.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









راپۆرتی په‌یامنێر له نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانی پۆلیسه‌وه
له ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا له چه‌ند روداوێكی جیاجیای خۆ خنكاندن و پێكدادانی ئۆتۆمبیل و كاره‌با لێدان و شه‌رِه‌كردنه‌وه چوار هاوڵاتی كه‌سێیان ئافره‌تن ژیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له پێنج هاوڵاتی دیكه بریندار بوون و كچێكی ساواش دوای فرِێدانی دۆزرایه‌وه.
كچێك خۆی خنكاند
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له لێدوانێكی تایبه‌ت به"ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی راگه‌یاند، دوێنێ كچێك به ناوی "پ-ع-ا" ته‌مه‌ن(14ساڵ) له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌گه‌رِه‌كی نه‌ورۆز به پارچه ره‌فته‌یه‌ك خۆی به په‌تا هه‌ڵواسیوه، تا كه‌س وكاری به رووداوه‌كه‌یان زانیوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
دواتر بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی په‌یمانگای دادپزیشكی كراوه.
به‌پێی گوته‌ی كه‌س وكاری ناوبراو به‌هۆی دووچاربوونی به نه‌خۆشی ده‌روونی خۆی خنكاندووه.
رووداوێكی هاتوچۆ چوار قوربانی لێكه‌وته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له لێدوانێكی تایبه‌ت به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی راگه‌یاند، دوێنێ له‌رێگای نێوان هه‌ولێر – كه‌سنه‌زان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لانسه‌ر – بی ئێم لێكیاندا،له ئه‌نجامدا كه‌سێك به ناوی "ف.ب" ته‌مه‌ن (55ساڵ) شوفێری لانسه‌ره ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌و هاوسه‌رو دوو كورِی به ناوی "عائیشه،رێباز،یه‌حیا" به‌شێوه‌ی جیا جیا برینداربوون،پاش ره‌وانه‌كردنی قوربانیه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه، پۆلیس به‌پێی مادده‌ی 24و 23 هاتووچۆ شوفێری بی ئێمه‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه، هاوات لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
كچێك ژیانی له‌ده‌ستدا
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتوون، دوێنێ له‌كاتی ناوماڵ شۆرین له ناكاو كاره‌با له"د.ج." ته‌مه‌ن(12ساڵ)ده‌دات، به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌یه‌وه ده‌موده‌ست ناوبراو گیانی له‌ده‌ستداوه، دواتر بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی په‌یمانگای دادپزیشكی كراوه.
كچێكی ساوا دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی قه‌زای حه‌مدانیه له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر"ی راگه‌یاند، دوێنێ دوكاندارێك پۆلیسی له‌بوونی منداڵێك ساوای فرِێدراو كه له‌نێو گووشێك پێچرابوو ئاگاداركرده‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی پێدا منداڵه فرِێدراوه‌كه به ره‌گه‌ز كچه‌و پێشبینی ده‌كرێت ته‌مه‌نی (5تا10رۆژ) بووبێت، به‌لاَم تا ئێستا باوك و دایكی دیار نی‌یه، هۆكاره‌كانی فرِێدانی نه‌زاندراوه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه برِیاریدا به چاودێریكردنی باری ته‌ندروستی، هه‌ر وه‌ك له‌زانیاریه‌كان هاتووه باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه جێگیره.
سێ گه‌نج بریندار بوون
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست "ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر" گه‌یشتووه، دوێنێ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوانیان له ته‌قته‌ق شه‌رِێك له‌نێوان پێنج گه‌نج به‌رپا ده‌بێت.
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی شه‌رِه‌كه به چه‌قۆ هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر یه‌كتر و به‌هۆیه‌وه سێ له‌شه‌رِكه‌ره‌كان به ناوی "ف. ن. ع" به‌شێوه‌ی جودا جودا برینداربوونه.
دوای ره‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه به پێی برِیاری دادوه‌ر هه‌ر سێ برینداره‌كه ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها پۆلیس په‌رِاوی بۆ رووداوه‌كه كردۆته‌وه.
به‌یامنیر


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
