❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوشتنی پیاوێك لە دۆخێكی تەمومژاویدا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-20 10:03:24

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

كوشتنی پیاوێك لە دۆخێكی تەمومژاویدا

كوشتنی پیاوێك لە دۆخێكی تەمومژاویدا
كوشتنی نادیار و لە بارودۆخی ئاڵۆز و پڕ تەمومژاوی یەكێكە لە كارە قورسەكانی هەر لێكۆڵەرێك، چونكە لەم دۆخەدا گیانی مرۆڤێك ژێر گڵ نراوە، تاوانبارێكیش كە نەناسراوە خۆی وون كردوووە.

بە نە دۆزینەوەی ئەو تاوانبارە گیانی بێتاوانی ئەم مرۆڤە بەخۆڕایی بە فیڕۆ دەڕوات و تاوانبارێكیش لە دەست دادگا و یاسا دەربازی دەبێت... كوشتنی (سابیر)ش لەم شێوەیە، ئەو پیاوە،لە شەوێكی تاریكی ئەنگوستەچاودا لە ناو كۆڵانەكەی خۆیان، لە نزیك ماڵەكەیان بە چەند فرسەخێك دوورتر، تەقەی لێدەكرێت، پاشان دەدرێتە بەر چەقۆ، مەیتەكەشی هەر لەوێ فڕێ دەدەن... دادگا نزیكەی شەش مانگان خەریكی لێكۆڵینەوە دەبێ، بێ ئەوەی دەربكەوێت كە بكوژەكە كێیە.. جا بزانین وردەكارییەكانی ئەم تاوانە چۆن بوو، لە كوێ روویدا و هەنگاوەكانی لێكۆڵینەوە بەچی گەیشت؟

شەوی تاوانەكە

ئەو كۆڵانەی (سابیر)ی پێدا دەڕۆیشتە سەر كار و ئێواران دەهاتەوە هەر ئەو كوڵانەش بوو كە دەیگەیاندە ماڵەكەی خۆی،(سابیر) دوو ژنی هێنابوو، ژنی یەكەمی منداڵی لە بارچووبوو، بەسەر منداڵەوە مردبوو، چ منداڵی لەو نەبووبوو لە ژنی دووەمیشی تەنیا دوو كوڕی شەش حەوت ساڵی هەبوو.. (سابیر) نزیكەی حەوت ساڵێك دەبوو ماڵی لەو كوڵانەبوو ناخۆشی و عاجزی لەگەڵ كەسدا نەبوو... (حەمەدەمین)ی هاوسێی شەوی تاوانەكە بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە و دەڵێ: كاتژمێر چواری بەرەبەیانی بوو، دنیا تەواو تاریك بوو، دنیا تا بڵێی سارد و سۆڵ بوو، سەر لە ئێوارەوە بارانێكی بەخوڕ دایكردبوو ، ناوە ناوە دەیبڕیەوە و پاش نیوكاتژمێرێك دووبارە بەخوڕ دەبارییەوە.. (حەمەدەمین) بەردەوام دەبێ و دەڵێ: جا ئەو شەوە من دوو مەنجەڵە نۆك و لۆبیام ئامادە دەكرد و لەسەر پایسكیلەكەم دادەنا و بۆ بازاڕی ناو شار ملم لێدەنا، بەر لەوەی دەرگا بكەمەوە و بڕۆم، گوێم لە دەنگی تەقەیەك بوو، پاشان تەقەی دووەمیشم بیست، منیش بەسرتە و كەمێك بە پارێزەوە بە هێواشی دەرگاكەم كردەوە و لە سوچێكی تەسك و بچووكی دەرگاكە سەیری دەرەوە كرد، بینیم دوو كەس دەستەویەخەیانە لەگەڵ كەسێك و چەند چەقۆیەكیان لێدا و بەریاندایەوە و پاشان رایانكرد، منیش هاتمە دەرەوە بزانم كابرا كێیە، ئاخۆ ماوە یان مردووە، چەقۆكەم هەڵگرتەوە و دواتر فڕێمدایەوە كاك(سابیر) ی دراوسێمان بوو، چەندی لێمپرسی كوڕە (سابیر) ئەوانە كێ بوون، نەیتوانی دەم لێكبكاتەوە، لە گیانەڵادابوو، دوای چەند ساتێك هەناسەی لە بڕ بڕا و مرد.

بەجێمهێشت و گەڕامەوە ماڵەوە خێزانەكەم بە ئاگا هێناو هەواڵەكەمم پێگوت، هەر چۆنێك بێت دوای كاتژمێرێك و نیو بڕیارماندا دەرو دراوسێكان ئاگادار بكەینەوە، یەكەمجار دراوسێكەی تەنیشتمان و دواتر ئەوانیتریش بە هەر حاڵ تا رۆژ بۆوە، پۆلیس ئاگادار كرایەوە، لێكۆڵینەوە و گوفتار وەرگرتنی پۆلیس دەستی پێكرد هێندەی نەبرد من خۆم لە بەندیخانە دیتەوە.

بكوژانی راستەقینە كێن؟
بەیانی رۆژی رووداوەكە كە پۆلیس هاتنە سەر تەرمەكە، ئەو شتانەی كە تاوانەكەی پێكرابوو، كە دەمانچەیەك و چەقۆیەك بوو، هەڵگیران و تەرمەكەشی برا بۆ توێكاریكردن.

