.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










شه‌ونمی نــــــاز
له کوێوه بۆنی عه‌شقم بڕژێته
نێو باخه‌کانی سه‌ره‌ڕێی جوانی
هه‌تا چاو بڕکا عه‌شقت هه‌ر سه‌وزه
چاوه‌کانی من بۆی بوون به کانی
به به‌فری نیگام چۆن ڕووت داپۆشم
له‌سه‌ر گه‌ڵای دڵ ڕۆحم ته‌ی بکه‌م
پێده‌شتی ووشکی چاوه‌ڕوانی تۆ
به ئاوازی گوڵ شه‌ڵاڵی نه‌ی که‌م
هێنده له چاوتا خۆم ده‌بینم و
جوانیشت عه‌شقی بۆ هه‌ڵڕژانم
هه‌ر ڕه‌نگی تۆیه نازنازی تۆیه
که بۆ به‌هاری دڵــــم ده‌ڕوانم
تۆ له ناو ڕۆحما هه‌ر چرایه‌کی
شه‌وقت ده‌ڕژێته چه‌می گریانم
کۆڵانی ته‌مه‌ن تا بێ گه‌ش ئه‌بێ
بۆیه قه‌ت ناڵێم لێت په‌شیمــــانم
به ترپه‌ی دڵم پێشوازیم کردی
نه‌ك ڕۆژێ بڵێی تۆم نه‌ویستوه
ئه‌و ڕۆژه ته‌مه‌ن چرۆی کرد گوڵم
که لێوم نابه فرمێســـــکی تۆوه
عومه‌ری حاجی ده‌ربندی


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه