.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









جگه‌ره‌كێشان له ناو كچان‌و ژنانى كورددا
" ئه‌و كاته‌ى سكم هه‌بوو بێزوم به جگه‌ره كێشانه‌وه كرد‌و كێشام " ژنێك
" كێشانى جگه‌ره له‌ناو ڕه‌گه‌زى مێینه‌دا بۆته مۆدیل و چاولێكه‌رى "
*ئامینه ته‌مه‌نى (55) ساڵه‌و ماوه‌ى بیست ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ى كۆچى دواییكردووه ئه‌و ماوه‌ى هه‌ژه‌ده ساڵه‌ى ده‌یكێشێت هۆكارى جگه‌ره كێشانیى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له دوایى مردنى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌ستى به ته‌نیایى كردووه، بۆیه جگه‌ره‌ى كردۆته هاوڕێىو هه‌وڵیداوه بهجگهرهكێشان ساڕێژى خه‌مه‌كانى بكات، ئامینه ده‌ڵێ "ڕۆژانه ده جگه‌ره ده‌كێشم و به جگه‌ره ده‌حه‌سێمه‌وه و بێ ئه‌و ناتوانم بخه‌وم".
هه‌میشه بارودۆخى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونى كاریگه‌رى زۆرى له سهرتاكى كۆمه‌ڵگا هه‌یه به‌هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زى نێر‌و مێ، زۆرجار كێشه‌و گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان فشارى ده‌روونى ده‌خاته سه‌ر مرۆڤ كه په‌نابه‌رێته به‌ر مه‌ى خواردنه‌وه یان جگه‌ره‌كێشان كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كى زه‌قى ناو كۆمه‌ڵگاكانه له جیهاندا. ئافره‌تى كوردیش بێبه‌ش نییه له‌و كێشانه‌و به‌شێكى زۆرى ئه‌و كێشانه ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر تاكى كوردییه‌وه بهگشتیىو ئافره‌تى كورده‌وه به‌تایبه‌تى هه‌یه.
دایكى پاڤێڵ ته‌مه‌نى (40) ساڵه‌و پیشه‌ى فه‌رمانبه‌ره، ئه‌و ده‌ڵێ "جگه‌ره‌كێشانى من ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه زۆركات له ماڵه‌وه به ته‌نها بووم، سه‌ره‌تا پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریم ئه‌نجامدا له ته‌نهاییه‌وه فێربووم كه بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ جگه‌ره‌م كێشا له شه‌وو ڕۆژێكدا هه‌ستم كرد هاوڕێیه‌كى نزیكمه، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م دهمانكێشا، جگه‌ره‌كێشان زۆر خۆش بوو به‌لامه‌وه، به‌ڵام خودا مناڵى پێدام ئیتر بڕیارمدا له‌به‌ر خاترى ئه‌وه‌ى شیرم ده‌دا به منداڵه‌كه‌م وازم له كێشانى هێنا".
كوێستان عه‌لى دانیشتوى شارى كه‌ركوك باس له‌وه ده‌كات كه باوكى له‌به‌رچاوى ئه‌و جگه‌ره‌ى كێشاوه‌و ئه‌میش لێوه‌ى فێربووه، دواى ئه‌وه‌ى كه باوكى هه‌ست پى َدهكات داواى لێ ده‌كات كه له‌گه‌ڵ خۆیدا جگه‌ره بكێشێت‌و هیچ ڕیگر نه‌بووه لێى، كوێستان ده‌ڵێ "هه‌فته‌ى دوو گلۆز جگه‌ره ده‌كڕم، به‌ڵام ئێستا ته‌واو هه‌ست بهزیانهكانى جگه‌ره‌كێشان ده‌كه‌م".
* سه‌یران خاوه‌نى فرۆشگایه له شه‌قامى مامۆستایان، ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه "ڕۆژانه سێ تا چوار كچ یان ژن دێن بۆ كڕینى جگه‌ره‌و زۆربه‌شیان دانیشتووى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ن، چونكه ڕۆژانه دێنه‌وه بۆ كڕینىو، له‌وه‌ته‌ى عه‌ره‌ب هاتۆته سلێمانیه‌وه ئافره‌تى عه‌ره‌بیش بۆ جگه‌ره كڕین دێنه لامان".
سه‌یران ده‌ڵێ "ڕۆژێكیان له كچێكم پرسى كه خوێندكارى دواناوه‌ندى بوو وتم بۆ كێى ده‌كڕى وتى بۆ دایكم، به‌ڵام هه‌ستم كرد خۆشى فێرى جگه‌ره كێشان بووه له دایكیه‌وه".
مامۆستا هێشوو ته‌مه‌نى (22) ساڵه‌و ده‌رچووى په‌یمانگاى مه‌ڵبه‌ندى مامۆستایانه، ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌وكاته‌ى له‌به‌شى ناوخۆیى بووم له‌وێ له هاوڕێیه‌كمه‌وه فێرى جگه‌ره‌كێشان بووم، به‌ڵام كه‌م كه‌م ده‌كێشم، ئێستاش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌و گونده‌ى مامۆستا‌م ئه‌مێنمه‌وه، ئه‌وه بۆته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى له‌جگه‌ره‌كێشان به‌رده‌وام بم".
زۆرێك له‌و كچ‌و ژنانه‌ى جگه‌ره ده‌كێشن، هۆكارى فێربوونیان ده‌گێڕنه‌وه بۆ هاوڕێكانیان‌و وا نیشان ده‌ده‌ن كه‌سه‌ره‌تا هاوڕێكانیان هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مان فێرى جگه‌ره كێشان ببن، ئه‌ویش بهباسكردنىو شیرینكردنى جگه‌ره كێشان، یاخود لاساییكردنه‌وه‌ى ژیانى كچان‌و ژنانى ئه‌وروپى‌و ئه‌مریكى.
هه‌وار خوێندكارى ئاماده‌ییه، ئه‌و ده‌ڵێ "هاوڕێیه‌كه‌م باسى جگه‌ره‌كێشانى بۆ كردم‌و جارێكیان چووم بۆ ماڵیان ئه‌و فێرى كردم، ئه‌و هاوڕێیه‌م له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند بوو و لاسایى كچانى ئه‌وروپى ئه‌كرده‌وه‌و واباسى بۆ ده‌كردم كه جگه‌ره‌كێشان مۆدیلێتى، منیش چاوم له‌و كرد" .
ڤیان ژنێكى گه‌نجى ته‌مه‌ن (30) ساڵه‌و پیشه‌ى فه‌رمانبه‌ره، ئه‌و ده‌ڵێ "خێزانه‌كه‌مان زۆر هه‌ژاربوون، ئه‌م هه‌ژارییه چه‌ندین گیروگرفتى بۆ دروست كردووه، له‌وانه‌ش فێربوونى جگه‌ره كێشان".
ئه‌و ده‌ڵێ "ئێستا خاوه‌نى سێ منداڵمو له‌سه‌ر جگه‌ره‌كێشانیش به‌رده‌وامم چونكه وا هه‌ستده‌كه‌م بۆته هاوڕێى خه‌مه‌كانى ئێستا‌و رابردووم".
هۆكاره‌كانى جگه‌ره كێشان هه‌مه‌جۆرن، به‌ڵام باشترین رێگا بۆ وازهێنان له‌جگه‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه لێى خۆ خهریككردنهوه به‌كارێكى تره‌وه‌و رێگه نه‌دانى مرۆڤ خۆیه‌تى به‌وه‌ى كه‌رێگه نه‌دات بیر له‌جگه‌ره بكاته‌وه.
به‌درى ژنێكى ته‌مه‌ن (35) ساڵه‌و پیشه‌ى ژنى ماڵه‌وه‌یه، ئه‌و هۆكارى فێربوونى جگه‌ره كێشانى گه‌ڕانده‌وه بۆ هۆكارێكى زۆر جیاوازتر له‌وه‌ى كهژنانو كچانى تر باسى ده‌كه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌و كاته‌ى سكم هه‌بوو، بێزوم به جگه‌ره كێشانه‌وه كرد‌و كێشام، بۆیه فێربووم و ئێستاش هه‌ر ئهیكێشم".
رامیار كوڕێكى گه‌نجه‌و ماوه‌ى (10) ساڵه له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه، ئه‌و ده‌ڵێ "كه‌گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان كچێكىخزمى خۆمم ماره‌كردو هێنام، به‌ڵام دواتر جیابووینه‌وه"..
ئه‌و باسى له‌وه كرد كهبۆیه له‌كوردستان ژنى هێناوه تا له‌وڵاتى غه‌ریبیدا تووشى جگه‌ره كێشان نه‌بێت، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌كه‌ى به‌كاره‌سات وه‌سفكرد، چونكه وایلێكردووه كهفێرى جگه‌ره كێشان بووه.
ئه‌و ده‌ڵێ "لههۆڵهندا كچان زیاتر جگه‌ره دهكێشنو خوو گرتنى منیش به جگه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌له‌و وڵاتانه زۆر جگه‌ره ده‌كێشرێت".
جاودير
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ست خۆس بیت گیان
من دو له و ن‌و قا تا نه ی با ست لیکردن ئه مه وێت قسه ی له سه ر بکه م
له سه ر خاتو به دری ئه و با س له وه ئه کا ت له کا تی حه مل حه زی جۆته جگه ره ها و رییه کی دا یکیشم 18 ساله جگه ره ئه کێشێت ئه ویش له کا تی حه ملدا هه زی له جگه ره کێشا ن کردوه ئێستا ش به ر ده وا مه
کا که را میا ر ئه لێت کج یان که سا نی هۆله ندا جگه ره زۆر ئه كێشن به لێ را سته به س که سێک نه یه وێت تو ش نا بیت
که سێکیش بیه وێت له هه ر ش وێنیک بیت ئه ی کێشێت ئه گه ر جگه ره شی لێ نه بێت ئه و قه میش ئه کێشێت بۆ نمو نه
جگه ره کێشا ن ئه گه رێته وه بۆ حه زه کا ن
من ئێستا له که سێکم پرسی که جگه ره کێشه ئه و ئه لێت وه ک ئه وه وا یه که برسیته نا ن ئه بێ بخۆی
تێنیته ئه بێ ئا و بخۆیه وه
تو ش بونیشی ئه گه رێنیته وه بۆ ئه وه ی که له نا و ها ورێیان به س ئه و نه ی کێشا وه هه ستی به که می کرد وه له نا و ها ورێیان دا
ده ست خۆش بۆ تۆی به رێز

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس هه سره ت خان ... سوباس بو وته جوانه كانت ..... ده سته كانت خوش بيت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زریان گیان سوپاس بۆبابهتهکهت//ده‌ستت خۆش بێت ..هه‌رسه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوباس بو توش ئاميز كيان ... ده سته كانى توش خوش بيت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



به راى من جكه ره ج كج بيخوات ج كور شتيكى جوان نيه هه‌ر مه سروفيكى زياده يزاتر هيج نيه
به شيكه له باخه ل به تال كردن
جكه له زه ره و زيان هيجي تر‌ى به دواوه نيه
دستت خوش بو بابه ته جوانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس كاك ته حسين ... ده سته كانى توش خوش بيت..
به خوا راست ئه كه ى زور ناشرينه ئه مه سه ره راى زه ره رى مادى و ته ندروستيه كه ى
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش کاک زریان ، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆیان زۆر له‌وانه‌ی که جگه‌ره ده‌کێشن حساب بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌یان ناکه‌ن و
له شوێنه گشتیه‌کانیش ده‌یکێشن ...
هیوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌خوازم .....

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس ده شتى كيان ده ستى توش خوش بيت كيانه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه