.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ناوی تۆفیق كوڕی مه‌حمود ئاغای هه‌مزاغایه، له‌گه‌ڕه‌كی گۆیژه له شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا چۆته حوجره، پاش ته‌واوكردنی خوێندنی فه‌قێیه‌تی، كراوه به مه‌ئمور نفوس له‌سلێمانی. ساڵی 1898 له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی حه‌فیدا چووه بۆ توركیا و ساڵی 1899 پێكه‌وه ئه‌چن بۆحه‌ج و دواتر ئه‌گه‌رێته‌وه توركیا، پاش ماوه‌یه‌ك نازناوی به‌گی پێبه‌خشراوه، هه‌ر هه‌مان ساڵ به‌فه‌رمانی (سوڵتان عه‌بدولحه‌مید) حاجی تۆفیق بووه به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌سته‌مبوڵ.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا له ئه‌سته‌مبوڵ كۆلیژی یاسا ته‌واو ده‌كا و هه‌ر له‌وێ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ (سامیهخانم) ناوێك پێكده‌هێنێ له‌و ژنه‌ی دوو كوڕی ده‌بێ به ناوه‌كانی (نه‌ژاد) و (ویداد).
ساڵی 1905 كه ئه‌نجومه‌نی باڵا تێكچوو حاجی تۆفیق ده‌ستیكرد به پارێزه‌ریی و ڕۆژنامه‌نووسی و ئیمتیازی گۆڤاری (رهسملی كتاب)ی وه‌رگرت.
ساڵی 1908 بووه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی كوردی و رۆژنامه‌ی (كورد)ی به‌رێوه‌برد، شان به‌شانی ئه‌مه‌ش سه‌روتاری بۆ هه‌ردوو رۆژنامه‌ی(ئیقدام) و (سه‌ربه‌ستی) نووسیوه. ساڵی 1909 كرابه قایمقامی جوله‌مێرگ و به‌پله‌ی قائیمقامێتی له‌چه‌ند شارێكدا خزمه‌تی كردووه. ساڵی 1918 كرا به‌موته‌سه‌ریفی(ئه‌ماسیه).
ساڵی 1926 به‌یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و له‌دوا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدا ناوی خۆی نا (پیره‌مێرد) و (26)ساڵی ته‌مه‌نی بۆ (ژیان) و (ژین) و بۆخزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانكرد. له‌ڕووی رۆژنامه‌وانییه‌وه، پیره‌مێرد جگه له‌وه‌ی ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه له هه‌ڵبه‌ست هۆنینه‌وه‌دا، توانیوه‌یه‌تی له‌رێی شیعره‌كانیه‌وه مێژووی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سلێمانی و عێراق و ده‌وروبه‌رمان بۆ تۆمار بكات.
پیره‌مێرد له‌بواری چیرۆك نووسینیشدا سه‌ركه‌وتوو بووه، ته‌نانه‌ت چه‌ند چیرۆكێكی بیانیشی كردووه به كوردی.
پیره‌مێردی نه‌مر ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه بووه، له وه‌سێتنامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ:
لای من خوێنده‌وارییه، ئاه خوێنده‌وارییه
ههرمیللهتێ كهفهننی نه‌بێ ده‌ردی كارییه
ئاخ خۆزگه خوێندنیش وه‌كو من ئاره‌زوو ده‌كه‌م
بیبینم و نه‌بێته گرێی قورسی كفنه‌كه‌م
پیره‌مێرد له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی رابردوودا گرنگییه‌كی زیاتریدا به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی كورد نهورۆزو یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ی كرده سبولێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد. ساڵانه له رۆژی نه‌ورۆزدا له "گردی مامه‌یاره"ی سلێمانی ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی سازكردووه‌و ئاگری نه‌ورۆزی له‌سه‌ر ئه‌و گرده كردۆته‌وه، تا دره‌نگانێك خه‌ڵكی سلێمانی به ده‌وری ئه‌و ئاگره‌وه ماونه‌ته‌وه وێڕای بردنی خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ خۆیاندا.
شیعری نه‌ورۆز-یش كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته مارشی نه‌ورۆزی كورد هه‌ر له نووسینی پیره‌مێردی نه‌مره.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت ماریا سه‌رکه‌تووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زوووووووور سوباس مومى كيان
زووووووووور سوباس بةقوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زووووووووووور سوباس فاريا كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت ماریا گیان سه‌رکه‌توو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زوووووووووووووووووووور سوباس مومى كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه