.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







شێوازەكانی جوانكاری و گرنگی دان بە رازاندنەوەی لێو بە ماكیاژ و بۆیەیەكی جوان، جوانی لێو هۆكارێكی سەرەكییە لە رازاندنەوەی رووخساری خانمان، لەگەڵ ئەوەی رێگەیەك دەردەخات بۆ گونجاندن و هاوسەنگی ماكیاژی رووخسار. زۆربەی پسپۆران دەڵێن : جوانی لێو سەرچاوەیەكە بۆ كرانەوە و درەوشانەوەی جوانی رووخسار، چونكە شێوەی لێو لەگەڵ رەنگەكەی دەبێتە جوانییەكی ناسك بۆ خانمان.
بۆیە دەبێ بە چاكترین شێواز جوانی لێو بپارێزرێت و هەنگاوی جوانتری بۆ بكرێت، لەگەڵ دانانی رەنگی تایبەت بۆ ماكیاژ و كاتی گونجاو. چەند ریسایەك هەیە لە جوانكاری لێو ئەوانەن :
- رەنگی كراوە و نەرم لێوەكان بە گەورەیی نیشان دەدەن، بۆیە بۆ ئەوانەی لێویان گەورەیە لەم رەنگانە دوور بكەونەوە.
- رەنگی لێو بە شێوەیەكی هەرەمەكی (عشوائی) هەڵنابژێردرێت، بەڵكو دەبێ لەگەڵ رەنگی ماكیاژی رووخسار بگونجێت.
- گرنگی دان بە فڵچەی بۆیە و ماكیاژی لێو هەنگاوێكی سەرەكییە بۆ جوانی لێوەكانت.
- رەنگەكانی بەبێ بریقە و تۆخ لێو بە بچووكی نیشان دەدەن.
- قەلەمی هێلكاری لێو بە جوانی هەڵبگرە و مەهێڵە پیس بێت.
- رەنگی سوور بۆ لێو لەگەڵ رەنگی گشت پێستێك دەگونجێت، ئەمەش ریزبەندی یەكەمە لە جوانی مۆدە.
- جوانترین رەنگ بۆ لێو، رەنگی گوڵی و سوورە، ئەمەش دەبێ كاڵ بێت نەوەك تۆخ !
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه






دهست خۆش


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش سهرکهوتوو بیت
لهسهر هێڵ نییه