.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














باوكێك جه‌سته‌ی بۆته خۆڵه‌مێش
به‌ده‌م ماچكردنی خاكه‌وه
ڕۆحی ئه‌بێته چۆله‌كه‌یه‌ك و
به‌زه‌ویدا پهخشئهبێتهوه
دایكێك له‌گیانه‌ڵادایه
كۆرپه‌له‌یه‌ك له باوه‌شیا
له برسا ئهكڕوزێتهوه
له چاوه‌ڕوانی سهرنانهوهیهكدا
له باخچه‌ی سینه‌ی دایكی‌دا
له‌گه‌ڵ ههنسكێكدا
زوڵم و تاوان ههڵئهمژێتهوه !
خاڵێك له ماچی ماڵئاوایدا
ده‌می له ته‌پوتۆزی كیمیایدا توواوه‌ته‌وه
خاڵۆژنێك دووگیانه
به‌ده‌م ژانی مناڵبوونه‌وه
ده‌ستی درێژ ئه‌كات به‌ره و ڕوناكی و
چنگێك خۆڵ ئه‌یشارێته‌وه
مامێك له سه‌ره‌مه‌رگ دایه
ئامۆژنێك پێستی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه
جه‌سته‌ی ئاوسا و
سینه‌ی به گڕ داپۆشراوه
ده‌ستی سپێده‌ی لاوازی
له‌سه‌ر كۆرپه‌ی
جوانه‌مه‌رگی خۆی داناوه
باپیره‌یه‌ك، له دوا ساتهكانیمهرگدا
به‌ده‌م یا اڵه و شایهتمانهوه
گیانی ده‌رئه‌چێت
داپیره‌یه‌ك ته‌زبیحات و سڵاواتییهتی
ده‌گه‌ڵ بینینی مه‌رگی نه‌وه‌كانی
ئه‌یه‌وێت له یه‌زدان بپاڕێته‌وه
ده‌نگی نابیسترێ و
ڕۆحی دهرئهچێتهوه
كوڕێك
به‌دیار چرا و
نوسینی دوا نامه‌ی ئه‌وینه‌وه
ڕۆحی له مێژووی مه‌رگدا تۆمار ئه‌بێ
كچێك
به‌ده‌م ڕێكردنه‌وه بۆ جێژووان
له جانتایه‌كی سوری بچوكدا
ئاوێنه و سوراوه سوره‌كه‌ی ده‌رئه‌هێنێ
له باتی خۆی وێنه‌ی مه‌رگ ئه‌بینێ
بۆنی كیمیایی و
سوتانی جه‌سته‌ی یاره‌كه‌ی
ئه‌یشێوێنێ
ئهیتۆرێنێ
ئهیگرێنێ
ئه‌یسوتێنێ
ئه‌یمرێنێ !
دراوسێیه‌ك داوای گه‌ردن ئازایی ئه‌كات
وشه‌كان ناگه‌ن و ڕۆحی بهخاكئهسپێرێت
سهمونفرۆشێك
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی به‌یاندا
ئه‌یه‌وێ هاوار بكات ( سه‌مون ) و
وشه‌كانی وه‌ك؛
( نیشتمان
وێران و
كاول
ئهكرێێێێێێێ
كوردستان ئه‌بێته قوربانی و
له‌باتی قازانج
سه‌ری خۆم و سهمونهكهمی
له ڕێ دائهنێمممممم )
له‌ده‌می یه‌ته ده‌رێ و
ڕۆحی به‌مه‌رگ ئه‌سپێرێ !
كۆترێك له گه‌رمیانه‌وه
به نامه‌یه‌كی عه‌شقه‌وه
وه‌ك په‌ڕێك له شیناییه‌وه
به‌ر ئه‌بێته‌وه
ته‌یر حوبێك به‌ده‌م ماچی حه‌بیبه‌وه
هه‌ناسه‌كانی مه‌رگ ئه‌چنێته‌وه
چۆله‌كه‌یه‌ك بۆ خۆشاردنه‌وه
له ئاسمانی به‌ریندا
كوچهیهك ئه‌دۆزێته‌وه
ئه‌بێته قوربانی دوژمن و
بێده‌نگی خوێنی ئهمژێتهوه
كه‌وه‌كان له قاسپه قاسپ كه‌وتوون
جاده‌كان
ته‌پوتۆز و
لاشه و
مه‌رگ دایپۆشیون
كانیاوه‌كان
تامی مه‌رگ ئه‌یه‌ن
بۆنی مه‌رگیان لێدێت
ڕه‌نگی مه‌رگیان لێنیشتووه !
جاده خوار و خێچهكانی نیشتمانیش
له لاشه‌ی شه‌هید
مه‌رگی ئه‌وین
عاشقی سوتاودا
غه‌رق بووه !
ساڵانێكه فیلمه‌كان شه‌رم ئه‌كه‌ن
چیرۆكه‌كان پڕ پڕن له بۆشایی
مێژوو ناماننوسێتهوه
وێنه‌كان ڕه‌نگی شه‌رمه‌زاری ئه‌پۆشن
شاعیره‌كان
ته‌نها له باخی وشك و
گوڵی بێبۆندا شیعر ئه‌چننه‌وه
منیش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی بێكۆتایی
به‌ده‌م وێنه‌كردنی ڕابردوو و
بژاردنی مه‌رگی ڕۆڵه و
فرمێسك سڕینی شیعره‌وه
له كێڵگه‌كانی غه‌دردا
هه‌ناسه‌ی گریان ههڵئهمژمهوه !
>>>>>> ســــــــــــارا عـــــــومـــــهر <<<<<<


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak dilman bo am hunrwa jwana u danane hiwe sarkwtnt bo axwazm hawree yana......SARAB1.....iLiaN


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه











له‌سه‌ر هێڵ نییه








Zooooor Supas Bo Paemakantan Hawrenm Har Bjen w La xosheda Bn
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک دیلمان .. سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








Zoor Supas Chnar Xan Har Bjet
له‌سه‌ر هێڵ نییه