❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مرۆڤ له‌ نێوان جه‌سته‌ و ده‌روونـدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-12 10:59:31

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

مرۆڤ له‌ نێوان جه‌سته‌ و ده‌روونـدا

مرۆڤ له‌ نێوان جه‌سته‌ و ده‌روونـدا
د.ئه‌فرام محمد حسن

مرۆڤ له‌ كۆنه‌وه‌ ده‌ركی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشكرا هه‌یه‌ له‌ نێوان جه‌سته‌و ده‌روندا ، ئه‌م ڕاستییه‌ رۆژ به‌ رۆژ روونتر و به‌رجه‌سته‌تر بووه‌ و زانستی ده‌رونزانی له‌مرۆدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ روونتر ده‌سه‌لمَێنێ به‌ جۆرێك كه‌س ناتوانێ نكوڵی له‌و ڕاستییه‌ بكات.

ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ به‌ هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌ هه‌یه‌ واته‌ نه‌خۆشییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر شله‌ژان و نیشانه‌ ده‌رونییه‌كان له‌هه‌مان كاتدا په‌شێویه‌ ده‌رونییه‌كان ده‌بنه‌ هۆی نه‌خۆشی و نیشانه‌ی جه‌سته‌ییه‌كان.

یه‌كه‌م: كاریگه‌ری جه‌سته‌ له‌سه‌ر ده‌رون:

1-هه‌ندێجار نه‌خۆشییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی ده‌رونی وه‌كو ئه‌وه‌ی تاكێك ده‌ستنیشان بكرێت به‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌یه‌ (نه‌خۆشی شه‌كره‌ ، به‌رزی فشاری خوێن….) یان نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ری چاك بوونه‌وه‌ی لاوازه‌ یان له‌ دواقۆناغه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌دایه‌ و ئه‌گه‌ری چاك بوونه‌وه‌ی نییه‌ ،یان به‌هۆی رووداوی به‌ركه‌وتنه‌وه‌ تووشی ناته‌واوی جه‌سته‌یی یان تێك چوونی جه‌سته‌یی [كاتی یان هه‌میشه‌یی]  ده‌بێت .بێگومان ئه‌م هه‌واڵه‌ جگه‌ له‌ نیشانه‌ جه‌سته‌ییه‌كانی تایبه‌ت به‌ باره‌كه‌ كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ده‌رونی هاوشانی ده‌بن وه‌كو دڵ ته‌نگی و نه‌مانی ئاره‌زووی كار كردن و بێ ئومێدی و….. كه‌ هێنده‌ توند و درێژ خایه‌نه‌ كه‌ ده‌توانرێت به‌ شله‌ژانێكی ده‌رونی ده‌ستنیشان بكرێت وه‌كو خه‌مۆكی یان دڵه‌راوكێ …. .

بۆ نمونه‌ تاكێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كاتێك پێی ده‌ڵێن تۆ نه‌خۆشی جه‌لته‌ی دڵته‌ ده‌بێ به‌ ئاگابیت و پارێزی ته‌واوبكه‌یت و خۆت ماندوو نه‌كه‌یت ، ئه‌م تاكه‌ ده‌ست ده‌كات به‌وه‌ی له‌ دنیا دابرێت و به‌ره‌و ته‌مه‌ڵی بروات و هه‌میشه‌ باس له‌ حاڵه‌تی خۆی بكات و لۆمه‌ی رۆژگار بكات كه‌به‌م گه‌نجیه‌ چۆن وای به‌سه‌رهات بۆیه‌ ده‌بینی پاش ماوه‌یه‌ك كاریگه‌ریه‌ ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ خودی نه‌خۆشیه‌كه‌ زیاتر زیانیان پێگه‌یاندوه‌.

هه‌ندێ جار نه‌خۆشییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی ده‌رونی وه‌كو ئه‌و نیشانه‌ ده‌رونییانه‌ی هاوشانن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی زیادبوون یان كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكی رژێنی په‌ریزاده‌ ( غده‌ی ده‌ره‌قی) وه‌كو دڵ ته‌نگی و نه‌بوونی ئاره‌زووی كاركردن وكه‌می هۆشپێدان و لاوازی به‌ ئاگایی و زوو هه‌ڵچون و بێ ئارامی  ……… .

دوو ه‌م : كاریگه‌ری شله‌ژانه‌ ده‌رونیه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته‌:

1-شله‌ژانه‌ ده‌رونییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ جه‌سته‌ییه‌كان:

بۆ نمونه‌ نیشانه‌ جه‌سته‌ییه‌كانی نه‌خۆشی خه‌مۆكی وه‌كو گۆڕان له‌ شه‌هییه‌ی خواردن [كه‌م بوون یان زیاد بوون ] و تێك چونی نوستن [كه‌م بوون یان زیاد بوون] و تێكچونی سوری مانگانه‌….. . هه‌روه‌ها نیشانه‌ جه‌سته‌ییه‌كانی دڵه‌راوكێ وه‌كو خێرا لێدانی دڵ  و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و دڵتێكه‌ڵ هاتن و هێلنج دان و زوومیزكردن و تێك چوونی سووری مانگانه‌ و …… .

2- شله‌ژانه‌ ده‌رونییه‌كان ده‌بێته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان:

ئه‌و نه‌خۆشیه‌ جه‌سته‌ییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی شله‌ژانی ده‌رونییه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت گه‌لێ زۆرن و نیشانه‌كانیان ده‌گۆرێت به‌ پێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی (كۆئه‌ندامه‌ی) كه‌ تووش ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌ تاكێكه‌وه‌ بۆ تاكێكی تر جیاوازی . ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ نه‌خۆشییه‌ پێیان ده‌ڵێن نه‌خۆشییه‌ سایكۆسۆماتییه‌كان .ده‌توانین بلێین هیچ كۆئه‌ندامێكی له‌ش نییه‌ به‌ دوور بێت له‌ كاریگه‌ری باری ده‌رونی.

1- تێكچوونه‌كانی كۆئه‌ندامی سوڕان:

له‌ هه‌موو كۆئه‌ندامه‌كانی تر زیاتر نیشانه‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت دیاره‌ هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و پایه‌ گرنگه‌ی كه‌ دڵ هه‌یه‌تی لای تاك هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئاشكرای له‌ رووی سۆزداری و مانای ژیان و مردن له‌ لایه‌ك و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌م كۆئه‌ندامه‌ پێش كۆئه‌ندامه‌كانی تر وه‌ڵام دانه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ گۆڕانكارییه‌ ده‌رونی وسۆزدارییه‌كان .له‌و گۆڕانكاریانه‌ش وه‌كو هه‌ست كردن به‌ئاراز له‌ ناوچه‌ی دڵدا و خێرا لێدانی دڵ و دڵه‌كوتێ  به‌رزبونه‌وی فشاری خوێن یان هه‌ندێجار نزم بوونه‌وه‌ی ، یان نیشانه‌ لاوه‌كییه‌كانی كه‌ ئه‌نجامی هه‌ست كردنه‌ به‌ نه‌خۆشی یان ناته‌واوی له‌ دڵدا وه‌كو هه‌ناسه‌ ته‌نگی و سه‌رگێژبوون و له‌رزین ….

2- كۆئه‌ندامی هه‌رس:

ته‌نگژه‌ ده‌رونیه‌كان كاریگه‌ری ئاشكرای هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كۆئه‌ندامه‌ هه‌ر له‌نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن ودڵ تێكه‌ڵ هاتن و سكچوون ورشانه‌و  ئازاری ناو سك ، ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی برینی گه‌ده‌ و دوانزه‌گرێ و هه‌وكردنی كۆلۆن و برینی كۆلۆن .

3- كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌:خێرا هه‌ناسه‌ دان یان هه‌ناسه‌ی قول وپچر پچر و هه‌ناسه‌ بركێ [كورته‌ هه‌ناسه‌].

4- كۆئه‌ندامی جوڵه‌:په‌یوه‌ندی نێوان نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی جوڵه‌ و باری ده‌رونی جێی بایه‌خ و سه‌رنج راكێشانی گه‌لێك له‌ توێژه‌ران بووه‌ .به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كان باوه‌ڕێكی زیاتر هه‌یه‌ له‌مه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووانه‌ به‌ڵام وورده‌كاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ روون نییه‌ .

5- كۆئه‌ندامی ده‌مار: په‌یوه‌ندی نێوان باری ده‌رونی و سه‌رئێشه‌ و بێخه‌وی و سه‌رگێژبوون و مێرووله‌كردن هێنده‌ روونه‌ هیچ ووته‌یه‌كی ناوێ.

6- كۆئه‌ندامی زاوزێ : ئه‌میش وه‌ك كۆئه‌ندامه‌كانی تر به‌هۆی باری ده‌رونییه‌وه‌ گۆڕانكاری تیا رووئه‌دات. هه‌ندێ لادانی سێكسی بنه‌مایه‌كی ده‌رونی هه‌یه‌ و تێك چوونه‌كانی سوری مانگانه‌ كه‌ ده‌شێ زووتر یان دره‌نگتر بێت هه‌روه‌ها بری خوێن كه‌متر یان زیاتر ده‌بێ ، ده‌شێ سوره‌كه‌ به‌ ئازار بێ.هه‌ندێجار باری ده‌رونیه‌كه‌ هێنده‌ تونده‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌مانی سووری مانگانه‌.له‌ نێرینه‌دا ده‌بێته‌  هۆی نه‌مانی ئاره‌زووی سێكسی ، ره‌پ نه‌بوون و له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ده‌شێ هۆیه‌ك بێت بۆ نه‌زۆكی .

كه‌واته‌ ده‌توانین بلێن جه‌سته‌ و ده‌رون ته‌واوكه‌ری یه‌كن و هه‌ست به‌ ئازار و ناخۆشیه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك چۆن له‌ كاتی شادی و خۆشیه‌كاندا پێكه‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ن.

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-13 11:38:11

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: مرۆڤ له‌ نێوان جه‌سته‌ و ده‌روونـدا

ده‌ستت خـــۆش بێت کاك سیروان بابه‌تێکی به‌سوده‌
زۆر جوان ڕون کراوه‌ته‌وه‌...به‌هیاوای زیاتر ســه‌رکه‌وتوو بیت

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-13 14:05:02

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: مرۆڤ له‌ نێوان جه‌سته‌ و ده‌روونـدا

ده‌ست خۆش بۆ به‌رێزتان هیوادارم سودمه‌ند بیت ته‌مه‌ن درێژ بیت و  هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net