❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌نووره‌ی كورت قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-16 14:01:37

varya
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-06-08
په‌یامه‌كان: 673
WindowsXPMSIE

ته‌نووره‌ی كورت قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

http://goal.sabahmajid.com/up/1236838617.gif

سه‌رچاوه‌: رووداو نێت- هەر یەك لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژی ژنان و وەستایەكی پرێمز لێدوانی ژنانی سووتاو و كەسوكاری ئەو ژنە سووتێندراوانە رەتدەكەنەوە كە پرێمز ژنان بسووتێنێ و، پسپۆرێكی نەشتەرگەری گشتیش دەڵێت "تەنیا ئەو ژنانەی 10 - %20ی جەستەیان دەسووتێت گوماندەكرێ بە پرێمز سووتا بن، لەوە زیاتر سووتابن هۆكاری سووتانەكە پرێمز نییە".

كاتێك ژنێك دەسووتێت، كەسوكارەكەی یەكسەر گوناهەكە دەخەنە ئەستۆی پرێمز یان تەباخ، لەلێكۆڵینەوەی پۆلیس یان لێدوان بۆ رۆژنامەنووسان، پرێمز وەك تاوانباری سەرەكی دەناسێنن. رەنگە پرێمزی داماو هەر لەنێو ماڵەكەشدا نەبێ، تا ئێستاش پۆلیس چەندین جار ئەو راستییەی ئاشكرا كردووە، كە پرێمز لە ماڵە ژن لێ سووتاوەكە هەر نەبووە.

دڵشاد حەمە غەریب، 38 ساڵ، كە لە تەمەنی 12 ساڵییەوە لەسەر دەستی باوك و براكانی فێری پیشەی دروستكردنی پرێمز بووەو ئێستاش لەنێو قەیسەری شاری هەولێر دوكانی پرێمزی هەیە، بەهەموو شێوەیەك رەتیكردەوە كە پرێمز بتەقێتەوە "بەهەموو لایەكی رادەگەیێنم كە قەت پرێمز ناتەقێتەوەو قەتیش باوەڕ نەكەن پرێمز ئەو هەموو ژنە بسوتێنێت، ئەوانەی وا دەڵێن تەنیا بۆ شاردنەوەی كێشە كۆمەڵایەتییەكانیان و دەربازبوون لە یاسا تاوانەكە دەخەنە ئەستۆی پرێمز".

دڵشاد، كە مێژووی دروستكردنی پرێمزی لەشاری هەولێر بۆ ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوو گەڕاندەوە، گوتیشی "ئەوانەی دەڵێن پرێمز دەتەقێتەوە با نموونەی یەك پرێمزی تەقیوم نیشانبدەن". هەروەها دڵشاد نەشیشاردەوە لەوانەیە هەندێجار لەئەنجامی خراپ بەكارهێنانی پرێمز سووتان رووبدات بەتایبەتی لەكاتی كوژانەوە"بۆ نمونە كە نەوتەكە دەردەچێت ئەگەر گڕی بدەین لەوانەیە كڵپە بكات و ببێتە هۆی سووتانی ئەو كەسەی لە پرێمزەكەوە نزیكە".

دەزگاكانی پۆلیس هەمیشە گومانیان لەو كەسە سووتاوانە یان كەسوكارییان هەیە كە دەڵێن بەهۆی پرێمزەوە سووتاوە. نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بەئافرەتان لەهەولێر دەڵێت هەمیشە بە گومانین لە لێدوانی كەسی سووتاوەكە بۆ لێكۆڵەرە دادییەكان كە دەڵێن بەهۆی پرێمزەوە سووتاون "چونكە زۆرجار رێژەی سووتانەكە زۆر زیاترە لەوەی بە پرێمز سووتابێت". ناوبراو گوتیشی "بەپێی ئەو لێكۆڵینەوانەی پۆلیس كردوویەتی %50ی ئەوانەی دەسووتێن، دەڵێن بەهۆی پرێمزەوە سووتاوین".

بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی تووندوتیژی دژی ئافرەتان، كە بە وردی بەدواداچوون بۆ سووتانی ژنان دەكات، زۆرجار بۆی دەردەكەوێت ئەو قسە راست نییە كە ژنەكە بەهۆی پرێمزەوە سووتاوە، وەك نەقیب ژیلەمۆ گوتی "هەندێكجار دەڵێن ژنەكە بەهۆی پرێمزەوە سووتاوە، كە چووینەتە شوێنی رووداوەكە بینیومانە پرێمزی هەر لێ نییە".

گرفتی پۆلیس لەوەدایە، وەك نەقیب ژیلەمۆ دەڵێت "كاتێك راپۆرت لەبارەی رووداوی سووتانەكە ئامادە دەكەین ژنەكە یان كەسوكارەكەی پێداگیری لەسەر ئەوە دەكەن كە بە پرێمز سووتاوە، ئێمەش ناتوانین وتەكانیان بگۆڕین". بەمجۆرەش لەنێو ئەو هەموو تاوانانەی بەرامبەر ژنان كراون لە كوردستان، یان ئەو ژنانەی لەلایەن پیاوانەوە ناچاری خۆسووتاندن كراون، پرێمز بووەتە هۆی شاردنەوەی چەندین تاوانی كوشتنی ژنان و دەربازبوونی تاوانباران لە سزای یاسایی.

نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لەشاری هەولێر یەكێكە لەو نەخۆشخانانەی زۆرترین رووداوەكانی سوتانی تێدا چارەسەر دەكرێ. د.رەوەند مشیر حەوێزی، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی، لە نەخۆشخانەكە لەبارەی سووتان بەهۆی پرێمزەوە بۆ (رووداو) گوتی "ئەگەر رێژەی سوتانی نەخۆش 10 - %20 بێت، ئەوە رەنگە كەسەكە بەپرێمز سووتابێ، بەڵام زۆرجار رێژەی سوتاو لە 90 - %100 دایە تۆمەتەكەی دەخەنە ئەستۆی پرێمز، ئەوەش راست نییە".

عەمید عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە(رووداو)ی راگەیاند رێژەی %70ی ئەو ئیفادانەی لەكاتی رووداوەكانی سووتان بۆ پۆلیس دەدرێن تۆمەتی سووتانەكەی دەخەنە پاڵ تەقینەوەی پرێمز "بەڵام لێژنەی لێكۆڵینەوە بۆ دەرخستنی راستی رووداوەكە، شوێنی رووداوەكە دەپشكنێ، زۆربەی جاریش بۆمان دەردەكەوێ ئەو ئیفادانە راست نین".

بەڕێوەبەری پۆلیس گوتیشی "تا ئێستا لەپشكنینی شوێنی یەك رووداو نەمانبینیوە رۆژێك پرێمز تەقیبێتە وە، بەڵام خەڵك فێربووە هەر ژنێك یان كچێك دەسووتێت دەڵێن بە تەقینەوەی پرێمز سووتاوە".

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-54269a6aac.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net