.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


ژن و مێردێك به درێژایی زیاتر له 150 كیلۆمه‌تر به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان رۆیشتن به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه كه‌سی سێیه‌م هاورِێی گهشتهكهیانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رنشینێكی مه‌ترسیداره.
رۆژنامه‌ی (بیڵد) بڵاویكردۆته‌وه، دوو هاوسه‌ر له باشوری ئه‌فه‌ریقیا له‌و كاته‌ی به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له گه‌شتێكدا بوون بۆ باخچه‌ی (كرۆگهر ناشیۆناڵ پارك)ی نیشتیمانی، هاوكات مارێكی جۆری (كوبرِای مۆزه‌مبیقی)ی ترسناك كه درێژیه‌كه‌ی (85) سانتیمه‌تر بووه، هاورِێیان بووه بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانن.
له‌مباره‌یه‌وه (گۆردۆن بارات) شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه بۆ رۆژنامه‌كه وتویه‌تی: دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 170 كیلۆمه‌تر رێگه‌مان برِیبوو، هه‌ستم كرد به‌وه‌ی شتێك له ژێر پێمه، به‌ڵام زۆر بایه‌خم پێنه‌دا، دواتر چه‌ند جارێك هه‌ستم به جووڵه كرد، بۆیه كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌رنجیدا، ده‌بینێت مارێكی كوبرا له ژێر پێمه.
له درێژه‌دا گۆردۆن وتویه‌تی: من و هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر هه‌وڵماندا تاوه‌كو خۆمانی لێ رزگاربكه‌ین، به‌ڵام نه‌مانتوانی، چونكه ماره‌كه خۆی له پێم ئاڵاندبوو هه‌وڵیشی ده‌دا سه‌ركه‌وته سه‌ره‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك كه‌سێكی شاره‌زا له چۆنیه‌تی ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ ماردا رزگاری كردین.
په‌یامنێر

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک یادگار

زیـــــزۆم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
yaxwa hawrey wa lagal kas nabet wala mn bwmaya lawpary yaban gweyan la qizham abw
dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه
زۆر سوپاس هاورێیان :
زیزۆ گیان
سۆزی گیان ؛
ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌کانتان هاورێ به‌رێزه‌کانم ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
