.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














له سه‌ید سادق دوو كچه قوتابی قۆناغی بنهرِهتی خۆیان كوشت
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای سه‌ید سادق تایبه‌ت رایگه‌یاند، له دوو رووداوی جیادا له سنووری سه‌ید سادق دوو كچه قوتابی قۆناغی بنهرِهتی خۆیان كوشت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر رائیدی پۆلیس (حه‌كیم عه‌زیز) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سهیدق سادق روونیكرده‌وه، رووداوی یه‌كه‌م سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ له گوندی (كانی پانكه) كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی گشتی عه‌ربه‌ت – سه‌ید سادق روویداوه و روداوی دووه‌میش ئهمرِۆ له ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای سه‌ید سادق ته‌رمی كچێك به ناوی (ه . ا . ا) قوتابی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی دۆزرایه‌وه، كه به پشتێن خۆی خنكاندبوو.
له‌باره‌ی رووداوی یه‌كه‌مه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس گوتی: شه‌وی رابردوو كچێك به ناوی (ژ . ا . ج . ا) كه ئه‌ویش قوتابی قۆناغی بنه‌ڕتیه له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، خۆی ده‌رمانخوارد كردووه و به‌هۆی ژه‌هراوی بوونی به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سلێمانی گیانی له ده‌ستداوه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هۆكاری خۆكوشتنی ئه‌م كچه‌ش روون نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌م رووداوه دۆسیه كراوته‌وه، دانپیادانی خێزانه‌كه‌ی وه‌رگیراوه و رتیانكردۆتهوه، هیچ كێشه‌یه‌كی خێزانیان هه‌بێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
بهیامنیر


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bo aw ba bata har sar ka tw bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه




BADAXAWA BO AW KCHA GANJANA KA BA NAHAQ LA NAW ABREN
DAST XOSH KAK DILMAN
--------------------------------------------------------------------------------
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نییه