.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ژیانی هونه‌ری
له ساڵی (1983) له شاری كه‌ركووك له دایك بووه، ته‌مه‌نی هێشتا سێ ساڵ بوو، كاتێك كه ڕژێمی به‌عس، خه‌ریكی به‌عه‌ره‌بکردن و ڕاگوێزانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد بوو له‌و شاره دلێره‌دا، به ناچاری ئه‌و شاره‌ی به جێهێشتووه.
پاشان له ووڵاتی هۆڵه‌ندا جێگیر ده‌بێ و ژیانی له‌گه‌ڵ دوو برای و دایك و باوكی درێژه پێده‌دا، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌چێته گروپێكی كۆراڵ له هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌دا كه زیاتر له (20) مناڵ ده‌بن، به سه‌رپه‌رشتی مامۆستایه‌كی هۆڵه‌ندی فێری گڕو گاڵی موزیك و گۆرانی ووتن ده‌بێت.
له‌ته‌مه‌نی (13) ساڵیدا ده‌چێته قوتابخانه‌ی ده‌نگ له هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه شاره‌زایی له‌و بوواره‌دا په‌یدا بكات، له‌وێ زیاتر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه تۆنه‌كانی پاك بكاته‌وه‌و هه‌ندێك له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و زانسته فێربێت، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و قوتابخانه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشان ساڵێك ده‌رسی موزیكی ده‌خوێنێ (كیبۆڕد)
له ته‌مه‌نی (16) ساڵیدا به ڕێگه‌ی هۆنه‌رمه‌ند جواده‌وه (سترانبێژێكی كوردستانی باكووره) له گه‌ڵ (كۆما به‌رخۆدان) ئاشنا ده‌بێ و دواییش ده‌چێته ئه‌كادیمێی كوردی له ئه‌ڵمانیا و هه‌ر له‌وێش به مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د ئاشنا ده‌بێت و یارمه‌تی زۆر ده‌درێت تا ده‌چێته (Medya TV) بۆ یه‌كه‌م جار له پڕۆگرامی شانشین به‌شداری ده‌كات كه به‌ڕێز به‌رزان شاسوار پێشكه‌شی ده‌كرد.
ئینجا به هاندانی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز ئاوازدانه‌ری به‌توانا(بورهان موفتی زاده) ده‌كه‌وێته كه‌ڵكه‌ڵی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌مێكی(CD) ده‌ربكات.
یه‌كه‌م به‌رهه‌می جۆپی (چیت ناوبنێم؟) كه (9) گۆرانی له خۆ ده‌گرێت چوار گۆرانیان له ئاوازی هونه‌رمه‌ندی به‌ڕێز بورهان موفتییه.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی چوپی زیاتر له (30) گۆرانی له ته‌له‌ڤزێۆنه كوردیه‌كان تۆماركردووه و ئێستاس خه‌ریكی به‌رهه‌می دووهه‌میه‌تی، هیوادارین له كۆتای (2005) دا بكه‌وێته به‌رده‌ستی گوێ بیستی گۆرانی چۆپی.
هۆگر محه‌مه‌د

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه