❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چیرۆکی من و زه‌مه‌ن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-13 00:12:15

habib
شاعیری یانه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-03
دواترین سه‌ردان: 2014-02-14
په‌یامه‌كان: 976
WindowsXPMSIE

چیرۆکی من و زه‌مه‌ن

چیرۆکی من و  زه‌مه‌ن

چیرۆکی من له‌گه‌‌ڵ زه‌مه‌ن داستانێکی پڕ مه‌ینه‌ته

پێچاوپێچی ڕێگه‌ و سه‌ختی  ته‌مه‌نی پڕ له‌‌حه‌سره‌ته

چل‌وسێ‌ساڵ به‌ر له‌ئێستا چاو هه‌لهات به‌ دنیای فانی

ئه‌و ساته‌ی که من ده‌گریام ده‌وروبه‌ریش پێ‌ئه‌‌که‌نی

له‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شانه‌ی ژینم سڵم ده‌کرد‌ زۆر ده‌ترسام

بۆیه‌ پڕ به‌دڵ ‌و سینه‌م هاوارم  ده‌کرد  .. ده‌گریام

ده‌مزانی هاوه‌ڵم غه‌مه‌ حه‌سره‌ته تێشووی سه‌فه‌رم

چه‌ند چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی له‌م ڕێیه‌دا دێته‌ به‌رم

یه‌که‌م سات که‌ دونیام بینی ووشه‌ی نامۆم نه‌بیستبوو

دوای سی ساڵ وه‌کو بروسکه‌ تێپه‌ڕی‌ و به‌ ڕۆحما هه‌ڵچوو

ته‌مه‌ن له‌ نیوه‌ هه‌ڵکشا هه‌ر هیوام وایه که ڕۆژێ

شه‌وی ئێره  و حیکایه‌تی ئه‌م غوربه‌ته ‌کۆتایی دێ

خۆزگه ساڵه‌کانی عه‌مرم ده‌یانتوانی بێنه گوفتار

هه‌ر ئه‌وان شایه‌تی ده‌ده‌ن له چه‌وتی کاری ڕۆژگار

چاره‌نوس چۆن ئاوا ده‌بێ که‌ی ڕۆح ئاوا تاسێنراوه

له‌‌چی دادگایه‌ک بێتاوان وا حوکمی توندی دراوه

ئه‌مه‌ بوو سه‌‌ربرده‌ی سه‌فه‌ر پیریش بلیتی بڕیوه

تاڵی قژو سمیڵیشم ده‌ڵێی به‌فری لێ باریوه .

به‌کرحه‌بیب

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن habib (2009-03-13 06:35:34)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-13 00:24:06

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: چیرۆکی من و زه‌مه‌ن

aaaaaaaaaaaaae dast xosh har bzhet

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net