ئامڕازەكانی تاوانەكە برانە پشكنین لە جێبەڵگەی تاوان، جگە لە (حەمەدەمین) سێ گومانلێكراوی تریش دەستگیر دەكرێن، تاوەكو لێكۆڵینەوە بە ئاكامێك دەگات، لە كاتی لێكۆڵینەوەدا لەسەر بڕیاری دادگا پەنجە مۆری هەموو گومانلێكراوەكان وەرگیرا و پەنجەمۆری(حەمەدەمین) لەسەر چەقۆ دەركەوت..!
بە بڕیاری دادگا بووە گومانلێكراوی سەرەكی لەو تاوانە كە تەرمەكەش برایە نەخۆشخانە بۆ توێكاری، لە پشكنیندا دەركەوت كە كابرا یەكەمجار لە رووی پێشەوە گوللەیەكی بەر شانی چەپی كەوتووە، دواتر لە پشتەوەڕا گوللەیەك لە پشتی دراوە لە سنگی دەرچووە، ئەوەی پشتی یەكەمجار ئێسكی دەفەی شانی ورد كردووە، پاشان رێك سیپەلاكی هەڵزڕیووە ئینجا دەرچووەتە دەرەوە، ئەوەی دووەمیشی گۆشتا و گۆشت لەلای شانی چووەتە ژوورەوە لە پشتەوە كونێكی گەورەی لێكردووە، وەك پشكنین دەریخست كابرا بەر لەوەی چەقۆی لێبدرێت توانییوویەتی بەرگری بكات، بەڵام چونكە چەقۆیەكیان لەسەر دڵی داوە و یەكێكی تریش گەدەی كون كردووە، هێزی لەبەر بڕواوە و كەوتۆتە سەر زەوی و پاش كەمێك گیانی داوە.

پاش هاتنەوەی راپۆرتی توێكاری
وەكو لە دۆسییەكەدا تۆماركراوە ئێمەش بە وردی سەیرمان كرد، دەركەوتووە كە ئاراستەی دادگا ئەوەبوو كە بزانێ(حەمەدەمین) بۆچی و چۆن ئەو كابرایەی كوشتووە؟(حەمەدەمین) چەند جارێك وتەی داوە كە ئەو تەنیا دراوسێیەكی كوژراوەكەیە و هیچی تر و بەرێكەوت بەسەر رووداوەكەدا كەوتووە.
بەڵام لێكۆڵینەوە گرنگییەكی زۆر بەم وتانە نادات.

با (حەمەدەمین) بەخۆی بە تەڵەوە بوونی خۆی و گیرانی بەناهەقی و دواتر بێتاوان بوونیشی باس بكات.

(حەمەدەمین) دەڵێ: كە دەستگیركرام سەرم سووڕما، باشە خۆ من خەڵكم لەو تاوانە ئاگاداركردەوە و هەر منیش بوومە هۆی ئاگاداربوونەوەی پۆلیس، ئێستا بوومەتە تاوانبار، نازانم!! ئەمەم رووبەڕوو بە ڵێكۆڵەر و دادوەریش گوت، ئەو قسانەم سوودی نەبوو، گوتیان پەنجەمۆری تۆ لەسەر خەنجەرەكەیە، گوتم من هەڵمگرتەوە بزانم چییە، خۆ دەمانچەشی لێبوو، كابرا دراوسێمانە و هیچ ناخۆشی و عاجزییەكمان لە نێواندا نەبووە، ئەوەتا خێزانەكەی و كەسووكاریشی سكاڵایان لە دژی من نییە و دەڵێن بێتاوانم، بۆ تاوانبارم دەكەن.

لێكۆڵینەوە شەش مانگی رەبەقی خایاند و لەو ماوەیەشدا چەندین كەس لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرا و چەندین كەسیش وەكو شایەت گوفتاریان وەرگیرا، لە هیچیاندا شتێك دەرنەكەوت كە نیشانەی تێوەگلانی(حەمەدەمین) بدات.

كە لێكۆڵینەوە بەبن بەست دەگاتن لەبەر نەبوونی بەڵگە و نەبوونی هۆیەك تێوەگلانی(حەمەدەمین) بسەلمێنێ، دادگا ئازادی دەكات، بەڵام كەی دوای نزیكەی چوار مانگ و نیو.. سەیر لەوەدایە ئامڕازەكانی تاوانەكە دەستكەوتوونە كەچی تاوانباران بزرن، بۆیە لێكۆڵینەوە بۆ كاتی پەیدابوونی بەڵگە هەڵپەسێردراو و ئێستا و ئێستاش تاوانباران نەدۆزرانەوە و كەس نەیزانی كێ بوون و چۆن وا بە تۆكمەیی ئەو تاوانەیان ئەنجامدا و وەها بەسەركەوتووییش خۆیان دەرباز و ون كرد، ئەوە ماوەش دۆسییەكی گەورەی لێكۆڵینەوەیە بەبێ بوونی تاوانبار و بە فیڕۆچوونی خوێنی مرۆڤێك كە كەس نەیزانی لەسەر چیش كوژرا، نە خێزانی نە كەسوكاری گومانیان لە كەس نەبوو، گومانی هیچ جۆرە دوژمنایەتییەكیشیان نەدەكرد، بە هەر حاڵ دۆسییەی ئەم كێشەیە داخرا تا رۆژی پەیدابوونی بەڵگە..


sc gwlan

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net