.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














یه‌كه‌م: شاره‌زایی زه‌مینه خۆش كردن بۆ بیركردنه‌وه
ئه‌مه‌ش بریتییه له رێ خۆش كردن له‌به‌رده‌م قوتابیان بۆ وه‌رگرتنی وانه‌كه به‌په‌رۆش و شه‌وقه‌وه، به‌م پێیه مامۆستا سه‌رنجی قوتابیان بۆلای وانه‌كه راده‌كێشێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی نیشاندانی هۆكاره‌كانی فێركردنه‌وه یان خستنه رووی هه‌ندێ نموونه له‌ژینگه‌ی ده‌وروپشتی قوتابیانه‌وه.
دووه‌م: شاره‌زایی ههمهجۆر كردنی كاریگه‌ریه‌كان ئه‌مه‌ش جێگرنهبوونه له‌سه‌ر ته‌نها یه‌ك شت كه هاوكاری بیركردنه‌وه ده‌كات و گه‌رمی و گوڕی دێنێته كایه‌وه، وه خه‌مه چه‌شنه كردنی كاریگه‌ریه‌كان شاره‌زاییه‌كی به‌بایه‌خه له‌رووی گه‌یاندنی زانیاریه‌وه. به‌كارهێنانی شاره‌زایی له‌لایه‌ن مامۆستا له‌هه‌موو ساتێكی وانه ووتنهوهكهیدا وه‌كو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن وایه لای قوتابیان له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش گرنگی دانی قوتابیان به‌بابه‌تی فێربوون ده‌پارێزێت ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌و كاریگه‌ریانه‌وه دێته دی:
* ئاماژه بۆ كــــــردن: مه‌به‌ست لێی جوڵه‌ی سه‌ر و هه‌ردوو ده‌ست و ده‌ربڕینی جه‌سته‌یه له‌سه‌ر رێكه‌وتن یان پێچه‌وانه بوون. * هاتووچۆكردن له‌ژووری پۆل.
* به‌كارهینانی ده‌سته‌واژه گوفتاریهكان
* بێده‌نگـی: - مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئه‌و بێده‌نگیه‌یه كاتێك مامۆستا بابه‌تیكی دیاری كرا‌و ده‌خاته ڕوو.
*هه‌مه‌جۆركردنی هه‌سته‌كان
هه‌ندیك ره‌فتار بێزای دروست ده‌كات
* ده‌نگی به‌رزو به‌هاوار
* ڕاوه‌ستانێكی بێ ئه‌نداز
سێ یه‌م:شاره‌زایی به‌كارهینانی هۆكاره‌كانی فێركردن:-
كاتێك هۆكارێكی فیركردن له‌به‌رده‌م قوتابیان نیشان ده‌درێت پێویسته مامۆستاكه ئامانج له‌و هۆكاره بزانێت تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ل ئاستی قوتابیه‌كاندا ده‌گونجێ و چونیش به‌كارده‌هێنرێ، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر مامۆستا قوتابیه‌كان والێبكات له‌میانی ئه‌و هۆكاره‌وه ئامانجه‌كانی وانه‌كه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێ هه‌ره‌وه‌ك چۆن په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م بایه‌خ به‌لایه‌نی هه‌ست و نه‌ستی قوتابیان ده‌دات چونكه له‌و میانه‌وه كاریگه‌ری فێربوون ده‌مێنێته‌وه و گه‌شه‌ده‌كات.
چواره‌م: ووروژاندنی پاڵنه‌ر بۆ فێربوون:-
مه‌به‌ست له‌وه‌ش ووروژاندنی ئاره‌زووی قوتابیانه بۆ فێربوون و هاندان له‌سه‌ر ئه‌وه سووده‌كانی: قوتابیه‌كان ده‌هێنێته سه‌ر شاڕیگهی فێربوون و زانیاری * هه‌ست كردن به بێزاری و تێشكان زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
* هه‌ستی گه‌رم وگوڕی و تێكه‌ڵاو بوون له‌گه‌ل هه‌ڵویسته‌كانی فێربوون به‌رز ده‌كاته‌وه.
هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی پالنانی قوتابیان به‌ره‌و خوێندن:-
* هه‌مه‌چه‌شن كردن له ستراتیژیه‌تی وانه ووتنه‌وه.
* په‌یوه‌ست كردنی بابهتهكان به‌ژیانی ئه‌مڕۆی قوتابیانه‌وه.
* ووروژاندنی پرسیار كه پیویستی به‌بیركردنه‌وه هه‌یه له‌گه‌ل به‌هێزكردنی وه‌ڵامی قوتابیان.
* به‌ستنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی وانه‌كه به پێداویستیه‌كانی بیری و ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تی فێرخوازانه.
* هه‌مه‌جۆ بهكارتێكهرهكان.
* به‌شداری كردنی قوتابیان له پلان داڕشتن بۆ كاری فێربوونیان .
* به‌كار بردنی پێویستیه بنچینهییهكان لای فێرخوازوو هاریكاری كردنی له‌سه‌ر هێنانه‌دییان.
* دانه‌وه‌ی ئه‌نجامی كاری قوتابیان ده‌ست به‌جێ دوای كۆتایی هاتنیان.
* ئاماده‌كردنی وانه‌كان و ساخكردنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌گی گونجاو و نه‌خشه بۆ كێشراو.
* ژیان له‌گه‌ل هه‌ست و نه‌ستی قوتابیان و به‌شداری كردن له‌گه‌لیان له‌كێشه‌و گرفت و هه‌ڵچونه‌كانیان و یارمه‌تی چاره‌سه‌ر كردن و مه‌شق پێكردنیان له‌سه‌ر په‌سند كردنی ئه‌و كێشانه.
پێنجه‌م: شاره‌زایی و به‌رچاو ڕوونی له‌باس كردن و لێك دانه‌وه ئه‌مه‌ش بریتی یه له بوونی توانستی زمانه‌وانی و ژیری لهمامۆستادا تاوه‌كو بتوانێ به‌ساده وسانایی باسه‌كه‌ی به گوێی قوتابیاندا بدات، هه‌ر له‌و میانه‌شدا ده‌سته‌واژه‌ی گونجاو هه‌مه‌چه‌شن به‌كارده‌بات به‌رامبه‌ر توانستی ژیری قوتابیه‌كانی.
شه‌شه‌م: شاره‌زایی هاندان و به‌هێزكردن: ئه‌م چه‌مكه‌ش بریتی یه له:-
* خه‌ڵاتكردنی كه‌سێك له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری دیاری كرا‌و.
* یاخود هه‌مووشتێك وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌هێز بكات و دووباره كردنه‌وه‌ی زیاتر بكات.
* یان پته‌وكردنی فێربوونێكی ئه‌وتۆ كه ئه‌نجامی په‌سندكراوی هه‌بێت وه كز كردنی فێربوونێكی وه‌ها كه هه‌ستی ناخۆشی له‌گه‌ڵدابێت.
جۆره‌كانی به‌هێزكردن:
ئه‌وه‌ش به‌جۆری كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت و مامۆستا یه‌كه‌م جار پشت به‌خوا ده‌به‌ستێ ئینجا به‌شاره‌زایی و پسپۆری خۆی له‌ناسینی قوتابیه‌كانی و چۆنیه‌تی ڕٍێگهی به‌هێزكردنیان.
* به‌هێز كردنی ئیجابی (به ووته) وه‌كو [زۆر باشه، به‌ڵی ته‌واوی كه، باشه] بۆ وه‌ڵامی راست.
* به‌هێز كردنی ئیجابی (به بێ ووته) وه‌كو [زه‌رده‌خه‌نه، ئاماژه كردن به ده‌ست و په‌نجه.......].
* به‌هێزكردنی ئیجابی (به‌شێك) بریتی یه له به‌هێزكردنی به‌شه په‌سند كراوه‌كان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قوتابی. * به‌هێزكردنی دواخراو (وه‌كو ئه‌وه مامۆستا به‌قوتابی بڵێ له‌بیرته كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێت ووتین......ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه...). * به‌هێزكردنی سلبی (نێگه‌تیڤیانه): سزانه‌دان ئه‌گه‌ر ره‌فتارێكی جاوهنیان نواند بهشێوازێگی گونجاو.
*پشتگوێ خستن و فه‌رامۆش كردنی ته‌واوی ڕه‌فتاری قوتابیه‌كه.
به‌هێزكردن و قوتابیه شهرمهندهكان
قوتابیه شهرمهندهكان ئه‌وانه‌ی به‌شداری له گفتووگۆكانی ناو پۆلدا ناكه‌ن ته‌نها به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت مامۆستا له‌توانای دایه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكات له نیانی تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ل چالاكیه‌كانی ناو پۆلدا، نمونه‌ی ئه‌وه‌ش:
* داوای لێبكه‌ی وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌مێك ئاسان بداته‌وه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك یاخوود سه‌ر لهقاندنێك له‌لایه‌نی مامۆستاوه ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وان سه‌رنجی بدات گوێ بیستی ده‌بێ یان ئاگاداری ئه‌و شتانه ده‌بێت كه له ده‌وروبه‌ری ناو پۆلدا ڕووده‌ده‌ن.
حه‌وته‌م: شاره‌زایی پرسیار‌و پێشوازی مامۆستا له پرسیاری قوتابیان
* پرسیار ناو پۆل به‌ئامێری گه‌یشتن داده‌نرێت له ونیوان قوتابیان و مامۆستایان.
* پرسیاری ناو پۆل به‌ناوه‌ندێكی گفتوگۆ‌و جێگه‌ی باس داده‌نرێت له‌نێوان:
- خودی قوتابیان - قوتابیان و مامۆستایان - قوتابیان و ئه‌و بابه‌ته فێركاری و پسپۆرانه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كرێت. به‌شداری كردنی قوتابیان و كارلێك كردنیان له‌ناو پۆلدا: ئه‌وه له‌سه‌ر چه‌شنی پرسیار‌و چۆنیه‌تی داڕشتنیانه‌وه ده‌وه‌ستێ، هه‌روه‌ك چۆن كارلێك له نێوان مامۆستا‌و قوتابیه‌كانی زۆر گرنگه له‌میانه‌ی پێشوازی كردنی مامۆستا له پرسیاری قوتابیه‌كانی به‌رێگه‌یه‌كی هاندهروو زیره‌كانه ئه‌ویش به به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی به‌هێز كردن و هاندان وه‌كو [زۆرباشه یاخود خوا نمونه‌ت زۆركات]، چونكه هاندان زیاتر قوتابی پاڵده‌نێ بۆ فێربوون، كاتێكیش قوتابی وه‌ڵامێكی هه‌ڵه ده‌داته‌وه مامۆستا سه‌ركۆنه و سه‌ر زه‌نشتی ناكات و له‌به‌رچاوی هاوڕێكانی شه‌رمه‌زاری ناكات، به‌ڵكو وه‌ڵامه‌كه‌ی به دروستی بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه و زیاتر هانی ده‌دات و پاڵی پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر وه‌ڵام بداته‌وه...
زانکۆ کورد...
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن *باوان* (2009-03-11 15:02:34)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو کاکه باوان گیان
ئه‌زیزه‌که‌م ده‌ستت خۆش بیت بۆ ئه‌م ڕیینمایانهی به‌راستی زۆر به‌سوودن و باشن
هیوادارم که له بابه‌تی واجوان و به‌سوود بێ به‌شمان نه‌که‌یت
کاتیکی خۆش
ده‌شتی


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاسته‌که‌م به قوربان...
خۆشحاڵ بووم به په‌یامه‌که‌ت...
سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه