تؤش خؤشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه