.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









شەمۆ بە پارەى سێدى خانووى کڕیوە و ئەکتەرە کۆمیدییەکانى هەولێریش مونافەسەى دەکەن.
هونەرمەندى کۆمیدى ئەیام ئەکرەم ناسراو بە (شەمۆ)، کە لە چەند شانۆگەرى و سیدى بازارى بەشداری کردووە، ناوبراو لە ساڵى 1988 بەشى ئەکتەرى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى موسلى تەواو کردووە و لە دیمانەیەکیدا باسى لە هونەرى کۆمیدیا دەکات لە کوردستان.
ئەو هونەرمەندە هەر لە سەرەتاى گفتوگۆکەماندا داواى ئەوەى لێکردم پرسیارەکان بەبێ پێچ و پەنابن و راشکاوانە بچینە ناو باسەکانەوە "کاکە گیان فەرموو با قسە بکەین، بەڵام هەرچ حەز دەکەى و چ بپرسى راشکاوانە پرسیارەکانت بکە، چونکە من لە هیچ دیمانەیەک درۆم نەکردووە و حەز بە قسەى درۆ ناکەم"، ئەیام باسى ئەوە دەکات، بە هۆى لاوازى بارى دارایى خۆى ناچار بووە بەشدارى لە هەندێ تەمسیلە بازارییەکان بکات و هەروەک خۆى دەڵێت "بڕوانامەم لە شانۆ هەیە، ئیشى من نییە بەشدارى لە سیدیە بازارییەکان بکەم، بەڵام ئەو کات باری دارییم خراپ بوو، بۆیە ناچار بووم بۆ خۆ ژیاندن بەشدارى لەو سیدیانە بکەم، کە خۆشم باوەرم بە هەندێکیان نییە، چونکە کۆمیدیا ئەوە نییە تەنیا خەڵک بە پێکەنین بهێنى"، ئەیام ئەوە ئاشکرا دەکات ئێستا بارى دارایى باش بووە و ئامادە نییە بەشدارى لەو سیدیە بازاریانە بکات و وتى "سوپاس بۆ خودا لە چەند شوێنێک دەوام دەکەم و مووچەکەم باش بووە، هیچ ناچار نیم بۆ پارە بەشدارى لەو کارانە بکەم، چونکە ئەوەیان ئیختساسى من نییە، بەدەر لەوەش جار جارە وەک ئەکتەر بەشدارى لە شانۆگەرییەکان دەکەم و ئینشاڵڵا جارێکى دیکە بەشدارى لەو کارانە ناکەم"، لە بارەى داهاتى ئەو شانۆگەریانەى کە خۆى تێیدا بەشداریکردووە، ئەیام ئەکرەم پێیوایە بە بەراود لەگەڵ پێشتر، ئێستا پارەى باشتر دەست دەکەوێت، گووتیشى "پێشتر داهاتى شانۆگەرى بۆ ئێمە کەم بوو لە هەر شانۆگەرییەک 500 دینارم وەردەگرت، کە تەنیا بەشى رێگا و خواردنى دەکرد، بەڵام لەو یەک دوو ساڵەى ئێستا زۆر باشتر بووە و لە هەر شانۆگەرییەک بەلانى کەم پێنج دۆلار وەردەگرین".
هونەرمەند ئەیام ئەکرەم لە درێژەى قسەکانى خۆیدا گلەیى لە هەندێ ئەکتەرى کۆمیدى دەکات، کە بە ئاشکرا مونافەسەى ئەو دەکەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە چەند رامایەک داوایان کردووە و ئەکتەرە کۆمیدییەکانى دیکە رێگر بووینە لە بەشداریکردنى و دەڵێ "بە راستى لە دراما مونافەسەیەکى ناشەریف لە نێوان ئەکتەرە کۆمیدییەکان هەیە و هەر یەکەیان دەڵێ من پاڵەوانى کۆمیدیام و زۆر ئەکتەرەکان لە دراما داواى منیان کردووە، بەڵام هەندێ لە ئەکتەرە کۆمیدییەکانى تر رەتیان کردۆتەوە و پێیان خۆش نەبووە من بەشدارى لە دراماکە بکەم"، ئەو هونەرمەندە هۆکارى ئەو مونافەسەیەى گێڕایەوە بۆ ترسان و راکردن، کە ناتوانن لە بەرامبەر ئەو تەمسیل بکەن "کۆمەڵە ئەکتەرێکى کۆمیدى لە هەولێر هەن و هەموویان لە یەکتر دەترسێن، لەوانەیە بترسن ئەگەر من بەشدارى لە دراماکە بکەم لەوان باشتر کۆمیدى تەمسیل بکەم، بۆ نموونە هونەرمەند سەباح عەبدولڕەحمان زۆر جار ناوى منى نووسیوە، هەواڵم بۆ هاتۆتەوە ئەکتەرێک نەیهێشووە من بەشداریم بکەن، ناوى ئەو ئەکتەرانەش دەزانم".
"کازم ساهیر هونەرمەندى سادە بوو، لە ساڵى 1987 کاتێک من قوتابى پەیمانگاى هونەرە جوانەکانى موسل بووم، زۆر جار لە چایخانە بەیەکەوە دادەنیشتین و چایمان دەخواردەوە، لە یەکێک لە رۆژنامەکان گوایە من گوتوومە کازم زاهیر بەڵێنى ئۆتۆمبێلێکى پێداوم، بە داخەوە زۆرجار رۆژنامەکان قسەکان دەگۆڕن، گلەیم لەو رۆژنامە هەیە"، ئەوەیان قسەى هونەرمەند ئەیام ئەکرەم بوو، کە لە بارەى پەیوەندى نێوان خۆى و هونەرمەند کازم ساهیر هەیەتى، دواتر لە بارەى هاوکارییەکانى حکوومەتى کوردستان بەرامبەر بە خۆى گلەیى ئەوەى هەبوو، کە تاکو ئێستا هیچ سوودمەند نەبووە لە هاوکارییەکانى حکوومەت و ئەیام ئەکرەم دەڵێت "من وەک هەموو هونەرمەندەکانى دیکەى ئەو وڵاتە تەنیا یەک پارچە زەویم لە حکوومەت وەرگرتووە و لە شوێنێکى خراپ، کە لەوانەیە تاماوەیەکى درێژ خزمەتگوزارى نەگاتە ئەو گەڕەکە، ئەگەرنا یەک دینارى دیکەم وەرنەگرتووە و خۆ ئەگەر داواش بکەم بە خوا نامدەنێ"، ئەو زیاتر لەو بارەیەوە قسەى هەبوو گوتیشى "زۆرجار خەڵک و هونەرمەندان رەخنەى ئەوەم لێدەگرن بەشدارى لە سیدییە بازارییەکانم کردووە، بەڵام راستییەک هەیە و هەروەکو باسم کرد کە حکوومەت هاوکاریم نەکات ناچارم بەشدارى لەو کارانە بکەم و بە شانازییەوە دەڵێم بە پارەى سیدییە بازارییەکان خانوو و سەیارەم کڕیووە، ئەگەر بەشداریم نەکردبوایە ئێستا نەدەبوومە خاوەنى خانوو و سەیارە"، هەرچەندە ئەو بەشدارى لە دوو فیلمى سینەمایى کوردى کردووە، بەڵام وەک خۆى ئاماژەى پێ دەکات، بە هۆى ململانێى نێو وەزارەتى رۆشنبیرى نەیتوانیوە وەک ستافى فیلمەکە بچێتە دەرەوەى وڵات و ئامادەى ڤیستیڤاڵەکان بێت و گوتى "لەو ماوەیە لە دوو فیلمى سینەمایى (شەوکەت ئەمین، توانا مەرجان)، بەشداریم کرد و زۆرم حەز دەکرد وەک ستاف بۆ ڤیستیڤاڵەکان بچمە وڵاتان و خودى دەرهێنەرەکان تەڵەڤۆنییان بۆ دەکردم و دەیانگووت دەبێ تۆ لەگەڵمان بێیت، بەڵام بە داخەوە بەهۆى عیلاقات و خزم خزمێنە و ئەو ململانێیەى ئێستاى وەزارەتى رۆشنبیرى نەیانهێشت من ببەن"، بەدەر لە خزم خزمێنە و عیلاقات، ئەیام ئەکرەم ئەوەشى روونکردەوە گوتى "ئەگەر حیزبییەکى زۆر گەورە نەبیت و کەسێکى زۆر گەورە نەناسیت هیچ کارێکت بۆ ناکرێ، ئێستا دوو ملیۆن کورد من دەناسێت چ سوودێکى بۆ من هەیە".
زيرةك نيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh sozy gwl wala shte chaka
sarkaw tw bet azizi mn

له‌سه‌ر هێڵ نییه








wala juwana dast xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه








هههههههههههه به‌خوای کۆمیدیه شه‌مۆ ههههههههههه
ده‌ستت خۆش ىبێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس هاوريان دةستى ئيوةش خؤشبيت سةركةوتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









به راستى حه قيه تى زورم خوشده وى شه م‌و ئه كته ريكى ليهاتوه زور ده سته كانت خوش بيت هاورئ كيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دەست خۆس بۆ دانانی ئەم هەواڵە سۆز خان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس هاوريان دةستى ئيوةش خؤشبيت و سةركةوتوبن
بةلئ واية شةمؤ كةسيكى زؤر ليهاتووة
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس كاك دةشتى دةستى تؤش خؤشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







جا کێ هه‌یه شمۆی خۆش نه‌وێت له هه‌ولێره ئه‌کته‌رێکی زۆر کۆمیدیه
ده‌سته‌کانت خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس دةستى تؤش خؤشبيت
لاى ئيمةش شةمؤ هةر خؤشةويستة خؤ هةر لاى خةلكى هةولير نا
ههههههههههههه
سةركةوتوبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةس خؤش
بابةتئكى زؤر خؤشبوو


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet barez bo am zanerea


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس بؤ ئيوةش هاوريان سةركةوتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده ستت خؤ ش بيت له م ولاته كه س حه ز ناكات به رامبه ره كه ى بيشكه وتن به ده ست بهينيت
له ناو هه م‌و جين و تويزه كان هه ر وابوه دوباره ده ستت خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس بؤ بةيامةكةت كاك شؤرش دةستى تؤش خؤشبيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
