❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خوا پێی خۆشه كه‌ یه‌كێك تۆبه‌ ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-20 14:34:20

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

خوا پێی خۆشه كه‌ یه‌كێك تۆبه‌ ده‌كات

چیرۆكی چل وپێنجه‌م



(خوا پێی خۆشه كه‌ یه‌كێك تۆبه‌ ده‌كات)

عبدالله‌ كوڕی مه‌سعوود (خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی:

((قه‌سه‌م به‌خوا كه‌ به‌نده‌یه‌كی گوناهبار ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تۆبه‌ ده‌كات خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ی پێ خۆشه‌ كه‌زۆر له‌ خۆشحاڵی ئه‌و پیاوه‌ زیاتره‌ كه‌ بۆتان باس ده‌كه‌م

پیاوێك له‌بیابانێكی چۆڵ و پڕ مه‌ترسی دا حوشترێكی پێ یه‌ چی خواردن و ئاوی هه‌یه‌ له‌و حوشتره‌ی باركردووه‌ له‌ شوێنێك بۆ حه‌وانه‌وه‌ لائه‌دات و خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت كاتێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ ده‌بینێ حوشتره‌كه‌ی به‌باره‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ دووایا ده‌گه‌ڕێت زۆر تینوو ده‌بێت بڕیار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی سه‌ری ده‌خاته‌ سه‌ر باسكی و چاوه‌ڕێی مردن ده‌كات كوت و پڕحوشتره‌كه‌ به‌خۆی و باره‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت. ده‌بێت ئه‌م پیاوه‌ چه‌ند خۆشحاڵ بێت؟ ده‌خوا زیاتر خۆشحاڵه‌ به‌تۆبه‌ی به‌نده‌كه‌ی هه‌ندیك له‌ڕاوییه‌كانی ئه‌م حه‌دیسه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گێڕنه‌وه‌ :

كاتێك پیاوه‌كه‌ چاوی به‌ حوشتره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه‌ خێرا په‌لاماری ده‌دات له‌ خۆشی یانا سه‌ری لێ ئه‌شێوێت و هه‌ڵه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت خوایه‌ تۆ به‌نده‌ی منی و منیش خوای تۆم هه‌زار شكور بۆ تۆ ).

(حدیث صحیح متفق علیه)

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-23 13:23:12

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsVistaMSIE7

Re: خوا پێی خۆشه كه‌ یه‌كێك تۆبه‌ ده‌كات

ده‌ستت خۆش بێتو خوای گه‌وره‌ پاداشتت باته‌وه‌ مامۆستا ده‌شتی...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-23 20:04:18

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: خوا پێی خۆشه كه‌ یه‌كێك تۆبه‌ ده‌كات

زۆر سوپاس خوشکی ئه‌زیزم ڕێژین گیان

ده‌ستی تۆش خۆش بێت و سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزی من

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net